بۆ ماوی پێنچ مانگ زیاتره ئه‌ژده‌ر به‌رنامه‌که‌ی له ژێر ناوی ئه‌ژده‌ر شۆ پێشکه‌س ده‌کات به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی و ڕاچاو ده‌کرێ له به‌رنامه‌کانیدا تاکو ئێستا ئه‌ژده‌ر نه‌یتوانیوه یان نایه‌وێ میوانداری هونه‌رمه‌ندێک بکات که له خۆیی به‌ڵه‌به‌رزتر بێت له هونه‌ری گۆرانی وتندا له گه‌ڵ ڕیزی زۆرماندا بۆ هه‌ندێک گۆرانیییژ که به‌ژدار بوونه له‌م به‌رنامه‌یه‌دا توانیویانه به شیوه‌ێکی زۆر باش به‌شدار بن، به‌ڵام بانگهێشنه‌کردنی هه‌ندێک له هونه‌رمه‌ندانیتر له به‌رنامه‌یه‌دا بۆته جێگای سه‌رسورمان وپرسیار کردن له لایه‌ن هونه‌ردۆستان و خه‌ڵکی تر بۆیه به هه‌قی خۆمانی ده‌زانین وگه‌ر بپرسین ئایا بۆ کاسانێکی هونه‌رمه‌ندی ناوداری کورد وه‌کو عه‌دنان که‌ریم، هه‌ردی سه‌لاح، قادر ئه‌سعه‌د، زه‌کریا، شێرکۆ تالیب، ڕزگار ڕه‌نچه‌رۆ، دیاری قه‌رداغی، یان گروپی نالی بۆ له‌م به‌رنامه‌یه‌دا بانگهێشت نه‌کراون که به‌ڕاستی جێگای پرسیاره له کاک ئه‌ژده‌ر بگره جێگای گومانێکی زۆریشه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه، لێره‌دا زۆر هۆ سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن:
1/ ئایا ئه‌ژده‌ر باوه‌ڕ به هونه‌ری ئه‌م به‌ڕێزانه ناکات.
2/ ئه‌ژده‌ر ترسی له نێو چونی خۆیه‌تی له ده‌نگی ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه.
3/یان که‌ناڵی کۆڕه‌ک ڕێگا گره له به‌رده‌م ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه.
پرسیاری تر زۆرن به‌ڵام بۆ کاتی خۆیی هه‌ڵی ئه‌گرین که ئاراسته‌ی ئه‌ژده‌ری بکه‌ین، به‌ڵام وه‌کو ده‌زانین به‌رنامه‌که ته‌مه‌نه‌ی زۆر کورته له ماوه‌ێکی نزیکدا نامینێ و کۆتایی دێت، ئایا ئه‌ژده‌ر له دوا ڕۆژدا چی به‌م گه‌وره هونه‌رمه‌ندانه ئه‌ڵیت، چی بۆ ئه‌مێنێته‌وه له ئاستی ئه‌م پرسیارانه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
