سه‌ره‌تا دمه‌وێت له‌و پرسیاره‌وه ده‌ست پێبكه‌م ئایا ئه‌و چه‌ند به‌ناو نوسه‌ره رابوردوو ته‌م و مژاوییه‌ی كه دور له هه‌موو نه‌ریتێكی مرۆییانه ده‌نوسن له به‌ناو رۆژنامه‌ی (هه‌ولیر) دا كه‌خۆیان كاربه‌رده‌ستی كاربه‌ده‌سته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی له‌رزۆكن، بۆچی وه‌ها ده‌كه‌ن ئه‌م هێرشه ناره‌وایانه‌له پای چی؟، بۆچی كه‌وتونه‌ته هه‌لڕرشتنی رق‌و كینه به‌رامبه‌ر یه‌كگرتوو، باشه ئه‌وانه چۆن له رویان دێت باسی رابوردوو بكه‌ن؟ ئایا شه‌رم نایانگرێت و چۆن ئابرویان رێ‌یان پێده‌دات كه‌به‌رامبه‌ر یه‌كگرتوو زاریان بكه‌نه‌وه؟.
به‌داخه‌وه ئه‌وانه دیاره هه‌ر فێرن به زمانی شه‌ر تۆمه‌تباركردنی به‌رامبه‌ره‌كان، ده‌مێكه كه‌سیان به‌ده‌ست نه‌كه‌وتوه بۆ ئه‌وه‌ی پاروی چه‌وری پێ په‌یدابكه‌ن ئیستا رویان له یه‌كگرتوو كردوه، ئاخر سه‌یره ئه‌مانه دیسانه‌وه سه‌لماندیانه‌وه كه یه‌ك تۆزقال نه كوردایه‌تی نه مرۆڤایه‌تی نه ره‌وشت له لایان میوان نییه، ئه‌وانه روبه‌روی كی ده‌بنه‌وه، روی ده‌میان ئه‌مجاره له كه‌سانێكه هه‌موو خه‌لكی هه‌ولێر شاهیدیان بۆ ده‌دات كه جگه له چاكه‌و باشه نه‌بێت هیچی تریان نه‌بوه‌و ناشیان بیت، ئه‌وانه به هه‌ڵه ئاراسته‌یان وه‌رگرتوه و وا ده‌زانن به‌و هه‌ڵرشتنی رق‌و كینه‌و هێرشه چه‌واشه‌كارانه‌یان ده‌توانن خه‌ڵك چه‌واشه بكه‌ن، ئه‌وانه ده‌بێت تێ بگه‌ن كه كاره‌كه‌یان له مانگه‌شه‌و وه‌رینه‌و ده‌می پیسیان ده‌ریای به‌رفراوانی یه‌كگرتو پیس ناكات و به‌هه‌ڵه‌دا چون یه‌كگرتوو به‌رامبه‌ر ئه‌و كۆنه به‌عسی و دۆراوو ره‌وشت نزمانه راناوه‌ستیت، وه حه‌ز ده‌كه‌م بزانن من له كاتێكدا ئه‌م شتانه ده‌نوسم هیچ په‌یوه‌ندیم به یه‌كگرتووه‌وه نییه‌و ئه‌وه‌ی ده‌مهه‌ژینیت نزمی ئه‌خلاقی سیاسی ئه‌و نه‌فسیه‌ته نزمانه‌یه كه له رویان دێت باسی رابوردوو بكه‌ن، ئه‌وان روژ نه‌ما ده‌بابه‌ی وڵاتێك نه‌هیننه سه‌رمان مخابراتی وڵات نییه ئه‌وان سه‌ری بۆ نه‌وی نه‌كه‌ن، پاره‌ی میلله‌تیان هه‌موو به تاڵان برد و بانكه‌كانی وڵاتانیان پركرد، هه‌موو میلله‌تیان فه‌وتاند و ده‌ربه‌ده‌ری ولاتانی دونییان كرد، ئیتر چۆن له رویان دێت باسی رابوردوو بكه‌ن، وه‌كو لایه‌نی شه‌خسیش سه‌یره ئه‌وانه وا ئه‌زانن خه‌لك ئاگاداری ئه‌وه نییه له سه‌ر چی ده‌ركرا ون و به سه‌ر چیه‌وه گیراون سیخوریان بۆ چ وڵاتێك ده‌كرد، وه‌به چ شێوه‌یه‌كی ئابرو به‌رانه ده‌ركران، ئاخر كه‌سانێك ئه‌وه رابوردویان بێت چون له رویان دێت باسی رابوردوو بكه‌ن، كه‌سانێك هه‌ر رۆژێ له پاڵ حیزبێكدا كه قۆناغه‌كانی خه‌باتیان خیانه‌ت و شه‌ری ناوخۆ‌و كوشتن و برین و خواردنی سامانی ولات بیت، شه‌رمه‌زاری نییه باسی رابوردوو بكه‌ن، نه‌ده‌بوو ئه‌و به‌ناو نوسه‌رانه به گوێی ئاغاكانیان بكردایه ده‌بوو بیانوتایه ئه‌و ئه‌ركه زۆر قورسه‌و به‌ئێمه‌ی ناكرێت چونكه ئێمه رابوردومان ئه‌وه‌نده قیزه‌ونه به كه‌ڵكی ئه‌وه‌نایه‌ت خۆمان له قه‌ره‌ی شتی وا بده‌ین، به‌ڵام دیاره ئاغاكانیان ئه‌وانه‌یان بویه راگرتوه تاكو ریسوایی وه‌هایان بۆ تۆماربكه‌ن وه‌ده‌زانن كه ئه‌وانه نه شه‌رمیان هه‌یه‌و نه ترس له رابوردوو چونكه حیزبه‌كه‌یان فێری بیشه‌رمی كردون و وه‌ك مراوی ته‌ربوون نازانن.
به‌هه‌ر حال ئه‌وه‌ی له‌و گروپه خامه له‌رزۆكانه‌ی به ناو رۆژنامه‌ی هه‌ولیری ده‌بینین شتیكی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه‌و زۆر كۆن و به‌سه‌ر چوه‌و ته‌نها به‌لگه‌ی دۆراوی و ترس‌و له‌رزه له ئه‌نجامه‌كانی هه‌لبژاردن ئه‌گه‌رنا هه‌موو كه‌س ده‌زانیت كه پارتی له گه‌ل ئه‌وه‌ی شه‌رمی نییه‌و مانعی نییه هه‌ر له پیناو مانه‌وه‌ی خۆی هه‌ر رۆژه‌و سوپای وڵاتیك بهینیت، ئه‌مجاره‌ش وه‌كو هه‌موو جاره‌كانی تر حه‌یای هه‌ولبر و كورد به‌ریت، به‌ڵام دیاره مه‌سه‌له‌ی تزویر له لای پارتی وه‌ك ئاو خواردنه‌وه وه‌هایه و هه‌موو كه‌س ده‌زانیت وه پارتی په‌ڵه‌ی ره‌شه به‌روی جوانی كورده‌وه، به‌ڵام كاتی ئه‌وه هاتوه كه به گۆرانكاری له لایه‌نهه‌موو هیزه‌كانی ئۆپوزسیونه‌وه ره‌گ و ریشه‌ی بنه‌ماڵه له بن ده‌ربێت و كوردستان ئازاد ببێت له ده‌ستی دوژمنای كه چه‌ند ساڵه سامانی ده‌دزن خوێنی رۆله‌كان ده‌رێژن.
نه‌فره‌ت له وانه‌ی كه رابوردویان پیسه‌و له بیریی خۆیان كردوه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
