به‌ربڵاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و نه‌بوونی زانیاریه‌کی باش له سه‌ر هه‌ڵسوڕاوان و کاندیده‌کانییان و ڕابردوویان، هه‌ندێ جار له لایه‌نه نه‌یار و دوژمنه‌کانی گۆڕانه‌وه، دزه ئه‌که‌نه ناو بزووتنه‌وه‌که‌وه، وه‌کو ( شایان محمد طاهر) http://sbeiy.com/ku/KandidakanDetail.aspx?LinkID=11
من گۆڕانخوازم و ده‌نگێش به گۆڕان ئه‌ده‌م و باوه‌ڕم به‌و به‌رنامه‌یه هه‌یه که ئێستا دایان ڕشتووه بۆ دواڕۆژی باشووری کوردستان، به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌دام هه‌رکاندیدێك که درۆ بکات له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌راندا شایانی ئه‌وه‌نیه نوێنه‌ری من بێت له هیج په‌رله‌مان و شوێنێکدا.
له نه‌وه‌ته‌کاندا ئه‌م خانمه له به‌لجیکاوه سه‌ری ده‌رهێنا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌ندامێکی ی.ن.ك و پ.د.ك بیناسن یان په‌یوه‌ندیان به هیچ خێزانێکی ئاواره‌و په‌ناهه‌نده‌وه هه‌بێت، به‌ڵکوو په‌یوه‌ندیان به چه‌ند خێزانێکه‌وه هه‌بووه که سه‌ربه‌سه‌فاره‌تی عێراقی بوون(ئه‌گه‌ر پێویست بکات ناوی هه‌موویان بڵاو ده‌که‌ینه‌وه‌و به به‌ڵگه‌وه، له لای پۆلیسی به‌لچیکیش ناسراون به سیخووڕی سه‌فاره‌تی عێراقی وئه‌ندامه کۆنه‌کانی پ، د.ك یش شایه‌تی ئه‌وه‌ئه‌ده‌ن)،
( شایان محمد طاهر) به قوودره‌تی قادر بوو به موته‌رجم له کۆمیسوۆنی په‌ناهه‌نده‌کانی به‌لچیکا و هه‌ر جاش و به‌عسیه‌ك هه‌بوو په‌ناهه‌ده‌یی وه‌رده‌گرت و په‌ناهه‌نده‌کانی تریش به‌زه‌حمه‌ت وته‌گه‌ره‌ی زۆریان بۆ درووست ده‌بوو.
له دوای ڕوخانی ڕژێم به‌بێ ئاگاداری هیچ ئه‌ندامێکی ی.ن.ك ی ئه‌و وه‌خته، که ئێستا هه‌موویان گۆڕانن، ( شایان محمد طاهر) و مێرده‌که‌ی ته‌نها کورد بوون له سه‌ر لیستی ی.ن.ك له سه‌فاره‌تی عێراقی دامه‌زرێنران(به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك ڕۆژ ئه‌ندامی ی.ن.ك بووبێتن ) وله گه‌ڵ لیلۆز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د( خوشکی هێرۆ) کاری ده‌کرد له سه‌فاره‌ت، مێرده‌که‌ی سایه‌قی سه‌فاره‌ت بوو و خۆی وه‌کوو قوونسووڵ نیشان ئه‌دات و تاکوو ئێستاش هه‌ر له سه‌فاره‌ت کارده‌کات ( سه‌فاره‌تی عێراقی له به‌لچیکا له لایه‌ن به‌عسه‌کانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێ و ئه‌گه‌ر به‌عسی نه‌بی له وێ کارت پێناده‌ن یان ده‌بێ پشتێکی ئه‌ستوورت هه‌بێت، کوڕی کۆنه‌به‌عسی وپارێزگاری که‌رکوك له وه‌ختی سه‌دام دا وخوێنڕێژی کوردی که‌رکوك له سه‌فاره‌تی عێراقی کارده‌کات له به‌لچیکا ...!!!).
چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا له سایتی سبه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بزانم ده‌نگ به چ کاندیدێكی خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆرێکی باش بده‌م چاوم که‌وته ناوی ( شایان محمد طاهر) که تووشی سه‌رسووڕمانی کردم.
درۆکانی ئه‌م کاندیده ئه‌مانه‌ن: له ژیاننامه‌که‌یدا ده‌لێ:
1- پسپۆری ئه‌ندیازیاری و سیاسی و په‌یوه‌ندیه گشتیه‌کان: ( له چ حیزب، ڕێکخراوێکی سیاسی‌دا کاری کردوه، حیزبی به‌عسی لێده‌ربێنین، یان بڕوانامه‌ی له چ کۆلێجێك دا هێناوه‌ته‌وه له بواری سیاسی، یان په‌یوه‌ندیه گشتیه‌کان، که ئه‌مانه له خۆیاندا درۆن و ته‌نها بۆپڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن و مکیاژی ناوی خۆیه‌تی و هه‌ڵخه‌ڵتاندنی دنگده‌ره، له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ر ناتوانێت ڕاستی و درۆی ئه‌و که‌سه‌ی بۆ ده‌رکه‌وێت).
2- کاری ئێستا/ ئه‌ندازیار له دیوانی پارێزگای سلێمانی : ( هه‌تاکوو ئێستا هیچ لایه‌نگرێکی گۆڕان له به‌لچیکا له پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25/7 و پاش ئه‌وه‌یش و تاکوو ئێستاش نه خۆی و نه مێرده‌که‌شی ( که تاکوو ئێستا له سه‌ر سه‌فاره‌ت موچه وه‌رده‌گرێت) نه‌بینیوه له هیچ پشتگیری کردنێکی گۆڕان دا، له کاتێکدا ی.ن.ك لایه‌نگرانی گۆڕان ده‌رده‌کات و موچه بڕاو ده‌کرێن ( شایان محمد طاهر) ده‌کرێت به ئه‌ندازیار له دیوانی پارێزگای سلێمانی !!! ئه‌و هه‌موو ئه‌ندازیارانه‌ی له سلێمانی و کوردستان دا بێ کارن، یان به ئه‌زموون ترن به بێ پشتێکی ئه‌ستوور ناکرێن به ئه‌ندازیار له شوێنه حکومیه‌کاندا، ئه‌و چۆن و له ڕێگه‌ی چ تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی هه‌لبژاردنی ئه‌ندازیاران بۆ پارێزگا و له ڕێگه‌ی چ بڕیارێکه‌وه ته‌عین کراوه، ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و هێرۆ نه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له کاتی پێویست به‌کاربهێنرێن بۆ سوودی خۆیان).
3- زمانی کوردی و عه‌ره‌بی ئه‌زانێت و زمانی فه‌ره‌سیشی خه‌راپ نیه به‌ڵام ئینگلیزیه‌که‌ی ته‌قه‌ته‌ق ده‌کات و هۆڵه‌ندیش له چاك و چۆنی به‌ولاوه، ته‌نها چه‌ند ڕسته‌یه‌ك ده‌زانێت، چونکه هه‌رکه‌سێك بڵێ هه‌واڕیوو مانای ئه‌وه نیه ئینگلیزی فوول بزانێ، ئه‌م درۆیه‌شی ته‌نها بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه و ڕاست ناکات).
4- چالاکی/ وه‌ك ڕاوێژکار له ڕێکخراوی کۆچی نێوده‌وڵتی ئی ئۆ ئێم کاری کردوه له به‌لجیکا : ( په‌یوه‌ندیمان به ڕێکخراوی کۆچی نێوده‌وڵتی ئی ئۆ ئێم ه‌وه کرد و ( شایان محمد طاهر) هێچ کا‌تێك وه‌کوو ڕاوێژکار له‌وێ کارینه‌کردوه، به‌ڵکوو ته‌رجه‌مه‌ی بۆ ئه‌و په‌ناهه‌ندانه کردوه که خۆی به‌ده‌رکردنی داون و پاره‌ی ته‌رجه‌مه‌که‌شی پێدراوه‌و چالاکی و به خۆڕایی نه‌یکردووه، چوونکه کاری ڕێکخراوی کۆچی نێوده‌وڵتی ئی ئۆ ئێم ئاماده کردنی ئه‌و په‌ناهه‌ندانه‌و بیانیانه‌یه که ده‌بێ بنێردرێنه‌وه بۆ ووڵاتی خۆیان، دوای ئه‌وه‌ی ده‌رده‌کرێن ).
5- له ڕێکخراوی ئه‌ندایتی به‌ریتانی کاریکردووه و به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی دژ به تاوانبارانی جه‌نگ له عێراق کردووه له پێناوی دانیان به دادگای نێوده‌وڵه‌تی: ( ئه‌م درۆیه‌ی له‌وه‌کانی تری گه‌وره‌ترن ئێمه ناو و ژماره‌ته‌له‌فۆن و ئی مه‌یلی ئه‌و به‌ریتانیانه‌مان له لایه که بۆ ئیندایت کاریان ده‌کرد و هاتوونه‌ته به‌لچیکا، ( شایان محمد طاهر) ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی مۆری ته‌رجه‌مه‌ی ڕه‌سمی هه‌بووه، سێ ته‌رجه‌مه‌ی کردووه بۆ ئیندایت و پاره‌ی ته‌رجه‌مه‌که‌شی به‌زیاده‌وه وه‌رگرتووه و به هیچ شێوه‌یه‌کیش به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی دژ به تاوانبارانی جه‌نگ له عێراق نه‌کردووه، به‌ڵکوو به گوێره‌ی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی په‌ناهه‌ندانی کورد له به‌لجیکا، له کاتی ڕژێمی به‌عسدا زانیاری ته‌واوی ئه‌وپه‌ناهه‌ندانه‌ی ته‌رجه‌مه‌ی بۆکردوون داوه به سه‌فاره‌تی عێراقی).
6- چه‌ند ساڵێک له رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان وه‌ک هاندیکاپ – کاریکردووه: ( کام ڕێکخراوی مه‌ده‌نی و کام هاندیکاپ و له کوێ له کوردستان یان ئه‌وروپا، په‌یوه‌ندیمان به چه‌ندین ڕێکخراوی هاندیکاپه‌وه کردووه له به‌لچیکا، که‌س نایناسێت و له سلێمانێش که‌سمان نه‌دۆزیه‌وه بیناسێت).
7- به‌شداری دیزاین‌و سه‌رپه‌رشتی باڵه‌خانه‌ی نوێی پارێزگای سلێمانی كردووه: ( ئه‌و درۆیه به‌جێدێڵین بۆ ئه‌ندازیاره‌کانی باڵه‌خانه‌ی نوێی پارێزگای سلێمانی، با خۆیان وه‌ڵامی ڕاستی ئه‌و به‌شداریه بده‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ پڕوپاگه‌نده‌و مکیاژی ناوی خۆیه‌تی بۆئه‌وه‌ی به ده‌نگده‌رانی بفرۆشێت، ئه‌م کاره ئه‌گه‌ر واش بێت هێچ گرنگیه‌کی نیه که که‌سێکی پێبکه‌ی به نوێنه‌ری میلله‌تێك له په‌رله‌مانێکدا که هه‌موو دوژمنی کوردی تیاکۆده‌بێته‌وه و پێویستمان به که‌سانی ڕاستگۆ‌و چاونه‌ترس و پسپۆری ڕاسته‌قینه هه‌یه که نوێنه‌رایه‌تیمان بکات، نه‌وه‌کوو که‌سانی درۆزن و کۆنه به‌عسی و جه‌لالی ومه‌لایی و خۆفرۆش و....شتی تر).
8- بڵاوكراوه‌و نووسین/ توێژینه‌وه له ئه‌گه‌ره‌كانی چاكسازی و په‌یوه‌ندی نێوان فریاگوزاری و گه‌شه‌پێدان‌و بواری وه‌رگێڕان : ( ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر درۆت کرد زۆر گه‌وره‌ی که هه‌تاکوو باوه‌ڕت پێده‌که‌ن، له هیچ ڕۆژنامه یان بڵاوکراوه‌یه‌کی کوردی یان به‌لچیکی ناوی ئه‌م خانمه‌مان نه‌دۆزیه‌وه، ته‌نانه‌ت له سایتی سبه‌ی گۆڕانیشدا ناوی نیه، پێمان ناڵێت له کوێدا توێژینه‌وه‌یه‌ك یان نووسێنێکی بڵاو کردووه‌ته‌وه و ئه‌م ووشه ڕیزکردنه و قه‌بانه چیه به گۆڕانخوازانی ده‌فرۆشێ).
من لێره‌وه هه‌موو کوردێکی پاك و کوردپه‌روه‌ر ئاگادار ده‌که‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌چی بۆ ده‌نگدان ده‌نگ بده به کاندیدێکی ڕاستگۆ و داوێن پاك و ده‌ست پاك و خاوه‌ن ڕابردوویه‌کی باش، من وه‌کوو گۆڕانخوازێك ڕێگه به‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ناده‌م که‌سێك بکاته نوێنه‌رم که شایه‌نی نوێنه‌رایه‌تیم بێت.
له به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا گرده‌که ناتوونێت هیچ کاندیدێك بگۆڕیت له کۆمیسیونی باڵای ده‌نگدان و کاتی خۆکشانه‌وه‌ش نه‌ماوه، براده‌رانی گرده‌که بوون به قسه‌ی خۆیانه‌وه و به شێوه‌یه‌کی سه‌رسه‌ختانه دیفاع له ( شایان محمد طاهر) ده‌که‌ن و له ڕێگه‌ی چه‌ند کاندیدێکی تری سلێمانی و سه‌ر گرده‌که‌وه که نازانن ئه‌م ( شایان محمد طاهر) ه چۆن و له ڕێگه‌ی کێوه پشتگیری کراوه‌و ئێستا خه‌رێکی ئه‌وه‌ن که درۆی تر‌و قه‌به تری بۆ درووست ده‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ بهێنێته‌وه.
من وه‌کوو ده‌نگده‌رێکی گۆڕان و گۆڕانخواز داوا له هه‌موو خه‌ڵکی شاره خۆشه‌ویسته‌که‌م ده‌که‌م ده‌نگ نه‌ده‌ن به ( شایان محمد طاهر) و ده‌نگ بده‌ن به خانمێکی تری سه‌ر لیستی گۆڕان یان هه‌رکه‌سێکی تر له هه‌رلیستێکی تر که خۆت باوه‌ڕ و قه‌ناعه‌تت به ڕاست گۆیی هه‌یه .
بۆ ئاگاداریتان، ئاماده‌ین ناوی ئه‌وکه‌سانه‌ی که له گرده‌که دیفاعی لێده‌که‌ن به‌درۆی هه‌ڵبه‌ستراو بڵاو بکه‌ینه‌وه، له‌گه‌ڵ ناوی کورده‌کانی که بۆ مخابه‌راتی عێراقی کاریان ده‌کرد و تائێستاش هه‌ر کاریان بۆده‌که‌ن و تجاره‌ت وپاره‌کانیان ده‌خه‌نه کاره‌وه و ناسراون.
