لە مانجستەر ھەڵبژاردن بە ھەڵواسینی ئاڵای كوردستان دەستی پیكردو بە سروودی ئەی ڕەقیب كۆتایی ھات!!! ... نەردین جاف - بەریتانیا

بەڕیزان بفەرموون ببینن چۆن لە مانچستەری شاری بەریتانیا بیسڵەمینەوە لە ھیچ گروپو لایەنیك پیشمەرگە ئاسا بە سروودی ئەی ڕەقیب كۆتای بە ھەڵبژاردنی 2010 دیت، بەچاوی خۆتان ببینن چۆن ڕۆڵەیەكی جەربەزەو قارەمانی ئەم وڵاتە بەبەرچاوی ھەمو ئەو كەس و لایەنانەی كە چاویان بە كوردستان ھەڵنایەت شیر ئاسا سروودی ئەی ڕەقیب دەكەنە چقڵی چاوی داگیركەران و شۆڤینیستان. لەلام سەیر بو دكتۆریك بەناوی سەرخیڵ یەكەم ڕۆژی ھەڵبژاردن فەرمانبەریكی عەرەبی لەسەر ڕخنە گرتن لە ئاڵای كوردستان كردە دەرەوەو كۆتایشی بە سروودی ئەی ڕەقیب دلی منو سەدان كوردی بەشداربووی پڕكرد. لەگەڵ ھەمو ئەو تەحەدیاتانەی لە نیوان كوتلەی عەرەب و كورد ڕووی دا ئەم كەڵە پیاوە پڵنگ ئاسا ھەم شەڕی سەختی عەرەبەكانی كردو ھەم فەرمانی ھەڵكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستانی دەركرد و ھەم كاتەكانی ھەڵبژاردنی دوو ڕۆژ لەسەر یەك زیاد كردو ھەم تاك لایەنە بڕیاری وەرگرتنی دەنگدارانی كرد بە دوو پیناسی ئەجنەبی. دەستت خۆش ئەی دكتۆرە جەربەزەكەی كوردان تۆ شایەنی ڕیز و تەقدیری بیپایانیت، تۆ شایەنی مەدالیای زیڕینی. بەڕیزان ئەمە لەكاتیك دابو كە ڕیگە نەدرا ئاڵای كوردستان لە ھیچ سەنتەریكی ھەڵبژاردن لە بەریتانیا ھەڵبكریت. ئەوەشم بیرناچیت ئەم دكتۆرە بەڕیزە كە باسی ئاڵای كورستانی كرد ووتی (كەس بۆی نیە ڕەخنە لە ئاڵی كورستان بگریت، ئەو ئاڵایەی كە سەدان شەھیدمان لە پیناوی داوە ئەوەشی مولزەم نەبیت بە پیرۆزی ئەو ئاڵایە بە شەق دەی كەمە دەرەوە) ھەرئەوە ماوە بڵیم شەرمەندەین لە ئاستی كەڵە پیاویكی كورد كە بویرانە كەرامەتی نەتەوەكەمان ئەپاریزیت. فەرموون كرتە لەسەر ئەم لینكە بكەن: 

http://www.youtube.com/watch?v=vNzfK2oppV0

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

میوانانی سەر خەت

We have 1745 guests and no members online