ئه‌مه قسه‌ی به‌رپرسێكی ناوچه‌یی كوردستانی باشووره كه له په‌چه‌كرداریدا له به‌رامبه‌ر هه‌ڵواسینی ره‌سمی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لاندا له لایه‌ن هاوڵاتییه‌كه‌وه به زمانی‌دا هاتووه. له رۆژی ره‌ش پۆشینی گه‌لی كورددا له رۆژی روودانی گه‌وره‌ترین كاره‌سات به سه‌ر گه‌لی كورددا و له‌و رۆژه‌دا كه گه‌نجانی ئه‌م وڵاته له به‌رانبه‌ر ده‌سبه‌سه‌ری عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لاندا ئاگر له جه‌سته‌ی به‌ردا واته له رۆژی 15ی شوباتی ئه‌مساڵدا له له شاری پێنجوێن له لایه‌ن مدیر ناحییه‌ی گه‌رمكه‌وه به دوور له هه‌ر جۆره یاسا و رێسایه‌ك و له نێو جه‌رگه‌ی بازاردا له به‌رچاوی چه‌ندین گه‌نج و هاوڵاتی دیكه‌وه گله‌یی و گازنده‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتییه‌كی ناسراوی ناوچه‌كه ده‌كرێ كه بۆچی له دوكانه‌كه‌یدا ره‌سمی سه‌رۆك عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی هه‌ڵواسیوه چونكه وڵاتی كۆماری ئیسلامیمان لێ ئه‌ڕه‌نجێ و دڵی ئه‌و وڵاته‌مان لێ زوێر ده‌بێ و پێویسته ئه‌و ره‌سمه لاببرێ و ئه‌گه‌ر ئێمه خۆیان واته حكومه‌ت لای نابه‌ن به هۆی ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان رێزی ئه‌و هاوڵاتییه‌یان گرتووه ئه‌گینا خۆیان به زۆر لایان ده‌برد.
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه هه‌ڵویستی به‌رپرسێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه واته جوانتر بلێین به‌رپرسێكی ئه‌ندامی حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره كه له به‌رانبه‌ر رێز و خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی باشووری كوردستان بۆ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لاندا ده‌ینوێنێ و له نێو خه‌ڵكدا خۆی پێ سه‌رشۆڕ ده‌كات و له‌م كاته هه‌ستیاره‌شدا كه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن نزیك ده‌بینه‌وه و حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له‌م تاقه رۆژه‌دا پێویستی به خه‌ڵكه، ناوی خۆی و ئه‌و حیزبه‌ی كه ئه‌و به‌رپرسه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات ده‌زرێنی و جارێكی تر ناڕه‌سنیه‌تی خۆیان بۆ خه‌ڵك دووپات ده‌كه‌نه‌وه و چڵكاو خۆری و مشه‌خۆری خۆیان بۆ حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی ده‌سه‌لمێنێ و جارێكی دیكه ده‌یسه‌لمێنن كه هه‌ڵویستی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌نه فیدای خواستی به‌رپرسێكی ره‌بایه‌ك یان پایگایه‌كی نیزمای سه‌ر سنووری ئێران و كه دیاره حكومه‌تی نائیسلامی ئیران هیچ منه‌تێكی به نیمچه حكومه‌ته‌كه‌ی ئێمه نییه چ بگا به هه‌ڵویستێكی مدیر ناحییه‌كی چونكه به‌رده‌وام به‌رپرسانی خۆبه‌كه‌مزانی ئێمه بووه كه پێویستیان به‌وان بووه و پێیان وایه دونیا سه‌ری به پۆۆش گیراوه و ئه‌گه‌ر دڵی به‌رپرسێكی ئاست نزمی كۆماری ئیسلامی‌یان لێ بڕه‌نجێ ئه‌مان له برساندا ده‌مرن.
ئه‌گه‌ر زۆر به خێرایی ئاوڕێك له رابردوومان بده‌ینه‌وه گه‌لێ دیمه‌نی ناشیرین و ناشیاو و قیزه‌ون له‌م جۆره هه‌ڵوێستانه‌مان به‌ر چاو ده‌كه‌وی كه له لایه‌ن به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستانی باشووره‌وه له به‌رانبه‌ر به‌رپرسانی وڵاتانی داگیركه‌ردا ته‌نانه‌ت له ئاستێكی زۆر نزمدا ئه‌نجام دراوه. له گرتن و كوشتن و ته‌حوێڵ دانه‌وه‌ی به‌هه‌ڵستكارانی كوردستانی رۆژهه‌ڵاته‌وه تا هێنانی سوپای داگیر كه‌ران تا قوڵایی خاكی كوردستانی باشوور و تا ده‌ربڕینی ئه‌وه‌ها هه‌ڵویستێك و ده‌یان هه‌ڵویستی ناكوردانه‌ی دیكه كه هێندی كات ئه‌گه‌ر شانازی پێوه نه‌كه‌ن هۆیه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ قۆڵی سیاسه‌ت و یاری سیاسییه‌كان. وه‌ك بڵێی كه‌س له سه‌ر ئه‌م ئه‌رزه له سیاسه‌ت نازانی ئه‌وان نه‌بێت كه له‌م 18 ساڵه‌دا مێژوویه‌ك پڕ له ده‌سته‌مۆی و چڵكاوخۆری بۆ داگیركه‌رانی كوردیان تۆمار كردووه و ئه‌مه وێڕای ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی و ناله‌باری و نابه‌سامانییه‌ی وڵات و شه‌ڕی ناوخۆ و وێرانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌مانی ئینتمای نه‌ته‌وایه‌تی و ده‌یان نه‌هامه‌تی دیكه كه به فیتی دوژمنان و به ده‌ستی و په‌نجه‌ی ئه‌مان ده‌ستی به سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا كێشاوه. هه‌ر چه‌ند نامه‌وی له‌مه زۆرتر له مه‌كۆی بابه‌ته‌كه دوور كه‌ومه‌وه به‌ڵام پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم كه سیاسه‌ت و سیاسه‌تكاری له كورستانی باشوور ته‌نها بۆ كه‌سابه‌ت و پاره و سامان كۆكردنه‌وه‌یه و هه‌ر وه‌ك مینۆمێنته‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه و 5 هه‌زار شه‌هیده‌كه‌ی ئه‌و شاره نانی پێوه ده‌خورێ و وه‌ك دوكان و بازای لێهاتووه كه ئه‌م دوكان و بازاره‌ی سیاسه‌ت له كوردستانی باشووردا ئه‌گه‌ر به‌م جۆره بڕوا ماڵ وێرانی لێده‌كه‌وێته‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه ئایا ئه‌م به‌رپرسه‌ی كوردستان ئاگای له هه‌ڵویستی ئیران به‌رانبه‌ر به خاكی كوردستان نییه؟ ئایا ئاگاداری ئه‌وه نییه كه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رۆژانه ده‌یان كه‌س له رۆڵه‌كانی ئه‌م وڵاته له سێداره ده‌درێ؟ ئایا ئاگاداری ئه‌وه نییه كه بۆ هه‌ڵكردنی ره‌سمی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سینگیان ده‌كه‌نه قه‌ڵغانی گولله‌ی ئه‌و داگیر كه‌ره‌ی كه ئه‌م به‌رپرسه حه‌ز ناكات دڵی لێمان زوێر ببێت؟ لێره‌دا پێویسته بڵێم كه به‌رپرسانی كوردستان تێكه‌ڵی كۆڕ و كۆمه‌ڵی خه‌ڵك بن و له نزیكه‌وه له بیر و بۆچوونه‌كانی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یان ئاگادار بن و با بزانن كه هه‌ڵویستی خه‌ڵك و رۆڵه‌كانی ئه‌م نه‌ته‌وه له به‌رانبه‌ر سه‌رۆك عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لاندا چۆنه و با بزانن كه هه‌ڵویستی دانیشتوانی وڵاته‌كه‌مان له به‌رانبه‌ر داگیركه‌راندا چۆنه و با ئه‌وه‌ش بزانن كه كورد برایه‌كی نییه به ناوی تورك و عه‌ره‌ب و فارسه‌وه! كورد ته‌نها خۆی برا خۆیه‌تی و ئه‌گه‌ر هه‌ر جۆره پێوه‌ندییه‌كمان له گه‌ڵ داگیركه‌راندا هه‌یه ده‌بێ به پێ یاسای وڵات و له سه‌ر خواستی خه‌ڵك بێت و له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌كه‌ماندا رێكبخرێت و نه‌ك ته‌نها له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تاقمێكی دیاری كرا‌و سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م وڵاته به تاڵان ببرێت و و چی دیكه مامه‌ڵه به خوێنی رۆڵه‌كانی گه‌له‌مانه‌وه نه‌كرێت، چوار كیلو ته‌ماته و یان دوو ده‌سكه كه‌ور و یان كه‌ره‌وز كه له ئێرانه‌وه دێت ئه‌وه ناهێنێ كه بۆ زوێر نه‌بوونی دڵی به‌رپرسانی ئێران ده‌بێ ره‌سمی سه‌رۆك عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان دابگیرێت! هه‌ڵواسینی ره‌سمێك ئایا ترسی ئێوه ده‌گه‌یێنی له كۆتایی هێنان به ناردنی ئه‌و چوار كیلو ته‌ماته و دوو ده‌سكه كه‌وه‌ره یان ترستان له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و زیندوو بوونه‌وه‌ی ئینتمای نه‌ته‌وایه‌تییه له نێو خه‌ڵكدا به تایبه‌ت له نێو گه‌نجاندا كه به هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته‌وه بن كۆڵ كرابوو و یان ترستان له گه‌وره‌یی و شكۆ و رێز و خۆشه‌ویستی ئه‌و پیاوه مه‌زنه‌یه كه پتر له 11 ساڵه له زیندانی یه‌كێ له دڕنده‌ترین دوژمنانی كورد دایه و رۆژبه‌رۆژ خۆشه‌ویستتر ده‌بێت؟ لێره‌دا پێویسته ئه‌وه بڵێین كه به‌رپرسانی ححیزبی و حكومی كوردستان ئه‌وه بزانن كه خه‌ڵكی كوردستان چی دیك وه‌ك سه‌رۆكی حیزبێك یان لایه‌نێكی سیاسی دیاریكراو و به‌ستراوه به پارچه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستانه‌وه‌و سه‌یری عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان نااكه‌ن به‌ڵكوو له لایه‌ن زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌وه وه‌ك سه‌رۆكی گه‌لی كورد ناسراوه و وه‌ك سه‌رۆك ده‌یناسێنن گه‌ل خۆی به خاوه‌نی ده‌زانی و ببوه به سومبلی به‌رخۆدان و خۆراگری له به‌رانبه‌ر دوژمنانی گه‌لدا ئه‌و ده‌وژمنه‌ی كه برا گه‌وره‌ی به‌رپرسانی ئێمه‌یه و گه‌لیش به مافی خۆی ده‌زانێ كه شانازی به هه‌ڵواسینی ره‌سمی ئه‌وه‌ها سه‌رۆك و رێبه‌رێك بكات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
