{گه‌ردون کورت بکه‌ینه‌وه، شتێک بژهنیین، نه‌ئاسمان نه‌ئاو پێش ئێمه نه‌یانبیستبێت. ده‌بێت خوا والێبکه‌ین، به‌ئاوازێک له‌هه‌موو گوناهه‌کانمان خۆشبێت. ته‌نها گوناهی خۆمان نا، به‌ڵکو گوناهی هه‌موو ئاده‌میزاده‌کان، گوناهی بهردودرهخت وئه‌ستێره‌کان. }به‌ختیار عه‌لی.. شاری مۆسیقاره سپیه‌کان
ئه‌و نهێنیه چیه که زۆرێک له گۆرانی بێژه‌کانی ئیمڕۆی نێو دنیای ئاواز وگۆرانی ئێمه، ده‌نگیان نه‌ک هه‌ر ناخۆشه، به‌ڵکو مرۆ به‌گشتی تاقه‌ت وحهسهڵهی گوێگرتنی چه‌ند چرکه‌ساتێکیشی نیه. من له‌وه تێده‌گه‌م که ئاواز وگۆرانیش وه‌کو گه‌لێک دیارده‌ی فه‌رهه‌نگی دیکه له‌یه‌کێکه‌وه بۆ یه‌کێکی دیکه و له ته‌مه‌نێکه‌وه بۆ ته‌مه‌نێکی دیکه، ئاستی له‌زه‌ت و خۆشی یان ناخۆشیان ده‌گۆڕدرێت. خۆش یا ناخۆشبوونی گۆرانییه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی له‌زه‌ت وتێگه‌یشتنی تاکه که‌سییه. هه‌روه‌ک خواردن و جلوبه‌رگ و شێوازی گوزه‌راندنی ژیان... به‌ڵام ئه‌مانه ناکاته ئه‌وه‌ی مرۆ نه‌توانێت بیر‌و بۆچوون و تێگه‌یشتنی خۆی له‌مه‌ڕ دیارده‌ی ئیمڕۆی گۆرانی کوردی ده‌رببڕێت.
به‌شێکی ئه‌وگۆرانی چیانه‌ی له‌سه‌رشاشه‌ی ته‌له‌فیزۆنه‌کان ده‌رده‌که‌ون.. بۆخۆیان توشی نه‌خۆشی (حب زهور) (خۆنیشان دان) بوون له‌ڕێگای خزم ودۆستوناسیاویانهوه، به‌هه‌رنرخێک بووه حه‌زده‌که‌ن ده‌ربکه‌ون ولهموحیتی خانه‌واده‌و دۆست وئاشناکانیان بوونی خۆیان به‌شێوه‌یه‌ک بسه‌لمێنن.
ئهوگۆڕانیبێژانه{زیاترمهبهستم تڤیه. کوردیه‌کانه} به‌داخه‌وه له‌ئاستێکا نین منی گوێگر شانازیان پێوه‌بکه‌م.. ! به‌لای منه‌وه
نهدهنگیان خۆشه نه ئاوازیان.. !
نه‌ریتم ونه‌زم وئیقاعیان هاوئاهه‌نگه.. !
نهمیزاجی کورده‌واریان پڕسازوئاوازه.. !
نه‌شیعر و نه‌زمی گۆڕانیان یه‌کده‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵ لاوک وحه‌یران وبه‌سته‌ی کوردی‌دا.. !
نه هونه‌رێکیان له ئاواز و میلۆدی فۆلکلۆریدا به‌خه‌رج داوه.. ! بۆیه کهئاوازه کۆنه فۆلکلۆریه‌کان تازه‌ده‌که‌نه‌وه، من لای خۆمه‌وه هه‌زارجار ئاوازه کۆنه‌کانم له‌و قیژه‌قیژ وده‌نگ بهقهرانه پێ خۆشتروچاتره.. !
نهئهدایان هه‌یه تا بتوانن مه‌قام له‌سه‌ر په‌یژه‌ی خۆی بڵێن.. !
نه شه‌رم وشکۆشیان هه‌یه تا ههوڵوماندوبوونی هونه‌رمه‌نده باپیره و به‌ته‌مه‌نه‌کانمان بنرخێنن.
نه گوێده‌گرن له ئاوازی پڕڕه‌نگ و هه‌مه‌ڕه‌نگی میلله‌تانی تر.. ! نه‌ده‌زانن به‌ری سه‌مفۆنیاو چه‌مکه شاکاره‌کانی موزیکی کلاسیکی جیهانی بهکوێوهیه.. ! نه ته‌ریقیش ده‌بنه‌وه له‌ده‌ست نه‌زانی خۆیان.. !!
گله‌یی من له‌ده‌ست ستافی تهلهفیزۆنهکانه.. ! تێناگه‌م پێوانه‌ی گۆرانی خۆش وئاستی به‌رزی موزیکی چیه؟ ئایا هه‌ربه‌ڕاستی لیژنه‌یه‌ک، ده‌زگایه‌ک هه‌یه، تا ئه‌وگۆرانیانه هه‌ڵبسه‌نگێنێ.. ؟
یان پێشبڕکێیه به دیوی پێچه‌وانه‌دا... یان گره‌و کردنه له‌سه‌ر ناخۆشترین وخراپترین وناقۆڵاترین ئاواز وگۆرانی.. !
ئه‌ڵبه‌ته زانیاری من له‌سه‌ر مۆزیک وگۆرانی له‌بوارێکی زۆر ساده‌و گشتیدایه‌و، ڕێگا به‌خۆم ناده‌م له‌بواری زانستیه‌وه هیچ بڵێم.. ! به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه‌نیه، که‌نه‌توانم جیاوازی له‌نێوان گۆرانی و ئاوازی پڕجۆش و قیژهقیژدا بکه‌م.
له‌وه‌ش سه‌یرتر هه‌ندێک له‌و ده‌نگ ناخۆشانه به‌جورئه‌ته‌وه لهچاوپێکهتنه بێتامهکانیاندا، ده‌که‌ونه نه‌سیحه‌تی گوێ‌گران و پرته‌وبۆڵه له‌ده‌زگاکانی په‌خش وبڵاوکردنه‌وه، که‌گوایه سیدیهکانیان کۆپی ده‌کرێت. یان باس له سه‌بکی تایبه‌تی خۆیان ده‌که‌ن.. !! پێم سه‌یره مرۆ هه‌موو کاره‌کانی ته‌نها یه‌ک دوو به‌رهه‌م بێت، له‌و یه‌ک دوو به‌رهه‌مه‌ش، چه‌ند گۆرانیه‌کی سه‌قه‌تی فارسی و تورکی و دوو تا سێ گۆرانیش فۆلکلۆر و شتێکیشی گوایه ئاواز و به‌رهه‌می جهنابییهتی، مرۆ ناتوانێت چه‌ند چرکه‌یه‌کیش گۆهداری بکات.. !! که‌چی به‌وه ده‌ڵێت سه‌بکی تایبه‌تی خۆم.. !!
که‌سی برای تۆ به‌و ده‌نگه ناخۆشهت، بهوهونهره عهنتیکهیهت، به‌و تێکه‌ڵیه سه‌یره‌ت ده‌بێت گه‌لێک به‌ولای ڕازیبون و سوپاسه‌وه سوپاسگوزار بیت، که خه‌ڵک گوهداریت بکه‌ن. من ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر له وه‌ڵاتێکی خاوه‌ن یاسا‌و ڕێسادا جه‌نابتان گۆرانیتان بژنهوتایه، بیگومان هیچ ده‌زگایه‌کی موزیکی و بڵاوکردنه‌وه نه‌ده‌چووه ژێرباری مه‌سره‌فی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگه عه‌نتیکه‌یه.. ! ئه‌و کلیپه عهنتیکهتره، ئه‌و ڕه‌نگ و دیمه‌نه بێ هونه‌ره، ئه‌و هه‌موو نهشازو قیژهقیژه.. له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ش عه‌نتیکه‌تر ئه‌وته‌نها کیژۆڵه داماوه جوانه‌ی له‌زوربه‌ی کلیپه‌کانی ههموتاندا دووباره‌و چه‌ندباره ده‌بێته‌وه.. !
ئه‌گه‌ر تۆی ده‌نگ به‌قه‌ر پێت وابێت، منی گوێگر ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌نابت گۆرانی کوردی ده‌ڵێیت {کوردیش به‌و مانا‌و سنوره‌ی عه‌قڵی تۆ} تێیگه‌یشتون، ئه‌وا من حاشا بۆ ته‌نها چرکه‌یه‌کیش نهگۆهداریت ده‌که‌م و نه فلسێکی قه‌ڵب به‌و به‌رهه‌مه سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه ده‌ده‌م، که به‌ڕێزتان ناوتان ناوه هونه‌ری گۆرانی و ئاوازی کوردی.. !! ئه‌گه‌ر پێشتان وایه من کابرایه‌کی کلاسیکی و دواکه‌وتوم و ناتوانم له‌م شێوازگه‌له له ئاوازی نوێی کوردی حاڵی ببم. ئه‌وا من به خۆشحاڵیه‌وه تا سه‌رئێسقان ده‌بمه دیلی ئه‌و کلاسیکێتی و دواکهوتویهم، نه‌ک خۆ ته‌سلیمی شتێک بکه‌م که نه چێژ و مانا و زه‌وق و، نه هیچ هه‌ستێکم لا ده‌وروژێنێت. من ناتوانم قیژه‌قیژ و هیچ نه‌وتن به په‌یامی گۆرانی و موزیک بناسم.. !
من که ئه‌م دێڕه توڕهئامێزانه ده‌نوسم، به‌شی خۆم ده‌توانم له موزیکی ئه‌مریکای لاتین و یۆنان و ڕۆک و جاز و بلوزباند و تا ئاستێکی به‌رز له موزیکی کلاسیکی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌و نوزده‌ی ئه‌وروپا گۆهداری بکه‌م و تائاستێکی فهرهوانیش له‌زه‌ت وئیلهامی لێوه‌ربگرم.
ئێستاش گۆرانیه‌کانی ڤیکتۆر خارای شیلی که هه‌ردوو ده‌ستیان له یاریگای سانتیاگۆدا بڕییوه و، ئاوازه زێده مییللیهکانی بۆ گه‌لی شیللی تا ئێستاش له‌گوێی هه‌زارانی وه‌ک مندا ده‌زرینگێته‌وه، ئێستاش دوای مه‌رگی ئه‌و هونه‌رمه‌نده، سه‌ده‌ها هونه‌رمه‌ندی دیکه له‌خۆشی ده‌نگ وتێکست و ئاواز‌و هه‌ڵوێستی ڤیکتۆرخارا گۆرانی و ئاوازه‌کانی وه‌کو سیمبۆلی هونه‌ر و خۆڕاگری و ڕاستۆیی له‌ته‌ک ئه‌و دوانه‌دا ده‌ڵێنه‌وه {ڤیکتۆر خارا، گیتار ژه‌ن و شاعیر‌و ئاهه‌نگساز و گۆرانیبێژی شیلی، له کۆدێتای سیای ئه‌مریکادا هه‌زارونۆسه‌دو حه‌فتاوسێدا له‌وه‌ڵاتی شیلی، گیراو وێڕای په‌نجا هه‌زار گیراوی تر له ستادیۆمی سانتیاگۆ زیندانی بوو، سه‌رۆکی زیندان چووه به‌رده‌می و پێی گوت:
ها ئێستا ده‌ڵێی چی، ده‌ته‌وێ گۆرانی بۆ هاوزیندانهکانت بڵێی؟-
_ حه‌تمه‌ن به‌ڵێ ده‌مه‌وێ گۆرانی بڵێم
سه‌رۆکی زیندان به یه‌کێک له‌سه‌ربازه‌کانی گوت: ئاده‌ی بڕۆ گیتاره‌که‌ی بۆ بهێنه، سه‌رباز چوو ته‌ورێکی هێنا و هه‌ردوو ده‌ستی په‌ڕاند و ئه‌وجا به مهخسهرهوه پێی گوت
ده‌بڵێ ده‌ی بۆ نایڵێی؟
خارا له کاتێکدا که دوو مه‌چه‌کی خوێنیان لێ ده‌چوو به‌ئه‌وپه‌ڕی به‌رزیی ده‌نگی دوا گۆرانیی ژیانی گوت: {گه‌لێک یه‌ک دڵ و یه‌ک ده‌نگ بێت قه‌ت شکست ناهێنێ} هه‌ژاری مرۆڤ وده‌وروبه‌ری یا کاراکته‌ری کۆمیدیایه‌ک نوسینی شێرکۆ هه‌ژار. به‌رگی دووه‌م، فه‌سڵی سی‌ونۆ تاهیر تۆفیق و ڕه‌سووڵ گه‌ردی.
گۆرانی موزیکی کوردی وه‌کو زوربه‌ی کایه‌کانی نێو جیهانی فه‌رهه‌نگی کوردی، زۆر له‌ئاستێکی زێده به‌رزو پێشڤهڕۆدا نییه.. ! ئه‌م کایه‌ی هونه‌ریه‌ش وه‌ک سیاسه‌ت و وه‌رزش و تیاته‌ر و هونه‌ری شێوه‌کاری و جلیتبازی و جیهانی موزیک، چ پێشکه‌وتن و گۆڕانکاری و گه‌شه‌سه‌ندیان به‌خۆوه نه‌دیوه که شایانی پیاهه‌ڵگوتن و شانازی‌کردن بێت. ڕه‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه بێت که ئێمه وه‌ک گروپێکی کۆچه‌ری و شوانکاره‌یی هه‌میشه له‌و دووسه‌د ساڵه‌ی مێژوی ڕابوردوماندا ماڵ و فه‌رهه‌نگمان هه‌میشه به پشتی وڵاخه‌وه بووه، دیوارمان نه‌بووه تا تابلۆی نه‌وباوی شاکاری هونهرمهندانمانی پێا هه‌ڵبواسین.. ! فه‌رهه‌نگی کورد له‌و دووسه‌د ساڵه‌دا که‌وش چنین و قاڵی و کلیم و جاجم چنین بووه، گۆرانی ئاوازیشی له ئامێری شمشاڵ و ده‌ف و نه‌ی و ڕیتمی چه‌پڵه‌دا خۆی نمایش کردووه. مێژوی به‌کارهێنانی ئامێره موزیکیه هه‌مه‌چه‌شنه‌کان زۆر کۆن نین. ئیدی ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌نجه بێ ڕهگوڕیشاڵه مێژوویه داماوه‌ی ئێستا، به ئامێری سایزهرهوه له‌به‌رنامه‌کانی شاشه کوردیه‌کانه‌وه گۆرانی فۆلکلۆری نه‌ک کوردی، به‌ڵکو هه‌موو ئاوازی ئۆرێنتالیستی ناوچه‌که تا سه‌ر ئێسک سه‌قه‌ت و گۆڕه‌وشار ده‌کات ناهه‌قی نییه، گه‌لۆ ئه‌ویش کوشته‌ی ده‌ستی واقیعێکه که تاسه‌ر ئێسک نامۆیه به‌و مێژووه، نائاگایه له‌و فه‌رهه‌نگه، نابه‌رپرسیاره له‌و په‌یام و هونه‌ره.. !!
ئه‌م دێڕانه هێنده‌ی توڕه‌بوونه له‌و گۆرانی چییانه، زیاتر هه‌وڵێکه بۆ گوتارێکی ڕه‌خنه ئامێزانه له خه‌مخۆرانی موزیکی کوردی که بێ موجامه‌له و خاتر و پێگه‌ی سیاسی و وه‌لائی حیزبایه‌تی لایه‌ک له‌و قه‌یرانه‌ی جیهانی گۆرانی وئاوازی کوردی بکه‌نه‌وه‌و پێوه‌رێک هه‌بێت بۆ جوداکاری و پۆڵینکردن له‌نێوان قیژه‌قیژ و هیچ نه‌وتن، له‌گه‌ڵ میلۆدی و هونه‌ری گۆرانی چڕیندا.
ئاراس وه‌لی
Araswali@hotmail. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
