كامه‌ران مه‌ردۆخی : كاتێك كه منداڵ بووم له پێنجی سه‌ره‌تایی بووم له‌به‌ر سه‌قه‌تی مه‌نهه‌جه‌كانی خوێندنی ئه‌و كات بوومه دووساڵه به‌هۆی
ڕاپه‌ڕین و كۆڕه‌و بوومه سی ساڵه، به‌هۆی گرانی و گوشاری ئابوری و سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆ له دووی ناوه‌ندی مامۆستاكانمان كه هیچ باوه‌ِڕێكیان به خوێندن نه‌مابوو هه‌ركه‌س مشوری مشتێك نانی ده‌خوارد له ده‌ره‌وه‌ی مامۆستاییان هه‌ندێك جار پاڵنه‌ر بوون كه بچم ئیش بكه‌م و خۆیان وته‌نی دوو پول په‌یدا بكه‌م له خوێندن باشتره، ئه‌مه یه‌ك بوو له‌و هۆیانه‌ی كه هانیدام واز له خوێندن بهێنم و ده‌ست بده‌مه كاسبی كردن، به‌ڵام كام كاسبی، ته‌مه‌نم له‌گه‌ڵ نان په‌یدا كردنی ڕۆژانه‌مدا به‌ڕی كرد و خه‌ونم به فێر بوون و ڕۆشنبیری شه‌هاده‌وه ده‌بینی، زۆر تامه‌زرۆی گه‌ڕانه‌وه بووم بۆ خوێندن به‌ڵام شه‌پۆله‌كانی ژیان ئه‌وه‌نده ئه‌مسه‌ر وئه‌و سه‌ریان پێ‌كردم، زۆر دوا كه‌وتم له‌وه‌ی كه ده‌مویست و خه‌ونم پێوه ده‌دی، دواجار بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی خوێندنم دا پاش ماندو بونێكی زۆر و پاش 12 ساڵ دابڕانم له خوێندن زۆر خۆشحاڵ بووم كه توانیم دوا پله‌ی شه‌شی ئاماده‌یی ببڕم به‌و ئاواته‌ی كه هه‌ر كۆلێژێكیش وه‌رم بگرێت و به‌رده‌وام بم له خوێندن، به‌ڵام له‌م ساڵدا كه به په‌یمانگاش مه‌منون بووم ئه‌و خه‌ونه‌شم له بڕیاره مه‌زاجیه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی خوێندن و به‌رپرسان له دواڕۆژی گه‌نجی ئه‌م وڵاته وه نه‌هاته دی و به‌داخه‌وه هه‌ر چه‌ند به زۆری خۆم ویستم له كه‌وتنم هه‌ستمه‌وه سه‌ر چۆك به‌ڵام، ئه‌م جاره‌ش قه‌ده‌ری له‌قیمه‌دانی دواڕۆژی گه‌نج یه‌خه‌ی گرتمه‌وه‌و له ئه‌ژنۆمی دا‌و له‌سه‌ر لوت دامیه‌وه به زه‌ویدا دواجار خۆم له هیچ كام له خۆزگه‌كانمدا نه‌بینیه‌وه، گه‌ر بمزانیایه ئه‌مه قه‌ده‌ری خوێندنی ئه‌م وڵاته ده‌بێت به دڵنیایه‌وه ته‌نها ئه‌وه‌نده چونه خوێندنم به‌س بوو كه بزانم بنوسم و بخوێنمه‌وه له‌وه زیاتر په‌شیمانم له‌و ڕه‌نج وماندو بوون وهیوایه‌ی هه‌مبوو له گه‌ڕاندنه‌وه‌م بۆ خوێندن، من ده‌پرسم كی به‌رپرسه له‌و هه‌موو كاره‌ساته‌ی بوونه هۆی تاریك بوونی گه‌نجانی وه‌ك من و چی وه‌ڵامێك هه‌یه بۆ ئێمه؟ كی به‌رپرسه له‌وانه‌ی به‌ته‌له‌فۆن وه‌رگیراون؟ یان له‌وانه‌ی به نمره‌یه‌كی به‌رزه‌وه له جێیه نزمه‌كان وه‌رگیراون؟یان ئه‌و هه‌زاران ته‌له‌به‌یه‌ی فڕێدرانه زبڵدانی مێشكه له‌كاركه‌وتووه‌كانی به‌رنامه‌ڕێژی دواڕۆژی نه‌وه‌ی نوێن؟ هیچ، هیچ، كه‌س نیه خۆی به‌به‌رپرسیار بزانێت!!
كه‌واته خوێندن له وڵاتی ئێمه‌دا (مێژوویه‌كی تاڵ – ئه‌مڕۆیه‌كی سوێر – دواڕۆژێكی تفت و قێزه‌ون)
