حه‌یده‌ر مه‌نتــك: نامه‌وی بگه‌رێمه‌وه پێش ڕاپه‌رین كه ده‌سه‌لاتێكی خوێن مژتاسه‌ر ئێسقان فاشی له‌سیاسه‌ت به‌رامبه‌ر دۆزی كورد، بۆ ئێمه‌ی كورد
ئه‌وی رۆژی جێگای نیگه‌رانی نه‌بوو كه‌دوژمنێك به‌ئاره‌زووی خۆی هه‌لسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌كردی به‌تایبه‌ت له‌بواری به‌رێوه‌بردن.. به‌لام جێگای داخه له ماوه‌ی 18سالی رابردوو ده‌سه‌لاتی كوردی كه ده‌سه‌لاتێكی خۆمالیه پێكهاته‌كه‌ی له‌نه‌وه‌وكورو كچی خۆمانه، نه‌توانراوه له‌دام وده‌زگاو وه‌زاره‌ته‌كان به‌گشتی ئیداریه‌ن چه‌ند هه‌نگاوێكی پراكتیكی بنێن بۆ بنبڕكردنی سیاسه‌تی (دڵ رازی كردن، ئینتمای حزبی، خزم خزمانی، ناوچه‌گه‌ریه‌تی، میزاج له‌بریارو كاروباری ئیداری) ئه‌م دیارده ناشازانه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ چه‌ند هۆكارێك له‌وانه (نه‌بونی په‌یره‌و به‌رنامه‌ی كار، سزا‌و پاداشت، گۆرانكاری، كه‌سی شیاو بۆشوێنی شیاو) لای هه‌موو لایه‌ك روون وئاشكرایه له‌چه‌ند سالی رابردووبه‌تایبه‌ت كابینه‌كانی 4و5ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كاتی پێشكه‌ش كردنی كارنامه‌ی حكومه‌ت له‌رووی ته‌كنیكی دابه‌ش كردنی كاروو باره‌كان بۆ خزمه‌ت گوزاری وپاراستنی مافه‌كانی مرۆڤـ ویه‌كسانی وهه‌لی كاربۆ هه‌موان بی جیاوازی، ده‌بینین هیچی وامان كه‌متر نیه له‌وولاتانی ئه‌وروپی به‌لام جێگای خه‌م خواردنه له هندێك وه‌زاره‌ت سه‌روه‌ت وسامانی گه‌ل به‌هه‌ده‌ر ده‌روات وكه‌سمان نه‌بینی له‌سه‌ر گه‌نده‌لی فه‌سل بكرێت وسزا بدرێت، زۆرجارده‌بیستین چه‌ند كه‌سێك بۆ كێشه‌ی كۆلانێك یان گه‌ره‌كێك جا نه‌بونی باخچه‌ی ساوایانه یان رێگاوبانه یان ئاوه‌رۆیه سه‌ردانی به‌رپرسێك ده‌كه‌ن بۆچاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یان كه‌چی كاكی به‌رپرس یه‌كسه‌ر ده‌لی:بودجه نیه‌وئێمه‌ش د‌رك به‌م كێشانه ده‌كه‌ین هه‌زارو یه‌ك شێر‌و رێویت بۆ ده‌هێنێته‌وه، به‌لام زۆرجاریش له‌سه‌رمێزی شه‌وانه چ بریارێك نایاسایه‌و هیچ رێنمایه‌ك نایگرێته‌وه كاكی لێپرسراو ئیمزات بۆ ده‌كات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی.. ماوه‌ی 3 مانگه هاورێیه‌كم خه‌ریكی معاملاتی خێزانه‌كه‌یه‌تی كه به‌هۆی هه‌له‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه غه‌درێكی زۆری لی كراوه ده‌رباره‌ی موچه‌كه‌ی ئینجا نوسراویان بۆبه‌رزكردۆته‌وه بۆیه‌كێك له‌و3 وه‌زاره‌ته‌ی تائێستایه‌كینه‌گرتۆته‌وه به‌ڵام؟؟دووناوی تریان له‌گه‌ڵ هاوپێچ كردوه سیاسه‌تی ئیداره‌ی میزاجی ته‌نها ناوی خێزانه‌كه‌ی نه‌گرتۆته‌وه بۆ رایی كردنی كاره‌كه‌ی چونكه خێزانه‌كه‌ی له‌لیستی حزبی كاكی فه‌رمانبه‌ر نه‌بووكه‌چی دوانه‌كه‌ی ترته‌نزیمی نهێنی ناوشاربوون... له‌م رۆژانه ناسیاوێكم له‌لابوو روخساری هیلاك دیاربوو پێم ووت ماوه‌یه‌كه ناتبینم ووتی خه‌ریكی ژن ماره‌كردن وگواستنه‌وه‌ی راژه‌كه‌م له‌ده‌وروبه‌ر بۆناو هه‌ولێرمنیش ووتم موچه‌كه‌شت زه‌واجی دێته‌سه‌ربه زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه وه ووتی ئه‌گه‌ر ژمێریارێك ده‌ناسی له وه‌زاره‌تێك یان خزمی غه‌زورت بی موچه‌كه‌ت بالانسی به‌رز ده‌بێته‌وه، منیش ووتم چۆن ووتی بۆگواستنه‌وه‌ی راژه‌كه‌م سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی... ... . ) كرد سه‌یرم كرد زه‌واج وچوار مندالم بۆ به‌ستراوه كه‌چی شه‌وی پێشتر ژنم ماره كردبووبۆزانیاری هه‌موو لایه‌ك ئه‌و ناسیاوه‌م ووتی له‌گه‌ڵ قه‌هاری برام به‌یه‌ك رۆژونوسراومان بۆكراو به‌واسیته دامه‌زراین، كه‌چی (90000) هه‌زارم زیاده بۆ ده‌به‌سترا، ئه‌دی خوێنه‌رانی به‌رێز ئه‌مه سیاسه‌تی حكومرانی میزاجی ده‌سه‌ڵات وفه‌رمانبه‌ر نیه؟؟؟
haydarmantk@yahoo. com
