دیمانه‌ی هێمن زیدان... سلێمانی: گۆرانیبێژ عبدالقادر حسن یه‌كێكه له ده‌نگه ڕه‌سه‌نه كوردییه‌كان كه چه‌ندین ساڵه گۆرانی بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی ئهچڕێَت و خزمه‌تێكی نایابی گۆرانی ڕه‌سه‌نی كوردی كردووه، وه ده‌نگێكی پڕ سۆزی هه‌یه كه‌ساڵانێكی زۆره له تیپی مۆسیقای سلێمانیه‌وه خزمه‌تی كه‌لتورو هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌كات تا ئێستاش كۆڵی نه‌داوه‌و به‌رده‌وامه له خزمه‌تی موزیك و گۆرانی كوردی وههونهرمهندێكی خۆشه‌ویست و قسه‌خۆشی پایته‌ختی ڕۆشنبیری كوردستانه...
عبدالقادر حسن به‌م شێوه‌یه ده‌ستی به‌قسه‌كانی كرد له‌باره‌ی هێنانی ئاوازی بێگانه‌و بوونی فه‌وزا له موزیكی كوردیدا له‌وه‌ڵامدا هونه‌رمه‌ند وتی (پێم باش نی یه گۆرانی كوردی بكه‌م به مۆسیقایه‌كی عه‌ره‌بی یان فارسی و توركی، چونكه من كوردم ئه‌بی كلتوری كورده‌واریم بپارێزم. ئه‌وكه‌سانه‌ی ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن من وه‌ك عبدالقادر حسنی گۆرانبێژ پێیان ئه‌ڵێم با به‌پاره‌ی خۆمان ئاواز‌و گۆرانیه كوردییه‌كان نه‌فه‌وتێنین بۆ مۆسیقایه‌كی عه‌ره‌بی یان هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر بێت، چونكه تۆ هه‌رگیز نابینی كاربرایهكی فه‌ره‌نسی بێت گۆرانی كوردی بڵێت؟ ئه‌گه‌ر بیشیكات ئاوازه‌كه‌شی كوردی بێت ئه‌یگۆڕێت بۆ زمانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی ئیتر بۆ ئێمه‌ی كورد ئه‌مه بكه‌ین؟؟)
عبدالقادر حسن به‌رده‌وام جه‌ختی له‌وه ئه‌كرده‌وه كه ئه‌بی كلتوری نه‌ته‌وه‌ی كورد بپارێزین ئێمه‌ش پرسیمان تۆ به‌و كه‌سانه ئه‌ڵێت چی كه به‌وته‌ی به‌ڕێزت نایپارێزن؟ هونه‌رمه‌ند وتی (ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی ئه‌م كاره ئه‌كه‌ن من پێیان ئه‌ڵێم بێگانه په‌رستی، ئه‌مه پێشێل كردنی هونه‌ری كوردی و موزیك و گۆرانی كوردییه.. نمونه‌یه‌كی هێنایه‌وه كه كاتی خۆی توركیا پلانێكی داناوه تا نه‌ته‌وه‌ی كورد بی كلتور‌و فه‌رهه‌نگ بكات و له‌ناوی ببات، داوای له خه‌ڵكی دێهاته كوردییه‌كانی كوردستانی توركیا كردووه كی ئاوازی كوردی ئه‌زانی بیان داتی پاره‌یه‌كی زۆری ئه‌ده‌نی به‌ناوی خزمه‌تی هونه‌ری كوردییه‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ی، پاشان پێیان ووتون پاره‌ی زیاترتان ئه‌ده‌ینی ئه‌گه‌ر به‌مۆسیقاوه ئاوهزاكانیان بده‌نی و تۆماری بكه‌ن لای خۆیان به‌مه‌ش توانیان زه‌برێكی كوشنده له كلتور‌و هونه‌ری كوردی بده‌ن وه ئه‌وه‌شی ووت كه ئه‌و گۆرانیانه‌ی ئێستا ابراهیم گاگلس ئه‌یڵێت و ئه‌و ناوبانگه زۆره‌ی پی په‌یدا كرد زوربه‌یان كاری هونه‌مه‌ند (هابه) ی گۆرانبێژی كه‌ركوكیه.
پاشان پرسیارمان لی كرد كه چۆن كاره‌كانی هه‌ڵكه‌وت زاهیر ههڵئهسهنگێَنی؟ له‌وه‌ڵام دا ووتی (هه‌ڵكه‌وت زاهیر هونه‌رمه‌ندێكی باشه‌و جی ده‌ستی دیاره به‌ڵام ئومێدم وایه به پاره‌ی خۆمان نه‌چین گۆرانی و موزیكی شوێنێكی تر زاڵ بكه‌ین به‌سه‌ر كوردا. )
پاشان عبدالقادر حسن هیوای ئه‌وی ئه‌خواست كه كاك هه‌ڵكه‌وت ئه‌و كارانه نه‌باته ده‌ره‌وه له‌كوردستاندا بیكات باشتره بۆ له‌مه‌ودا كه كاری كرد له‌شاری هه‌ولێر تیپێكی باش دروست بكات و له‌وی به‌رهه‌كانی تۆمار بكه‌ت نه‌چنه ده‌ره‌وه‌و هه‌ر له‌كوردستاندا خزمه‌تی هونه‌ری كوردی بكات چونكه خۆمان موزیسیانی باشمان هه‌یه لهكوردستناندا ئه‌گه‌ر ئیمكانیه‌تی باشیان هه‌بێت ئه‌توانن شتی زۆر جوان پێش كه‌ش بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تا چه‌ند ئه‌و كارنه‌ی هه‌ڵكه‌وت زاهیرو هاوشێوه‌كانی لاپه‌سه‌نده هونه‌رمه‌ند وتی (ئه‌گه‌ر وه‌ك كوردی په‌سه‌ندی بكه‌م كاره‌كانیم پێ باش نی یه ئه‌وانه‌ی كرودنی چونكه به‌ره‌و پێش نه‌چوه‌وه به‌ره‌و دواوه چووه. )
له‌كۆتاییدا ئه‌وه‌شی خسته سه‌ر قسه‌كانی (هه‌ر كارێكی هونه‌ری بكرێت خزمه‌ته به‌ڵام له‌كوردستاندا بكری باشتره. )
