1
- ئه‌و كاته ته‌مه‌نی سی و یه‌ك ساڵ بوو، كه بڕیاریدا بازرگانی بكات، به‌ڵام زۆرینه‌ی پاره‌كانی دانا و زیانێكی زۆری كرد و فه‌شه‌لێكی گه‌وره‌ی هێنا..
- له‌ته‌مه‌نی سی و دوو ساڵیدا خۆی كاندید كرد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا، سه‌رنه‌كه‌وت و فه‌شه‌لی هێنا..
- له‌ته‌مه‌نی سی و چوار ساڵیدا بڕیاریدا جارێكی تر ببێته‌وه به بازرگان
و به‌ختی خۆی تاقیبكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش شكستی خوارد و پاره‌كانی دۆڕاند و فه‌شه‌لی هێنا.. - له‌ته‌مه‌نی سی و پێنج ساڵیدا بوو، هاوسه‌ره‌كه‌ی مردوو و بێهیواییه‌كی زۆر رووی تێكرد...
- له‌ته‌مه‌نی سی و شه‌ش ساڵیدا تووشی داڕوخانی ده‌ماره‌كانی هات و له‌رووی ده‌رونیه‌وه حاڵی خراپ بوو..
- له‌ته‌مه‌نی چل و سی ساڵییه‌وه هه‌تا په‌نجا و هه‌شت ساڵی، چه‌ندین جاری تر خۆی كاندید كرد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پیران و كۆنگرێسی ئه‌مریكی، به‌ڵام سه‌ركه‌وتن یاوه‌ری نه‌بوو و فه‌شه‌لی ده‌هێنا، به‌ڵام وادیاره وشه‌ی پاشه‌كشه له فه‌رهه‌نگیدا نه‌بووه، چونكه فه‌شه‌ل به فه‌شه‌لی ده‌وت بڕۆره ئه‌ولاوه، كه‌چی هه‌ر كۆڵی نه‌دا، ئه‌و چونكه چاوی بڕیبووه لوتكه، سه‌یری خواره‌وه‌ی نه‌ده‌كرد، ئاوڕی له رابووردووش نه‌ده‌دایه‌وه، ئه‌وڕاستیه‌ی باش ده‌زانی كه وتراوه (اذا كانت النفوس كبارا، تعبت فی مرادها الاجسام) ..
- گه‌شبینی و هیممه‌تبه‌رزیی ئه‌و له ئاستێكدا بوو، وێڕای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆنگرێسدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، به‌ڵام له كۆتاجاردا و له‌ته‌مه‌نی شه‌ست ساڵیدا خۆی كاندید كرد بۆ سه‌رۆك كۆماری ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌مجاره هه‌ڵیانبژارد و بوو به به‌هێزترین سه‌رۆك بۆ گه‌وره‌ترین وڵاتی جیهان، ئه‌و كوڵنه‌ده‌ره (ئه‌براهام لینكۆڵن) بوو...
2
له ساڵی 1861 بۆ 1865، پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكای گرته‌ده‌ست، به مه‌زنترین سه‌رۆكی ئه‌مریكا داده‌نرێت، هه‌روه‌كو به دووه‌مین دامه‌زرێنه‌ری ئه‌مریكای هاوچه‌رخ له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێـت.. به‌ڕای هه‌ندی له چاودێران، ئه‌سته‌مه ئه‌م ئه‌مه‌ریكایه‌ی كه ئه‌مڕۆ تاكه زلهێزی ئابووری و سیاسی و سه‌ربازی و زانستی دونیایه، به‌بی بوونی لنكۆڵن وجودی ببوایه..
3
- ئه‌براهام لینكۆڵن بوو كه وتی (هه‌ركاتێك پاشه‌كشه‌ت كرد، ئه‌وكاته دۆڕاوی) ..
- ئه‌براهام لنكۆڵن بوو كه ده‌یوت (پێویسته به‌ندایه‌تی و كۆیلایه‌تی بمرێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان زیندوو بێت) ..
ئه‌و وێڕای ئه‌وه‌ی كه یاساناسێكی به‌توانا بوو، ووتاربێژێكی به‌هێزیش بوو، به‌جۆرێك كه پێیانده‌وت (ده‌نگی راستی) ..
- ئه‌و پیاوه سه‌ركه‌وتووه بوو كه دوای ئه‌و هه‌موو نسكۆ زۆرانه‌ی ژیانی، هێشتا ئاماده‌بوو، پۆسته‌كه‌ی خۆی بخاته مه‌ترسیه‌وه و دژی كۆیله كردن بوو خه‌باتیكرد له پێناو ئازادی ره‌شپێسته‌كاندا، ئه‌و بوو كه له ساڵی 1863 بڕیاری ئازادكردنی به‌نده‌كانی دا، چونكه ئه‌و زۆر دژی كۆیله كردن و چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان بوو، به‌جۆرێك بڕیاره‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌روه بوو، كه ئێستا ده‌بینین ره‌ش پێستێك چووه‌ته جێگه‌كه‌ی و بووه‌ته سه‌رۆك كۆمار..
4
پارساڵ له یادی دووسه‌د ساڵه‌ی له‌دایكبوونی لنكۆڵن دا، سه‌رۆك ئۆباما له ئاهه‌نگێكی شكۆداردا كه بۆ ئه‌و بۆنه‌یه سازیكردبوو، ووتی (ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی شانزه‌هه‌مینی ئه‌مریكا _ لنكۆڵن _نه‌بووایه، چیرَوكی ئه‌مریكا نه‌ده‌بووه واقیع، ئه‌وه لنكۆڵن بوو خه‌ونی منیشی كرده راستی) ...
تا ئێستاش به پارتی كۆماریه‌كانی ئه‌مریكا ده‌وترێت، حیزبه‌كه‌ی لینكۆڵن.. له‌گه‌ڵ ئه‌و خزمه‌ته زۆرانه‌ی كردی به گه‌لی ئه‌مریكا به‌ڵام له كاتی سه‌یركردنی شانۆگه‌ریه‌كدا تیرۆركرا.
زیاد له دوو هه‌فته ته‌رمه‌كه‌ی له شه‌مه‌نده‌فه‌رێكدا سه‌رتاسه‌ری ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكای ته‌ی كرد، جه‌ماوه‌ر به‌گشتی و ره‌شپێسته‌كان به‌تایبه‌تی ده‌چه‌مینه‌وه له ئاستیدا..
5
لنكۆَڵن پاشه‌كشه‌ی به پاشه‌كشه كرد، ماندوو بوون ماندوو بوو، ئه‌و ماندوو نه‌بوو، نه‌هامه‌تیه‌كانی ژیانی مناڵی و سه‌رده‌می لاوی، نسكۆ حیزبی و ئابووریه‌كانی، ره‌خنه‌ی نه‌یاران و جه‌نگی ناوخۆی ئه‌مریكا كۆڵیان پێنه‌دا، ئه‌و كۆڵی به‌هه‌موویان دا..
به كۆڵنه‌دان و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی، به گه‌شبینی و هیممه‌تی به‌رزیه‌وه، وانه‌یه‌كی كرده‌یی گه‌وره‌ی به‌هه‌موو جیهان ووته‌وه، كه له‌زانستی هاندانی ئیداریدا ده‌وترێت (هه‌وڵدان، هه‌وڵدان، هه‌وڵدان) .. (كۆڵنه‌دان، كۆڵنه‌دان، كۆڵنه‌دان) ..
shekh. taha@yahoo. com
