رۆژی سێشه‌ممه 3-2-2009 به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی پارتیمان هه‌ڤاڵ (دیار غه‌ریب) ئه‌نجوومه‌نی پارتیمان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان و تایبه‌تی سه‌باره‌ت
به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دا و له‌مباره‌یه‌وه وه‌ك پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان (پ چ د ك) گه‌یشته بڕیارێكی كۆتایی و یه‌كلاییكه‌ره‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه چوار كاتژمێری خایاند و زۆربه‌ی كادیران و نوێنه‌ری رێكخستنه‌كانی (پ د چ ك) ش ئاماده‌بوون و تێیدا بارودۆخی سیاسی گشتی هه‌ڵسه‌نگێندراو ده‌ستنیشانی ئه‌وه كرا كه له‌كاتێكدا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان كه‌وتۆته رۆژه‌ڤه‌وه كه بارودۆخی سیاسی له‌ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتییه‌وه له‌به‌رده‌م گۆڕانكارییه‌كی جددی دایه‌و تادێت ناكۆكی و ململانێیه‌كانی ناوچه‌كه و ئێراق و هه‌رێمی كوردستان قووڵتر ده‌بنه‌وه و كێشه و گرفته سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش بنبه‌ستتر ده‌بن. به‌تایبه‌تی گه‌نده‌ڵی، پێشێَلكردنی مافی مرۆڤ و سه‌روه‌رنه‌بوونی یاسا، كوشتن و خۆسووتاندنی ژنان، كۆچكردن و بێكاركردنی لاوان، چۆلكردنی گونده‌كان و مشه‌خۆركردن و به‌میللیشیاكردنی كۆمه‌ڵگا، به‌هه‌ده‌ربردنی توانسته ماددی و مه‌عنه‌وییه‌كان و ده‌یان په‌تا و گرفتی تر ته‌نگی به‌كۆمه‌ڵگا هه‌ڵچنیوه و به‌دوای ده‌ره‌تان و چاره‌سه‌رییه‌كی بنه‌ڕه‌تیدا ده‌گه‌ڕێت، كه كه‌رامه‌ت و شكۆی تاك و كۆمه‌ڵگای تێدا پارێزراو بێت. ئه‌مه‌ش وایكردووه كه سه‌رجه‌م ده‌سكه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بكه‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌مانه‌وه. بۆیه له‌ره‌وشێكی وه‌هادا گۆڕانكارییه‌كی دیموكراتی و یه‌كڕێزی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك پێداویستیه‌ك خۆی ده‌سه‌پێنێ.
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه؛ سه‌رجه‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانی له‌توركیا و هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له‌باشوور و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ئێراق خاوه‌نی گرنگییه‌كی مه‌زنن له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناكۆكی و ململانێیه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كان له ناوچه‌كه و توركیا و ئێراق و باشووری كوردستاندا و ده‌كرێ ئاكامی باشی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه ببێته بناخه‌یه‌كیش بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكارییه‌كی دیموكراتی و تۆكمه‌كردنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی كوردان. بۆیه وه‌ك ئێمه (پ چ د ك) پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌ڕای هه‌موو كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كان به‌هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌بینین بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری دیموكراتی و رزگاركردنی ده‌ستكه‌وته نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتییه‌كان له‌باشووردا.
له‌م روانگه‌یه‌وه؛ له‌میانه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و شرۆڤه‌ی تێروته‌سه‌لی ره‌وشی سیاسی ئێستادا ئه‌نجوومه‌نی پارتیمان به‌كۆی ده‌نگ بڕیاری به‌شداریكردنێكی به‌گوڕوتینی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دا. ئه‌م بڕیاره به‌جورئه‌ته‌ی پارتیمان به‌و راده‌یه‌ی به‌مافێكی ره‌وای یاسایی و سیاسی خۆمانی ده‌زانین ئه‌وا له‌هه‌مانكاتیشدا وه‌ك ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتی خۆمانی ده‌بینین بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵێكی مه‌زنتر ببینین له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته هه‌مه‌لایه‌نه‌كان و ئاراسته‌گیركردنی رووداو و پێشهاته‌كان به‌ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتی.
هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه به‌شداربوونی پارتیمان (پ چ د ك) له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا وه‌ك پارتێكی كوردستانی و دیموكراتی ئۆپۆزیسیۆن و سه‌ركه‌وتنمان تێیدا ده‌بێته فاكته‌رێكی مه‌زن بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكارییه‌كی گرنگ له‌پرۆسه‌ی سیاسی له‌باشووری كوردستاندا. ئه‌مه‌و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له شێواز و چۆنێتی به‌شداریكردنمان له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كرا و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه پارتیمان وه‌ك پارتێكی ئۆپۆزسیۆنی دیموكراتی و خاوه‌ن فه‌لسه‌فه‌ی ئازادی، ته‌واوی شێواز و رێگاكانی به‌شداریكردنی یاسایی و دیموكراتیانه بۆخۆی به‌بنه‌ما وه‌رده‌گرێت و له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا بڕیار و ئیراده‌ی ئازادانه‌ی خۆی ده‌پارێزێت و خاوه‌ن ده‌ستپێشخه‌ری ده‌بێت و هه‌موو شێواز و ده‌رفه‌ته‌كانی به‌شداربوونیش به‌كراوه‌یی ده‌هێڵێته‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه؛ ئه‌نجوومه‌نی پارتیمان له‌كۆبوونه‌وه ئاوارته‌كه‌ی خۆیدا به‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه گه‌یشت:
1- پارتیمان به‌باوه‌ڕ به‌خۆبوون و متمانه‌یه‌كی زۆر به سه‌ركه‌وتنه‌وه به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، كه له 19ی مایسی 2009 دا ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌ڵبژاردن به پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتی ده‌بینێت و به میكانیزمی هه‌ره گونجاو و یاسایی ده‌زانێت بۆ ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و گۆڕانكاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی.
2- پارتیمان له‌چۆنێتی به‌شداربووندا هه‌موو رێگا و شێوازه‌كانی به‌شداربوون وه‌ك (لیستی سه‌ربه‌خۆی پ چ د ك، لیستی كاندیده سه‌ربه‌خۆكان، لیستی به‌ره‌یه‌ك یان هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه) به‌شێوازی گونجاویان ده‌زانێت بۆ به‌شداربوونمان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا.
3- له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر به‌شداربوونێكمان له لیستی كاندیده سه‌ربه‌خۆكان یان هه‌ر لیستێكی دیكه‌ی هاوبه‌شی به‌ره‌یه‌ك یان هاوپه‌یمانێتییه‌ك مسۆگه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتییه‌كان و سه‌روه‌ری یاسا و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی به‌بنه‌ما ده‌گرێـت.
4- هه‌ر كه‌سێكی وڵاتپارێز و دیموكراتیخواز ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ لیستی سه‌ربه‌خۆی (پ چ د ك) یان لیستێكی سه‌ربه‌خۆی كه‌سێتییه‌كاندا خۆی كاندید بكات ئه‌وا ئێمه وه‌ك (پ چ د ك) ده‌توانین له‌نێو گفتوگۆ و دانووستاندنێكی كراوه‌دا راو سه‌رنجی خۆمان له‌سه‌ر هه‌ر پرۆژه و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك ده‌رببڕین و بگه‌ینه ئه‌نجامێكی ئیجابیانه و به‌رهه‌مدار.
5- هه‌روه‌ها ئه‌و گفتوگۆ و دانوستاندنانه‌ی كه له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و كه‌سێتیه‌كاندا ده‌ستمان پێكردووه به‌رده‌وامی پێده‌ده‌ین و ئاماده‌یی و كراوه‌یی خۆمان نیشانده‌ده‌ین بۆ هه‌ر رێككه‌وتن و هاوپه‌یمانێتیه‌ك كه‌خزمه‌ت به‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه بكات.
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه؛ بانگه‌وازی له‌سه‌رجه‌م كادیر‌و ئه‌ندام و دۆستانمان ده‌كه‌ین كه به باوه‌ڕبه‌خۆبوونێكی مه‌زنه‌وه له‌نێو خۆئاماده‌كردن و جموجۆڵ دابن بۆ به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و ده‌بێت ئه‌و راستییه ده‌رك پێبكه‌ین كه ئێمه توانستی سه‌ركه‌وتنمان زۆره ئه‌گه‌ر هه‌موو هێزو تواناكانمان یه‌كبخه‌ین ئه‌وا ده‌توانین سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زن و به‌رچاو به‌ده‌ستبهێنین و پێگه‌یه‌كی شایسته له‌نێو په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستاندا بگرین.
هه‌روه‌ها بانگه‌وازی له‌سه‌رجه‌م گه‌له‌كه‌مان، حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان، رێكخراوه دیموكراتی و مه‌ده‌نییه‌كان، كه‌سێتییه وڵاتپارێز و دیموكراتیخوازه‌كان ده‌كه‌ین كه به‌به‌رپرسیارێتی و گیانی دیموكراتیانه‌وه هه‌ریه‌كه و به‌گوێره‌ی ئه‌رك و مافی خۆی به‌شداری له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا بكات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رفه‌تی ساخته‌كاری و شێواندنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌دات. ئیدی با به‌ده‌نگدانی خۆمان موحاسه‌به‌ی ئه‌و كه‌س و لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتدارانه بكه‌ین كه حه‌ڤده ساڵه مشه‌خۆرانه له‌سه‌ر ده‌سكه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌ل لێی پاڵكه‌وتوون و خزمه‌تێكی شایسته‌یان به‌گه‌ل نه‌كردووه، با سه‌ركه‌وتنی ئیراده‌ی ئازادی گه‌ل له‌م هه‌ڵبژرادنه‌دا ببێته سه‌نگی مه‌حه‌ك و بنه‌مای سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پرۆسه دیموكراتییه.
ئه‌نجوومه‌نی
پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان
4-2-2009
