پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ رۆژی هه‌ینی له شاری ئوتریخت ده‌ست کرا به‌جیاکردنه‌وه‌و هه‌ژمار‌کردنی ده‌نگه‌کان که ژماره‌ی ده‌نگده‌ران له‌و بنکه‌یه 12 هه‌زارو 300 ده‌نگ بوون به بڕیارێکی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌بژاردنه‌کان به‌بیانوی نا به‌جێ‌و بێ بنه‌ما 5 هه‌زارو 130 ده‌نگ ڕه‌فز کرا‌یه‌وه‌و هیچ حیسابیکیان بۆ نه‌کرا گوایه ئه‌و ناوانه که‌سی لابه‌لا‌و غه‌یره عێراقی ده‌نگی‌یان بۆ داون‌و هه‌ندێک له‌و ده‌نگانه‌ش دووباره‌و سێ باره‌یه، بۆیه کاتێک ئه‌م قسه‌و هه‌واڵه که‌وته به‌رگوێی چاودێران‌و نوێنه‌رانی قه‌واره‌سیاسییه‌کان به‌تایبه‌تی پارته‌سیاسییه‌کانی کورد له‌م وڵاته، بێزاری‌و ناڕه‌زاییه‌کی توند یان نیشان دا‌و چونه به‌رده‌م ئوفیسی به‌ڕێوه‌به‌ری بنکه‌که و به وائیل وائیلی یان گوت (ئێمه وه‌ک نوێنه‌ری پارته کوردستانیه‌کان مان ده‌گرین‌و لێره ناڕۆین و رێگاشتان پێ نا‌ده‌ین ئه‌م سندوقانه له‌م هۆڵه‌دا بچێته ده‌ره‌وه!پاش بینه‌و به‌رده‌و مشتومڕێکی زۆر پۆلیس ئه‌و ناوه‌ی ته‌نی بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌که ته‌شه‌نه نه‌کات، ناچار وائیل وائیلی‌به‌رپرسی بنکه‌ی ده‌نگدانی هۆڵه‌ندا جارێکی تر په‌یوه‌ندی به ئۆفیسی‌کۆمیسیۆنی باڵای هه‌لبژاردنه‌کان کرد له هه‌ولێر ناڕه‌زایی خه‌ڵکه‌که‌ی پێ گه‌یاندن کۆمیسیۆن ناچار کرا ئه‌و رێژه زۆره‌ی ده‌نگه‌کان رۆژی یه‌کشه‌ممه واته سبه‌ی (عد‌وفه‌رز) بکرێته‌وه‌و ئه‌ژمار بکرێت. چاودێران پێیان وابوو ده‌ستێک به‌ئه‌نقه‌ست له پشت ئه‌و کاره‌وه بوونه چونکه دڵنیا بوون کوردستانیان رێژه‌یه‌کی دیار‌و به‌رچاویان هه‌بوو‌ه له‌و ده‌نگدانه‌و مه‌زه‌نده ده‌کرێت لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان له هۆڵه‌ندا به پله یه‌ک براوه بێت‌و له پێشی پێشه‌وه‌ی لیسته به‌شداربوه‌کاندایه.
به‌م گوشار‌ه‌ی کوردستانیان بۆ سه‌ر کۆمیسیۆن توانرا ده‌نگه‌کان‌یان پوچه‌ڵ نه‌کرێته‌وه‌و ته‌سلیم به خواست‌و ویستی ئه‌وان نه‌بن که به‌نیاز بوون له پێگه‌ی کورد که‌م بکه‌نه‌وه‌و ئه‌و ژماره زۆره‌ی ده‌نگده‌ران له فه‌وتان رزگار بکه‌ن ئه‌مه‌ش به یه‌ک هه‌ڵوێستی‌و ته‌بایی لیست‌و پارته کوردستانیه‌کان ئه‌م هه‌وڵه پوچه‌ڵ کرایه‌وه که به‌نیاز بوون پێنج هه‌زار ده‌نگ ئه‌ژمار نه‌کرێن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
