چەند ڤۆڵتێك بە ئاستەم هەستی عێراقیمان تیامابوو، ئەویش بەتاڵ بوەوە... تایەر

دوژمنانی نەتەوەی كورد هەرگیز نەنوستوون، هەر بۆیان ڕێك بكەوێت پاشقولمان لێ دەگرن.

ئێمە زۆریش هەوڵ دەدەین هیچ كێشەیەك نەبێت یان ئەگەر كێشەیەكیش هەبوو بە ڕێگەی ئاشتی چارەسەری بكەین، بەڵام شك نابەم هیچ دەرمانێك ئەم دوژمنانە پاك بكاتەوە.

بەڵێ كوردی ئازیز، ئەم جارە بابەتی هەڵبژاردن!

تەنانەت لە پرۆسەی خۆئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنیشدا فێڵمان لێ دەكرێت و لێرە لە ئەڵمانیا فەرمانبەر و چاودێری سەر سندوقەكان ڕێژەی كوردیان زۆر كەمتر داناوە لەوەی كە پێویستە.

ئەگەر لە عێراق كورد زۆرینەی تەواو نەبێت ئەوا لە ئەوروپا و بەتایبەتی ئەڵمانیا زۆرینەی عێراقیەكان كوردن، كەچی هەر لە بەرلین لە كۆمیسیۆنی باڵا لە بیست و ئەوەندە نوێنەر دوو سێ كەسی كوردن فەقیرانە لەوانەیە نەوێرن بە كوردی لەگەڵ ماڵی خۆشیاندا تەلەفۆن بكەن...

بە داخەوە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان كە گوایە بێ لایەنن، لە بەغداوە گەندەڵیان لەگەڵ خۆیان هێنا بۆ ئێرە.

نازانم یەخەی كێ بگرم؟ لەدەرگای كێ بدەم؟ خۆ لەوانەشە لایەنی باشی هەبێت ئەمان بە درێژایی مێژوو بە هەموو شێوەیەك لێیان داین بۆ ئەوەی سەركوتمان بكەن بەڵام نەیان توانی و ئێمە كوردستانمان پاراست و لەوانمان پاك كردەوە.

ئێستاش هەر دژایەتیمان دەكەن دڵنیام جیابوونەوەمان لەوشۆڤێنیانە نزیكە و كوردستانی دایك سەرفراز دەبێت.

چیرۆكی ئەم جارە بەم شێوەیە دەست پێدەكات:

لەڕێی برادەران و هەندێ ماڵپەرەوە زانیمان كە بۆ كاركردن وەك فەرمانبەر یان چاودێر لەسەر سندوقەكان دەبێ ژیاننامەی خۆت بنێریت بۆ ئیمایڵێك.

بەڵێ ئێمەش وەك ڕەوەندی كورد لە میونشن ئیمایڵمان نارد، هەندێكمان وەڵاممان وەرگرت ئەویش هەمان وەڵام بوو بۆ هەموو كەس كە گوایە لە بەرلین مقابلەی خەڵكی ئەوێ دەكەن و شارەكانی تری میونشن كۆڵن مانهایم بە ئیمایڵ ئاگادارمان دەكەنەوە و بۆ زانیاریی زیاتر تەلەفۆنێكیان نووسیبوو كە هەروا دانرابوو و هیچ كەس وەڵامی نەدەدایتەوە.

كەچی بەبێ ئەوەی بەكەسمان بڵێن و بە نهێنی ڕۆژێك دانرا بۆ مقابلە لە میونشن و كە لەڕێی خەڵكانی دڵسۆزەوە پێمان زانی و كوردیش تاڕادەیەك زۆر ئامادەبوون، بەندەش یەكێك بوو لەوانە مقابلەیان كردم، مواێفاتی باشم تیا بوو یەكێكیان ووتی "هژا نحتاجە احنە نتێل بیك" كەچی ناوی من لە لیستەكەدا نەهاتەوە و پەیوەندیشیان پێوە نەكردم.

من لە كۆمیسیۆنی باڵا دەپرسم دەبێ چەند بڕوانامەت هەبێت زیاتر لەوانەی كە من بەدەستم هێناوە بۆ ئەوەی وەرت بگرن؟ دەبێ چەند زمان بزانیت؟ زمانی زیاترتان دەوێت لەوەی كەمن دەیزانم؟

ئەگەر ئەمە گەندەڵی و فەسادی ئیداری نەبێت ئەی چی گەندەڵیە؟ ئەی چی ناهەقیە؟

ئاوا عێراقی حوڕ بنیات دەنێن؟

ئەگەر هەڵوێستمان یەك خەین، هەڵبژاردنی داهاتوو بەبێ ئێمە دەیكەن و خەوی هەموو شەهیدان دێتە دی.

                                                                                                                                       هەر ڕووناك بێ ئاسۆی كورد

www. taher. org                                                       

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

میوانانی سەر خەت

We have 819 guests and no members online