به‌همه‌ن قوبادی كه به فیلمی سینه‌مایی "پشیله ئێرانییه‌كان" له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه سه‌ربه‌خۆكانی ئیستانبول له توركیا به‌شداری كرد، گوتی: كوردستان كچه كوردێكی زۆر جوانه كه بۆته یه‌كه‌مین قوربانی مین له دنیادا.
فیلمی سینه‌مایی "پشیله ئێرانییه‌كان" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد به‌همه‌ن قوبادی له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه سه‌ربه‌خۆكانی ئیستانبول له توركیا له سێ سانسی جیاوازدا نمایش كرا و له لایه‌ن بینه‌رانه‌وه پێشوازییه‌كی بێوێنه‌ی لێكرا.
ئه‌مه له حاڵێكدا بوو كه له دوو شه‌وی نمایشی ئه‌م فیلمه‌دا كورسییه‌كانی هۆڵی سینه‌ماكه و هه‌روه‌ها رێرهوهكانیش پڕ ببوو له بینه‌ر، به جۆرێك كه ژماره‌یه‌كی زۆری بینه‌ر له پشت درگاكاندا مانه‌وه به سه‌بره‌وه چاوه‌ڕوانی نمایشی دووباره‌ی فیلمی سینه‌مایی "پشیله ئێرانییه‌كان"ی به‌همه‌ن قوبادی له‌م فیستیڤاڵه بوون.
به پێی ئه‌وه‌ی كه فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه سه‌ربه‌خۆكانی ئیستانبول رۆژی پێنجشه‌مه 18ی فێبریوه‌ری ده‌ستی پێكرد و شه‌وی یه‌كشه‌مه 21 فێبریوه‌ری كۆتایی پێهات، به‌ڵام به هۆی پێشوازی بێوێنه‌ی بینه‌ران له فیلمی سینه‌مایی "پشیله ئێرانییه‌كان"، به‌رپرسانی ئه‌م فیستیڤاڵه ناچاربوون كه دوێشه‌و دووشه‌مه 22ی فێبریوه‌ری سانسێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌م فیلمه دابنێن تاكوو ئه‌و بینه‌رانه‌ی كه نه‌یانتوانیوه فیلمه‌كه ببینن له‌سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما دوایین به‌رهه‌می قوبادی ببینن.
به‌همه‌ن قوبادی شه‌وی یه‌كشه‌مه له كۆنفرانسێكدا به ناونیشانی "هونه‌ر و جوگرافیا" له ته‌نیشت فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه سه‌ربه‌خۆكانی ئیستانبول، سه‌باره‌ت به "باروودۆخی جوگرافیا له سینه‌مای كوردستان"دا هاته ئاخاوتن، كه قسه‌كانی سینه‌ماكاری كورد له لایه‌ن زۆربه‌ی ته‌له‌فیزیۆن و رۆژنامه‌كانی سه‌رتاسه‌ری توركیا گرینگییه‌كی تایبه‌تی پێدرا.
ده‌رهێنه‌ری كورد له به‌شێكی قسه‌كانیدا گوتی: به پێی ئه‌و به‌ڵگه و دیكۆمێنتانه‌ی كه له‌به‌ر ده‌ستدا هه‌یه، یه‌كه‌مین قوربانی مین له دنیادا كچه كوردێكی زۆر جوانه به ناوی "كوردستان"، كه ئێستاكه ناونیشانه‌كه‌ی زۆر به روونی نازانین به‌ڵام هه‌ر كام له له‌شی له یه‌كێك له وڵاتانی ئێران، توركیا، عێراق و سووریا كه‌وتووه. كوردستان ئێستا Handicap "كه‌م ئه‌ندامێكه" كه پێویستی به خۆشه‌ویستی و پشتیوانی هه‌یه، نه‌وه‌كوو دژایه‌تی دووباره و جهغتكردن له‌سه‌ری.
قوبادی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به هه‌ڵسووكه‌وتی حكومه‌تی توركیا له‌گه‌ڵ كورده‌كانی ئه‌م وڵاته‌ی كرد و گوتی: ئێستا كاتی خۆشه‌ویستی و دۆستایه‌تییه و تا كاتێك كه حكومه‌تی توركیا كورده‌كان به شێوه‌ی ره‌سمی وه‌رنه‌گرێت و گرینگی و بایه‌خیان پێنه‌دات، هیچ كاتێك دنیاش ئه‌وان وه‌رناگرێت.
به‌همه‌ن قوبادی سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ئێران له گه‌ڵ كورده‌كانی ئه‌م وڵاته گله‌یی و گازه‌نده‌ی كرد و له كۆتایی قسه‌كانیدا گوتی: ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه ئێران له پێشی گرتووه تاراندنی فه‌رهه‌نگ و تاراندنی كوردایه‌تییه و ئێستا كورده‌كان له ئێران له ناله‌بارترین قۆناغی ژیانی خۆیاندان و زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له ئێران، له كوردستان روویده‌دات و ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ئه‌و میزانیه‌ی كه ده‌بێت بۆ كورده‌كان خه‌رج بكرێت، ده‌چێته گیرفانی كه‌سانی دیكه‌وه و له شوێنی دیكه بزر ده‌بێت، نه‌وه‌كوو له‌م ناوچه‌یه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
