هه‌روه‌ك بینیمان هه‌موو لیسته‌كانی تر (ئیئتلافی شیعه‌كان –به‌ره‌ی ته‌وافق-ئێراقیه) له ماوه‌ی ته‌مه‌نی په‌ڕله‌مانی رابردووی ئێراقدا به تاك یا به لیست و كۆ لێك جیا بوونه‌وه تاكه لیست كه به یه‌كگرتوویی له په‌رله‌مانی ئێراق دا مایه‌وه ته‌نها لیستی هاو په‌یمانی كوردستانی بوو نه‌ك ته‌نها كه‌سێكی لی جیا نه‌بوونه‌وه و به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه لیستی یه‌كگرتووی ئیسلامی سه‌رباری ئه‌و كاره‌ساته‌ی كه پێش هه‌ڵبزاردن به سه‌ری دا هات و ئه‌و ناحه‌قیانه‌ی كه له پۆسته‌كانی به‌غدا به‌رامبه‌ریان كرا كه‌چی له میانه‌ی هه‌ست كردن به به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی یا نیشتمانی كوردستانی یا هه‌ر هۆیه‌كی تر بێت له گه‌ڵ لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی له مه‌ڕ به‌رزه‌وه‌ندییه باڵاكانی خه‌ڵكی كوردستان هاو هه‌ڵوێست بوون.
هه‌ڵبه‌ته كه‌س نكولی له پێویستی و پڕ بایه‌خی یه‌ك هه‌ڵوێستی و یه‌ك لیستی كورد له هه‌ڵبزاردنی په‌رله‌مانی ئێراق ناكات نه‌خاسمه له شارێكی به كێشه‌ی وه‌ك كه‌ركوك دا چونكه یه‌ك لیستی و هاو هه‌ڵوێستی و ریزه‌ی سه‌روی 20%نوێنه‌رانی كورد له په‌رله‌مانی ئێراقێكی نقووم بوو له كێشه‌و گرفت دا نه‌یتوانی تینووێتی داوا ره‌وا له ده‌ستور چه‌سپیوه‌كانی گه‌لی كوردستانی بشكێنێت ئاخۆ به‌م پارچه پارچه‌یه وه‌زعمان چی ده‌بێت. دیاره ویست و حه‌ز شتێكه‌و واقع شتێكی تره ئه‌گه‌ر له به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت و بار‌و دۆخێك هاته پێشه‌وه زۆر به داخه‌وه نه‌توانرا هاو هه‌ڵوێستی و یه‌ك پارچه‌یی مان بپارێزین به‌ڵام خۆ ده‌كرێت هه‌موو لایه‌ك و گشت هه‌وڵمان بخه‌ینه گه‌ڕ له 2 دوو پارچه زیاتر نه‌بین.
وه‌ك ئاگادارین له هه‌ڵبزاردنی ساڵی 2005 ته‌نها لیستی به هێزی كورد له كه‌ركوك لیستی هاوپه‌یمانی بوو له گه‌ڵ لیستێكی بنكه ته‌سكی یه‌كگرتوو ئنجا له كۆی 9 كورسی له بازنه‌ی كه‌ركوك دا لیستی هاوپه‌یمانی توانی ته‌نها 5 كورسی به ده‌ست بهێنێت،زۆر به داخه‌وه ئه‌مجاره سه‌رباری دوو لیستی به‌هێزی وه‌ك گۆڕان و هاوپه‌یمانی كوردستان كه به جیا دابه‌زیوون كه‌چی چه‌ند لیستێكی تری وه‌ك یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و لیستی قه‌ڵا هه‌ر یه‌كه به جیا دابه‌زیوون. هه‌ڵبه‌ته به‌نده هه‌میشه له گه‌ڵ یه‌ك لیستی و یه‌ك هه‌ڵویێستی نه‌ته‌ویی كورد بووه له كه‌ركوك دا به‌و پێیه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كه‌م تا راده‌یه‌ك له‌قه‌واره‌ی لایه‌نه‌كان ئاگادارم، هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه له هه‌ڵبزاردنی ساڵی 2005یش نامه‌یه‌كی كراوه‌م ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كرد كه له كه‌ركوك پاشه‌كشه بكه‌ن چونكه له به‌ر هه‌ستیاری بار‌و دۆخی شاره كه ئه‌گه‌ر فره لیستی له هه‌ر شارێكی كوردستان ره‌وا بێت له كه‌ركوك دا ره‌وا نیه سه‌رباری ئه‌وه‌ی رێزه‌ی ده‌نگیان ناگات به كورسیه‌ك و ئه‌و4-5هه‌زار ده‌نگه‌ی كه ده‌درێت پێیان و هه‌رواش ده‌ر چوو ده‌فه‌وتێت به‌ڵام به داخه‌وه به ده‌نگه‌وه نه‌هاتن. له به‌ر هه‌مان هۆ ئه‌م جاره‌ش به‌نیسبه‌ت یه‌كگرتوو وكۆمه‌ل َهه‌مان داوا‌و تكا دوو باره ده‌كه‌مه‌وه كه پاشه‌كشه به به‌ربزاره‌كانیان بده‌ن و هانی لایه‌نگرانیان بده‌ن كه ده‌نگ به لیستی گۆڕان یا هاوپه‌یمانی كوردستانی بده‌ن به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆره رێك كه‌وتنێك له پێدانی پۆستی په‌ڕله‌مانی هه‌رێمی كوردستان یاحكومه‌ت یا به‌رله‌مان له به‌غدا بێت.
سه‌باره‌ت به (لیستی قه‌ڵا) ش كه ته‌نها له كه‌ركوك كاندیدیان هه‌یه هه‌رچه‌نده له 29-10ساڵی 2008وه ئه‌و لیسته‌یان درووست كردووه به‌لام دامه‌زراندنی لیسته‌كه بۆ به‌شداری له هه‌ڵبزاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بوو كه بۆ ده‌رچوونی هه‌ر ئه‌ندامێك پێویستی به40%زماره‌ی ده‌نگ ده‌ارانی به‌رله‌مانی ئێراق هه‌یه چونگه زماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای كه‌ركوك 30 كه‌س ده‌بێت به‌لام نوێنه‌رانی كه‌ركوك له به‌غدا 12 كه‌سن،واته ئه‌گه‌ر كانددیدێك پێویستی به 20000بیست هه‌زار ده‌نگ هه‌بێت بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له كه‌ركوك دا كه‌چی بۆ په‌رله‌مانی ئێراق پێویستی به 50000په‌نجا هه‌زار ده‌نگ هه‌یه ئه‌مه له لایه‌ك له لایه‌كی تره‌وه له سه‌ر و به‌ندی دامه‌زراندنی لیستی قه‌ڵا دا وا هه‌ست ده‌كرا كه رابه‌رانی ئێستای بزووتنه‌وه‌ی گۆران له پشت دامه‌زراندنی لیستی قه‌ڵاوه بن و پاڵپشتێكی ئیعلامی و مه‌عنه‌وی لیسته‌كه‌یان بكه‌ن و هانی خه‌ڵكه كورده بێزاره‌كه‌ی ده‌ستی حیزبه باڵاكانی كوردستان له كه‌ركوك بده‌ن كه ده‌نگ به لیستی قه‌ڵا بده‌ن به‌ڵام كه ئێستا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان راسته‌وخۆ خۆیان هاتوونه‌ته مه‌یدان پێم وایه هاوكێشه‌كه ته‌واو ده‌گۆڕێت و لیستی گۆڕان زۆربه‌ی ده‌نگه تووڕه‌و بێزاره‌كان ده‌چنێته‌وه.
كه‌وابوو ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌ردوو لیسته به هێزه‌كه‌یه واته گۆڕان و هاو په‌یمانی كوردستانی به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت له گه‌ڵ سه‌رانی لیستی قه‌ڵاو رێك بكه‌ون تا پاشه‌كشه بكه‌ن هه‌روه‌ك گووتمان له دوو پارچه زیاتر نه‌بن وبه بی رێك كه‌وتنیش دیسانه‌وه پاشه‌كشه كردنی لیستی قه‌ڵا و هاندانی لاینگرانیان به ده‌نگ دان بۆ دوو لیسته كوردییه‌كه هه‌مان ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌خلاقیانه یه وبه پێچه‌وانه‌وه به‌شداری كردنیان به لیستی جیاواز له هه‌ڵبزاردن به داخه‌وه له به هه‌ده‌ر دانی چه‌ند سه‌د یان هه‌زار ده‌نگێك هیچی تری لیشین نابێت و قه‌ناعه‌تم وایه هه‌موو ئه‌و كورسییانه‌ی به‌ر كورد له كه‌ركوك ده‌كه‌ون بۆ لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بن
له كۆتایی دا به بیری هه‌ر سی لا و لایه‌نه‌كانی تریش دێنمه‌وه له ده‌ست دانی هه‌ر كورسییه‌ك له كه‌ركوك و ته‌نانه‌ت یه‌ك ده‌نگی كورد ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌موو لایه‌ك و مێزوو ره‌حم به كه‌س دا ناكات و داری په‌شیمانیش به‌ر ناگرێت
تێبینی///
ئه‌م داواكاریه هه‌رچه‌نده دره‌نگ وه‌ختێكی زووه به‌ڵام پێم وایه ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستی به‌رپرسیارێتی هه‌بێت هێشتا زووه به‌ر له دوو هه‌فته بۆ دوو رۆژنامه نێردرا شانسی بڵاو كردنه‌وه‌ی نه‌بوو
ئه‌ندازیار عبدالرحمن باوه‌گوڕگوڕی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
