كامه‌ران بێتواته‌یی: دوای ئه‌وه‌ی چوارحیزبی هه‌رێمی كوردستان ڕاپۆرتێكیان ئاراسته‌ی دوپارتیه سه‌ركیه‌كه‌ی هه‌رێم كرد كه‌ڕاپۆرته‌كه پێك هاته‌ی پڕۆژه‌یه‌كی چاكسازی و گۆڕین بوو له ده‌سته‌ڵاتی ئێستای سیاسی كوردستانه. ئه‌مه‌ش كه‌م تا زۆر ماوه‌یه‌ك بارودۆخی ناوچه‌كه‌ی خسته به‌رپرسیارو لێكۆلینه‌وه له‌نێوان نووسه‌ران و ڕۆشنبیرانی نێوخۆی و وه‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش، به جۆرێك دڵی هه‌موومانی خۆش كرد چونكه ئێمه ووتمان باشه ئه‌م ڕاپۆڕته كۆمه‌لێك خاڵ و كاری باشی تێدایه ئه‌گه‌ر نیوه‌ی جی به جی بكرێت كاری پی بكرێت ئه‌وه به دڵنیایه‌وه گۆڕانێكی تازه‌تر دێته‌كایه‌وه. به‌ڵام ئه‌مه‌ی جی َی داخه ئه‌م ڕاپۆڕته‌ی كه كه چوارحیزبه‌كه دایان به ده‌سته‌ڵات دارانی حكومه‌ت نه‌ك جی به جی نه‌كرا به ڵكو دوای وه‌ڵام دانه‌وه ی قه‌رزاریش كرانه‌وه كه له ڕاستی دانه‌ده‌بوو بوابێت كه‌كرا. یه‌كێتی و پارتی زۆربه حه‌ساسیه‌ته‌وه ئه‌مه‌یان وه‌رگرت و وه‌ڵام دانه‌وه‌شی شَیوازێكی توندی گرته‌خۆ، چونكه ئه‌وان ڕاسته‌وخۆ ده‌ڵین ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌م وه‌زعه‌ی ئێستا ڕازی نین با له نێو حكومه‌ت دانه‌بن وله ده‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی ئێمه پۆپۆزسیۆن بگرن. به‌ڵام ئه‌م قسه‌یه بۆ خۆی گومان دروست ده‌كات ئاخۆ ئێوه ئه‌گه‌ر له ئاست داواكاری هاوڵاتیان و گه‌ل دابن ئۆپۆزسۆنمان بۆچی یی؟ بۆیه ده‌بوو ئه‌م ڕا پۆڕته به شێوه‌یه‌كی تر وه‌رگیرایه‌وه ته‌عبیری ئه‌ری نی زیاتری بۆكرابوایه، بۆئه‌وه‌ی كاره‌كانی چوار حیزبه‌كه‌شمان ببینایه ئه‌گه‌ر ئه‌مانیش له جی ی خۆی نه‌بوایه با ڕاپۆرت و پڕۆژه‌یه‌كی تری چاكسازی ئاماده‌كرا بووایه له‌ئاست كه‌م و كوڕیه‌كانیان ئه‌ی ئێمه گوایه حكومه‌تی ێكی فره حیزبی و فره‌ده‌نگ و ڕه‌نگمان هه‌یه بۆده‌بێت دڵی له ئاست پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسیه ئه‌وه‌نده ته‌نگ بێت. وه له‌هه‌مان كاتیش‌دا له‌وه‌ڵامییه‌كێتی پارتی دا گوتراوه كه ئه‌م چوار حیزبانه داوای پۆستی زیاتریان كردوه نه‌ك چاكسازی، باشه ئێمه باپۆسته‌كانمان دیتبایه ئینجا داوای پۆپۆزسیۆنیان لی كرابایه. چونكه حكومه‌تێك و ده‌سته‌ڵاتێك باش بێَت هه‌رگیز پێویست به ئۆپۆزسیۆنی نێو خۆی نیه.
Kamaran_betwataiy@yahoo. com
