له دوو ژماره‌ی گۆڤاری كۆنترۆڵ چه‌ند بابه‌تێك بڵاو بووه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و بابه‌ته‌دا ناوی من هێنراوه‌و كۆمه‌ڵه قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر من كراوه، كه من به ناڕه‌وایان ده‌زانم به باشم زانی كورته وه‌ڵامێك بنووسم و رای خۆم روون بكه‌مه‌وه.
سه‌ره‌تا سه‌یریش له‌وه‌دایه زۆرێك نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسانی ئێستا به‌بی په‌یوه‌ندیكردن و راوه‌رگرتن قسه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كان وبابه‌ته جۆراوجۆره‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش وایكردوه رۆ له دوای رۆژ ره‌وتی رۆژنامه‌نوسی كوردی میسداقیه‌تی خۆی له‌ده‌ست بدات. وه‌له‌هه‌ندێك له بلاوكراوه‌كاندا به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌و پشتڕاستكردنه‌وه‌یه‌ك هه‌ندێك بابه‌ت ده‌وروژێنرێت كه زیاتر بۆ به‌دیهیانی چه‌ند مه‌رامیكی سیاسیه نه‌ك خستنه رووی بابه‌تیكی رۆژنامه‌وانی و زانستی وهه‌واڵی.
كۆمه‌ڵخوازانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان
برۆن به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان، هه‌لمه‌تی هه‌لبژاردنه‌كان بخرۆشێنین، به‌رده‌وام بن له‌هه‌لمه‌تی هه‌لبژاردن و ناساندنی لیست وكاندیه‌كانی كۆمه‌ڵ، سووربن له‌سه‌ر كار وكاروانی خۆتان وهیچ قسه قسه‌لۆك و واته واتیك سه‌رقالتان نه‌كات له به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی كاری سه‌ره‌كیتان ئه‌ویش بریتیه له گه‌یاندنی په‌یامی كۆمه‌لی ئیسلامی كه په‌یامی خواناسی وخواویستیه.
كادرانی كۆمه‌لی ئیسلامی:
بیسه‌لمینن بۆخه‌لك وخۆتان كه ئیسلامیه‌كان پاشه‌كشه‌یان نه‌كردوه، ئه‌وه دوپات بكه‌نه‌وه بۆدۆستان وده‌وروبه‌ر كه كۆمه‌لی ئیسلامی له به‌ره‌وپیشچوون و فراوان بوندایه، ئه‌م بابه‌ت و ووتار وهه‌والانه‌ی له‌م كاته‌دا بلاوده‌كرینه‌وه دژه هه‌لمه‌تیكه به‌رانبه‌ر به‌لیستی كۆمه‌لی ئیسلامی، وه پیویسته هه‌موو كادر وئه‌ندام ولایه‌نگرانی كۆمه‌لی ئیسلامی دلنیابن له‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵی ئیسلامیی هیچ باڵ و ته‌كتوولێكی تێدا نییه‌و خۆشه‌ویستی و برایه‌تی سیمای كۆمه‌لی ئیسلامیه، وه‌داواكارم ئه‌و جۆره نووسینانه به‌كار وهه‌لمه‌تیكی چری جه‌ماوه‌ری ره‌ت بكه‌نه‌وه و گوێ له هیچ نووسین و راپۆرتێكی له‌و جۆرانه نه‌ده‌ن، وه له جیاتی ئه‌وه‌ی كاتی خۆتان به هه‌ر نووسین و راپۆرتێكی وه‌ها له گۆڤار‌و رۆژنامه‌كانه‌وه به‌فیرۆ بده‌ن، سه‌رقاڵی كاری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی بن و بره‌و به كاروباری هه‌لبژاردن بده‌ن، ئیمه له‌پیشخستن وبه‌هیزكردنی كۆمه‌ل ناوه‌ستین وله‌هه‌ولدانداین بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ل ببیته هیوا و ئومیدی هه‌موو موسلمان وكوردیكی دلسۆز له كوردستان، وه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین گه‌نده‌لی و كه‌مته‌رخه‌می وپاوانخوازی له ده‌سه‌لاته‌كان نه‌مینیت وكاری ئیسلامی له كلاسیكیه‌ت و چوارچویه‌یه‌كی دیاری كرا‌و رزگار بكه‌ین.
25-2- 2010
هه‌ولیر
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
