دیاره ناوچه‌ی گه‌رمیان به پێی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیای ئه‌كه‌وێته دامێنی سنووری كوردستان، یاخود دڕێژكراوهی سنوری كوردستان ئه‌به‌ستێته‌وه به‌زنجیره چیای حه‌مرین كه هه‌موو كوردێك له دێڕ زه‌مانه‌وه به دوا سنور، یاخود ڕاستر بڵێن به سنووری سروشتی و جوگرافیای كوردستان ئه‌زانێت. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناوچه‌ی گه‌رمیان كوَمهڵێك شار‌و شاروَچكه وئاوایی گه‌لێكی زوَر ئه‌گرێته‌وه ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی خاكی كوردستانی باشوور له خوَ ده‌گرێت و یه‌كێك له‌و شارانه‌ش شاری خورماتووی پاینی كوردستانه له باشور‌و باشوری خوَر ئاوای تێكه‌ڵ به‌و زنجیره چیایه ئه‌بێت.
دیاره هه‌ر له سه‌ره‌تای بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ڕوَڵی به‌رچاوو، ئه‌گه‌ر سهرچوَپی كێشیش نه‌بووبی ڕوَڵی به‌رچاوی گێڕاوه ئه‌ویش به ڕه‌نج وقوربانی و خوێنی ڕوَڵهكانی شاباشی ئه‌و چوَپی گێڕانه‌ی كردووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه هه‌رده‌م ڕوَڵهی قاره‌مان وپیاوی دڵسوَزو له خوَ بورده‌ی تێدا هه‌ڵكه‌وێت كه خزمه‌تگوزاری گه‌ڵ ونیشتیمان بووه كه دوو جه‌مكی پیروَزی له پێكهاته‌ی گه‌لی كوردستان ونیشتمانه‌كه‌ی كه خاكی كوردستانه پێكهێناوه.
شاری خورماتووش شارێكی ئه‌م به‌شه‌ی نیشتیمانه كه قه‌ده‌ر وایلێكردووه كه مه‌ینه‌تی و داگیركه‌ری و قوربانی وجینوَساید وئه‌نفالكردن وكچ فڕاندن له لایه‌ن دوژمنانی گه‌ل ونهتهوهوه به‌رامبه‌ر ئه‌م شاره وئه‌م ده‌ڤه‌ره به‌شی شێری به‌ركه‌وتووه، خورماتووش وه‌كو په‌رچه‌كرداری داگیركاری وزوڵم وسته‌م هه‌رده‌م كوانوی به‌ڕه‌نگاری ومل نه‌دان وخوَڕاگری بووه وئه‌ویش به هه‌وڵ وهیمه‌تی ڕوَڵهكانی خوَیهوه ئه‌و ڕوَڵهی پێبه‌خشراوه، دیاره خورماتوو زێدی قاره‌مانان وشه‌هیدانی شوَرش وبزاوتهكانی گه‌له‌كه‌مانه وئه‌م ده‌ڤه‌ره به ئێستاشه‌وه توانیویه‌تی وئه‌توانێت شانازی به‌وه بكات كه دایكێكی دڵسوَزو میهره‌بانی ده‌یان شه‌هیدو قاره‌مانی هه‌ڵكه‌وتووی له بابه‌ت كاكه دڵشادو هه‌موو هاوڕی شههیدهكانیهتی.
كاك دڵشاد عه‌بدولكه‌ریم كوڕی بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناسراوی ئه‌م شاره‌یه، ڕوَڵهیهكی زوَر روح سوك و به‌وه‌فای وه‌ك كاك دڵشاد له كوَشی دایكێكی به ئه‌مه‌كی وه‌كو خورماتوو په‌روه‌ده بوبێت هه‌روا ده‌ربچێ نمونه‌ی پیاو چاكی وخوَنهویستی وشوَرشگێڕو خزمه‌تگوزاری به خاك ونیشتیمان وخه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان، خورماتووی لێههڵكهوێت.
كاكه دڵشاد وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌ردوكمان هه‌ر له منداڵییه‌وه یه‌كمان ده‌ناسی به حوكمی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ین كه هه‌ر له تافی لاوی‌دا په‌یوه‌ندی ده‌كات به ڕێكخستنه‌كانی كوَمهڵهوه و له ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان وه‌كو گه‌نجێكی خوێن گه‌رم وعاشق به وه‌رزش به تایبه‌ت له گه‌ڵ هاوڕێكانی له تیپی وه‌رزشی یادگاری وه‌كو وه‌رزشوانێكی به هێز كه گه‌نجه چاو گه‌ش وتازه پێگهیشتوكانی خورماتووی به یه‌كه‌وه ئه‌به‌ست و له ڕووی نه‌ته‌وایه‌تی وخزمه‌ت و وه‌رزشه‌وه یه‌كیان ده‌خست و دواتر كاك دڵشاد وه‌ك هه‌ر له منداڵییه‌وه ئه‌م شاره خێر له خوَ نه‌دیووه درێژه به خوێندن ده‌دات ودواتر له قوَناغی زانكوَ له به‌ر ئاشكرا بوونی ڕێكخستنه‌كان ڕوو ده‌كاته ناوچه‌ی گه‌رمیان وپه‌یوه‌ندی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه ده‌كات وله‌وێش ڕوَلێكی به‌رچاوی ئه‌بێت وخوَشهویستی ناو هاوڕێ وهه‌ڤاڵانی ده‌بێت وزوَر جار یه‌كمان ئه‌بینی له بانی موَرد بهلهكجارو ناوچه‌كانی دیكه وبه‌رده‌وام وه‌كو گزنكی خوَری به‌ر به‌یان ده‌رده‌چو له ده‌م كه‌لی هه‌نجیره ده‌م به پێكه‌نین و به ڕوو خوَشی پێشوازی لێت ده‌كرد وه‌كو هه‌موو هاوڕییان هه‌ڤاڵان درێژه‌ی به لوتكه‌ی خه‌بات ده‌دا كه ئه‌ویش پێشمه‌رگایه‌تی بوو تاكو كوَتایی ساڵانی ناسراو به ساڵی ئه‌نفال وجینوَساید.
دیاره ئه‌نفال سوره‌تێكی قورئانی پیروَزه، دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان به تایبه‌ت به‌عسیه فاشیه شوَڤێنییهكان كه نه‌یان ده‌ویست وه‌كو قوَناغهكانی مێژوو چوَن عه‌ره‌به شوَڤێنیهكان هه‌وڵی تواندنه‌وه‌ی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی غه‌یره عه‌ره‌بیان داوه له ناو ده‌سه‌ڵات وزاڵ ده‌ستیان له ژێر په‌رده‌ی ئیسلام و ڕزگار كردنی گه‌لان به ناو ئیسلام، ئاوه‌هاش به سود وه‌رگرتن له ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیروَز بوَ قڕكردن تواندنه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان له ناو بوَتهی عه‌ره‌به و له سه‌رده‌ستی ماموَستایانی نه‌ته‌وه په‌رستی و كه خوَی له لوتكه‌ی شوَفێنی عه‌ره‌بدا ده‌بینێته‌وه ئه‌ویش له ناو بردنی گه‌لی كورد به ناوی ئه‌نفال كه سوره‌تی قورئانی پیروَزه وپه‌رده پوَشكردنی تاوانی ئه‌نفال وجینوَساید كردنی گه‌لی كوردستان.
دیاره وه‌كو له سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌مان بوَ كرد كه قه‌ده‌ری ئه‌م ناوچه‌یه وابووه، چونگه ده‌روازه‌ی كوردستان بوو، وپشكی شێری به‌ركه‌وتووه و بوَیهش له به‌رامبه‌ر ئهوكاریگهری وقورسی وزوڵمی داگیركه‌ران وایكردووه كه په‌رچه‌كرداری گه‌وره‌ی لی كه‌وتووه و هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه كه ئه‌م ناوچه‌یه خه‌ڵكه‌كه‌ی به قاره‌مانێتی ناو بانگیان ده‌ركردووه وه‌كو خورماتوو كه زێدی كاك دڵشاد و هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ی له نمونه‌ی ئه‌م قاره‌مانه هێناوه‌ته كوَڕی خه‌بات، دواتر ئاشنابوونی من به كاك دڵشاد زیاتر له دوای ڕاپه‌ڕینه مهزنهكهكهی گه‌له‌كه‌مان ده‌ست پی ئه‌كات، ئه‌و سه‌رده‌مه له قه‌ڵا چوَلان بوو ئێمه‌ش به‌بی هه‌ل ومه‌رجی ئه‌وكاته له گه‌ڵ ماموَستا ئیكرام له سنوری هێزی (2) قه‌ره‌داخ گیرساینه‌وه من ڕاسپێردرام بوَ ئه‌وه بێتهڵهكهی هێزی قه‌ره‌داخ كاری له سه‌ر بكه‌ین، دیاره منیش به به‌ڕێز كاك عوسمانی حاجی مه‌حمودم وت كه لێپرسراوی هێزبوو كه بچم كاك دڵشاد بهێنمه‌وه، دیاره منیش سه‌رم لێداو له قهڵاچوَلان كه له‌سه‌ر بێتهلهكهی كاك عومه‌ر فه‌تاح بوو قه‌ناعه‌تم پێكردوو هێنامه‌وه بوَ زڕگوێز كه باره‌گای هێزه‌كه‌ی لێ‌بوو كه به‌داخه‌وه زوَر پێكه‌وه نه‌ماین، چونكه من له‌وكاته ڕاسپێردرام به‌وه‌ی بچمه كوَمیتهی ڕێكخستنی دووزخورماتوو له سه‌ر قه‌ڵا، ڕوَژی 5/5/1991 كه‌وتمه ڕی بوَ سه‌رقه‌ڵا وله كاك دڵشادو براده‌ران دابڕام، دیاره كاك دڵشاد له‌وه به دوا له قوَڵهوه درێژه به خه‌بات وخزمه‌ت وتێكوَشان داوه تا دواتر ئه‌كرێته كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان به هه‌ڵبژاردن كه ئه‌و كاته باره‌گای له ته‌كیه‌ی كاكه مه‌ند ده‌بێت، زوَرجار یه‌كمان ئه‌بینیه‌وه ئه‌مه‌نده قسهخوَش وخوَش مه‌شره‌ب وروح سوك ودڵسوَز بوو بوَ هاوڕێتی هه‌رگیزاو هه‌رگیز تێرمان له بینین وقسه‌و ده‌نگ وباسه‌كان نه‌ئه‌خوارد به تایبه‌ت له شاری سلێمانی ببوه وێستگه‌ی حه‌وانه‌و خزمه‌تكردنی سه‌رجه‌م خه‌ڵكانی سنوری خورماتوو وگه‌رمیانی خواره‌وه به تایبه‌ت برایانی توركمان ویستگه‌ی پێك گردراوی ئێران وشاری خورماتوو بوو بوَ برا توركمانه‌كان كه زوَربهیان له ماڵه‌كه‌ی كاك دڵشاد خزمه‌ت ئه‌كران وئهحهوانهوهو كار ئاسانیان بوَ ئه‌كرا له سلێمانی، سه‌ره‌ڕای كاری پێشمه‌رگایه‌تی وكاری ڕێكخستن، كاكه دڵشاد یاریزانێكی به‌رچاوی تیپی یادگاری شاری خورماتوو بوو، هه‌ڵسوڕاوێكی چالاكی ئه‌و بواره‌ش بو وخزمه‌تێكی فره لایه‌نی بواری وه‌رزشی كردووه له خورماتوو ولێپرسراوی فه‌خری یانه‌ی خورماتوو بو وتوانی ئه‌و یانه‌یه له تێكه‌ڵه‌یه‌كی نه‌ته‌وایه‌تیدا چه‌پكه گوڵی لیی پێك بهێنی كه بووه هه‌وێنی برایه‌تی زنجیره‌ی كوَ به‌ندی نه‌ته‌وه‌كانی كورد وعه‌ره‌ب وتوركمان له‌م شاره‌دا، بوَیه كاك دڵشاد نمونه‌ی برایه‌تی وپێكه‌وه ژیانی خوڵقاندبوو له بواری وه‌رزشی شاری خورماتوو و هه‌ر ئه‌وه‌ش والێكردبوو كه بتوانێت گردبونه‌وه‌یه‌كی پێكهاته‌كانی خورماتوو پێكه‌وه گری بدات وببێته سیمبولی وه‌رزش وبرایه‌تی له خورماتوو به تایبه‌ت له ناو گه‌نجان و وه‌رزشوانانی شاره‌كه‌دا، باشترین گه‌واهیش بوَ قسه‌كانم ئه‌و كه‌رنه‌ڤاڵ و قه‌ره‌باڵغییه‌ی پرسه‌كه‌ی بو كه هه‌موو پێكهاته‌كان له شاره‌كه زوَر به پهروَشی وزوَر به دڵته‌نگی له خه‌م ونیگه‌رانی له ده‌ستدانی ئه‌و ئازیزه‌یان كرد.
له دوای پروَسهی ئازادی عێراقیش كاكه دڵشاد خوَی گه‌یانده قودسی كوردستان و توانی وه‌كو كادیرێكی بنه‌ڕه‌تی ڕوَڵی خوَی بینی له به‌ره‌و پێشچونی ڕێبازی پیروَزی خوێنی شه‌هیدان و یه‌كێتی نیشتیمانی ڕێبازی كوردایه‌تی و ئه‌وه‌ی پێیكرا له سه‌لماندنی كوردستانی بوونی كه‌ركوك درێغی نه‌كرد ودوای ئه‌وه‌ش به بڕیار وفه‌رمانی سكرتێری گشتی (ی. ن. ك) كوێزرایهوه بوَ شاری خورماتوو ئه‌ویش به هوَی شاره‌زایی ودڵسوَزی كاك دڵشاد كه له لایه‌ن هه‌ڤاڵ سكرتێری گشتییه‌وه ئه‌و متمانه‌یه‌ی پێبه‌خشرا كه بتوانێت ڕوَڵی خوَی ببینی له گریدانه‌وه‌ی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ورێكخراوه‌یی و كوَمهڵایهتی هه‌ر وه‌ك چوَن دواتر ئه‌وه‌شی سه‌لماند كه توانی جێگه‌ی ئه‌و متمانه‌یه بێت وتوانی ڕوَڵ وكاریگه‌ری خوَی ببینی له دروستكردنی په‌یوه‌ندی برایه‌تی ناو كوَی پێكهاته‌كانی شاره‌كه وئه‌مه‌ش وایكرد هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌ویی ومهزههبییهكانی شاره‌كه كاك دڵشاد له سه‌ر خوَیان بژمێرن، باشترین نمونه‌ش كه گه‌واهی ئه‌و رایه‌ی سه‌روه‌مان بدات به‌نده له خزمه‌تی كوَمهڵی ده‌مڕاست وریش سپی پێكهاته‌كانی خورماتوو وناوچه‌ی به‌یات له كورد وعه‌ره‌ب وتوركمان كه خویان له (35) كه‌سایه‌تی عه‌شایه‌ری وئاینی ونوێنه‌ری سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌ب وچین وتوێژه‌كانی شاری خورماتوو وبهیات كه چوین بوَ سه‌ردانی كاك كوَسرهت ڕه‌سوڵ ئه‌و كه‌سایه‌تیانه به كاك كوَسرهتیان وت كه كاك دڵشاد له به‌ختی ئێمه وپێكهاته‌كانی شاره‌كه‌مان ڕوێشت وخهسارهتێكی گه‌وره‌ی شاری خورماتوو هه‌موو لایه‌ك بوو، كاكه دڵشاد له به‌ختی توركمان وكوردو عه‌ره‌ب وسه‌رجه‌م مه‌زهه‌ب وپێكهاته‌ی ئه‌م شاره خێر له خوَ نه‌دیوه ڕوَیشت، بوَیه داواكارین جێگه‌كه‌ی به ئاگاداری ئێمه پڕ بكریته‌وه، چونكه جێگای كاك دڵشاد موڵكی ئێمه‌یه، بوَیه كاك كوَسرهت به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێدان كه داواكانیان جێبه‌جی بكات ئه‌وانیش به كاك كوَسرهتیان وت دوای دێنه‌وه لاتان بوَ ئه‌و مه‌به‌سته.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی كاك دڵشاد بوَ شاری خورماتوو توانی ڕوَڵێكی كاریگه‌ری ببینی هه‌روه‌ك چوَن كوڕه دڵسوَزهكانی تری ئه‌م شار‌و ده‌ڤه‌ره‌ی بناری حه‌مرین چوَن له سه‌رده‌مه مێژوییه‌كانی بزاوتی كوردایه‌تی توانیویانه ئه‌سپی سه‌ركێشی خوَیان له بواری خه‌بات وتێكوَشاندا تاو بده‌ن و هه‌روه‌ها له‌و پێناوه‌شدا به خوێنی خوَیان توَماری مێژوو ی ئه‌م شاره قاره‌مانه‌یان كردووه هه‌ر له ڕاپه‌ڕین و شوَرشهكانی شێخ مه‌حمودی نه‌مر كه چوَن (ره‌فعه‌ت سمایل به‌گی داوده توانی له ماوه‌ی چه‌ند ڕوَژێك شاری خورماتوو رزگار بكات له چنگی ئینگلیزه‌كان، له توَڵهی رزگاركردنی شاره‌كه له چنگیان و به‌شداریكردنی خه‌ڵكی خورماتوو ئینگلیزه‌كان گوندی ئهلبوسهباحیان بوَمببارانكرد)، هه‌روه‌ها ئینگلیزه‌كان ویستیان به زه‌بری چه‌ك وپاره تاوانێكی گه‌وه‌ره دژ به سهروَك هوَزهكانی داوده ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام سه‌ری نه‌گرت، هه‌روه‌ها له دوای ئه‌وه‌ش له شوَرشی ئه‌یلول وشوَرشی كوردایه‌تی كوڕانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان له شاری خورماتوو توانیان به‌شداری كاریگه‌ریان هه‌بیت نمونه‌ش ده‌یان شه‌هیدی جوامیرو كه‌ڵه مێردی ئه‌م دوڤهره به خوێنی خوَیان ئه‌م مێژووه جوانه‌یان نه‌خشاند، هه‌روه‌ها له دوای سه‌رهه‌ڵدانی شوَرشی نوێی گه‌له‌كه‌مان یه‌كه‌م زایه‌ڵه‌ی ڕێكخستنی ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتی گه‌یشته سنوور‌و گه‌ره‌كه‌كانی ناو شاری خورماتوو به هه‌مان شێوه‌ی قوربانیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی شوَرشهكانی گه‌له‌كه‌مان توانراوه قوربانێیكی زوَر له ڕوَڵه تێكوَشهرهكانی گه‌له‌كه‌مان وبهخشندهیهكی كه‌م وێنه‌ی پێشكه‌ش به شوَرشی نوی كردووه له قوربانیدان وبهرخوَدان كه كاكه دڵشادیش یه‌كێكه له رێبوارانی ئه‌و كاروانه‌ی كه ڕێگه‌ی گرتوَته به‌ر بوَ رزگاركردنی یه‌كجاره‌كی كه خوَی له سه‌ر خوَی گه‌ل ونیشتیمان ئه‌بینێته‌وه ودڵنیاشین كه ئه و ڕوَژه زوو بی یا دره‌نگ دێته دی، چونكه ئه‌م نه‌ته‌وه وئه‌م نیشتیمانه ڕوَڵهی به ئه‌مه‌ك و دڵسوَزو خوَنهویستی وه‌كو كاكه دڵشاد و هاوڕی وهاوكارانی سه‌روه‌رانی نه‌ته‌وه‌و نیشتیمان هه‌بی.. هه‌ر ئه‌بی به ڕوَژی رزگاری وسه‌رفرازی بگات. وه زورتریش نزیكایه‌تی وئاشنایهتی له ڕادهربهدهر له گه‌ل كاك دڵشاد ئه‌وكاته بوو كه له دوای پێكهێنانی مه‌ڵبه‌ندی (16) ی ڕیكخستنی حه‌مرین بوَ سه‌ر بوكی حه‌مرینی شاری خورماتووی دامێنی چیای حه‌مرین دروست بوو كه زوَر هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دهداكه قه‌ناعه‌تم پی بهێنی بوَ گه‌ڕانه‌وه‌م وهه‌ر ئه‌وه‌یش بووه هانده‌رم بوَ گه‌ڕانه‌وه‌م بوَ كوَشی دایكی میهره‌بانی ئه‌م به‌شه پیروَزهی خاكی نیشتیمانی، شاری خورماتووی بوكی حه‌مرینی دامێنی چیای حه‌مرین ومنیش به‌ڵێنی گه‌ڕانه‌وه‌م پێداو وئه‌ویش گه‌وه‌ره‌یی خوَی نواند‌و هه‌موو توانا‌و پێگه جه‌ماوه‌ری وكوَمهڵایهتی خوَی خسته خزمه‌تی منه‌وه بوَ سه‌ركه‌وتن وسووربونم له خه‌بات له شاری خوَمدا، بوَیه ئه‌وه‌نده‌ی تر به گه‌وره‌یی خوَی ئێمه‌ی هاوڕێی خوَی منه‌تبار كرد، بوَیه بوَ مێژوو شاهیدی ئه‌وه ئه‌ده‌م كه خه‌ڵكی روح سوك وخوَنه
ویستی زوَرم بینیوه، خه‌ڵكی جوامێر‌و هه‌ڵسوڕاوی زوَرم له كوَڕی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی وجه‌ماوه‌ری و كوَمهڵایهتی بینیوه و تاكو ئێستا زوَر سه‌رسامم نه‌بێته موجامه‌له و زیادهڕوًَیی كه تاكو ئێستا خهڵكێكم نه‌بینیوه كه هه‌ڵگری هه‌موو ئه‌و سیفه‌ت وئاكارو ڕه‌وشته جوانه بی كه له كه‌سایه‌تی ئه‌و هاوڕی تێكوَشهرهماندا كوَبوبوهوه، بوَیه له دواجاردا ئه‌یلێم تاكو ئێستا نه‌متوانیوه قه‌ناعه‌ت به خوَم بكه‌م كه خورماتوو بتوانی ڕوَڵهیهكی تری وه‌كو كاكه دڵشاد بێنیته كایه‌وه به‌و هه‌موو گورج وگوَڵی وخوَنهویستی ونه‌كردنی جیاوازی له نێوان نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كانی شاره‌كه، به‌ڵام دواجار ئه‌ڵێم شاری خورماتوو كه بتوانی ڕوَڵهی وه‌كو كاك دڵشاد و كاك دڵشادهكانی پێشووی شه‌هید دڵشاد بێنێته كوَڕی خه‌بات ئه‌توانی خه‌ڵكانی تریش له بابه‌تی كاكه دڵشاد له كوَشی پیروَزی خوَی په‌روه‌رده بكات و ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر عومر باقیبێت خودای گه‌وره هه‌ندێك له ڕه‌وشت و ئاكاره‌كانی كاك دڵشادمان بكاته نسیب بوَ خزمه‌تكردنی نه‌ته‌وه‌و خاك و شارهكامان، بوَیه لێره‌وه سه‌ری رێز نه‌وازش بوَ گوَری بڕ سوَزی كاكه دڵشاد ئه‌نێرم و ئومیده‌وارم هاوڕی وهاوخه‌باتی كاكه دڵشاد، كاك دڵشاد ئاسا بتوانین ڕێبوارێكی وه‌فاداری ڕێباز و ڕێگه‌ی بین له خزمه‌تكردنی پێكهاته‌كانی شاری خورماتوو و بتوانین له ئێش كار‌و خزمه‌تماندا یاده‌وه‌ریه‌كانی كاك دڵشاد بكه‌ین به خزمه‌ت و خه‌بات وكاری پێبكه‌ین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
