
بسم الله الرحمن الرحیم
والصلاه والسلام علی قائد الموحدین
جه‌ماوه‌ری موسوڵمان و ئیسلام په‌روه‌ری كوردستان هه‌موو ئه‌و موسوڵمانانه‌ی خۆیان به پارێزه‌ری بیروباوه‌ڕی یه‌كتاپه‌رستی ده‌زانن ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵێك زانای ئیسلامی و كۆمه‌ڵێك سه‌ربازی پارێزه‌ری عه‌قیده‌ی سه‌له‌فی ێالح به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمان ده‌زانین له‌به‌رده‌م خوا‌و گه‌له‌كه‌ماندا كه ئاگادارتان بكه‌ین له (منكر) ێكی گه‌وره به‌رامبه‌ر به بیروباوه‌ری ئیسلامیمان، هه‌رهه‌وڵ و هپَرشێك كه دوژمنانی ئاینی ئیسلام كردویانه بۆ تێكدانی بیروباوه‌ڕی موسوڵمانان له‌درێژایی مێژودا به‌قه‌د ئه‌و موسوڵمانانه زه‌ره‌ری له عقیده‌ی موسوڵمانان نه‌داوه كه به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست یان به نه‌فامانه كرداری ناپه‌سه‌ند ئه‌نجامداوه. بۆیه لێره‌وه ناڕه‌زایی خۆمان ده‌رده‌بڕین به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵی ئیسلامی دروشمی یه‌كتاپه‌رستی (لااله الا الله محمد رسول الله) كه به ووتنی كه‌سێك موسوڵمان ده‌بێت وه به نه‌وتنی كافر ده‌بێت كردووه‌ته به‌یداغی تایبه‌تی خۆی و له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا به‌كاری ده‌هێنێت، وه‌له‌م (منكر) بێده‌نگ نابین جونكه له لایه‌ن گروپێكی ئیسلامیه‌وه‌ده‌كرێت له‌وانه‌یه خه‌ڵكی ئاگایان له زه‌ره‌ره‌كانی نه‌بێت له به‌رئه‌وه‌ی: 1_ لااله الا الله محمد رسول الله وشه‌ی توحیده‌و ئاڵای هه‌مو موسوڵمانانه نه‌ك گروپێكی دیاریكراو. 2_ به‌كارهێنانی له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا به خۆیان بزانن یان نا وا ده‌گه‌یه‌نی كه به‌رامبه‌ره‌كانیان شتێكی ترن و ئه‌مه‌ش ده‌رگای بۆگه‌نی (تكفیر) ده‌كاته‌وه كه كارێكی زۆر خه‌ته‌رناكه. 3_ به داخه‌وه به‌یداغی (لااله الا الله محمد رسول الله) ی موسوڵمانان به‌هۆی گروپێكی موسوڵمانانه‌وه ده‌خرێته ژێر پێ‌و ده‌دڕێنرێت، تاوانی یه‌كه‌می ئه‌م كوفره گه‌وره به‌ئه‌ستۆی كۆمه‌ل َو سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌یه‌تی. 4_خوا فه‌رمویه‌تی (... لا تسبوا الهتهم فیسب الله عدوا بغیر علم.. ) قسه‌ی ناشرین مه‌ڵێن به بته‌كانیان با ئه‌وانیش به نه‌زانی و نه‌فامی خۆیان قسه‌به الله نه‌ڵێن، ئه‌م كاره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به خۆیان بزانن یان نا ده‌بنه‌سه‌به‌بی ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌وانه‌وه سوكایه‌تی به (لااله‌الاالله) بكرێت. له‌به‌رئه‌وه داوا له سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كه‌ین سه‌ره‌تا داوای لێ‌خۆش بوون بكه‌ن له‌لای خودا واستغفار بكه‌ن و دواتر به ڕسمی داوای لیبَبووردن له موسوڵماننی جیهان به گشتی و موسوڵمانانی كوردستان به‌تایبه‌تی بكه‌ن كه بونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی سوكایه‌تی به بیروباوه‌ڕیان بكرێت و موسڵمانانی خۆشه‌ویستی شاره‌كه‌ی ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه وریابن له‌م كاره. كۆمه‌ڵیش له هه‌ڵبژاردندا سزای ئیلاهی به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره وه‌رده‌گرێت.
. "اللهم هل بلغت اللهم فاشهد"
كۆمه‌ڵێك زانای پارێزه‌ری بیروباوه‌ڕی یه‌كتاپه‌رستی
هه‌ولێر -9ی ره‌بیعی یه‌كه‌م 1431
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
