نه‌ریمان جه‌لال: من وه‌ك گه‌نجێكی ئه‌م كوردستانه وبه‌هۆی خوێندنه‌وه‌ی زۆرم بۆبابه‌ته ئاینه‌كان چه‌ند پرسیارێك له‌هزری مندا دروست بووه، بۆیه
زۆر سوپاسی ئه‌وكه‌سانه‌ده‌كه‌م كه‌وڵامی ئه‌م پرسیارانه‌م بداته‌وه.
1- بۆ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام كچۆڵه‌یه‌كی (6) ساڵانی خواست وگوتی خواله‌ئاسمان ئه‌م كچۆله‌ی لێ ماره‌بڕیووم، ئه‌مه تاچه‌ند نزیكه‌له‌ڕاستی؟
2- گوایه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ئاره‌زووی ده‌چێته ئافره‌تێكی خاوه‌ن مێرد به‌ناوی (زینب) ومێرده‌كه‌ی ناوی (زید) بوو كه به ناوی كوڕی محمد بانگ ده‌كرا كه‌چی پێغه‌مبه‌ر ژنه‌كه‌ی له‌زه‌ید ته‌لاقدا وبۆخۆی ماره‌ی كرد، ئایا ئه‌مه‌تاچه‌ند ڕاسته؟
3- ئایا گه‌مارۆی دانی خه‌لكی به‌نوقوڕه‌یزه كه‌خه‌لكه‌كه‌ی جوله‌كه‌بوون له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه‌وه هێرشكرایه‌سه‌ریان ودوای خۆدانه‌ده‌ستی خه‌لكه‌كه به‌فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر وبه‌به‌رچاوی ئه‌و له‌گردنی (800) پیاو وئه‌وگه‌نجانه‌ی تازه توكه‌به‌ریان هاتبوو دراو له‌چالێكا هه‌موویان پێكه‌وه نێژران وژن ومناڵه‌كانیان به‌غه‌نائیم واتا ده‌ست كه‌وت به‌سه‌ر موسڵمانه‌كان دابه‌شكرا ئه‌مه تاچه‌ند ڕاسته؟
4- گوایه خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر دایكی باوه‌ڕدارانن واتا موسڵمانه‌كان ودوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر بۆهیچ كه‌سێك نیه خێزانی پێغه‌مبه‌ر ماره‌بكاته‌وه، كه‌چی پێغه‌مبه‌ر نابێته‌باوكی ئیمانداران وبۆی هه‌یه ژنی هه‌موو باوه‌ڕداران له‌خۆی ماره‌بكاته‌وه، ئه‌مه‌تاچه‌ند ڕاسته؟
5- له ژیانامه‌كانی پێغه‌مبه‌ردا هاتووه (عائیشه) له‌گه‌ڵ گه‌نجێكی موسڵمان ڕای بواردووه (زینا) به‌ناوی (ێفوان) دوای ئاشكرابوون ونانه‌وه‌ی ئاژاوه له‌ناو خه‌ڵكی و چه‌ندان جار پێغه‌مبه‌ر گریاوه بۆ ئائیشه‌كه‌چی دوای (40) ڕۆژئایه‌ت هاتۆته‌خوار وكه‌چی ناوی (عائیشه‌ش) نه‌هاتوه له‌م ئایه‌ته ئه‌مه تاچه‌ند ڕاسته؟
6- گوایه پێغه‌مبه‌ر له‌ماڵی (حه‌فێه‌ی) خێزانی به‌نهێنی كاری سێكسی له‌گه‌ڵ كنزیه‌یه‌كی خۆی ده‌كات به‌ناوی (ماریه) كه‌ئه‌م ئافره‌ته به‌دیاری له‌مێر بۆی هاتبوو دوای ئه‌وه‌ی (حه‌فێه) به‌م كاره‌ده‌زانێت ده‌یكاته هه‌ڵا، بۆداپۆشینی ئه‌م كاره پێغه‌مبه‌ر به (حه‌فێه) ده‌ڵێت به‌ڵێن بێت من (ماریه) له‌خۆم حه‌رام بكه‌م وچیتر نه‌چمه لای ته‌نها تۆ ئه‌م نهێنیه بپارێزه، دوای ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر حه‌زی ده‌چێته‌وه ماریه ئه‌م ئایه‌ته‌ی بۆدێت (ێا ڕَیُّهَا النَّبِیُّ لِمَ تُحَرِّمُ مَا ڕَحَلَّ اللَّهُ ڵكَ تَبْتَغِی مَرْچَاه‌َ ڕَزْوَاجِكَ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِیم) سوره‌تی ته‌حریم ئایه‌تی (1) ئایا ئه‌م ڕوداوه تاچه‌ند ڕاسته؟
7- گوایه ژیانی پێغه‌مبه‌ر وموسڵمانه‌كان له‌سه‌ر تاڵانی بووه و سوره‌تێك به‌ناوی (الانفال) واتا هاتۆته‌خواره‌وه، لێره پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه چۆن تاڵان حه‌لال كراوه چۆن ماڵی كه‌سێك ده‌درێ به‌كه‌سێكی تر؟
8- ئه‌وحۆریانه‌ی كه‌له‌به‌هه‌شت ده‌درێت به شه‌هیده‌كان گوایه (71) حۆری ده‌دری به‌موسڵمانێك ئه‌مه‌چۆن ده‌بێت دواتر چۆن كاری سێكسی له‌به‌هه‌شت ده‌كری؟
9- بۆ پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه‌نده ڕقی له ئافره‌ته كه له فه‌رموده‌یه‌كی ده‌ڵێت ئافره‌ت وه‌ك شه‌یتانه یاخود ده‌لێت له‌دوای خۆم ئه‌وفیتنه‌یه‌ی به‌جێم هێشتوه بۆ پیاوان ئافره‌ته یاخود (4) ئافره‌ت دراوه به پیاوێك، پیاوه موسلمانه‌كان له‌به‌هه‌شت (71) حۆریان هه‌یه كه‌چی ژنه‌كان ده‌بێت وه‌ك جاران ببنه‌وه ژنی پیاوه‌كان یاخود به‌شێوه‌یه‌كی تر ئافره‌تان به‌هه‌مان ژیانی كۆله‌مه‌رگی دوونیا له‌به‌هه‌شته‌كه‌ش هه‌ر هه‌مان ژیانی تاڵیه چونكه پیاوه‌كانیان له‌به‌ر حۆریه‌كان ئاگایان له‌وان نامینێت یاخوود له فه‌رموده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر داهاتووه ده‌ڵێت پیاو له‌به‌هه‌شت (100) جار ده‌په‌ڕێت واتا كاری سێكسی ده‌كات، ئه‌مه تاچه‌ند ڕاسته؟
10 – گوایه له قورئان كه‌وشه‌ی خوایه كه‌چی خودا جوێن ده‌دات به مرۆڤ، وه‌ك له‌م سوره‌تانه هاتووه (سوره‌تی المسد) كه به ئه‌بوله‌هه‌ب ده‌لێت هه‌ردووده‌ستت بشكێت، سوره‌تی (الاعراف ئایه‌تی 176 تا 179) كه‌به یه‌هودی ومه‌سیحیه‌كان ده‌ڵێت وه‌ك سه‌گ وان، (سوره‌تی الجمعه ئایه‌تی 5) ده‌ڵێت وه‌ك كه‌روان چه‌ندان ئایه‌تی تر... .، ئایه چۆن ده‌بێت خودا جوێن به مرۆڤ بدات جوێن نیشانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتیه ئه‌مه‌تاچه‌ند ڕاسته خودا جوێنی داوه؟
من لێره‌دا مه‌به‌ستم ته‌نها وه‌ڵام دانه‌وه‌یه چونكه چه‌ندان جار ئه‌م پرسیارانه به‌خه‌یاڵمدا گوزه‌ری كردووه وتائێستا هیچوڵامێكی ڕاستم ده‌ست نه‌كه‌وتووه، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو سه‌ردانێكی مامۆستا... . كه مامۆستایه‌كی زۆربه‌ناوبانگه، ئه‌م پرسیارانه‌م ئاراسته‌كرد، له‌بڕی وڵامدانه‌وه چه‌ند وشه‌یه‌كی ناشرینی ئاراسته‌كردم، منیش گوتم مامۆستای به‌ڕێز زۆرئاساییه بڵێ ناتوانم وڵامی ئه‌م پرۆسیارانه‌بده‌مه‌وه بۆ قسه‌ی ناشرینم ئاراسته‌ده‌كه‌ی، بۆیه زۆر سوپاسی ئه‌و موسڵمانه به‌رێزانه‌ده‌كه‌م كه وڵامی ئه‌م پرسیارانه ده‌زانێت و ده‌توانێت له‌گێژاوی ئه‌م دوودڵیه ڕزگارم ده‌كات، چونكه ئێستا وام لێهاتووه ناتوانم هیچ نوێژێك بكه‌م ودووچاری شێوازێكی خراپ بوومه‌ته‌وه به‌رامبه‌ر به ئاینی ئیسلام، له‌كۆتایدا ده‌ڵێم ڕزگارم كه‌ن له‌م پرسیارانه ووڵامێكی ڕاست ودروستم ده‌نه‌وه.
