
دوای گفتوگۆیه‌كی دور‌و درێژ له‌ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا كه چه‌ندین دانیشتنی یه‌ك له‌دوایه‌كی به‌دوای خۆیدا هێنا‌و ده‌یان سه‌عات درێژه‌ی كێشا، دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی گۆڕان هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسۆن‌و ژماره‌یه‌كی تری ئه‌ندامانی په‌رله‌مان توانییان چه‌ندین كه‌لێن‌و كه‌موكورتی بودجه‌ی خه‌مڵێندراوی ساڵی 2010ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رای گشتی كوردستان ئاشكرا بكه‌ن‌و بڕێك هه‌مواركاریی ئیجابی له پرۆژه یاسای بودجه‌دا ئه‌نجام بده‌ن. سه‌ره‌نجام فراكسیۆنی گۆڕان بڕیاری دا پرۆژه یاسای بودجه‌ی خه‌مڵێندراو په‌سه‌ند نه‌كات. هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی خه‌مڵێندراو له‌لایه‌ن فراكسیۆنی گۆڕانه‌وه له چه‌ند خاڵێكدا چڕده‌بێته‌وه كه گرنگترینیان:
- بودجه‌ی خه‌مڵێندراوی 2010 بودجه‌یه‌كی نارۆِشن‌و نازانستییه.
- چه‌ندین كه‌لێن‌و لادانی دارایی تێدایه.
- خزمه‌ت ناكا به عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و گه‌شه‌ی مرۆیی‌و بنیاتنانی ژێرخانی ئابوریی.
- نه‌یتوانیوه بودجه‌ی حیزب له بودجه‌ی حكومه‌ت جیابكاته‌وه.
- چه‌ندین پڕۆژه‌ی وه‌همی، دوباره‌و نارۆشنی تێدایه.
- چاره‌نوسی ملیاره‌ها دۆلار، چ وه‌ك داهات، چ وه‌ك منحه، چ وه‌ك میزانیه‌ی مده‌وه‌ر، چ وه‌ك شمه‌كی غه‌یره مادیی.. دیار نییه‌و وه‌ڵامی رۆشن ده‌رباره‌یان چنگ نه‌كه‌وتون.
- هیچ پلانێكی ستراتیجی رۆشن له‌خۆ ناگرێت بۆ پێشخستنی ئابوریی‌و كه‌رتی به‌رهه‌مهێنان‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی بێكاری‌و به‌رخۆریی.
- له‌كاتێكدا بودجه‌ی خه‌مڵێندراو به چه‌ندین مانگ دواكه‌وتوه‌و له كاتی خۆیدا نه‌گه‌یشتۆته په‌رله‌مان، كه‌چی دۆكیۆمێنت‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست له‌گه‌ڵ بودجه‌كه‌دا نه‌نێردراوه.
- هاوكات راپۆرتی لیژنه‌ی دارایی‌و ئابوریی په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه تیشك بخاته سه‌ر ئه‌و ناڕۆشتی‌و كه‌موكورتیانه، نه‌یتوانیوه رێگه‌چاره‌ی گونجاویان بۆ بدۆزێته‌وه.
- وه‌ڵامی وه‌زیره به‌ڕێزه‌كانیش له‌ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا ناته‌واو بون، هاودژی له‌نێوان قسه‌كانیاندا هه‌بو، وه‌زیره‌كان وه‌ڵامی به‌شێكی زۆری پرسیاره‌كانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیان نه‌دایه‌وه.
له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و سه‌رنجانه‌و هه‌مو ئه‌و زانیارییه گرنگانه‌ی كه له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌لایه‌ن چه‌ندین هاوڵاتی دڵسۆز‌و چه‌ندین پسپۆڕی بواری ئابوری‌و بودجه‌سازی به‌سوپاسه‌وه پێمان گه‌یشتن..، به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه‌ی خواست كه ئه‌م بودجه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه په‌سه‌ند نه‌كرێت. فراكسیۆنی گۆڕان حوكمێكی پێشوه‌ختی نه‌بو بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی بودجه، زۆر به رۆشنی دوای كۆمه‌ڵێك هه‌مواركاریی (تعدیلات) ی كرد كه بریتی بون له:
1. كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌مو ده‌روازه‌كانی (به‌خشین، تبرعات، هاوكاری، مێروفات ڕخری) له هه‌مو وه‌زاره‌ته‌كان بێجگه له هه‌ردو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی‌و كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌بڕی 90%، هه‌روه‌ها هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم به‌بڕی 50%. ئه‌م پێشنیاره‌ی فراكسیۆنی گۆڕان خرایه ده‌نگدانه‌وه به‌ڵام ته‌نها كه‌مكردنه‌وه‌ی 5% ی به‌خشین‌و هاوكاری په‌سه‌ند كرا. پاشان له‌سه‌ر داوای فراكسیۆنی گۆڕان 5% پاره‌ی گلدراوه‌ی به‌خشینه‌كان كه نزیكه‌ی 20 ملیار دینار بو ته‌رخانكرا بۆ كه‌ركوك‌و ناوچه دابڕاوه‌كان.
2. هه‌ڵگرتنی هه‌مو ئه‌و پرۆژانه‌ی كه:
- بۆ حیزب ته‌رخانكرا بون یان بۆ سه‌نته‌ر‌و رێكخراوه‌كانی نزیك له حیزب گل درابونه‌وه.
- ئه‌و پرۆژانه‌ی كه دوبار بون یان به‌ڕونی دیاری نه‌كرا بون.
- ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌پێشتر ته‌واو بون‌و سه‌رله‌نوێ پاره‌یان بۆ ته‌رخانكرا بۆوه.
- هه‌مو پرۆژه وه‌همییه‌كان كه له بنه‌ڕه‌تدا بونیان نه‌بو.
- هه‌مو ئه‌و پرۆژانه‌ی كه بودجه‌ی گشتییان خستبوه خزمه‌تی كه‌رتی تایبه‌ت.
3. داوایه‌كی تری فراكسیۆنی گۆڕان بریتی بو له ناردنی میزانیه‌یه‌كی هاوپێَچ به‌ناوی "میزانیه‌ی منحه‌كان‌و پاره گلدراوه‌كان" كه چاره‌نوسی زیاتر له شه‌ش ملیار‌و چوار سه‌د ملیۆن دۆلاری تێدا دیاری بكرێت سه‌باره‌ت به‌و پاره‌و پرۆژه جۆرا‌و جۆرانه‌ی كه له‌پای گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت‌و پاره‌ی گلدراوه‌ی به‌رنامه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك هاتونه‌ته كوردستانه‌وه. چی‌یان به‌سه‌ر هاتوه؟ له چ خه‌زینه‌یه‌كدا پارێزراون؟ كه‌ی سه‌رفكراون؟ چۆن سه‌رفكراون؟ چه‌ندی ماوه‌ته‌وه‌و چۆن له پلانی ئاینده‌دا سه‌رف ده‌كرێ؟ له‌گه‌ڵ هه‌مو زانیارییه پێویسته‌كان له‌و باره‌یه‌وه به خشته‌و ژماره‌و داتای پێویسته‌وه.
4. ئاشكراكردنی پاره‌ی گلدراوه (المیزانیه المدوره) ) ی هه‌مو وه‌زاره‌ته تازه‌كان‌و هه‌مو وه‌زاره‌ته هه‌ڵوه‌شاوه‌كان.
5. خه‌مڵاندنی ئه‌و گوژمه‌یه‌ی كه له (یه‌ك دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك) ی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێم به‌رهه‌م ده‌هێندرێن‌و تۆماركردنیان له لیستی داهاتدا.
6. هاوكات له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی بودجه‌دا پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی سیستمی موچه له هه‌رێمدا كه له په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی 23/ 2/ 2010 خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرا په‌سه‌ندبكرێ.
7. پێداچونه‌وه‌ی لیستی خه‌مڵێندراوی ئیراداتی سه‌رجه‌م وه‌زراه‌ت‌و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌ك كه بڕی داهاته‌كانیان له‌گه‌ڵ سروشتی كاریاندا هاوتا بێ‌و به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی پێش‌و لۆجیكیی بێ نه‌ك كه‌متر، له‌گه‌ڵ ئاشكراكردنی چاره‌نوسی داهاتی ئه‌و ونه‌وته‌ی كه به پاڵاوتگه‌ی یاسایی‌و نایاسییدا تێده‌په‌ڕن‌و له خاڵه سنورییه‌كانه‌وه ده‌فرۆشرێن، هه‌روه‌ها داهاتی باج‌و رسوماتی ئه‌و ئیراده‌ی كه به‌پێی ماده‌كانی 110، 114، 115ی ده‌ستوری عیراق به‌شێكن له داهاتی هه‌رێم، هه‌روه‌ها داهاتی هه‌ردو فڕۆكه خانه‌ی هه‌ولێر‌و سلێمانی.
8. دیاییكردنی چاره‌نوسی ئه‌و سه‌دان ملیار دیناره‌ی كه له‌نێوان وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان‌و وه‌زاره‌تی كاره‌بادا دیار نه‌ماوه.
9. كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ دروشمی ته‌رشیقدا بگونجێت نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه، چونكه له كاتێكدا نۆ وه‌زاره‌ت هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه كه‌چی بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌بڕی زیاتر له 130 ملیار زیادی كردوه. زیاتر له (218) ملیار دانراوه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌چی له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می 2009 به (28) وه‌زاره‌ته‌وه كه‌متر له (46) ملیار سه‌رفكراوه.
10. رونكردنه‌وه‌ی سیستمی موچه‌و ده‌رماڵه به‌شێوه‌یه‌كی رون كه هه‌مو داتا‌و ژماره‌كان له‌خۆبگرێت سه‌باره‌ت به:
- فه‌رمانبه‌ران به هه‌مو پله‌كانیه‌وه (له فه‌رمانبه‌ری ئاساییه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و خاوه‌ن پله تایبه‌ته‌كان) له هه‌مو وه‌زاره‌ت‌و داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا.
- خانه‌نشینان (له خانه‌نشینی ئاساییه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی به‌پله‌ی تایبه‌ت خانه‌نشینكراون) .
- ئه‌و موچه‌خۆر‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه موچه‌ی حكومه‌ت وه‌رده‌گرن‌و ده‌وام ناكه‌ن (وه‌ك كادیره حیزبییه‌كان بۆ نمونه) .
11. هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی فه‌رمانی هه‌مو ئه‌و موچه‌خۆره وه‌همیانه‌ی كه ئه‌ندامی حیزبن‌و له حكومه‌ت موچه وه‌رده‌گرن، واته ناونیشانی وه‌زیفییان پێبه‌خشراوه بێ ئه‌وه‌ی ده‌وام بكه‌ن. فراكسیۆنی گۆڕان له‌م داوایه‌دا ئه‌وه‌ی ره‌چاوكرد كه ئه‌و موچانه بونه‌ته به‌شێك له مافی وه‌رگیراو (حقوق مكتسبه) بۆ ئه‌و كادیرانه‌ی حیزب، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان‌و خێزانه‌كانیان توشی قه‌یرانی ئابوریی نه‌بن پێشنیاری كرد كه موچه‌كانیان بچێته سه‌ر بودجه‌ی حیزبه‌كانیان كه به شێوه‌یه‌كی رۆشن له پرۆژه یاساكه‌دا بڕیاری له‌سه‌ر بدرێ. هاوكات فراكسیۆنی گۆڕان پێشنیاری كرد هه‌مو ئه‌و گوژمه پارانه ببڕدرێن كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ راگه‌یاندنی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ته‌رخانكراون. هه‌رچه‌نده ئه‌م دو پێشنیاره له دواهه‌مین رۆژی گفتوگۆكانی بودجه‌دا له‌سه‌ر دوای فراكسیۆنی گۆڕان وه‌ك دو ماده‌ی یاسای بودجه خرانه ده‌نگدانه‌وه، به‌ڵام ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ست نه‌هێناو سه‌ره‌نجام په‌رله‌مان شه‌رعیه‌تی به‌خشی به به‌كارهێنانی بودجه‌ی گشتی بۆ خزمه‌تی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان.
12. یه‌كخستنی بودجه‌ی هه‌مو ئه‌و وه‌زاره‌ت‌و ده‌موده‌زگایانه‌ی كه سیمای دو ئیداره‌ییان پێوه دیاره، به‌تایبه‌تی هه‌ردو وه‌زاره‌تی دارایی (داش سین) و دارایی (داش هـ)، هه‌ردو ئاسایشی سلێمانی‌و هه‌ولێر، هه‌ردو دیوانی چاودێری. هه‌رچه‌نده ئه‌م پێشنیاره‌ش وه‌ك ماده‌یه‌كی یاسایی له‌سه‌ر داوای فراكسیۆنی گۆڕان خرایه ده‌نگدانه‌وه به‌ڵام دوای هه‌مواركردنی له‌لایه‌ن هه‌ردو لیژنه‌ی یاسایی‌و داراییه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ناڕۆشن ده‌نگی له‌سه‌ر درا، چونكه له كاتێكدا فراكسیۆنی گۆڕان یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و داموده‌زگایانه‌ی وه‌ك پێشمه‌رجی سه‌رفكردنی بودجه‌كانیان پێشنیار كرد، به‌ڵام له ماده پێشنیاركراوه هه‌مواركراوه‌كه‌دا ته‌نها باس له یه‌كخستنه‌وه‌ی بودجه كرا نه‌ك یه‌كخستنه‌وه‌ی ئیداره.
13. پرۆژه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان به‌پێی پسپۆڕیی وه‌زاره‌ته‌كان بێ، واته هیچ وه‌زاره‌تێك له ده‌ره‌وه‌ی پسپۆڕیی خۆی هیچ پرۆژه‌یه‌ك ئه‌نجام نه‌دا‌و هیچ پرۆژه‌یه‌ك پێشنیاز نه‌كات.
14. راگرتنی عه‌داله‌ت له پرۆژه‌ی پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌و ناوچه جیاوازه‌كاندا به‌گوێره‌ی دو پێوه‌ر:
- ژماره‌ی دانیشتوان.
- ئه‌وله‌ویه‌تی ناوچه زه‌ره‌رمه‌نده‌كان.
ئه‌م پێشنیاره‌ی فراكسیۆنی گۆڕان خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و په‌سه‌ندكرا.
15. دیاریكردنی میزانییه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی رۆشن، به‌جۆرێك سه‌رۆكی دیوانی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه ئاماده بن بۆ وردكردنه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی.
16. پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی بودجه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی كه به یاسا رێكخراوه له‌پێناو به‌هێزكردنی پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری‌و ده‌سه‌ڵاتی یاسادا.
17. دیاریكردنی بڕی بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان به رێژه‌ی 17% كه له ناوه‌ند وه‌رده‌گیرێت.
18. دیاریكردنی بودجه‌ی "په‌یوه‌ندییه‌كان‌و نوسینگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له ده‌روه‌ی وڵات" هاوپێچ له‌گه‌ڵ دۆكیۆمێنت‌و خشته‌و داتای پێویستدا.
19. خه‌مڵاندنی ئه‌و گوژمانه‌ی كه بۆ سه‌ندیكا‌و ێكخراوه‌وكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی سه‌رفده‌كرێن، جیاكردنه‌وه‌ی به بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت كه ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی سه‌ر به په‌رله‌مان چاودێری بكات.
20. هاوسه‌نگی رابگیردرێ له‌نێوان پرۆژه پێشنیارراوه‌كان (المقترح من الدائره) و په‌سندكراوه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان‌و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت.
21. ته‌رخانكردنی هه‌مو ئه‌و گوژمه پارانه‌ی كه له خاڵه‌كانی (1 تا 11) گلده‌درێنه‌وه بۆ:
- ئه‌و پرۆژانه‌ی كه خزمه‌تی كه‌رتی به‌رهه‌مێنان ده‌كه‌ن‌و كوردستان له هه‌رێمێكی به‌رخۆره‌وه ده‌كه‌نه هه‌رێمێكی به‌رهه‌مهێن.
- پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌تایبه‌تی له گه‌ڕه‌گه هه‌ژارنشینه‌كان‌و گوند‌و شارۆچكه‌و ئۆردوگاكاندا، له‌پێناو گه‌شه‌كردنێكی ئاسۆییدا.
- به‌رزكردنه‌وه‌ی موچه نزمه‌كان وه‌ك له پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی موچه له (خاڵی شه‌ش) دا هاتوه.
- هاوتاكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌نێوان هه‌ولێر‌و سلێمانیدا. ئه‌م پێشنیارانه‌ی فراكسیۆنه‌ی گۆڕان خرایه ده‌نگدانه‌وه، په‌سه‌ند كرا.
- دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان‌و بێكاران به هه‌ردو ره‌گه‌زه‌كه‌وه له هه‌رسی كه‌رتی تایبه‌ت‌و گشتی‌و تێكه‌ڵاودا.
- زیادكردنی موچه‌ی كه‌س‌و كاری شه‌هیدان، قوربانیانی ئه‌نفال‌و كیمیاباران، كه‌مئه‌ندامان‌و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان. فراكسیۆنی گۆڕان داوای كرد ئه‌م پێشنیاره بخرێته ده‌نگدانه‌وه‌بۆ زیادكردنی موچه‌ی كه‌س‌و كاری شه‌هیدان، قوربانیانی ئه‌نفال‌و كیمیاباران، كه‌مئه‌ندامان‌و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان.. به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ره‌تی كرده‌وه بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
- جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره 4 ی 2006 ی ئیتحادی بۆ هاوتاكردنی موچه‌ی زیندانیانی سیاسی كوردستان به‌وانه‌ی عیراق. فراكسیۆنی گۆڕان داوای كرد ئه‌م پێشنیاره وه‌ك ماده‌یه‌كی یاسایی بخرێته ده‌نگدانه‌وه، به‌ڵام له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان‌و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی لیستی كوردستانییه‌وه ره‌تكرایه‌وه.
- زیادكردنی موچه‌و ده‌رماڵه‌ی پێشمه‌رگه، ئاسایش، هێزه چه‌كداره‌كان‌و پۆلیس‌و هێزه‌كانی ناوخۆ‌و هاوتاكردنیان به موچه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌غدا. ئه‌م پێشنیاره له‌سه‌ر داوای فراكسیۆنی گۆڕان خرایه ده‌نگدانه‌وه به‌ڵام ته‌نها هاوتاكردنی موچه په‌سه‌ند كرا‌و هاوتاكردنی ده‌رماڵه نه‌خرایه ده‌نگدانه‌وه.
- نه‌هێشتنی سیمای حیزبی‌و سزای حیزبیی له‌و هێزانه‌دا (وه‌ك مه‌رجی جیاكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی حیزب له بودجه‌ی حكومه‌ت)، هاوكات له‌گه‌ڵ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سزای سیاسی دراون له ئه‌فسه‌ر‌و پله‌دار‌و سه‌رباز‌و موچه‌خۆره‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ، پێشمه‌رگه، فه‌رمانده‌یی، ئه‌ركان، ئاسایش‌و پاسه‌وانی سنور، كه ژماره‌یان زیاتر (1500) كه‌سه، كۆی موچه‌ی بڕاویان له بودجه‌ی گشتی به ده‌وروبه‌ری پێنج ملیار‌و چوار سه‌د‌و هه‌شتا ملیۆن دینار مه‌زه‌نده ده‌كرێ. فراكسیۆنی گۆڕان داوای كرد پێشنیاری گێڕانه‌وه‌ی موچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه وه‌ك سزای سیاسی موچه‌یان بڕاوه بخرێته ده‌ندانه‌وه، پێشنیاره‌كه وه‌ك ماده‌یه‌كی یاسایی به‌كۆی ده‌نگ په‌سه‌ند كرا.
- بڕینه‌وه‌ی بیمه‌ی به‌رده‌وام بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌ی كه توشی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن بون، یان دوچاری قه‌یرانی كۆمه‌ڵایه‌تی بونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها موچه‌ی خانه‌نشینی بۆ هه‌مو ئه‌و كرێكار‌و شۆفێر‌و به‌هه‌مهێنانه‌ی چونه‌ته ته‌مه‌نه‌وه، یان له‌كاتی كاردا توشی قه‌یرانی ته‌ندروستی هاتون.
- زیادكردنی بودجه‌ی پرۆژه‌كانی كه‌ركوك‌و ناوچه دابڕاوه‌كان، به‌بێ پرۆژه حیزبییه‌كان، وه‌ك به‌شێك له پرۆژه نیشتمانییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم. واته به‌نیشتمانیكردنی سندوقی پشتیوانی ئه‌و ناوچانه. ئه‌م پێشنیاره‌ی فراكسیۆنی گۆڕان په‌سه‌ند كرا.
22. هه‌مو ئه‌و زیادكردنه كه ده‌چێته سه‌ر موچه دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2010وه ئه‌ژمار بكرێ‌و به‌سه‌ر یه‌كه‌وه بدرێن. ئه‌م پێشنیاره وه‌ك پێشنیارێكی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی دارایی‌و فراكسیۆنی گۆڕان په‌سه‌ند كرا.
23. فراكسیۆنی گۆڕان داوای كرد بودجه‌ی خه‌مڵێندراو به زوترین كات به‌پێی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌موار بكرێ‌و له شێوه‌ی كۆمه‌ڵێك دۆكیۆمێنتی فه‌رمیدا بگه‌ڕێندرێته‌وه، هاوكات له سایتی حكومه‌ت‌و په‌رله‌ماندا بڵاوبكرێته‌وه، كه بریتین له:
- لیستی ته‌واوی "میزانیه‌ی منح‌و پاره گلدراوه‌كان" وه‌ك له خاڵی سێ‌دا هاتوه.
- لیستی هه‌مواركراوی پرۆژه به‌رده‌وامه‌كان به وردی (واته: ناوی پرۆژه‌كه، پێناسه‌ی پرۆژه‌كه، شوێنی پرۆژه‌كه، كاتی پرۆژه‌كه كه‌ی ده‌ست پێده‌كا‌و كه‌ی ته‌واو ده‌بێت) .
- لیستی هه‌مواركراوی پرۆژه پێشنیازكراوه‌كان به وردی (واته: ناوی پرۆژه‌كه، پێناسه‌ی پرۆژه‌كه، شوێنی پرۆژه‌كه، كاتی پرۆژه‌كه كه‌ی ده‌ست پێده‌كا‌و كه‌ی ته‌واو ده‌بێت) .
- لیستی هه‌مواركراوی ایرادات، میلاكات، ورده‌كاریه‌كانی میزانیه‌ی جاریه‌و هه‌مو ورده‌كارییه‌كانی دیكه‌ی تایبه‌ت به بودجه‌ی خه‌مڵیندراو.
- حسابی ختامی 2008و حسابی ختامی نیوه‌ی یه‌كه‌می 2009.
- راپۆرته‌كانی دیوانی چاودێریی هه‌ردو ئیداره‌ی سلێمانی‌و هه‌ولێر.
- میزانی مراجه‌عه‌و هه‌مو ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه ده‌ریده‌خه‌ن (منح، تبرعات، اعانات، مێروفات ڕخری له 2008و 2009) دا چۆن سه‌رف كراون.
- لیستی سیستمی موچه‌ی هه‌رێم وه‌ك له خاڵی ده‌یه‌مدا هاتوه.
سه‌ره‌نجام، دوای ئه‌وه‌ی كۆی ئه‌م پێشنیار‌و سه‌رنجانه به وردی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی فراكسیۆنی گۆڕانه‌وه خرانه‌ڕو، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش داوای ناردنه‌وه‌ی بودجه كرا بۆ حكومه‌ت. به‌ڵام پاش هێشتنه‌وه‌ی بودجه‌و پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان‌و زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان رازی نه‌بون كه به‌شی هه‌ره زۆری پێشنیاره‌كانی فراكسیۆنی گۆڕان وه‌ك كۆمه‌ڵێك ماده‌ی یاسایی له پرۆژه یاساكه‌دا جێگیر بكرێن. فراكسیۆنی گۆڕان بڕیاری دا پرۆژه یاسای بودجه‌ی خه‌مڵێندراو ره‌ت بكاته‌وه، تا ئۆباڵی په‌سه‌ندكردنی ئه‌و بودجه‌یه، به هه‌مو ئه‌و كه‌لێن‌و ناڕۆشنی‌و ناعه‌داله‌تییه‌وه، له ئه‌ستۆ نه‌گرێت.
فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان
هه‌ولێر 15/ 4/ 2010
