هه‌ر كه‌سێك یالایه‌نێك ئیجا له بواری سیاسی یا ئاینی یا كۆمه‌ڵایه‌تی یا هه‌ر بوارێكی تربێت، به‌بی بنه‌مایه‌كی زانستی و به‌رنامه‌یه‌كی واقعیانه و تێروانینێكی ئایدۆلۆژیانه، بابه‌تێك بوروژێنإ و بتوانی سه‌رنجی به‌شێكی باش له كۆمه‌ڵگه به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت، ئه‌وا بێگومان ئه‌و میلله‌ته یا كۆمه‌ڵگه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، به ساده و ساكار و كه‌مزان له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
زۆر جار له مه‌سه‌له‌ی ڕاپرسی بابه‌تێك، یا ده‌نگدان به‌كه‌س و گروپێك له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی له‌و هه‌رێمه‌ی خۆمان، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه میلله‌تێكی ساده و ساكارین و سۆزداری به‌سه‌رماندا زاڵه و به دڵ پێسوتان عه‌تف شته‌كان یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌زمونی چه‌ند هه‌ڵبژاردنێ پێشوی ئه‌م ناوچه‌یه وه‌كو وڵاتی عێراق به‌گشتی، ڕاستی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه هه‌ندێك لایه‌ن له به‌ده‌ستهێنانی به‌شێكی باشی ده‌نگه‌كانی، پێموابی زیاتر له‌سه‌ر بنه‌مای سۆزداری و ناسیاوه‌تی و ناوچه‌یی و ته‌كلیفكردنێكی عه‌شائیری و چه‌ند شتێكی تری له‌م بابه‌تانه به‌ده‌ست هاتوون، بی گوێدانه به‌رنامه و چۆنیه‌تی بیركردنه‌وه و توانای سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی كه‌س یا لایه‌نی كاندیدكراو، له لایه‌كی تر مێژ و باكگراوندی لایه‌ن و كه‌سی كاندید، كراوه‌ته بنه‌ما بۆ ده‌نگدان، ئینجا ئه‌م مێژوه ئه‌گه‌ر كاتی خۆی خراپ به‌سه‌ر ئه‌و كه‌س و لایه‌نه‌دا شكابێته‌وه، ئه‌وا لای ده‌نگده‌ری ئێمه هه‌مان تێڕوانینی له‌سه‌ر ده‌بێت، هه‌رچه‌نده ئه‌مان به‌خۆ داچوبنه‌وه و هه‌ڵه‌كانیان ڕاستكردبێته‌وه یا بۆ ئه‌و كات به‌رنامه و سه‌رنجیان ناڕاست و به‌ڵام بۆ ئێستا و دواڕۆژ ڕاست و ڕه‌وان بێت، ئه‌وا سودێكی ئه‌وتۆی نابێت، وه به پێچه‌وانه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر مێژوه‌كه‌یان پڕبێت له سه‌روه‌ری و قوربانی و ناوبانگیان به عه‌یار 24 ڕۆیشتبێت، به‌ڵام له ئێستا‌و داهاتوش چاوه‌ڕوانی شتێكی ئه‌وتۆی لێنه‌كرێت كه دارێك بخاته سه‌ر به‌ردێك بۆ به‌ره‌وپێشبردنی وڵات و كۆمه‌ڵگا له ڕوی سیاسی و ئیداری ڕۆشنبیری و فه‌رهه‌نگی و لایه‌نه‌كانی تری په‌یوه‌ست به مرۆڤ، ئه‌وا دیسان كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆی نابێت له‌سه‌ر ده‌نگده‌ر، ڕاسته ناكری مێژو په‌راوێز بخرێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاوڕی لێنه‌درێته‌وه، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتیشدا نه‌كرێته بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی بۆ ده‌نگپێدان، چونكه ئێستا و داهاتوی میلله‌ت و وڵات زۆر گرنگتره له ڕابردوه‌كه‌ی.
چی بكرێت بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی كه له‌پێشمانه، پێمباشه بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌م جاره‌ی لایه‌نه‌كان وه به‌تایبه‌تیش كه‌سانی كاندیدكراو چونكه وه‌كو ئاشكرایه ئه‌مجاره‌یان ده‌نگ ده‌درێته كه‌سی كاندید، بۆیه هه‌رچه‌نده مێژوی پڕبێت له خه‌بات و سه‌روه‌ری، وه ڕاسته ئه‌مه جێگای شانازیه بۆخۆی و میلله‌تیش به‌گشتی، به‌ڵام پێویسته پێش هه‌موو شتێك سه‌یری قۆناغه‌كه بكرێت كه چ كه‌س و لایه‌نێك شایسته‌ی ئه‌م قۆناغه‌یه و ده‌توانی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی تێكئاڵۆزكاوی ئه‌م ناوچه‌یه هه‌ڵبكات و ڕوبه‌ڕووی نه‌یاره‌كانی و نه‌هامه‌تیه‌كان ببێته‌وه و به‌رگری له به‌رنامه‌كه‌ی بكات، هه‌روه‌ها تا چه‌ند توانای ئه‌وه‌ی تێدایه سۆزی نه‌ته‌وه‌ی به‌رامبه‌ری له ڕێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانیه‌وه بۆ لای خۆی ڕابكێشی، پاشانیش پێویسته شانازی به ڕابردوو و ئیش و توانای داهاتو لێك جیا بكرێته‌وه، وه به‌رنامه و لێهاتویی خۆی له‌و لایه‌نه‌ی كه لێی پسپۆڕه و به‌رنامه‌ی داهاتوی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه لێیه‌وه كاندید كراوه بخاته ڕوو به ڕاستگۆیی و زمانێكی ساده كه بگونجێت له‌گه‌ڵ هه‌موو چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا، له لایه‌كی تر پێویسته كاندید ئیعتمادی خۆی نه‌خاته سه‌ر خزم و كه‌س و هاوڕی و عه‌شیره‌ت، به‌ڵكو له به‌رنامه‌ی پڕوپاگه‌نده‌كه‌ی هاموشۆی خه‌ڵكه ساده‌كه بكات و به‌زمانێكی كه ئه‌وان تێی ده‌گه‌ن توانای خۆی ڕوون بكاته‌وه، له‌مانه‌ش له‌هه‌مووی گرنگتر پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و حزبانه‌ی كه سه‌نگ و قورسایی خۆیان له گۆڕه‌پانی سیاسی ئه‌م وڵات و هه‌رێمه‌دا هه‌یه‌و لایه‌نگر و دۆستیان زۆره، له لایه‌ك ئه‌وه‌نده گرنگی به وتار و قسه‌ی حه‌ماسی نه‌ده‌ن، به‌ڵكو له جیاتی ئه‌مه زیاتر باسی داهاتوی سیاسه‌تی ئه‌م هه‌رێمه بكه‌ن و له ڕوی ئیداریش جگه له په‌یوه‌ندیه‌كان و كاروباری ده‌ره‌وه، زیاتر ته‌ركیز بكه‌نه سه‌ر كاره خزمه‌تگوزاریه‌كان چونكه په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆی به تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگاوه هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له قۆناغی حوكمڕانی له هه‌ر كه‌سێك بپرسی داواكاری و ئه‌وله‌ویه‌تی چیه، بی سی و دوو پێت ده‌ڵێت فه‌راهه‌مكردنی خزمه‌تگوزاری و خۆشگوزه‌رانیه، له لایه‌كی تر پێویسته خه‌ڵك له گرنگی به‌شداری ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئاگادار بكه‌نه‌وه چونكه هه‌ر وه‌كو سیاسیه‌كان ده‌ڵێن ڕه‌نگه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه نه‌خشه‌ی سیاسی عێراق بگۆڕێت، وه خه‌ڵكیش وشیار بكه‌نه‌وه، كه كار به هه‌ست و سۆزی مرۆڤایه‌تی نه‌كه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی كاندید، چونكه ئه‌گه‌ر له هه‌موو شتێك عه‌تف و سۆز پێویسته بوونی هه‌بێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه پێویسته له سیاسه‌ت و به تایبه‌تیش له كاتی هه‌ڵبژاردن، كار و كرده‌وه و توانا بكرێته سه‌نگی مه‌حه‌ك.
kako_k67@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
