كاتێك لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق پێكهێنرا، حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان به سكرتێرایه‌تی به‌ڵێن عبدالله، چووه ناو ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌وه. لێره‌دا نامانه‌وێت باسی هۆكاره‌كانی چون بۆ ناو ئه‌م هاوپه‌یمانیه بكه‌ین، به‌ڵكو له‌م وتاره مه‌به‌ستمان شتێكی تره!. لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له (13) حزب دروست بوو، له‌م لیسته‌دا قسه‌یه‌كی زۆر ده‌كرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ له‌م حزبه به‌شداربوانه دوای یه‌كیه‌تی و پارتی دێن و ده‌بنه سێیه‌می ریزبه‌ندی لیستی هاوپه‌یمانی.. بۆ نمونه ئایا حزبی شیوعی و سۆسیالیست و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و قه‌واره‌ی ئاینده و ... ... هتد، كامه‌یان ده‌توانن ده‌نگێكی پێویست بهێنن كه دوای یه‌كیه‌تی و پارتی بن، ده‌نگێك گرنگ نیه له رێژه‌ی كورسیه‌ك بێت، به‌ڵكو ده‌نگێك بێت مایه‌ی ئه‌وه بێت ئه‌م حزبه بڵێت هه‌م؟. ئێستاش دوای راگه‌یاندنی به‌رایی و ده‌ركه‌وتنی هه‌ندێ ئامار، ده‌ركه‌وتووه كه حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له‌هه‌موو ئه‌و حزبانه‌ی ناو لیستی هاوپه‌یمانی له پێشتره، ئه‌مه‌ش قسه‌ی زۆر لایه‌نی به‌تالڕ كرده‌وه كه ده‌یانگوت: له دوای 25/7/ 2009 زه‌حمه‌تكێشان ده‌نگی نه‌ماوه.. به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌گه‌لڕ حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان هه‌ڵه ئه‌نجام ده‌درێ، كه هه‌ندێ جار گومان ده‌كه‌ی له‌وه‌ی كه ده‌ستی ئه‌نقه‌ست و سیاسی له‌پشته، چونكه چۆن ده‌كرێ یه‌كسه‌ر زه‌حمه‌تكێشان تۆمه‌تبار بكه‌ی و بڵێی چۆن ئه‌م هه‌موو ده‌نگانه‌ی هێناوه؟ وه‌كو بڵێی ئه‌وان خۆیان له‌م وڵاته نه‌ژین و نه‌زانن زه‌حمه‌تكێشان كێیه؟ هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت قه‌باره‌ی زه‌حمه‌تكێشان چۆنه، به‌تایبه‌ت له شارێكی وه‌كو هه‌ولێر كه بۆ حزب پێگه‌یه‌كی فراوانی هێجگار به‌هێزه، به‌ڵام بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بایه‌خی ده‌نگه‌كانی زه‌حمه‌تكێشان، هه‌واڵی زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره و نا سیاسی و بێ ناوه‌ڕۆك بڵاو ده‌كرێنه‌وه، بۆ نمونه وه‌كو ئه‌و هه‌واڵه‌ی له رۆژنامه‌ی" چاو‌دێر" بڵاو كرایه‌وه كه‌گوایه زه‌حمه‌تكێشان له‌گه‌لڕ پارتی یه‌ك ده‌گرێت، كه مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه زه‌حمه‌تكێشان بخاته دۆخێكه‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ی كه بڵێین: له‌پارتی نزیكه و ئه‌وه‌تا ده‌نگی زۆری له‌هه‌ولێر هێناوه و ؟ ئیتر شتی تر... هتد، كه هه‌موو ئه‌وانه ته‌نها درۆن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
