راپۆرتی: فه‌رهاد مه‌لا حه‌سه‌ن: به‌شه‌و وێنه‌كانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ لێده‌كرێنه‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ش به ماسیحه راوی سه‌رپه‌رشتیاری
ته‌له‌فزیۆن ده‌نی له‌ناو راگه‌یاندنی زۆربه‌ی حزبه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا راگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له زۆر رووه‌وه دیار‌و به‌رچاوتره، ته‌نانه‌ت دوای راپه‌رین یه‌كێتی توانی له بواری راگه‌یاندندا به‌گشتی ده‌ستپێشخه‌ری له بڵاوكردنه‌وه‌و په‌خشكردن بكات، به‌ڵام ئه‌مڕۆكه ره‌نگدانه‌وه‌ی كێشه‌و گرفت و ململانێكانی ناو خودی یه‌كێتی كه زۆربه‌ی ئۆڕگانه‌كانی گرتۆته‌وه، راگه‌یاندنه‌كه‌شی لێی بێبه‌ش نه‌بووه، له‌م راپۆرته‌دا وورده‌كارییه‌كانی ئه‌و كێشانه له نووسینگه‌ی هه‌ولێری ئه‌و راگه‌یاندنه ده‌خرێته ڕوو..
سه‌ره‌تایه‌كی سه‌خت و په‌خشكردنێك بۆ به‌غدا
مێژووی دامه‌زراندنی ته‌له‌فزیۆنی هه‌ولێری یه‌كێتی بۆ 1991/11/8 ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌وكات له‌لایه‌ن چه‌ند كادیرێكی ئه‌و بواره‌وه كرایه‌وه‌و به‌رده‌وامی پێدرا، ئه‌مه بووه سه‌ره‌تاییه‌كی سه‌خت له‌وه‌ی كه راگه‌یاندنی یه‌كێتی له‌و شاره‌دا قوڕسایی هه‌بێت، چونكه سه‌ره‌تای په‌خشكردنیشی كه له هه‌ولێر بوو گرنگییه‌كی زۆری درابوی به‌وه‌ی كه ئه‌وكات یه‌كه‌م په‌خشكردنی له هه‌ولێره‌وه گه‌یشته به‌غدا و یه‌كه‌م بابه‌تێكیش كه لێیه‌وه په‌خشكرابێت ووتارێكی جه‌ماوه‌ریانه‌ی مام جه‌لال سكرتێری گشتی یه‌كێتی بوو، ته‌نانه‌ت له‌كاتی شه‌ڕو ململانی ناوخۆیه‌كان تاڕاده‌یه‌كی زۆر توانرا به‌رده‌وامی به‌و كاره بدری و له رۆژی سیی و یه‌كی ئابی ساڵی نه‌ودوشه‌شیدا گه‌رموگوڕی هه‌ندی له‌و كادیرانه وایكرد كه تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌و رۆژه ته‌له‌فزیۆنی یه‌كێتی كه به (گه‌لی كوردستان) ناسراوه‌و (یه‌كه‌م كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی لۆكاڵی كوردی دوای راپه‌ڕینه) جێنه‌هێڵن. ئه‌وه‌بوو هه‌ندی له‌و كارمه‌ندانه گیران و هه‌ندێكیشیان له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كوژران و به‌شێكیشیان هه‌ر به‌وهۆیه‌وه ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
دوای تێپه‌ڕبوونی هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م رووداوه ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه‌له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌ولێریان جێهێشتبوو و له سنووری سلێمانی نیشته‌جێبوون، جارێكی تر له‌چوارچێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ئاشتی له نێوان یه‌كمێتی و پارتی گه‌ڕانه‌وه هه‌ولێرو له‌سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلوولی ساڵی دووهه‌زاروچوار توانیان په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی نیشته‌جێی ناو هه‌ولێر سه‌رله‌نوی ده‌ست پێبكه‌نه‌وه، به‌ڵام دیاره ئه‌و سه‌رله‌نوی ده‌ستپێكردنه‌وه‌یه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كێتی دوای هه‌شت ساڵ دابڕانی دێت له‌و شاره، هه‌روه‌ك باس له‌وه ده‌كرێت كه له سه‌ره‌تای گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌كێتی بۆ هه‌ولێر له چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌ڵبه‌نددا ئه‌وه دووپات كراوه‌ته‌وه كه پێویسته چ مه‌ڵبه‌ندو چ راگه‌یاندنه‌كه‌ی كارێكی وا بكه‌ن كه قه‌ره‌بووی دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌شت ساڵه له هه‌ولێر بكه‌نه‌وه.
كارمه‌ند و كادیران له‌نێوان یه‌كێتی و نه‌یارانییدا
بۆچوونێكی گشتی و باو له‌ناو زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كارمه‌ندانی راگه‌یاندنی یه‌كێتی هه‌ولێر هه‌یه و بی هیچ په‌رده‌و په‌ناو پێچێكیش باسی لێوه ده‌كه‌ن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه‌نده‌ی نه‌یار و دژه‌كانی یه‌كێتی له رابردوو و ئێستادا حساب بۆ توانا‌و لێهاتوویی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كێتی هه‌ولێر ده‌كه‌ن، یه‌كێتی به‌پێچه‌وانه‌وه دژی ئه‌و كارمه‌ندانه بووه‌و هه‌میشه‌ش ویستویانه گۆڕه‌پانه‌كه‌یان پێچۆڵ بكه‌ن و به‌لایه‌كدا وه‌ده‌ریان نێن، به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كادیر‌و كارمه‌ندانه كه‌م نین كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كه‌وتوونه‌ته‌وه به‌ر ئه‌و لێشاوه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كێتی له هه‌ولێرو له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌ستبه‌جێ ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن (حزبی و ناحزبی) باوه‌شیان بۆ كردونه‌ته‌وه، چونكه توانا‌و لێهاتووییان له چاو خۆیاندا له ئاست پێویستییه‌كی به‌رچاودایه. هه‌ربۆیه‌شه به‌شێكی ئه‌وانه‌ی له‌و راگه‌یاندنه‌ی یه‌كێتی له هه‌ولێر وه‌ده‌رنراون، له‌لایه‌ن ده‌زگا راگه‌یاندنه جیاجیاكانه‌وه قۆستراونه‌ته‌وه. نمووونه‌ی هه‌ره به‌رچاوو دیاریش هونه‌رمه‌ند زاهیر عه‌بدوڵڵایه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی بێزار كرا ناچار ماڵئاوایی له‌و ماڵه هه‌میشه خۆشه‌ویسته‌ی خۆی له‌ناو یه‌كێتیدا كردوو بووه پارتی، كه ئێستاش پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ی گشتی هه‌ولێری وه‌رگرتووه.
ته‌نگه‌تاوكردن و ناچاركردنی كادیران
ململانێكانی ناو یه‌كێتی نیشتمانی هێنده قووڵبۆته‌وه هه‌موو كون و كه‌له‌به‌رێكی ئه‌و حزبه‌ی داگیركردووه، كادیره كۆنه‌كان و ئه‌وانه‌ی دوای ساڵی دووهه‌زارو چوار كاری راگه‌یاندنی یه‌كێتییان له‌هه‌ولێر به‌ده‌سته‌وه‌یه وای نیشان ده‌ده‌ن كه ئه‌وان توانیویانه پێشتر‌و ئێستاش باڵانسی راگه‌یاندنی حزبه‌كه‌یان له‌هه‌ولێر به‌رزبكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ندی كه‌سی تر كه به‌م دوایه به‌رپرسیارێتیان له راگه‌یاندنی یه‌كێتی هه‌ولێر پێدراوه باكیان به‌و باڵانسه نیه و ئامانجی سه‌ره‌كیشیان خۆپێگه‌یاندن، خۆته‌كوینكردن، دروستكردنی په‌یوه‌ندی و خۆناساندیانه! به پێی قسه‌ی ئه‌و كادیره كۆنانه تا ئێستا له‌ناو راگه‌یاندنی یه‌كێتییدا واتا له‌هیچ سه‌رده‌مێكی یه‌كێتییدا به‌تایبه‌تیش له هه‌ولێر به‌و رێژه‌و به‌و ئه‌ندازه‌یه كادیرانی راگه‌یاندن ته‌نگه‌تاو نه‌كراون بۆ چۆڵكردنی گۆڕه‌پانه‌كه یا دوورخستنه‌وه‌یان، ئه‌وان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه له‌وكاته‌ی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندن هه‌ریه‌ك له (توانا ئه‌حمه‌د) وه‌ك به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ولێری راگه‌یاندن و (لاوه‌ند نه‌وزاد) وه‌ك جێگری به‌رپرسی نوسینگه‌و سه‌رپه‌رشتیاری ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان دایناون. كێشه‌و گرفته‌كانیش زیادیان كردووه‌و ململانێیه‌كی خۆییانه له‌نێوان ئه‌وان و كادیره كۆنه‌كان به‌تایبه‌تی دروست ده‌بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و كادیره كۆنانه وای پێناسه ده‌كه‌ن كه ئه‌وه به جۆرێك له جۆره‌كان و به‌شێوه‌یه‌كی كرداره‌كیش ته‌سفیه‌كردنی ئه‌و كارمه‌ندو كادیرانه‌یه كه له‌ناو راگه‌یاندنی یه‌كێتیی هه‌ولێر به‌دڵی ئه‌وان هه‌ڵسوكه‌وت ناكه‌ن و له‌نێو ئه‌و بازنه‌یه‌ی (ته‌كه‌تولات) دا نین كه ئه‌وان مه‌به‌ستیانه. بۆیه كه‌وتوونه‌ته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی چۆڵكردن و جێهێشتنێكی ناچاریانه‌ی بواری راگه‌یاندن كه ده‌بوایه ئۆڕگانه‌كانی تری یه‌كێتی له‌ئاست ئه‌م كێشانه‌دا بێده‌نگ نه‌بوایه، كه هه‌موو لایه‌ك پێیان زانیوه‌و ئاگادار كراونه‌ته‌وه.
شه‌ڕ له پێناو مانه‌وه‌دا
زه‌نگی خه‌ته‌رناك كه رووبه‌ڕووی راگه‌یاندنی یه‌كێتی له هه‌ولێر بۆته‌وه له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گری كه له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا تا ئێستا زیاتر له ێه‌د كادیر‌و كارمه‌ند له‌و ده‌زگایه نه‌ماون، كه هه‌ندێكیان ده‌ركراون و هه‌ندێكیش بێزار و ناچار كراون ئه‌وانی تریش گواستراونه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی ده‌ركراون بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌و گرفته‌كان په‌نایان وه‌به‌ر زۆرێك له‌و لایه‌نانه‌ی ناو یه‌كێتی بردووه، له‌وانه‌ش مه‌كته‌بی سیاسیی و ته‌نانه‌ت خودی مام جه‌لالیش به‌ڵام تا ئێستا هیچ لایه‌ك نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌ی ناو راگه‌یاندنی هه‌ولێر بكات، وه‌ك هه‌ندی له‌و كارمه‌نده ده‌ركراوانه‌ش ده‌ڵێن" هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه لێپرسراوی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ش كه له هه‌ولێر دایناون له‌سه‌ری سه‌ره‌وه راپۆرتی نادروست له‌سه‌ر ئێمه دروست ده‌كه‌ن و به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه!" بۆیه مانه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی ناو راگه‌یاندنی یه‌كێتی له هه‌ولێر به‌هه‌ڵپه‌سێردراوی وایكردووه كه رۆژانه له ماڵپه‌ڕو كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندندا نووسین بڵاوبكرێته‌وه كه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كه بۆ كه‌ڵه‌كه‌بوونی كێشه‌كان و چاره‌سه‌ر نه‌كردنیان.
هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه زۆرجاران شه‌ڕه‌جنێو، لێدان، راوه‌دوونانی یه‌كتری، له‌ناو باره‌گای ته‌له‌فزیۆن له‌نێوان هه‌ردوولادا روویداوه، نموونه‌ش شه‌ڕی نێوان سه‌رپه‌رشتیاری ته‌له‌فزیۆن و به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌یه كه ناوی (ف. ج) ه، وه‌ك ئه‌وانه‌ی شایه‌دحاڵی ئه‌و رووداوه‌ن وه‌ها باس ده‌كه‌ن كه له‌ناو باره‌گای راگه‌یاندن به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره به ماسیحه راوی سه‌رپه‌رشتیاری ته‌له‌فزیۆنی ناوه‌و ئه‌ویش راسته‌وخۆ دوای ئه‌وه خۆی گه‌یاندۆته سلێمانی و چه‌ند رۆژێك له‌وی ماوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها باس له شه‌ڕێكی تریش ده‌كرێت كه له‌نێوان به‌رپرسی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی هه‌ولێرو لێپرسراوی ئیداره‌ی ته‌له‌فزیۆن (ه. ت) روویداوه، ئه‌مه‌و جگه له‌وه‌ی كه ده‌مه‌قاڵێیه‌كی به‌رده‌وام و چه‌ند شه‌ڕو به‌گژداچوونه‌وه‌یه‌كی تریش له‌نێوان هه‌ردوو لای ئه‌و راگه‌یاندنه روویانداوه.
ئه‌و (مه‌سج) انه‌ی راگه‌یاندنیان بێزاركردووه!
كاردانه‌وه‌كانی بڕیاری ده‌ركردن و ناچاركردن و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ژماره كادیر‌و كارمه‌نده‌ی راگه‌یاندنی یه‌كێتی له هه‌ولێر دیارده‌ی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌و سه‌رسوڕهێنه‌ری هێناوه‌ته پێشی، ته‌نانه‌ت هه‌موو پێوه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، حزبی به‌زاندووه، له‌وانه‌ش ناردنی نامه‌ی مۆبایل و ئیمێله بۆ سه‌دان كه‌س، ئه‌م نامانه مه‌كته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی یه‌كێتی به جارێك هه‌ژاندووه چونكه له‌لایه‌ك ئه‌و نامه (مه‌سج) انه به ژماره مۆبایلێكی ئاشكرا بۆ كه‌سانی لێپرسراوی ناو یه‌كێتی و غه‌یره یه‌كێتی و په‌رله‌مانتارو وه‌زیرو... هتد، نێردراون، كه له ناوه‌ڕۆكی ئه‌و نامانه‌دا جگه له جنێو‌و قسه‌ی ناشیرین، ناوی چه‌ند كه‌سێك ده‌هێنری، هه‌ركه‌سێك ئه‌و نامانه بخوێنێته‌وه سه‌رسوڕمانی ده‌یگرێت، بۆ ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامدانی چه‌ندین كۆبوونه‌وه له هه‌ولێرو و سلێمانی و بانگكردنی چه‌ندین كادیر‌و كارمه‌ند به‌ڵام تا ئێستاش نه‌زانراوه ئه‌و نامانه له‌كێ ده‌رده‌چن و چۆنیش ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌یان ده‌ستنیشانكردووه كه بۆیان بنێرن، هه‌روه‌ك ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و نامه‌یان پێگه‌ییوه ده‌ڵێن" زۆربه‌ی كات ئه‌و نامانه له كاتی نیوه شه‌ودا ده‌نێردرێن"، یه‌كێك له‌و كارمه‌ندانه‌ی كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی كردووه باس له‌وه ده‌كات كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یان پێده‌كه‌ن ناویان له‌ناو ئه‌و نامانه‌دا به ناته‌ندروست هاتووه به‌هۆیه‌وه دووچاری نیگه‌رانییه‌كی زۆر هاتوون، به‌ڵام تا ئێستا هه‌نگاوی جیدیان نه‌ناوه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌وكێشه‌و گرفته ناوخۆییانه‌یان بكه‌ن، ته‌نانه‌ت بۆ گه‌یشتن به‌سه‌ره‌داوی ناردنی ئه‌م نامانه له كۆبوونه‌وه باڵاكان (مه‌كته‌به‌كان) ی ناو یه‌كێتیشدا باس له‌و دیارده‌یه ده‌كرێت و ئێستاش به‌به‌رده‌وامی باسی ده‌كه‌ن.
گرفتی دارایی
ئه‌گه‌رچی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كێتی له هه‌ولێر مانگانه نه‌سریه‌ی خۆی وه‌رده‌گری سه‌ره‌ڕای ده‌ستكه‌وتنی پاره‌ی ریكلام، كه‌چی وه‌ك باس ده‌كرێت له‌ناو خودی ئه‌و راگه‌یاندنه‌دا گرفتی دارایی هه‌یه. به‌شێكی زۆری ئه‌و كادیر‌و كارمه‌ندانه‌ی ده‌ركراون و ناچاری جێهێشتن كراون باس له‌نه‌بوونی شه‌فافیه‌تی دارایی ناو ئه‌و راگه‌یاندنه ده‌كه‌ن، یه‌كێك له‌وانه ده‌ڵێت" تا ئێستا له‌هیچ كۆبوونه‌ویه‌كدا باس له شێواز‌و چۆنیه‌تی خه‌رج و بڕی داهات و نه‌سریه نه‌كراوه، ئه‌وه‌شیان بۆ زیاتر شاردنه‌وه‌ی نهێنییه‌كانی لایه‌نی دارایی راگه‌یاندنی یه‌كێتیه له هه‌ولێر كه تا ئێستا به‌وهۆیه‌وه سی ژمێریار‌و ووردبین و ئه‌مین سه‌ندووق به بیانووی جۆراوجۆره‌وه گۆڕدراون و گواستراونه‌ته‌وه، كه دواجار كه‌سێكیان به‌ناوی (ب. م) دامه‌زراندووه كه هاوڕێی سه‌رده‌می خوێندنی به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی هه‌ولێره".
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكیش له به‌شی ئیداره‌و دارایی راگه‌یاندنی یه‌كێتی هه‌ولێر به (شه‌قام) ی وت" له نووسینگه‌ی راگه‌یاندندا دوو ئوتومبێل كه یه‌كه‌میان ئۆپێڵ و دووه‌میشیان پاێه فرۆشراون، كه‌سیش نازانی بۆچی تا ئێستا پاره‌ی فرۆشتنی ئه‌و دوو ئوتومبێله نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ندووقی دارایی ته‌له‌فزیۆن"، هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه" دوو ئوتومبێلی جۆری هۆندا له كۆرییه‌كان (تیپی زه‌یتون) وه‌رگیراون بۆ ئه‌وه‌ی كاری راگه‌یاندنیان پێ ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام هه‌ردوو ئوتومبێله‌كه له‌لایه‌ن به‌رپرسی نوسینگه‌و و سه‌رپه‌رشتیاری ته‌له‌فزیۆنه‌وه به‌كار ده‌هێنرێن، دوای ئه‌وه‌ش كه به‌رپرسی نوسینگه ئوتومبێلێك له‌وانه ده‌فرۆشی ماوه‌یه‌كه ئوتومبێلێكی جۆری مۆنیكای پێ كڕیووه، كه له‌ڕاستیشدا ئه‌و جۆره ئوتومبێلانه كڕین و فرۆشتنیان له‌سه‌ر نیه‌و دیاری كۆرییه‌كانن"، سه‌رچاوه‌كه هه‌روه‌ها ده‌ڵی" له‌زۆر كاتدا پاره‌ی راگه‌یاندن بۆ كاری لابه‌لا به‌كار ده‌هێنرێت كه هیچ په‌یوه‌ندی به راگه‌یاندنه‌وه نیه، له‌وانه بڕی نزیكه‌ی شازده ملیۆن دینار بۆ به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی یه‌كێتی سه‌رفكراوه بۆ دانه‌وه‌ی قیستی ئوتومبێله‌كه‌ی، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ناوبراو نه‌سریه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و مه‌كته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی یه‌كێتی له‌به‌رده‌سته، تا ئێستاش كه زیاتر له ساڵێكه ئه‌و پاره‌یه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سه‌ندووق، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه لیژنه‌ی چاودێری دارایی‌ش ده‌زانی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوای كردۆته‌وه.. ".
له‌لایه‌كی دیكه پاره‌ی راگه‌یاندنی یه‌كێتی له هه‌ولێر بۆ داوه‌ت و دیاری كڕین و یارمه‌تی دانی خه‌ڵكانی ده‌ره‌وه‌ی راگه‌یاندن خه‌رج ده‌كرێت، هه‌روه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی ده‌داتی كه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه كه‌سانی نزیكی حزبی و ته‌كه‌تولات و خزم و هاوڕێی ئه‌وانن، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه نموونه‌ی كه‌سێك باس ده‌كات كه ناوی (ه) ه‌و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به راگه‌یاندنی یه‌كێتی له هه‌ولێر نیه كه‌چی تاخم قه‌نه‌فه‌یان بۆ كڕیوه"، هه‌روه‌ها داوه‌تكردنی بیستویه‌ك لێپرسراوی كۆمیته‌كانی سنووری سۆران له یه‌كێك له وتێله دیاره‌كانی هه‌ولێر كه هیچ په‌یوه‌نییه‌كی به كاری راگه‌یاندنه‌وه نیه، جگه له‌مه‌ش چه‌ند دیارییه‌كی جۆراوجۆر بۆ ژماره‌یه‌ك له جێگر‌و كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندو لێپرسراوی كۆمیته‌كان له سنووری چۆمان، شه‌قڵاوه، سۆران، دهۆك، هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری كڕاون، ئه‌مانه‌ش زیاتر بۆ كاری كوتله‌و كوتله‌گه‌راییه نه‌ك كاری راگه‌یاندن بێت".
هاوكاری دره‌كی
سه‌ره‌ڕای بوونی نه‌سریه‌ی مانگانه‌و داهاتی ریكلام له‌و نووسینگه‌ی راگه‌یاندنه‌دا، به‌ڵام داواكاری جیاجیاش له ده‌ره‌وه بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و نووسینگه‌یه ده‌كرێت، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست (شه‌قام) كه‌وتووه عومه‌ر فه‌تاح جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم جارێكیان بڕی یه‌ك ده‌فته‌ر دۆلاری داوه‌ته نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كێتی له هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ی ئامێری جۆراوجۆر‌و كه‌لوپه‌لی كاره‌بایی بۆ ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان بكڕدری، هه‌روه‌ها به‌خشینی ئوتومبێلێكی جۆری نیسان ده‌بڵیش به‌م نووسینگه‌یه، ئه‌مه‌و جگه له‌وه‌ی كه داواش له سه‌رۆكی حكومه‌ت كراوه ستۆدیۆیه‌ك بۆ ئه‌و ته‌له‌فزیۆنه‌ی هه‌ولێر دروست بكرێت.
وێنه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی لێده‌كرێته‌وه!
ئاشكرایه كه به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌و كادیر‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌و نووسینگه‌یه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی هه‌ولێر كارده‌كه‌ن خه‌ڵكی هه‌ولێرو ده‌ورووبه‌رین، ئه‌وانه‌ش نزیكترین كه‌سیان له سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتییدا خودی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لییه، خۆشه‌ویستیه‌ك ئه‌وانی له‌یه‌كتری كۆكردۆته‌وه به‌ڵام ئه‌مه له‌ناو ئه‌و ده‌زگایه‌دا ده‌بێته گرفتێك بۆیان و بۆته هۆی ده‌ركردن و فه‌سڵكردنیان، كه هه‌ندێكیان كوڕ‌و كه‌سوكاری شه‌هیدشن، بۆ نموونه ده‌ركردنی سی له كچه بێژه‌ره‌كان به‌ناوه‌كانی (ژ. گ. چ)، كه دوای ده‌ركردنیان له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندندا هۆكاره‌كه‌یان خستبووه ڕوو، هه‌روه‌ها ده‌ركردنی كارمه‌ندێك به‌ناوی (س) ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی له ژووره‌كه‌ی خۆیدا وێنه‌یه‌كی كۆسره‌ت ره‌سوڵی هه‌ڵواسیبوو، كه دواتر ئه‌و وێنه‌یه له‌و ژووره ده‌كه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت یه‌كێك له كارمه‌نده‌كان ده‌ڵێت" ئه‌وان به شه‌و هه‌ڵمه‌تی لێكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی كاك كۆسره‌تیان له نووسینگه‌ی راگه‌یاندن ده‌ستپێكرد كه‌چی هۆكاری ده‌ركردنی (س) به‌لای ئیداره‌ی نووسینگه‌وه ئه‌وه‌یه كه گوایه ده‌وامی نه‌كردووه". هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه له‌ژووره‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ته‌له‌فزیۆن وێنه‌یه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ كاك كۆسره‌ت داناوه، به‌ڵام ئه‌و وێنه‌یه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه كه كه‌سه نزیكه‌كانی كاك كۆسره‌ت كه‌له‌و نووسینگه‌یه‌ن پی چاوبه‌ست بكات".
كوتله‌گه‌رایی له‌و ده‌زگایه‌دا په‌ره‌سه‌ندن و ئاشكرایی پێوه‌دیاره ته‌نانه‌ت گه‌یشتۆته ناو به‌رنامه و پرۆگرامه‌كانیشیان، به‌تایبه‌تیش له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و یادی شه‌هیدان، چالاكی حزبیی كۆمیته‌كان، زیاتر ئه‌و هه‌واڵ و چالاكییانه بڵاوده‌كرێته‌وه كه نزیكی خۆیانن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر ده‌ڵی" هه‌ر به‌م هۆیه‌وه لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سێی رێكخستنی هه‌ولێرو جێگره‌كه‌ی و كۆمیته‌كانی ئه‌و سنووره چه‌ندینجار ئه‌و ره‌خنه‌یه‌یان ئاڕاسته‌ی ئه‌و نووسینگه‌یه‌و یه‌كێتیش كردووه، به‌ڵام هیچ نه‌كراوه‌و هه‌روه‌كو خۆیه‌تی"، جگه له‌مه‌ش ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند كارمه‌ندێك سه‌ردانی نوسینگه‌ی كۆمپانیای ووشه له‌هه‌ولێر ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بۆیان بگونجی له‌وێدا كار بكه‌ن بۆ رۆژی دوایی ئه‌و كادیرانه‌ی نوسینگه‌ی یه‌كێتی كه ژماره‌یان چواركه‌سه (دوو په‌یامنێر و دوو وێنه‌گر) به‌بڕیارێك فه‌سڵ ده‌كرێن.
نووسراوێكی تایبه‌ت
ژماره‌ی ئه‌و كادیر‌و كارمه‌ندانه‌ی كه له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا له‌و ده‌زگایه نه‌ماون به (ده‌ركردن، ناچاركردن، گواستنه‌وه) گه‌یشتۆته زیاتر له صه‌د كه‌س، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه (شه‌قام) یش له سه‌رچاوه نزیكه‌كانی راگه‌یاندنی یه‌كێتی ده‌ستی كه‌وتووه، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كێتی له هه‌ولێر به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌واوی ناوه‌نده‌كانی یه‌كێتی له‌و كێشه‌و گرفتانه‌یان ئاگاداركراونه‌ته‌وه، نووسراوێكی تایبه‌ت ئاڕاسته‌ی هه‌ریه‌ك له مام جه‌لال و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی و مه‌كته‌بی سیاسیی ده‌كه‌ن، تیایدا هۆكاری نه‌مانی به‌شێكی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه بێده‌نگ نه‌بوونه له ده‌زگای ناوبراو رووده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌رچی كارمه‌نده ده‌ركراوه‌كانن ئه‌وه ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و نووسراوه تایبه‌ته‌ی نووسینگه‌كه‌یان هۆكاری ته‌واوی نه‌مانی ئه‌وانی روونكردبێته‌وه به‌ڵكو ده‌ڵێن" چه‌واشه‌كاری تێداكراوه‌و راستیه‌كان وونكراون".
ئێستا هه‌ندێك له‌و كارمه‌ندانه‌ی كه له نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كێتی له هه‌ولێر نه‌ماون بوونه‌ته پارتی، به‌شێكی تریان له‌ناو راگه‌یاندنی ئازاد و راگه‌یاندنی حزبه‌كان كارده‌كه‌ن و ئه‌وانی تریش له‌ماڵه‌وه دانیشتوون و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن چاوه‌ڕێی گۆڕانكارییه‌ك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوی بتوانن جارێكی تر ماڵی دایكی راگه‌یاندنی خۆیان له باوه‌شیان بگرێته‌وه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندن قسه‌ناكات!
له په‌یوه‌ندییه‌كی (شه‌قام) به نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كێتی له هه‌ولێرو دواتریش سه‌ردان بۆ ئه‌و نووسینگه‌یه لاوه‌ند نه‌وزاد جێگری به‌رپرسی نووسینگه‌و سه‌رپه‌رشتیاری ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان له هه‌ولێر ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی وه‌ڵام بداته‌وه، بۆیه ئێمه‌ش به‌و شێوه‌یه كۆتاییمان به راپۆرته‌كه هێنا.
تێبینی:
هه‌ندی له‌و كادیر‌و كارمه‌ندانه‌ی ناویان له‌و راپۆرته‌دا هاتووه‌و، هه‌ندێكیشیان ناویان نه‌هاتووه له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن (شه‌قام) ه‌وه پارێزراون.
