ئه‌حمه‌د تازه‌دێیی_سوید:
ژنێکی ته‌مه‌ن 92 ساڵ، به ناوی (Huang yijun)، خه‌ڵکی ووڵاتی (چین) ه، له ساڵی (1948) دا دووگیان ده‌بێت، به‌ڵام ڕۆژ له دوای ڕۆژو ساڵ له دوای ساڵ ته‌واو ده‌بێت، که‌چی ئه‌م هه‌ر به دووگیانی ده‌مێنیته‌وه، بۆیه دواجار کۆرپه‌که له سکیدا ده‌مرێت، ئه‌میش به هۆی نه‌بوونی و هه‌ژاریه‌وه توانای ئه‌وه‌ی نابێت سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بکات، به‌ڵام له‌دوای 60 ساڵ تێپه‌ڕ بوون به‌سه‌ر دووگیانی‌دا، ژانه سک زۆری پێده‌هێنێت، بۆیه بۆ چاره‌سه‌رکردن سه‌ردانی لای پزیشک ده‌کات، له ئه‌نجامی تاقیگه‌دا پزیشکه‌کان بۆیان ده‌رده‌که‌وێت ئه‌م ژنه 92 ساڵه‌یه، دووگیانه به منداڵێکی مردوو، دواجار وه‌ک خۆی باسی ده‌کات و ده‌ڵیت، له کاتی خۆیدا ئافره‌ت گه‌ر دووگیان بووایه، له ناو بردنی یان ده‌رهێنانی منداڵ، وه‌کو ئێستا وا ئاسان نه‌بوه، هه‌ر بۆیه ئه‌میش له به‌ر هه‌ژاری توانی ئه‌وه‌ی نه‌بوه سه‌ردانی لای پزیشک بکات، به‌لام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانی کارمه‌ندانو پزیشکه‌کانی نه‌خۆشخانه‌که ئه‌وه‌یه چۆن 60 ساڵه ئه‌م منداڵه‌ی سکی فڕێ نه‌داوه یان له جێگای خۆیدا چۆن پوکی نه‌بردۆته‌وه له ناو نه‌چووه.
سه‌رچاوه
http://www.aftonbladet.se/kropphalsa/article4263105.ab
