خاتوو په‌یمان سه‌رهه‌نگ ژنێكی كوردی چالاكه له هۆڵه‌ندا، كاندیدكراوه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی (Suze Groeneweg Prijs 2009) . ئه‌م
خه‌ڵاته به‌ناوی یه‌كه‌م ژنی هۆڵه‌ندییه كه له‌نێوان ساڵانی (1918 - 1921) هه‌ڵبژێردراوه بۆ په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا، ئه‌م خانمه چالاك بووه له بواره‌كانی فێمنیست و پاراستنی مافی منداڵان و یه‌كسانی له نێوان كچ و كوڕاندا و بانگه‌شه‌ی میلله‌ته‌كه‌ی خۆی كردووه‌و هانیداون بۆ فێربوون و خوێندن. خاتوو په‌یمان سه‌رهه‌نگ له ساڵی 1993 وه به خۆبه‌خش و چالاكانه له خزمه‌تی ره‌وه‌ندی كوردیدایه و رۆڵێكی باڵا‌و به‌رچاوی هه‌یه له دروستبوونی زۆربه‌ی رێكخراوه كوردییه‌كاندا له هۆڵه‌ندا.
مه‌رجه‌كانی ئه‌م خه‌ڵاته:
ده‌بێت كاندیدكرا و چالاك بێت له‌م بوارانه‌ی خواره‌وه:
- كه‌سێكی دیار و چالاك بێت و كاری كردبێت له بواری یه‌كسانی نێوان كچان و كوڕان و په‌روه‌رده‌كردنیان و دژی توندوتیژی چالاك بووبێت.
- كاری كردبێت بۆ شكاندنی ئه‌و ته‌وقانه‌ی كه ده‌بنه رێگر له‌به‌رده‌م خوێندنی كچاندا.
خاتوو په‌یمان سه‌رهه‌نگ هه‌ر له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی دامه‌زراندنی (یانه‌ی كوردی میدیا له رۆتردام) دا له‌ساڵی 1993 وه به لێپرسراوی یانه‌كه هه‌ڵبژێردراو تائه‌مڕۆش له‌كاری خۆبه‌خشی چالاكانه به‌رده‌وامه.
له‌دامه‌زرێنه‌رانی به‌شی كوردی رادیۆی رۆتردام- ه له‌گه‌ڵ پێشڕه‌و شوانی له‌ساڵی 1995 بۆ ماوه‌ی نۆ ساڵ وه‌ك بێژه‌رو ئاماده و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كانی رادیۆ به خۆبه‌خش كاری كردووه.
یه‌كێك بووه له‌دامه‌زرێنه‌رانی كردنه‌وه‌ی پۆلی خوێندنی زمانی كوردی بۆ منداڵانی كورد له نێوان ساڵانی (1998-2003) له شاری رۆتردام.
یه‌كێكه له‌دامه‌زرێنه‌رانی (ئه‌نجومه‌نی ژنانی كورد– میدیا) له‌هۆڵه‌ندا له ساڵی 2000.
ساڵی 2006 له یه‌كه‌م كۆنفڕانسی دامه‌زراندنی (یه‌كێتی ژنانی كوردستان) له هۆڵه‌ندا به سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه هه‌ڵبژێردرا.
یه‌كێكه له ده‌سته‌ی نوسه‌ران و به‌ڕێوه‌بردنی بڵاوكراوه‌ی (SVOR) كه (رێكخراوی په‌نابه‌رانی راینمۆند) به زمانی هۆڵه‌ندی ده‌ریده‌كات.
هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوودا له هۆڵه‌ندا به‌هه‌وڵ و كۆششی زۆر‌و ماندوونه‌ناسانه ده‌یان چالاكی و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌و سمینار‌و خولی راهێنانی ئه‌نجامداوه له بواره‌كانی: كه‌لتوری، فه‌رهه‌نگی، رێكخراوه‌یی، په‌روه‌رده‌یی، كۆمه‌ڵایه‌تی (توندوتیژی دژی ژنان، كوشتنی ژنان و خه‌ته‌نه‌كردنی كچان، خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای هۆڵه‌ندی، كردنه‌وه‌ی خولی فێربوونی مه‌له بۆ ژنان و چه‌ندین دیالۆگی كراوه له‌نێوان گه‌نجان و باوكان) ، ناساندنی كێشه‌ی گه‌له‌كه‌مان به كۆمه‌ڵگای هۆڵه‌ندی.
ئه‌مانه‌و ئاماده‌كردن و سازدانی چه‌ندین خولی راهێنان و مه‌شقكردن بۆ ژنان و پیاوان و گه‌نجانی كورد به هاوكاری و پشتگیری رێكخراوی هۆڵه‌ندی به هه‌ردو زمانی كوردی و هۆڵه‌ندی.
خاتوو په‌یمان سه‌رهه‌نگ به‌كالۆریۆسی له (بیركاری) – زانكۆی سلێمانی له ساڵی 1978 دا وه‌رگرتووه، ساڵی 2002 له زانكۆی (ERASMUS) له‌هۆڵه‌ندا دبلۆمی له‌ژمێریاریدا وه‌رگرتووه، ئێستاش خوێندكاری پله‌ی ماجستێر– دكتۆرایه له‌زانكۆی ئازاد له‌شاری لاهای.
ئه‌م خه‌ڵاته هه‌ر دوو ساڵ جارێك ده‌به‌خشرێت به‌و كه‌سه‌ی ئه‌و مه‌رجانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی تێدا بێت.
ئێواره‌ی رۆژی 07-03-2009 له‌ته‌لاری شاره‌وانی رۆتردام ناوی براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه ئاشكراده‌كرێت.
