
ئیمڕۆ به ته‌له‌فۆن ئاگاداركرامه‌وه كه(ره‌شید باجه‌ڵان) جه‌ڵته‌ی لێداوه‌و پرسیار ئه‌وه‌یان لێكردم داخۆ ده‌توانم چی بۆ بكه‌م.
منیش چووم بۆ كه‌ڕه‌ك و به‌رێككه‌وت دوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شارم بینی و وتم"فرسه‌تێكی باشه، وه‌رن با به چاوی خۆتان ببینن چۆن هاوڵاتی وا له شاره‌كه هه‌یه له كولانه‌ی سه‌گی ناو كه‌لاوه‌یه‌كی پڕ زبڵ ده‌ژێ". ئه‌وانیش یه‌ك به‌دوای یه‌ك وتیان: ئێمه له‌وه خراپترمان بینیوه، وابزان هاتووین".
له چایخانه‌كه له‌گه‌ل چه‌ند براده‌رێك چووین بۆ لای خاڵۆ ره‌شید: له خه‌ودابوو، كاتێ په‌تۆكه‌ی سه‌ری لادا، ده‌ركه‌وت به‌ته‌واوه‌تی كێشه‌كه‌یشی له‌ده‌ستدابوو، ده‌می پڕ كه‌ف و ته‌نانه‌ت نه‌یتوانی هیچ بڵێ. ته‌نها چاوی كرایه‌وه‌و دوو چاوی پڕ ترس له نادیار!.
(هه‌موو كاندیده‌كان و دروشم و به‌ڵێنه بریقه‌داره‌كانی هه‌موو لیسته‌كان هاتنه به‌رچاوم:
-هاوپه‌یمانی و درووشمی خزمه‌تگوزاری و به‌هێزكردنی كه‌رتی تایبه‌ت و عه‌داڵه‌ت و یه‌كسانی و یاسا...هتد.
ئه‌و لیستانه كه به‌ڵێنی گۆڕان به خه‌ڵك ده‌ده‌ن(عه‌لاوی، ساڵح موتله‌گ، نوجه‌یفی و نه‌وشیروان و جه‌ماله‌دین و زۆری تر كه بانگه‌شه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ن) كه به‌خۆیشیان ساڵهای ساڵه ده‌سه‌ڵاتدارو فه‌رمانڕه‌وان. له‌م كاته نه‌عله‌ت و نه‌فره‌تم له هه‌ر هه‌موویان كرد‌و كاندیده بێكه‌س و پیس و بێنه‌واكه‌ی ناو كوڵانه سه‌گه‌كه‌ی ناو كه‌ڵاوه پڕ زیڵه‌كه بۆ نه‌خۆشخانه گواسته‌وه. له‌وێ خه‌ریكی وێنه‌گرتن بووم، به‌ڵام ئاسایشَك و یه‌كێكی مه‌ده‌نی پێیان وتم: نابێ له‌خۆته‌وه وێنه بگری...وه‌ره له‌گه‌لمان بۆ ئاسایش.
له ئاسایش ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر ده‌ستبه‌سه‌ر كرام. كاتێ پرسیار له‌باره‌ی هۆی ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كه‌م كرد، وتیان: له‌سه‌ره‌وه نووسراومان بۆ هاتووه‌و فه‌رمانمان پێكراوه كه نابێ وێنه‌مان له رۆژنامه‌كان بڵاوبكرێته‌وه‌و نابێ هیچ لێدوانێكیش بده‌ین. لێره رووی ده‌مم ده‌كه‌مه به‌رپرسه‌كانی ئاسایش و پاراستن: نابێ وێنه‌گرتن به‌هه‌ر ناو و مه‌به‌ست و نیازی ره‌وا وناڕه‌وا، قه‌ده‌غه مه‌كه‌ن. نامانه‌وێ ره‌فتاری به‌عسیانه به‌بیرمان بخه‌نه‌وه‌و بیانۆكانتان بخه‌نه گیرفانی خۆتانه‌وه.
ئه‌وه‌ی به قسه‌م نه‌كات، ده‌بێ به په‌ندی زه‌مانه: ده‌مێكه بارودۆخ و وێنه‌ی ره‌شید باجه‌ڵان و ده‌یان وه‌ك ئه‌و و هاوشێوه‌كانی و سه‌دان خێزانی زۆر هه‌ژارو لێقه‌وماوی شاره‌كه له چه‌ندین رۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕ بڵاوكرده‌وه‌و به ته‌له‌فۆن و دیدار بۆ چه‌ندین كه‌سی به‌رپرس باس كردووه و چه‌ندین جار به پێشانگای فۆتۆگرافی، ئیمزاكۆكردن و به‌یاننامه، هه‌وڵمداوه بنكه‌ی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ لانه‌وازان و په‌ككه‌وتوان دابمه‌زرێنن، به‌ڵام حكومه‌ت و حزبه"هه‌ژاره‌كانمان" تا نووسینی ئه‌م بایه‌ته، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌هاتنه ده‌نگمانه‌وه، بۆیه منیش له‌بری ئه‌وه‌ی ده‌نگ به ڤیلاو ته‌لار و گردنشینه‌كان بده‌م، ده‌نگ به ره‌شید باجه‌ڵان ده‌ده‌م و داواتان لێده‌ده‌م ئێوه‌ش ده‌نگی پێ بده‌ن.


سه‌لام عه‌بدوڵڵا 07701929872
