که‌رکووك،
تۆ باوکت کورده و دایکت کوردستانه
بڵێسه‌ی باباگوڕگوڕت ڕووناك که‌ره‌وه‌ی
ڕێگایی تاریکی ژیان
ه
کوچه و کۆڵانت ده‌سته‌خووشکی
کوچه کۆڵانی شاره‌کانی تری کوردستانه
وا تێنه‌گه‌ی له‌بیرکرابی
له زه‌ماوه‌ندی خوشك و براکانت دابڕابی
ڕاسته تۆ ئێستا گه‌لێ په‌رۆشی
بۆ گه‌ڕانه‌وه گه‌لێ به‌جۆشی
په‌یمان بێ په‌یمان له‌بیرت ناکه‌ین
ئاڵای کوردستان لای تۆش هه‌ڵده‌که‌ین
ئه‌وسا هه‌موومان به شادوومانی
شایی و زه‌ماوه‌ند به کامه‌رانی
ده‌ڵێین به‌خێربێ ی قیبله‌که‌ی کوردان
ئه‌ی تانجی سه‌ری هه‌موو کوردستان
گەڕان بەدوای بابەتدا
بابه‌تی گشتی نووسه‌ره‌کان
هۆنراوه‌یه‌ك له‌ژێر ناونیشانی ئاهێك بۆ که‌رکووك... مامۆستا فه‌خره‌دین زیاره‌تی
میوانانی سەر خەت
We have 561 guests and no members online
