
كه‌س نازانێت خێر به چیه‌وه‌یه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له شه‌قامی سالم دۆستێكی گرده‌كه‌م بینی وه‌ك پاسه‌وان له‌گه‌ڵ قادری حاجی عه‌لی ده‌مڕاستی نه‌وشیروان مسته‌فا و و كۆمپانیایی ووشه به دوایه‌وه هه‌نگاوی ده‌ناو، به بێَ په‌رده ئه‌و زانیاریه‌ی بۆ ژماره‌یه‌ك له گه‌نجانی خوێن گه‌رمی شه‌قامی سالم راگه‌یاند: كه سه‌عات 4 ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ قادری حاجی عه‌لی و سه‌ركه‌وتی كوبه‌و ئارام سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن و ئاسۆی جه‌مال موختاری برای كه‌مال به یه‌كه‌وه له یه‌كێك له بانكه‌كان بڕی 20000 دۆلاریان بۆ ستافی كوردستانپۆست وبه‌تایبه‌تی كه‌مالی جه‌مال موختاری سه‌رنووسه‌ری كوردستاپۆست ڕه‌وانه‌كردووه، وه‌ك پاداشتی هه‌ڵمه‌تی سوكایه‌تی پێكردن و ناشرین كردنی سه‌رانی یه‌كێتی نیشتیمانی و پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌تایبه‌تی سوكایه‌تی پێكردن به هه‌ریه‌كه له تاڵه‌بانی و بارزانی و، هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی ئه‌وه‌شی كردووه، كه قاله‌ی حاجی عه‌لی چه‌ند جارێك به ته‌له‌فون چاوه‌كانی كه‌مالی ماچ كردوه‌و، داوایی لێكردووه زیاتر له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و هێرۆ خان دابه‌زن، به ئه‌ندازه‌یه‌ك هیچ حسابێكیان بۆ نه‌كه‌ن!
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه: كه قاله‌ی حاجی عه‌لی به‌ناوه خوازراوه‌كانی (ئه‌زمه‌ڕ و ڕۆشیار و چرۆ) و چه‌ند ناوێكی دیكه‌شه‌وه هه‌واڵ و زانیاری چه‌واشه‌كاری له‌سه‌ر مام جه‌لال و هێرۆ خان و مه‌لا به‌ختیارو به‌رهه‌م و كۆسره‌ت و ئه‌رسه‌لان بڵاوده‌كاته‌وه!
به‌راستی كه ئه‌م هه‌واڵه‌م بیست زۆر نیگه‌ران و ناڕه‌حه‌ت بووم، باشه كاك قادری حاجی عه‌لی و نه‌وشیروان چ سودێك له جنێودان به ژنێكی وه‌ك خاتوو هێرۆ وه‌رده‌گرن، كه ده‌یانجار خواردنی به‌رده‌ستی ئه‌و كه‌ڵه ژنه‌یان خواردووه‌و، هه‌زاران جاریش ئاوی به‌رماوه‌ی مام جه‌لالیان خواردووه!
نه‌گبه‌تی و سه‌رلێشێوایی ئه‌م مللته به‌سته‌زمانه له‌وه‌دایه، ئه‌وه‌ی ڕابه‌رایه‌تی گۆرانكاریی و نوێخوازی ده‌كا، خۆیی به هه‌زار به‌رمیله ئاو پاكنابێته‌وه‌و داینه‌مۆی هه‌ڵسوڕاندن و پیلانگێڕی كه‌ناڵه‌كانی كۆمپانیایی ووشه، قادری حاجی عه‌لی یه‌وه‌و داوایی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و شه‌فافیه‌ت و نه‌هێشتنی ڕۆتین و یه‌كسانی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی له یه‌كێتی و پارتی ده‌كا، له كاتێكدا 6 مانگه كۆمپانیایی دانا غاز داوایی گه‌راندنه‌وه‌ی پاره‌ی كڕینی ئه‌و 3 خانویه‌ی لێده‌كه‌ن، كه بۆ كاری نهێنی و كڕینی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و دانیشتنه نهێنیه‌كانی تێدا سازده‌كا، كه به‌ناوی دانا غازه‌وه كڕیوێتی و بۆ كاری دیكه به‌كاری هێناونو، به پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك قاله حاجی عه‌لی 23 ده‌فته‌ر دۆلاری بۆ خۆی بردوه له‌مه (گه‌نده‌ڵی) باشتر و ئاشكراتان دیوه، كه به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیایه كه عه‌ره‌به‌و خه‌ڵكی ئیماراته به ئاشكرا له كارگه‌كه وتوێتی: قادر خۆی نه‌گۆڕیوه چۆن ده‌توانێت ئاسواری 18 ساڵ به دروشم و قسه‌ی بازاری بگۆڕێ، و با خۆی واز له گه‌نده‌ڵی بهێنێ ئه‌وسا خه‌ڵكی كوردستان خۆیان هوشیارن و ڕه‌وشه‌كه چاك ده‌كه‌ن!
ئه‌مه حاڵی قادری حاجی عه‌لییه، ده‌بی ئه‌حواڵی نه‌وشیروان چۆن بی، كه 120 دۆنم زه‌وی گرده‌كه‌ی وشه‌ی كردووه به ناوی خۆیه‌وه!
شه‌رم ده‌كه‌م قادری حاجی عه‌لی هاوشێوه و هاوسه‌نگه‌ری باوكم بووه له ڕۆژانی شاخ تا شه‌هید بوونی باوكم!!!!!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
