كێ عیراقچی یە مەلا بەختیار یان گۆڕان و كۆمپانیای ووشە؟ ... دكتۆر كارزان خانەقینی - ئەمریكا

دەمێكە كەس باسی مەسەلەی عێراقچێتی ناكات، لە كاتێكدا لە ھەشتاكان تەنانەت یەكێ باسی ئەو مەسەلەیەی بكردبا یەك سەر بریاری كوشتنی لە سەر دەر ئە چوو لەسەر دەستی گرووپی گردەكە، و چەندەھا پێشمەرگەی قارەمانی خانەقینی بەو تۆمەتە لە سێدارە دران،

لێرە نامانەوێ دووبارە زامەكان بكۆلێنینەوە، بەڵام تانھا شتێك گرنگە لەم باسەدا، ئەوەش:كێ عیراقچی یە؟

ئەگەر سەیری ڕەفتارو ڕەوشتی گرووپی گردەكە كەین، ھەر ھەمووی ئەوە ئەنوێنێ كە ئەوان نەك تەنھا عێراقچین بەلكوو لە عەرەبەكانی عیراق عیراقچی ترن. لێرەش پرسیارێك خۆی ئەسەپێنێ بەسەر ھەموو پرسیارەكانی ترەوە!!! ئەگەر ئەمانە كاتی خۆی خەڵكیان لە سێدارە ئەدا بە تۆمەتی عیراقچیەوە؟ ئەی بۆ ئێستا خۆیان داوای عێراقێكی سەربەخۆ و ئازاد ئەكەن؟

خۆ ئەگەر مەلا بختیار داوای عێراقێكی سەربەخۆی كردبا، ئەوە خانەقینیەكان نەك تەنھا بە خۆفرۆش ناو ئەبران بەلكوو گرووپی گردەكە ئامادە ئەبوون خانەقینیەكان ئەنفال كەن. !!

خێڵی گردەكە، ئەبوایە باش بیریان بكردبایەوە، كە تانھا مەلا بەختیار بوو خانەقینی خاوێن كردەوە لە عەرەب، ئەگینا ئێستا ھەم بەرەی توركمان و ھەم عەرەب خواردبووینی، یان وەكوو كەركوك ئەبوایە ھەتا ھەتایە بەدەردیەوە بمردباین،

سەیر ئەوەیە ھەندێك خانەقینی، ھێشتان زامی شەھیدەكانیان كە لەسەر دەستی خیڵی گردەكە بە تۆمەتی عیراقچی كوژران ساڕێژ نەبوە، كەچی رۆژێ دە تەنەكە بانزین خەرج ئەكەن بۆ تەپڵ لێدان بە شان و باڵی بكوژی گەنجەكانیان!!!

ئی دی نازانم ئەمە چەنی بەچەن؟ یان ئەوەتا ڕاست بووە ئێمە ھەموومان عیراقچی بووین!! بە نیشانەی ئەوە كە خانەقینمان لە دەستی عەرەب دەرھێنا، یان گردەكە راست بوو؟بە نیشانەی ئەوەی كە ھەموو تەلەفزیۆنە كانی دنیا باسی نوێنەری گردەكەی كرد كە ھیچ نەمابوو دەستی ئەسیل نوجەیفی ماچ بكات بۆ ئەوەی یارمەتی یان بدات دژ بە یەكێتی و پارتی.

جا خەڵكینە توخوا بە زەمیرتان كێ عیراقچیە؟ مەلا بەختیار، یان خیڵی گردەكە و كۆمپانیای ووشە؟

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

میوانانی سەر خەت

We have 41 guests and no members online