مۆفه‌ق میراوده‌لی*: دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له مێژووی (15/12/2007) ئابڵوقه‌ی راگه‌یاندن و ئابووری خسته‌سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی گه‌ریلاكان به‌تایبه‌تی بناری قه‌ندیل، ناڕه‌زاییه‌كی گه‌وره‌ی ناوخۆی و ده‌ره‌كی لێكه‌وته‌وه، چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تیان ره‌تكرده‌وه‌و پرۆتستۆیان كرد، به‌وپێیه‌ی هه‌رجۆره رێگریه‌ك له‌رۆژنامه‌نووسان به‌مه‌به‌ستی ڕووماڵكردنی زانیارییه‌كان و گه‌یاندنی راستییه‌كان به‌میدیاكان، له‌گه‌ڵ هیچ رێساویاسایه‌كی (ئازادی كاری رۆژنامه‌نووسی) ناگونجێت، هه‌ر له‌و میانه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر و كه‌سی خاوه‌ن هه‌ڵوێست له‌چه‌ندین شاروشارۆچكه پشتیوانیان له شكاندنی ئابڵوقه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ر قه‌ندیل كرد، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌خلاقی و نیشتمای نه‌ته‌وه‌ییان بوو، به‌تایبه‌ت له سایته ئه‌لیكترۆنییه‌كاندا بانگه‌شه‌یه‌كی سه‌تاسه‌ری بۆشكاندنی گه‌مارۆكه ده‌نگیدایه‌وه، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كات و رۆژی شكاندنی ئابڵوقه دیاریكرا كه رۆژی هه‌ینی (18/1/2008) دانرا.
* پشتیوانی رۆژنامه‌نووسان و دانیشتوانی ناوچه‌ی پشده‌ر:
چه‌ند كه‌سی وه‌كو رۆژنامه‌نووسانی ناوچه‌كه، له‌گه‌ڵ بانگه‌شه‌كردنی شكاندنی ئابڵوقه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ر بناری قه‌ندیل پشتیوانی و ئاماده‌گی خۆمان دووپاتكرده‌وه و بڕیارماندا له‌كات و شوێنی دیاریكراو به‌شداری چالاكییه‌كه بكه‌ین، چه‌ند رۆژی پێش چالاكییه‌كه په‌یوه‌ندیمان به‌ست به هه‌ڵسوڕاوانی چالاكییه‌كه ئه‌وانیش خۆشحاڵی زۆریان نیشاندا.
یه‌كه‌م وێستگه:-
رۆژی هه‌ینی (18/1/2008) كاتژمێر (9) به‌یانی هه‌ریه‌كه له رۆژنامه‌نووسان (نه‌جیبه محه‌مه‌د، محه‌مه‌د چاوشین، هه‌رێم حه‌سه‌ن، عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌دئه‌مین (پارێزه‌ر) له‌فه‌رهه‌نگخانه‌ی قه‌ڵادزی، مۆفه‌ق میراوده‌لی) به‌ره‌و شارۆچكه‌ی رانیه به‌رێكه‌وتین به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له شكاندنی ئابڵوقه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ر قه‌ندیل، هه‌روه‌ها هاوڕێمان (محه‌مه‌د گربداغ) یش به‌شداربوو، كاتژمێر (9، 30) ده‌قیقه گه‌یشتینه باخی گشتی رانیه، له‌وی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌مان بینین كه له‌سلێمانی و ناوچه‌كانی تره‌وه هاتبوون، ته‌نانه‌ت له‌وكاته‌دا ژماره‌یه‌ك له‌هێزه‌كانی ئاسایش چاودێری یان ده‌كردین، پاش ماوه‌یه‌ك ته‌واوی رۆژنامه‌نووس و نوسه‌رو كه‌سه خاوه‌ن هه‌ڵوێسته‌كان به‌ره‌و پشده‌ر به‌رێكه‌وتین كه (پاسێك) و چه‌ند ئۆتۆمبێله‌یه‌ك بوون، ته‌نانه‌ت له‌ناوبازاڕی رانیه پۆلیسێكی هاتوچۆ كێشه‌ی بۆ شوفێری پاسه‌كه دروست كرد، كاتژمێر (9، 59) ده‌قیقه به‌هۆی نه‌شاره‌زاییان كه پێده‌چوو پیشووتر بۆ ناوچه‌كه نه‌هاتبن ئێمه پێشیانكه‌وتین و له‌غاباتی رانیه لایان دا، (ره‌حمان غه‌ریب) چووه‌سه‌ر به‌ردێكی گه‌وره قسه‌ی بۆ چه‌ند كه‌ناڵێك كرد، هه‌ر له‌وی چه‌ند وێنه‌یه‌كم بۆ یادگاری گرت.
دووه‌م وێستگه:
له زاڵگه‌ی ده‌ربه‌ندی رانیه كاتژمێر (10، 15) ده‌قیقه له‌لایه‌ن ئاسایشی راپه‌رین كه پێكهاتبوو له ئاسایشی (چوارقوڕنه، رانیه، سه‌نگه‌سه‌ر، قه‌ڵادزی) له‌گه‌ڵ پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان و هه‌ندی هێزی پێشمه‌رگه‌ش رێگه‌یان لێگرتین، له‌هه‌مانكاتدا شه‌قامه‌كه‌یان به‌ته‌واوی ته‌نیبوو، ته‌نانه‌ت هیچ ئۆتۆمبێله و كه‌سێكی ئاسایش نه‌یده‌توانی بچێته ئه‌ودیوی ده‌ربه‌ند ته‌واوی ژماره‌ی هێزه‌كه نه‌زانرابوو، به‌ڵام (دوو ڕیم و پاسێكی پڕ) له‌گه‌ڵ ده‌یان ئۆتۆمبێله‌ی (پۆلیس و ئاسایش) كه به‌ته‌واوی رێگه‌كه‌یان گرتبوو، وتیان چوون بۆ قه‌ندیل قه‌ده‌غه‌یه؟ رۆژنامه‌نووسان له‌گه‌ڵیان وه‌ستاین، به‌رپرسانی ئاسایش و پۆلیس چه‌ندیدن بیانوو و قسه‌یان هێنایه‌وه بۆ رۆژنامه‌نووسان، به‌ڵام زۆر سووربوون له‌سه‌ر چوون، تا ده‌هات جه‌نجاڵی قه‌ره‌باڵغی ئۆتۆمبێله و جه‌ماوه‌ر زیاتر و فراوانتر ده‌بوو، ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه بوو، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك زانیان به‌رده‌وامیه‌تی و كۆبونه‌وه له‌و شوێنه بارودۆخه‌كه خراپتر ده‌كات، وتیان فه‌رموو بڕۆن، بۆیه (10، 30) ده‌قیقه هه‌موو هێزه‌كانی خۆیام كۆكرده‌وه و به‌ره‌و (سه‌نگه‌سه‌ر) به‌ڕێكه‌وتین، ئێمه‌ش ته‌واوی رۆژنامه‌نووسان دوابه‌دوای ئه‌وان هاتین.
سێهه‌م وێستگه:-
كاتژمێر (10، 44) ده‌قیقه له ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر ده‌رچووین، له‌وێش ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس و نوسه‌رو خه‌ڵكی به‌هه‌ڵوێست هاتن له‌گه‌ڵمان و هێزه‌كانی ئاسایش به كامێرا‌و ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌رده‌وام چاودێریان ده‌كردین كه له‌ناحیه‌كه ده‌رچووین، زۆربه‌ی رۆژنامه‌نووسان له ئۆتۆمبێله‌كانیان دابه‌زین و به‌پی ئاپۆره‌مان به‌ست و له‌شێوه‌ی زنجیره دوابه‌دوای یه‌ك به‌ره‌و زاڵگه‌ی (ده‌رووه كۆتر) یان (زووركان) كه‌وتینه ڕێگا، كاتژمێر (11، 30) ده‌قیقه كه زۆربه‌مان ده‌ستمان له‌ناو ده‌ست و سروودی (ئه‌ی ره‌قیب) مان ده‌وته‌وه، گه‌یشتینه دوازاڵگه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر به‌ناوی (ده‌رووه كۆتر)، ئه‌مجاره‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی (ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان CPE) رێگا ته‌نرابوو، كۆمه‌ڵی رسته‌و ده‌سته‌واژه‌ی هه‌مه‌جۆر وترا به‌مه‌به‌ستی رێگه‌دانمان بۆ قه‌ندیل، وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌نها ئامانجمان گه‌یاندنی راستییه‌كان و نیشاندانی بارودۆخی خراپی دانیشتوانی بناری قه‌ندیله، به‌ڵام هیچ جۆره وه‌ڵام و كاردانه‌وه‌یه‌كیان نه‌نواند و زۆر به‌بێده‌نگی و له‌سه‌رخۆیی مامه‌ڵه‌یان ده‌كرد، چونكه به‌راستی هیچ تاوانێك له‌ئه‌ستۆی ئه‌واندا نه‌بوو، حكومه‌تی هه‌رێم به‌پرسی یه‌كه‌می خوڵقاندنی ئه‌و دۆخه بوو كه رێگه‌ی به‌رۆژنامه‌نووسان نه‌ده‌دا سه‌ردانی ناوچه‌كه بكه‌ن، به‌راستی سه‌یره له‌كام كونجی ئه‌م دنیایه ته‌نانه‌ت له ئه‌فغانستانیش رێگه به‌رۆژنامه‌نووسان ده‌درێت سه‌ردانی رێكخراوێكی وه‌كو (قاعیده) بكه‌ن، به‌ڵام له‌سه‌ر خاك و نیشتیمانی خۆت نه‌توانی و رێگه‌ت نه‌ده‌ن، باس له‌ئازار و مه‌ینه‌تی و خراپی گوزه‌رانی میلله‌ته‌كه‌ت بكه‌یت؟! دیاره ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی راگه‌یاندنی ئه‌هلی بۆ حزبییه‌كانی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات شووم بوو، خه‌ریكی گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵی چالاكییه‌كه و قسه‌ی رۆژنامه‌نووسان و به‌شداربووانی چالاكییه‌كه بوون، هه‌رچه‌نده له‌ڕووی چه‌ندایه‌تییه‌وه رۆژنامه‌نووسان كه‌م بووین نزیكه‌ی (50) رۆژنامه‌نووس بووین، به‌ڵام له‌ڕووی چۆنایه‌تییه‌وه چالاكییه‌كه سه‌نگ و قورساییه‌كی زۆری هه‌بوو، هه‌رله‌وی (قائمقامی قه‌ڵادزه، به‌رپرسانی ئاسایش) قسه‌یان بۆ كه‌ناڵه‌كان و رۆژنامه‌نووسان كرد، به‌ڵام هیچ یه‌كی له‌و قسانه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسانه‌وه به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیران و سووبوونی خۆیان بۆ شكاندنی ئابڵوقه‌ی سه‌ر قه‌ندیل دووپاتكرده‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مه‌یان تاسه‌ر نه‌بوو، دوای نیو كاتژمێر هێزه‌كانی ئاسایش خواردن و خواردنه‌وه‌یان بۆ هێناین (كێك+ئاوی كانزایی) هه‌ندی له‌رۆژنامه‌نووسان نه‌یانخواردو هه‌ندێكیان خواردیان، دوای كاتژمێر (1) هه‌موومان به‌ره‌و سه‌نگه‌سه‌ر گه‌ڕاینه‌وه.
یه‌كه‌م مه‌فره‌زه‌ی قه‌له‌َم كی بوون... ... ... . ؟؟
له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه به‌ماوه‌یه‌ك گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ چه‌ند رۆژنامه‌نووسێك كرد، به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بمێننه‌وه و دواتر بچین بۆ قه‌ندیل، پێمانوتن ئێمه خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ین و شاره‌زاین، ئه‌وانیش یه‌كسه‌ر وتیان با ناوی فه‌ره‌زه‌ی قه‌ڵه‌م بێت، هه‌رچه‌نده زۆر رقم له‌و ناوه‌یه چونكه یه‌كسه‌ر سه‌رده‌می ڕژێم و مه‌فه‌ره‌زه‌ی خاسه‌م بیرده‌كه‌وێته‌وه به‌ڵام ئه‌و ناوه‌ی به‌سه‌ردا بڕا، كه گه‌یشتینه سه‌نگه‌سه‌ر دوامان لێ‌كردن بێنه قه‌ڵادزی و بمێننه‌وه چه‌ند كه‌سێكیان پێیان خۆش بوو به‌سه‌ردان بێن خزم و ناسیاویان له‌وی بوو، له‌وانه (سه‌لام عه‌بدوڵا) به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر زاڵگه‌یه‌كی كاتیان دانابوو رێگه‌یان نه‌دان و رۆیشتنه‌وه، ته‌نها (ئه‌ژی جه‌مال) له‌گه‌ڵ ئێمه هات، وتی ئه‌گه‌ر بمبه‌ن بۆ قه‌ندیل دێم، وتمان ده‌تبه‌ین، بۆیه چوومه ناو پاسی براده‌رانی سلێمانی وناوچه‌كانی تر به‌كۆمه‌ڵ پێم وتن" به‌یانی ده‌چین بۆ قه‌ندیل قسه‌مان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی گه‌ریلا كردووه، كی دێت با بی له‌گه‌ڵمان، ته‌نها ره‌حمان غه‌ریب وتی بوه‌ستن دواتر ئێمه‌ش دێین"ئه‌وانیتر وتیان ده‌گه‌ڕێینه‌وه كات دره‌نگه، ئێمه هاتینه‌وه قه‌ڵادزی، ئه‌ژی جه‌مال چۆ ماڵێكی خزمیان و شه‌و به‌ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ (نه‌جیبه محه‌مه‌د) كاتژمێری سفرمان دانا بۆ ئه‌وه‌ی به‌یانی بچین بۆ قه‌ندیل.
یه‌كه‌م مه‌فره‌زه‌ی قه‌ڵه‌م بۆ قه‌ندیل
به‌یانی كاتژمێر (5) ی به‌یانی له‌قه‌ڵادزی ئۆتۆمبێله‌یه‌كی لاندگرۆزم به‌كری گرت و چووم به‌دوای هه‌ریه‌ك له (نه‌جیبه محه‌مه‌د، ئه‌ژی جه‌مال) بڕیارماندا به رێگه‌ی (سه‌ید ئه‌حمه‌دان) دابڕۆین، چونكه له‌به‌ر هێزه‌كانی ئاسایش سه‌لامه‌تتره، كابرای شوفێر ناوی (ح) بوو، پرسیاری كرد، كاكه بۆ ده‌چی بۆ ئاوایی (زێوكه)، دوودڵ بووم راستیه‌كه‌ی پێ بڵێم، وتم:"خوشكه‌كه‌م له‌قوتابخانه‌یه‌كی ئه‌و ناوه ناوی ده‌رچووه، ده‌مه‌وێـت له‌گه‌ڵ ئه‌و مامه‌م بچین جێگیری بكه‌ین" نه‌جیبه محه‌مه‌دم به‌خوشكم دانابوو، ئه‌ژی جه‌مالیش به مامم، كابرا تا زێوكه‌ش باوه‌ڕی كردبوو، كاتێك گه‌یشتین (45، 000) چل و پێنج هه‌زارمان دایه، كاتژمێر (8، 15) گه‌یشتینه زێوكه، به‌گه‌یشتنمان ئاسایش ئاگاداركرابۆوه‌و ناوی ئێمه‌یان دابوو كه چووین بۆ قه‌ندیل، به‌گه‌یشتنمان له‌لایه‌ن گه‌ریلاكانی پژاكه‌وه زۆر به‌گه‌رمی پێشوازی كراین، من و ئه‌ژی داوای چامان كرد و نه‌جیبه‌ش داوای قاوه‌ی كرد، هه‌رزوو بۆیان هێناین و فڕمان كرد، هه‌وا ساردبوو به‌ڵام ژوورێكی زۆر گه‌رم و خۆشیان هه‌بوو، له‌هی سه‌رده‌می پێش راپه‌رینی پێشمه‌رگه ده‌چوو، پاش نیو كاتژمێر سه‌رووی خۆیان ئاگاداركرده‌وه، له‌سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه‌وه گه‌ریلاكان ئاگاداركرانه‌وه و پێیانوتن به‌ئۆتۆمبێله‌ی خۆتان بیاننێرن بۆ شوێنی دیاریكراو، هه‌رزوو گه‌ریلاكان به‌دوای شوفێرێكی گونده‌كه داچوون، كاتێك هات كورێكی گه‌نجی باڵا به‌رزی روو خۆش بوو، به‌شوفێره‌كه‌یان وت ئه‌مانه‌ن كوێیان ویست ده‌یان به‌یت، به‌بناری چیایه‌كی پڕهه‌ورازو نشێو رۆیشتین، چه‌ندین به‌رزی و نزمی و دۆڵ و چیامان بڕی تا بڵی ی رێگایه‌كی ناخۆش بوو، به‌ڵام زۆر پێمان خۆش بوو، له‌ڕێگا هه‌ر قسه‌ی خۆشمان ده‌كرد، كاتژمێر (10) گه‌یشتینه گوندی (ئاڵیه ره‌ش) دواتر گه‌یشتینه ئاسایشی (ره‌زگه‌و ماره‌دوو) به‌پرسی ئاسایشه‌كه‌یان زۆر به‌رێزبوو، فه‌رمووی كردین بۆ ژووره‌وه، دیاربوو ئاگاداركرابۆوه، فه‌رمانی دا به‌نزین له‌ئۆتۆمبێله‌كه‌یان بكه‌ن، به شوفێره‌كه‌شی ووت تا ده‌یانبه‌یته (قه‌ڵاتووكان) ده‌یانهێنیته‌وه له‌گه‌ڵیاندایت و ئاگاداریانیت، هه‌رله‌وی دوو گه‌ریلایان بۆ پاسه‌وانی له‌گه‌ڵدا ناردین، به‌ره‌و شوێنی مه‌به‌ست كه‌وتینه رێگا، زوو زوو خوشكه نه‌جیبه وێنه‌ی گه‌ریلاكانی ده‌گرت، دووسی جار پێم گوت تووشی شتێكمان ده‌كه‌یت ئه‌وه‌نده وێنه‌یان ده‌گریت، رێگاكه زۆرناخۆش بوو، به‌فروقوڕێكی زۆر سه‌خت تێكه‌ڵی یه‌ك بوو، زۆر مه‌ترسی ئه‌وه‌مان هه‌بوو سه‌یاره‌كه‌مان بشكێت یان وه‌رگه‌ڕێین، به‌ڵام كاكی شوفێر ده‌تگوت نه‌بای دیتووه نه‌باران، هه‌ر خێرا ده‌ڕۆیشت، ناوچه‌كه زۆر بێده‌نگ بوو، هیچ جوڵه و هه‌ستێك به‌دینه‌ده‌كرا، له‌ترسی تۆپ و ته‌یاره‌كانی توركیا زۆربه‌ی خه‌ڵكی گوندكان چۆڵیان كردبوو، كاتژمێر (12، 25) ده‌قیقه گه‌یشتینه گوندی (قه‌ڵاتووكان)، گه‌ریلاكه به جیهازه بێسیمه‌كه‌ی چووه سه‌ر به‌رزاییه‌ك و چه‌ند قسه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی خۆیان كرد، چه‌ند گه‌ریلایه‌ك له‌و ناوه ده‌ركه‌وتن به‌خێرهاتنیان كردین.
كاره‌كانی مه‌فره‌زه‌ی قه‌ڵه‌م
كاتژمێر 12، 25) گه‌یشتینه گوندی قه‌ڵاتووكان كه‌ده‌كه‌وێته ئامێزی دۆڵێكی زۆر دڵگیروسه‌رنج راكێشه‌وه، له‌سه‌رده‌می پێش راپه‌رێن شوێنی پێشمه‌رگه بووه، دیاره تۆپ و ته‌یاره‌كانی ئێران و توركیا خاپوریان كردبوو، له‌ناوه‌ڕاستی گونده‌كه هه‌ست ده‌كه‌یت، كاره‌ساتێكی گه‌وره رویداوه، به‌جۆری له‌پارچه زه‌ویه‌كی (300م) دا بینایه‌كی زۆر قه‌شه‌نگ و جوان بۆ خوێندكاری گونده‌كه دروست كراوه به‌ڵام رۆژی به‌ر له‌جه‌ژن له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیا به‌ر بۆردومان كه‌وتووبوو، هیچ شوێنه‌وارێكی بینا به‌دینه‌ده‌كرا، ده‌فته‌روكتێب و قه‌ڵه‌می خوێندكاران تێكه‌ڵ به باروت و پارچه‌ی بۆمبای قه‌ده‌غه‌كراو ببوون، به‌شێوه‌یه‌ك خوێندنگای گونده‌كه كه یه‌كه‌مین پرۆژه‌ی حكومه‌ت بوو بۆ دانیشتوانی ناوچه‌كه به ته‌یاره‌ی توركیا له‌ره‌گ و ریشه هه‌ڵته‌كێنرابوو، ته‌نانه‌ت ماڵی خودا‌ش كه مزگه‌وتێكی خنجیلانه‌ی گونده‌كه بوو، ته‌یاره‌كانی توركیا بۆردوومانیان كردبوو، زنجیره‌یه‌ك ماڵ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه كه پێكهاتبوو له‌چه‌ند خانوویه‌ك، به‌ته‌واوی له‌بناغه‌وه خاپوركرابوون، ته‌نها پاشماوه‌ی كه‌ل و په‌ل و ئێسك و پروسكی ئاژه‌ڵه‌كان كه به‌زیندووی و پاش بۆردومانكردن سووتابوون به‌دیده‌كران كه وه‌كو خه‌ڵوزێكی ره‌ش له‌مه‌یدانی بۆردومانه‌كه كه‌وتبوون.
ژماره‌یه‌كی كه‌م له دانیشتوانی ناوچه‌كه ترسی بۆردومانه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا له‌گونده‌كه خۆیان حه‌شاردابوو، هه‌واڵی چوونی ئێمه‌شیان بیستبوو كه رۆژنامه‌نووسین ماڵه‌كان پیشوازییه‌كی گه‌رمیان لێكردین، زۆر نیگه‌ران بوون حكومه‌تی هه‌رێم رێگره له‌رۆژنامه‌نووسان سه‌ردانی ناوچه بۆردومانكراوه‌كان بكه‌ن، باسی خراپی گوزه‌ران و مه‌ترسیه‌كانی بۆردومانی توركیایان بۆكردین، له‌هه‌مان كاتدا زۆری له‌رۆژنامه‌نووسان ماوه و په‌یوه‌ندیان به (نه‌جیبه محه‌مه‌د) و (ئه‌ژی جه‌مال) ه‌وه ده‌كرد، ده‌رباره‌ی شوێن و بارودۆخه‌كه پرساریان ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه ئاگاداری روداوه‌كان بن، پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندین پرسیارمان ئاراسته كردن، سه‌باره‌ت به بۆردومانه‌كه و گوزه‌ران و ژیانیان به‌راستی زۆر نیگه‌ران و بی هیوابوون، ئازیز خوێندكاری ئه‌و خوێندنگه‌یه‌بوو خه‌ریكی ئاماده‌كردنی خواردن بوو به‌ده‌م فه‌رمووكردنه‌وه وتی"هه‌ست به‌غه‌ریبی ده‌كه‌م، له‌خوێندن دابڕام، هاوپۆله‌كانیشم (12) خوێندكاربوون هه‌موویان په‌رته‌وازه‌بوون، هیچ داوایه‌كیشم له حكومه‌ت نییه، هه‌ر پڕوپاگه‌نده ده‌كات، یه‌كه‌م پرۆژه‌ی بوو له‌گونده‌كه‌مان و ئاخیر پرۆژه‌شیه‌تی" كورێكی تر كه گه‌نجێكی باڵا مام ناوه‌ندی مه‌شره‌ف خۆش بوو وتی "زۆر خۆشحاڵم به‌هاتنتان، داوام له‌حكومه‌ت ئه‌وه‌یه رێگه له‌ڕۆژنامه‌نووسان نه‌گرێت، ئه‌مه به‌دزی نی یه كه مزگه‌وت و خوێندنگا و ماڵی خه‌ڵك بۆردومان كراوه، پێمانخۆشه له‌ڕێگه‌ی ئێوه‌وه ده‌نگمان به‌جیهان بگات"هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر هات بۆلامان كه ناوی موسی حسێن ابراهیم بوو وتی"داوام ئه‌وه‌یه حكومه‌ت یان پێمان بڵی چۆڵی بكه‌ن، یان ئه‌و بردومانه‌ی توركیا و ئه‌مریكا راگرن". زۆربه‌ی گوندنشینه‌كان زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه، بۆیه له‌ترسی دووباره بوونه‌وه‌ی رووداوه‌كه به‌شێكی زۆریان روویان له ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌رو شوێنه‌كانی تر كردووژماره‌یه‌كی زۆر كه‌منه‌بێـت له‌گونده‌كان نه‌ماون، یه‌كێكی تر له‌و ئافره‌تانه‌ی كه به‌تووك و دوعاوه قسه‌ی بۆكردین ناوی ئه‌ستی حه‌مه قادر بوو ووتی"مه‌كته‌به‌كه‌مان ته‌یاره لی دا چاوی كوێری روون ده‌كرده‌وه، هیچ ماڵی لی نه‌ماوه، رۆژانه‌ته‌یاره‌كه چه‌رخ ده‌دات، ناچارم ده‌ڕۆم بۆ چیا، چونكه شه‌وی بۆردوومانه‌كه زۆر ترسام چونكه له‌خه‌ودابووم".
تا ده‌هات كات له‌رۆیشتندا بوو، ئێمه‌ش كه‌ره‌سه‌یه‌كی باشی رۆژنامه‌نووسیمان ده‌سكه‌وت توانیمان ڕووماڵی و زیان و شوێنه‌واره‌كانی بۆردومانه‌كه بكه‌ین، ئه‌وانه‌ی ده‌مانه‌ویست بیانبینین داوایان كردبوو‌و بچێن بۆ گوندی سوره‌دی و ئه‌وانیش به‌ره‌و پیرمان دێن، زوو زوو گه‌ریلا هاوڕێگاكانمان به جیهازه بێسیمه‌كه قسه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌كان ده‌كردو باسی ئێمه‌و شوێنه‌كه‌یان ده‌پرسی، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌مان به‌پێویست زانی ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ك زۆرمان رێگا مابوو له‌لایه‌كی تره‌وه زۆربه‌ی مه‌به‌ست وئامانجه‌كانمان پێكابوون، بۆیه دوای نانخواردنێكی پێشمه‌رگانه له‌ماڵی پور ئه‌ستی به‌ره‌و ماڵ بوینه‌وه و (ئه‌ژی جه‌مال) وتی من ده‌چم بۆلای به‌رپرسانی گه‌ریلا و ناگه‌ڕێَمه‌وه به‌ڵام ئاگاداری خۆتان بن، كاتژمێر (1، 35) كه‌وتینه ڕێگا به‌ره‌و ره‌زگه‌و ماره‌دوو، كابرای شوفێر زۆر خێرا ده‌رۆیشت وه‌ك له‌سه‌ر جادده‌ی قیره‌تاوكراو بڕوات، له‌رێگا چه‌ندین گوندمان بڕی به‌ناو دۆڵێكی هه‌ڵه‌مووت و ناخۆشدا هاتینه‌وه به‌ره‌و ژاراوه، چاوپێكه‌وتن و میمۆریی و شته‌كانم دا به نه‌جیبه محه‌مه‌د وتم تۆ ناپشكنن به‌ڵام دوور نییه من بپشكنن، كاتژمێر (4، 35) ده‌قیقه گه‌یشتینه زاڵگه‌ی (سپیه‌رۆ) دوو ئاسایش و پاسه‌وانێكی سنوور وه‌ستابوون، یه‌كێك له‌ئاسایشه‌كان باڵای به‌رزو ره‌نگ سوور بوو وتی له‌كوێوه هاتووی بۆكوی ده‌چی، وتم له‌گوندی به‌ستی له‌ماڵی ناسیاوێكمان بووین، ده‌گه‌ڕێیه‌نه‌وه قه‌ڵادزی به‌نه‌جیبه محه‌مه‌دم ووت ئه‌وه‌ش خوشكمه، پێَناسه‌كه‌ی وه‌رگرتم و دامیه‌وه باوه‌ڕی كرد، چه‌ند پرسیارێكی له‌نه‌جیبه كردوو ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه وه‌ڵامی دایه‌وه، له‌كۆتایدا سه‌یری جانتای نه‌جیبه‌ی كرد، كێك و پسكیت و ده‌فته‌رێكی دۆزییه‌وه هێنایه ده‌ره‌وه، حساباتێكی دوور و درێژی تێدابوو، پرسیاری كرد ئه‌مه هی كێیه، گوتی ئه‌و برایه‌م له حسابات كارده‌كات هی ئه‌وه، هه‌ڵیدایه‌وه چه‌ند لێدوانێكی بینی گوتی دابه‌زن، بارودۆخه‌كه خراپ بوو، بردیانین بۆ لای بیناكه و چه‌ند پرسیارێكیان لێكردین، زۆر به‌وریای وه‌ڵامن دانه‌وه، منیش یه‌كیانم جیاكرده‌وه كورێكی زۆر به‌رێزو به‌هه‌ڵوێست ناوی (ئومێد واحید) بوو، وتم ده‌فته‌ه‌ره‌كه بالاتان بێـت خۆ منیش وا ناسراوم، گوتی باشه بڕۆن، به‌ڵام پاسه‌وانی سنوور داوایان كرد وسووربوون له‌سه رئه‌وه‌ی بچینه ژووری پاسه‌وانی سنوور بۆلای به‌رپرسه‌كه‌یان كه كوڕێكی چاوشینی سورفل بوو، یه‌ك ئه‌ستێره‌ی له‌سه‌ر شان بوو چه‌ند پرسیارێكی لێكردم زۆر ساده‌و ساویلكه بوو، یه‌كسه‌ر چوومه ده‌ره‌وه، كاتێك سه‌یرم كرد ئاسایش و پاسه‌وانی سنوور نێوانیان گرژ بوو له‌سه‌ر حسابی ئێمه، پاسه‌وانی سنوور وتیان حساب بۆ ئاسایش ناكه‌ین و نابێت ئیزنیان بده‌ن، ئه‌وانه رۆژنامه‌نووسن و بۆناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو چوون، ئه‌ی كاری ئێمه لێره چییه، نه‌جیبه به‌توندی لێیان توڕه‌بوو، هه‌موویان بێده‌نگ بوون، ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی پاسه‌وانی سنوور تۆزی خۆی ده‌رخست هه‌ردووكمان وتمان حسابتان بۆناكه‌ین و منه‌تمان نییه، بۆ كوی ده‌ڵێن ده‌چین، په‌یوه‌ندیان به یاریده‌ده‌ری ئاسایشی سه‌نگه‌سه‌ر (رزگار قه‌ره‌نی) كرد و وتی بیانهێنن بۆ ئاسایشی سه‌نگه‌سه‌ر، جانتا و مۆبایل و كامێرا‌و شته‌كانیان لیستاندین و ئاسایشێك كه ناوی (ئومێد واحید) بوو، كورێكی تابڵیی به‌رێزو خۆش مه‌شره‌ب بوو له‌گه‌ڵمان هات، له‌ڕێگا تا گه‌یشتین له‌گه‌ڵ نه‌جیبه بیرمان له‌بارودۆخه‌كه ده‌كرده‌وه، به‌تایبه‌ت زۆر له‌خه‌می ئه‌و بووم چه‌ند جار وتم با ئه‌و كچه بڕوا من ده‌مێنمه‌وه، به‌ڵام رازی نه‌بوو، بۆیه ئاسایشه‌كه به‌رده‌وام ته‌له‌فۆنی جۆراوجۆری بۆده‌هات، به‌ر له‌گه‌یشتنمان قسه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌كه‌ی كرد وتی بیانهێنه بۆماڵه‌وه تا به‌رپرسی ئاسایشی راپه‌رین كاك حه‌یده‌ر بڕیار ده‌دات، رزگار قه‌ره‌نی كه‌سێكی زۆر به‌رێز بوو پێشوازی گه‌رمی لێكردین ته‌نانه‌ت خێزانه‌كه‌ی كه ئافره‌تێكی زۆر خانه‌دان بوو هات به‌خێرهاتنی من و نه‌جیبه‌ی كرد، به‌رپرسی ئاسایش هه‌ر پرسیاری لێده‌كردین، وێنه‌ی ناوچه‌كه‌تان گرتووه؟ كێتان دیت؟ كامێرای گه‌وره‌تان پێیه؟ ئه‌مانه‌و چه‌ندان پرسیاری تر.. ؟ به‌رده‌وامیش ته‌له‌فۆنی بۆده‌هات هه‌موویان په‌یوه‌ندیان به‌ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئێمه‌وه هه‌بوو، داوای ئازادكردنیان ده‌كردین ئه‌وه‌نده زۆر بوون له‌ئه‌ژمار نایه‌ن، ئه‌ویش ده‌یگووت تا حه‌یده‌ری حاجی تانی بڕیار نه‌دات ئێمه ناتوانین بیاننێرینه‌وه، كات دره‌نگ بوو، ماوه‌ی (2، 30) خایاند، جانتاو كامێرا‌و شته‌كانمان هه‌موو لای ئه‌وان بوو، له‌كۆتایداله‌ژێر فشار‌و داوای رۆژنامه‌نووسان و دۆستان و خه‌ڵكی كه‌سایه‌تی رانیه‌و قه‌ڵادزی به‌ته‌له‌فۆن ئاسایشی راپه‌رین وتیان ئازادیان بكه‌ن، شته‌كانیان داینه‌وه و به‌هه‌مان ئۆتۆمبێله كابرای شوفێر هێنانیه‌وه بۆ قه‌ڵادزی.، دواتر ئه‌و وێنه و راپۆرتانه‌ی ئاماده‌مان كردبوون، له‌سایته‌كانی ئه‌نته‌رنێت وبه‌تایبه‌ت میدیاكانی ده‌ره‌وه بڵاومان كردنه‌وه كه گوزارشت بوو له ژیان وگوزه‌ران و بارودۆخی بناری قه‌ندیل، كه به‌چ شێوازێكی نامرۆڤانه به‌تۆپ و ته‌یاره‌ی ئیران و توركیا بۆردومان ده‌كرێن. ته‌نانه‌ت به‌ئیمیڵ نیگه‌رانی خۆیان له‌و باره‌یه‌وه نییشاندا.
ده‌نگدانه‌وه‌ی ده‌سبه‌سه‌ركردنمان له‌راگه‌یاندنه‌كانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌دا
دوای ئه‌وه‌ی ئازادكراین روداوه‌كه له‌چه‌ندین رۆژنامه و گۆڤار و سایتی ئه‌لیكترۆنی له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه ده‌نگیدایه‌وه، له‌هه‌مانكاتدا چه‌ندین رۆژنامه‌نووس و نوسه‌رو كه‌سی خاوه‌ن هه‌ڵوێست به‌شیوه‌ی جۆراوجۆر نیگه‌رانی خۆیان نیشاندا، سه‌باره‌ت به‌م هه‌ڵوێسته‌ی هێَزه‌كانی ئاسایش له‌هه‌مانكاتدا هه‌واڵه‌كه له سایته‌كانی (كوردستان نیوز، رێنسانس، رۆژهه‌ڵات، كوردستانپۆست... ) ته‌له‌فزیۆنی رۆژ تیڤی، هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كانی (میدیا، رێگای كوردستان، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی... ) بڵاوكرایه‌وه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسانی بیانی كه په‌یوه‌نیدمان له‌گه‌ڵیان هه‌یه له‌چه‌ندین پێگه‌دا هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكردبۆوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه ئه‌م هه‌موو رۆژنامه و سایت و شوێنانه هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه ته‌نانه‌ت خودی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانیش ئاگاداركراونه‌ته‌وه، نه له‌راپۆرتی یه‌كه‌م و نه‌له راپۆرتی دووه‌م ناوی ئێمه‌یان نه‌هێنا،
دووه‌م جاری چالاكییه‌كه‌ی شكاندنی ئابڵوقه‌ی سه‌رقه‌ندیل
پاش ئه‌وه‌ی له‌جاری یه‌كه‌م رێگه نه‌درا به‌ئازادی بچینه بناری قه‌ندیل، ئگاداركراینه‌وه رۆژی (1/2/2008) له‌كاتی دیاریكراو له‌سه‌نگه‌سه‌ر ئاماده‌بین، ئه‌مجاره‌ش هه‌ریه‌كه له‌نه‌جیبه محه‌مه‌د، هه‌رێم حه‌سه‌ن، مۆفه‌ق میراوده‌لی) كاتژمێر (9، 30) له‌فه‌رهه‌نگخانه‌ی قه‌ڵادزی به‌ره‌و سه‌نگه‌سه‌ر به‌رێكه‌وتین، له‌سه‌ره‌تا سه‌نگه‌سه‌ر و له‌ناو سه‌نگه‌سه‌ر بازگه‌ی ئاسایش دانرابوون، ئێمه‌یان ده‌ناسی له‌به‌ر ناسیاوی ئیزنیان داین و ده‌رچووین، به‌لام ئاگاركراینه‌وه كه رۆژنامه‌نووسانی سلێمانی ده‌روروبه‌ری نه‌گیشتوون، دیاری محه‌مه‌د كه خه‌ڵكی چوارقوڕنه‌یه له‌جاری یه‌كه‌میش دا ده‌ورێكی دیاری هه‌بوو، ئه‌مجاره به‌یه‌كه‌وه بووین هه‌موومان، گه‌ڕاینه‌وه بۆ ده‌ره‌وازه‌ی شارۆچكه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر، كه به (پۆلیس، پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان، ئاسایش) رێگه‌ی به‌ره‌و قه‌ندیل گیرابوو، نه‌یانده‌هێشت یه‌ك كه‌س ده‌رچێت، بۆیه ته‌واوی رۆژنامه‌نووسان گه‌یشتنَ و كاتژمێر (10، 10) ده‌قیقه‌به‌پی كه‌وتینه رێگا به‌ره‌و قه‌ندیل، له‌ناو سه‌نگه‌سه‌ر بارودۆخه‌كه زۆر شڵه‌قاو ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان و گه‌نجان و رۆژنامه‌نووسانی ناوچه‌كه هاوبه‌شیان كرد كه له‌ئه‌ژمار نه‌ده‌هات بۆیه ئه‌مه زۆر جێگه‌ی مه‌ترسی بوو له‌لای پۆلیس و ئاسایش، له‌ه‌هه‌مان كاتدا لناوسه‌نگه‌سه‌ر ماوه‌یه‌ك وه‌ستاین هه‌ریه‌كه له (علی محمود، ئه‌ژی جه‌مال) هه‌ندی قسه‌یان كرد، به‌تایبه‌ت قسه‌كانی علی زۆر كاریگه‌رو بابه‌تی و ژیرانه‌بوون، بۆیه ژماره‌یه‌كی زۆری جه‌ماوه‌ر له‌گه‌ڵمان هاتن به‌ره‌و زاڵگه‌ی (ده‌رووه كۆتر)، ته‌نانه‌ت ئافره‌تێك كه جل و به‌رگی كوردی له‌به‌ر بوو خوشكی (مسته‌فای حه‌سه‌ن گه‌وره، بوو له‌گه‌ڵمان هات، كه له‌سه‌نگه‌سه‌ر ده‌رچووین به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه خه‌لكه‌كه‌یان ده‌گێرایه‌وه، ته‌نانه‌ت چه‌ندین ئۆتۆمبێله‌ی پۆلیس پڕده‌كران و به‌ره‌و ناو سه‌نگه‌سه‌ر ده‌بران به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ناسیاوی ئاسایش و گه‌نجی كه‌م ته‌مه‌ن بوون، كه نزیكه‌ی (300) كه‌سیان گێڕایه‌وه، له‌ترسی دروست بوونی بارودۆخی دژاوارو پێكهه‌ڵپژان، كاتژمێر (11، 25) ده‌قیه‌قه گه‌یشتینه زاڵگه‌كه، ژماره‌یكی زۆری هێزكۆكرابۆوه زیاتر له‌جاری پێشوو، به‌شداربووانی چالاكییه‌كه‌ش زیاتربوون، ته‌نانه‌ت ئۆتۆمبێله‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌یان هێنابوو، بۆئه‌وه‌ی به‌و زستانه ئاوی ساردمان پێدابكه‌ن، ماوه‌یه‌كی زۆر له‌رویان وه‌ستاین و گفتوگۆیه‌كی زۆركرا، به‌ڵام هیچ سوودێكی ئه‌وتۆی نه‌بوو.
چی رویدا له‌زاڵگه‌ی ده‌رووه كۆتر؟؟
رۆژی پێشتر پێنج رۆژنامه‌نووس به‌ناوی (محه‌مه‌د چاوشین قه‌ڵادزی، سه‌لام عه‌بدوڵا، كاروان سالار، بایزی وێنه‌گر) چووبوون بۆ بناری قه‌ندیل، زۆر داوای ئه‌وانه‌مان كرد به‌سه‌لامه‌تی راده‌ستمان بكه‌نه‌وه به‌ڵام هیچ سوودی نه‌بوو، دوای لیژنه‌یه‌ك له‌نێوان حكومه‌ت و رۆژنامه‌نووسان دروستكرا، بڕیاریان دا به‌سه‌لامه‌تی و به‌بی گرفت بۆمان بگێرنه‌وه، له‌جیاتی چوون بۆ قه‌ندیل به‌وه رازی بووین، ئه‌وه‌بوو كاتژمێر (12، 1) ده‌قیقه، (ره‌حمان غه‌ریب) به‌ناو ده‌شتاییه‌كدا له‌نزیك ئاسایش و پۆلیس رایكردو، دوای كه‌وتن و خستیان به‌زه‌ویداو ئه‌وه‌ی لێیكراولێیان كرد ڕوویدا كه بۆخۆی زیاتری لایه، هه‌رله‌وی زۆربه‌ی رۆژنامه‌نووسان خۆیان به پۆلیسه‌كان دا دا و كورد وته‌نی "كه‌زۆر هات قه‌واڵه به‌تاڵه"هه‌موومان رووه‌و روداوه‌كه رۆیشتین پۆلیس و ئاسایش بڵاوبونه‌وه، هه‌ر له‌وی (سۆران عومه‌ر) ئازاردرا و بورایه‌وه، به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزی به‌رێكراو، ئه‌ژی جه‌مال ویستی خۆی بخنكێنی چه‌ند پۆلیسێك گرتیان و دایان به‌زه‌ویدا كه هیچی له‌وه‌ی سۆران كه‌متر نه‌بوو، دوای ئه‌وه ماوه‌یه‌ك ماینه‌وه هه‌ندی وشه‌و ده‌سته‌واژه‌ی زۆر ناشرین له‌لایه‌ن هه‌ندی كه‌سه‌وه وترا له‌گه‌ڵمان بوون كه به‌راستی نه‌گونجاوبوون. یه‌كی له‌وانه‌ی رۆڵی به‌رچاوی هه‌بوو له‌گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵی چالاكییه‌كه به ئاژانسه‌كانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه (دیاری محه‌مه‌د) بو، كه‌به‌راستی رۆڵی به‌رچاوی هه‌بوو له گه‌یاندنی چالاكییه‌كه به‌ناوخۆو ده‌ره‌وه كه به‌رده‌وام له‌په‌یوه‌ندی و گفتوگۆدابوو.
پاش ماوه‌یه‌ك لیژنه‌ی نێوانمان رۆژنامه‌نووسه‌كانی تری به‌سه‌لامه‌تی هێنانه‌وه، بی ئه‌وه‌ی دووچاری هیچ ئازار‌و لێدانێك هاتبن و هه‌ر له‌وی چه‌ند قسه‌یه‌كیان بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كرد، سه‌باره‌ت به هه‌ل و مه‌رجی بناری قه‌ندیل و زه‌ردوزیانه‌كان، پاش ماوه‌یه‌ك وكاتژمێر (1، 15) دوا چالاكه‌وان گه‌راینه‌وه بۆ سه‌نگه‌سه‌رو له‌وێشه‌وه راست چووین بۆلای (سۆران عومه‌ر) وه‌كو رۆژنامه‌نووسانی قه‌ڵادزی (محه‌مه‌د چاوشین، خۆم، نه‌جیبه محه‌مه‌د، هه‌رێم حه‌سه‌ن، محه‌مه‌د گربداغی) له‌نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزی ماوه‌یه‌ك لای بووین، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حكومی له‌وی بوون، داوای ئه‌وه‌مان لێ‌كرد له‌قه‌ڵادزی بمێنێته‌وه تاكو باری ته‌ندروستی باشترده‌بێت، به‌ڵام گه‌رانه‌وه‌یان پی باش بوو، له‌دوای كاتژمێر (3، 40) گه‌ڕانه‌وه سلێمانی.
له‌راستیدا تائێستاش ئابڵوقه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ر قه‌ندیل نه‌شكاوه، هیچ رۆژنامه‌نووس و په‌یامنێری ناتوانی بچێت بۆ ناوچه‌كه، ته‌نها ئه‌وانه‌ی سه‌ربه حیزبی باڵاده‌ستن ده‌توانن، ئه‌ویش سنووری خۆیان دیاره، بۆیه تا ئێستاش چوون بۆ ناوچه‌كه قه‌ده‌غه‌یه.
*یه‌كی له‌سی رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی یه‌كه‌م مه‌فره‌زه‌ی قه‌ڵه‌م. (mofaq_eco@yahoo. com)
تێ بی نی:- ئه‌م بابه‌ته له‌ژماره (8) ی گۆڤاری شه‌ن، كانوونی دووه‌می (2009) بڵاوبۆته‌وه.
