په‌یوه‌ندیم به‌و 58په‌رله‌مانتاره‌ی دیكه‌ی لیستی كوردستانییه‌وه نییه كه له هۆڵی په‌رله‌ماندا به‌كورسییه‌كانیانه‌وه نووساون، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی نیگه‌رانم ده‌كات د. ره‌فیق سابیر-ه كاتێك خۆی پاڵاوت له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا وه‌ك سه‌ربه‌خۆ خۆی ده‌ناساند، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌ماندا ده‌یبینم زۆر شه‌رمنانه ده‌ست بۆ بڕیاره‌كانی حزب به‌رزده‌كاته‌وه، هه‌رچه‌نده ده‌زانم له‌ناخه‌وه په‌نگتخواردووه‌ته‌وه و توانای ده‌ربڕینه‌كانت بۆ ئه‌م خه‌ڵكه ره‌شوڕوته ئه‌سته‌مه، به‌ڵام درێژه‌دان به‌م دۆخه نه‌ك زیان به‌و پێگه‌یه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت به‌ڵكو له‌و كه‌سێتییه‌ت كه‌مده‌كاته‌وه كه له‌ساڵانی هه‌شتاكانه‌وه دروستت كرد لای گه‌نجانی كوردستان.
ئێستا نا‌توانیت وشه‌كانت به‌شێوه‌یه‌كی ره‌خنه‌گرانه روو له‌و ده‌سه‌ڵات بكه‌یت، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ده‌یه‌وێت ئه‌و خه‌ڵكه بهاڕێت و بیكه‌ن به‌قوتی ماڵ و منداڵه‌كانیاندا، ئه‌و سه‌رده‌مانه‌م بیرده‌كه‌وێته‌وه كه چۆن له‌گۆڤاری رابون كه له‌سوید ده‌رده‌چوو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ت ده‌هاڕیی و سه‌روه‌ری خه‌ڵك و نه‌ته‌وه‌ت ده‌خسته پێش هه‌موو ده‌ستكه‌وته ماددی و مه‌عنه‌وییه‌كانی خۆته‌وه، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌ماندا ده‌یبینم بێده‌نگییه‌كه كه هه‌موو رابردووه‌كه‌ت ورده ورده لای گه‌نجانی ئه‌م وڵاته ده‌سڕێته‌وه و ده‌مباته‌وه بۆ ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه بێده‌نگ و كڕكه‌وتووانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو كه چۆن وێنه‌یان ده‌كێشا، یان ئه‌گه‌ر به‌خه‌به‌ریش بونایه ئه‌وا ته‌نیا په‌نجه به‌رزكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر شان بوو، ئه‌مه نه‌ك پێگه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی لاواز كرد له‌كۆمه‌ڵگه‌دا، به‌ڵكو په‌رله‌مانیشی لای هاووڵاتیان كردبووه به‌شێكی دابڕاو و لایان بوون و نه‌بوونی وه‌ك یه‌ك بوو، به‌ڵام له‌دوای دروستبوونی ئۆپۆزیسیۆن ئه‌و باره لاره‌ی په‌رله‌مان راست بووه‌و ئێستا په‌رله‌مانێكه قسه له‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌كانی ژیان ده‌كات، نامه‌وێت درێژه به‌م مه‌سه‌له‌یه بده‌م به‌ڵكو ده‌مه‌وێت ئه‌وه وردكه‌مه‌وه كه هه‌رچه‌نده تۆ له‌فراكسیۆنی كوردستانی دای به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه كه به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه‌وه دابنێیت، له‌وانه‌یه ئێستا یه‌كێك بپرسێت بۆ له59كه‌سدا ته‌نیا نامه‌یه‌كت ئاراسته ئه‌م ئه‌ندامه كردووه، بۆ وه‌ڵامی ئه‌وه به‌هه‌موو كه‌سێك ده‌ڵێم ئه‌وه‌نده‌ی من د. ره‌فیق سابیرم ناسیبێت به‌هه‌قی وتووه هه‌ق و به‌ناهه‌قی وتووه ناهه‌ق، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر كورسییه‌كی ساردوو سڕ و بێده‌نگ، له‌ناخه‌وه ده‌مهه‌ژێنێ، چۆن له‌ناخه‌وه ناهه‌ژێم له‌به‌رچاوی بیانه‌وێت زه‌وتی قسه‌كردنی هاوڕێكانی بكرێت له‌لیستی گۆڕان و ئه‌میش بێده‌نگ دانیشێ، چۆن نیگه‌ران نیم به‌به‌رچاوییه‌وه به‌زۆر راگه‌یاندنه‌كان بكرێنه ده‌ره‌وه و به‌ر شه‌ق بدرێن ئه‌میش بێده‌نگ لێی دا‌نیشێت، له‌ناخه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌هه‌ژێم كه له‌م كوردستانه‌دا باسی به‌ختیار عه‌لی و مه‌ریوانی وریا قانع و ئاراس فه‌تاح و شاهۆ سه‌عید و عه‌دنان عوسمان و رێبین هه‌ردی و ئاسۆس هه‌ردی و چه‌ندین رۆشنبیری تر ده‌كرا یه‌كسه‌ر بێسێ و دوو له‌و ریزبه‌ندییه‌دا ناوی د. ره‌فیق سابیری تێدا بوو، كه‌چی ئێستا ده‌بینێت هاووڵاتیانی سلێمانی ته‌قه‌یان لێده‌كرێت، بێده‌نگیت و میدیا ئه‌هلییه‌كان به‌رشه‌ق ده‌درێت بێده‌نگیت و 2500فایلی چاودێری دارایی كه سه‌رچاوه‌ی ده‌رخستنی گه‌نده‌ڵین له‌م وڵاته له‌ژێر چنگی حزبدان و تۆش سه‌رۆكی لیژنه‌یه‌كیت به‌ناوی نه‌زاهه تا ئێستا ته‌سلیمت نه‌كراون، ئه‌گه‌ر ئه‌مه ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ بێده‌نگی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێشتر بووبونه پێشڕه‌وی قسه‌كردن له‌خراپی ده‌سه‌ڵات، ئه‌وا هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و رۆشنبیر و ده‌سته‌بژێرانه‌ی ناو كۆمه‌ڵگه، كه به‌ر له‌وه‌رگرتنی پۆستێك له‌لایه‌ن حزبه‌وه هه‌ڵوێستیان جۆرێك و له‌كاتی وه‌رگرتنیشیدا جۆرێكی دیكه، ئه‌مه‌یه ئه‌و ترسه‌ی كه وامان لێده‌كه‌ن باوه‌ڕمان به‌رۆشنبیر و ده‌سته‌ژێری كورد هێنده لاواز بێت به‌رامبه‌ر قسه‌كانیان كه ئیدی قسه‌كانی ده‌سته‌بژێر و رۆشنبیری كورد نه‌بنه ئه‌و رێگه رووناكه‌ی كه خه‌ڵك له‌گه‌لڕ ئۆپۆزیسیۆندا ئومێدی پێیه‌تی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
