ئێمه كۆمه‌لێك قوتابی كه به‌نیازین بۆ ئه‌مساڵی خوێندن پێشكه‌شی خوێندنی باڵا بكه‌ین، دا له به‌رێزتان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی دیكه ده‌كه‌ین خشته‌ی رۆژانی تاقیكردنه‌وه‌ی زانستی به‌جۆرێك رێكبخه‌ن كه ئه‌زموونه‌كه نه‌كه‌وێته ناو مانگی ره‌مه‌زانه‌وه چونكه دوو ساڵی رابردوو تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی له مانگی ره‌مه‌زان و له چله‌ی هاوین بوو ئه‌مه‌ش وای كرد ژماره‌یه‌كی زۆری قوتابیان به‌شداری له تاقیكردنه‌وه‌كانی زانستی نه‌كه‌ن و نه‌چنه ناو كێبڕكێوه، ئه‌وانه‌شی كه به‌شداریان كرد له‌به‌ر به‌رۆژووبوون و گه‌رمایه‌كی زۆر و ناله‌باری ره‌وشی هۆله‌كانی تاقیكردنه‌وه نه‌یان توانی به باشی و سه‌ركه‌وتوویی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی ئه‌نجام بده‌ن. بۆیه داوا له به‌رێزتان ده‌كه‌ین پلانه‌كه‌تان به‌جۆرێك رێكبخه‌ن كه تاقیكردنه‌وه‌كان نه‌كه‌ونه مانگی ره‌مه‌زانه‌وه. هاوكاریتان جیگه‌ی سوپاس و پێزانیه و خزمه‌ت كردنه به به‌ره‌وپێشچوونی ره‌وتی زانستی و ئاكادیمی له هه‌رێمی كوردستان دا.
كۆمه‌ڵێك قوتابی ده‌رچووی زانكۆ كه نیازی درێژه‌دان به خوێندنیان هه‌یه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
