كاكه عومه‌ر هه‌موو نامه‌كه‌ی شێرزاد كۆكۆیمان خوێنده‌وه، كه‌دیاره خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی خۆتانه و ئێوه باشتر یه‌كتر ده‌ناسن، هه‌روه‌ها نامه‌ی هه‌ردوو به‌ڕێزان محه‌مه‌د دۆستان و كاك ئاسۆ بیاره‌یی له ده‌نگی سه‌ربه‌خۆیمان خوێنده‌وه، ئه‌وانیش داكۆكی سه‌رسه‌ختانه‌یان كردووه له به‌ڕێزتان، به‌ڵام به هه‌رسێكتان له جیاتی ئه‌و هه‌موو داكۆكییه سۆزداریانه ده‌توانن به فاكتی مێژوویی بیسه‌لمێنن وته‌كانی درۆیه، هیوادارم له زووترین كات بیكه‌ن، شیعار و سۆز دابه‌شكردنه‌وه به فلسێك.
به‌نده وای ده‌بینم كه نه‌چویته‌ته سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره گوماناویانه‌ی ئه‌و كاكه‌یه وروژاندوییه‌تی، باشتره وردتر و به به‌ڵگه‌ی زیاتره‌وه وه‌ڵامه مێژووییه‌كان بده‌یته‌وه، چونكه ئه‌و دوو به‌ڕێزه هه‌ریه‌كیان 20-30 ساڵێكه له‌كوردستان نه‌ماون، وه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی شێرزاد نووسیویه‌تی هه‌موو شتی دیارن و گشتین و ئه‌گه‌ر ڕوی دابێت، ورده كاری و نهێنی تێدا نییه.
تكایه پێش ئه‌وه‌ی ده‌نگ بده‌ین 7-3، بۆمان ڕونبكه‌وه، چونكه تۆ نوێنه‌ری ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یت له لیسته‌كه‌تان، زۆر سه‌رشۆڕییه بۆ كاندیدی ئه‌و ناوچه‌یه و ئه‌و شاره ته‌نها یه‌ك په‌ڵه‌ی بچووك به مێژووییه‌وه بێت، ئێمه‌ی جه‌ماوه‌ر تا وه‌ڵاممان نه‌ده‌یته‌وه مافی خۆمانه گومانمان نه‌ڕه‌وێته‌وه، وه‌ڵامه‌كانتان تێنوییه‌تی ئێمه‌ی نه‌شكاندووه.
شێرزاد هه‌ر چییه‌ك بێت و سه‌ر به چ لایه‌نێك بێت گرنگ نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه قسه‌كانی ڕاسته یان درۆ، تكایه وه‌ڵام پێش 7-3، ئه‌گه‌ر وته‌كانی ڕاست بوو ئه‌وه پێویسته نه‌فره‌ت له‌و لیسته بكرێت تۆی كردووه به كاندیدی لیستی ئه‌وشاره، ئه‌گه‌ر درۆش بوو ئه‌وا ده‌تخه‌ینه سه‌ر سه‌رمان ده‌تنێرین بۆ به‌غا.
http://www.kurdistannet.info/net/index.php/hemu/10269-2010-02-25-19-57-30.html
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
