** حكومه‌ت به‌ڕێوه بردن ومیزاجی شه‌خسی.
** به میزاجی شه‌خسی ئیش ده‌كات.
زۆرجاران له‌ملاو ئه‌ملا گوێمان له‌و رسه‌ته‌یه ده‌بێت وله‌گوێمان ده‌زرینگێته‌وه ئه‌وه‌ی دیاریشه زیاتربۆ كه‌سانی قسه ڕۆیشت وده‌م راستی خه‌ڵك به‌كاردێت. ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت تیشكی بخه‌مه سه‌ر كاركردنی كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی هه‌رێمه ئه‌م رسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه زۆر به‌تێڕو پڕی پێیانه‌وه دیاره و ره‌نگدانه‌وه‌ی زۆریشی هه‌بووه له‌بڕیارو كاركردنیاندا، هه‌موو بڕویا وكاره‌كانیش له‌سه‌ر خه‌ڵكی تاقی ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه‌ته ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی ڕابدوو چه‌ند خۆپیشاندانێك به‌ڕێوه چون له‌زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌دژی ئه‌م بڕیارانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌له‌كابینه‌ی رابدوو درابوون وجی به‌جێشكرابوون، به‌ڵام له‌دوای تێپه‌ربونی ده‌سه‌ڵاتی كابینه‌ی پێنچه‌م كه‌متر له‌سالێك له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌مڕۆ بڕیاره‌كانیان هه‌ڵده‌وه‌شرێنه‌وه‌و كاریان پێناكرێت ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌دی ناكرێت به‌ڵكوو هه‌مو وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی گرتۆته‌وه به‌ڵام له‌وانه‌یه له‌وه‌زاره‌تێكه‌وه بۆیه‌كێكی تر بگۆڕێت وئه‌مڕۆش به‌م زوییه له‌په‌روه‌رده به‌ده‌ركه‌وت وبه‌قه‌ولی كورده‌واری خۆشمان ده‌ڵێت (بۆته بنێشته خۆشه‌ی سه‌رزاران) به‌ڵام وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش به‌وه‌زیره‌كه‌یه‌وه وای لێهاتووه جاری هه‌موو خه‌ڵك ڕوی له‌وه.
ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی دوای قوتابیان به‌ده‌ریان خست كه بڕیاروكاره‌كانی وه‌زیر و به‌ڕێوه‌بری گشتی و... هتدی حكومه‌تی هه‌رێم به‌میزاجی خۆیان ده‌رده‌جن وكاریان پێده‌كرێت به‌خۆپیشان ده‌ره‌ان گوتراكه ئه‌م هاوینه به‌م بڕیاره داده‌چینه‌وه ئه‌مه‌ش بێگومان شتێكی نوێتر به‌دوای خۆی دا دێنێت ومیزاجی وه‌زیرێكی تری تێدابه‌كاردێت. به‌ڕاستی جێگای نیگه‌رانی وئاخ! بۆخواردنه له‌كاتێدا كه سالێك نابێت حك
وه‌ك دیاره وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كابینه‌ی پێنچ هه‌ڵسا به‌گۆرٍِینی سیسته‌می خوێند له‌هه‌رێمی كوردستان بۆئه‌م كاره‌ش پشتی به‌كۆكردنه‌وه‌ی پسپۆڕانی په‌روه‌رده‌ی به‌ست وگۆڕینێكی ته‌واوی له‌سیسته‌می په‌روه‌رده‌كرد وكاری ئه‌م بڕیاره‌ش وه‌ك ئێستا قوتابیان ناره‌زای ده‌رده‌بڕن ده‌بی بڕیاردان وجێبه‌جی كردنه‌كه‌شی هه‌ربه میزاجی شه‌خسی بوبێت ئه‌گه‌رنا ئه‌مڕۆ مامۆستاوقوتابی به‌یه‌كه‌وه نارازییان ده‌رنه‌ده‌بڕی به‌رامبه‌ر ئه‌م جۆره سیسته‌مه. وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی كابینه‌ی پێنچه‌م به‌حكومی ئه‌وه‌ی له‌ئه‌وروپا ژیاوه وای ده‌زانی ئه‌م چۆره سیسته‌مه كه‌له ئه‌وروپا باش په‌یڕه‌و ده‌كرێت وسودی هه‌یه له كوردستانه خێر نه‌دیتوه‌كه‌ی خۆشمان هه‌مان تاس وحه‌یامه، له‌كاتێكدا كه‌تاكوئێستا قوتابخانه‌ی گوند‌و نه‌حییه بچوكه‌كان هه‌رقوڕو به‌رده‌و له‌كاتی ده‌رس خوێندن دڵۆپه باران قوتابیان ناجار ده‌كات ده‌وام جێبێڵن وقوتابخانه‌كان بێ ئاو وكاره‌با و w. c ین، ئایا ئاگادارنه‌بوو كه‌كۆمه‌ڵگاكه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی عه‌شایریه‌و كاریگه‌ری خزمایه‌تی وناسین ده‌ورێكی باڵایان هه‌یه؟ ئایا نه‌یده‌زانی كه به‌چاسوركردنه‌وه‌یه‌كی به‌رپرسێك ده‌توانرێت به‌ده‌یان مامۆستا نه‌قڵ وفه‌سڵ بكرێن مامۆستاش نه‌وێرێت فسه بكات؟ ئه‌ی كه‌ئه‌مه بكرێت چۆن ئه‌مه‌ش ناكرێ كه به چاو سوركردنه‌وه‌یه‌كی سورتر ته‌واوی نمره‌كانی پۆلی 10 و 11 بدرێت به‌كه‌سێك كه فڵان به‌رپرس ده‌یه‌وێت بۆئه‌وه‌ی قوتابییه‌كه‌ی له %25كه‌ی قۆناغی 12 مسۆگه‌ربێت. دیاره‌قوتابیان ناتوانن ئه‌م جۆره سیسته‌مه نوێیه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن وپه‌یڕه‌وی لێبكه‌ن.
ومه‌تێ له‌كار لاچووه حكومه‌ته نوێیه‌كه كه‌یه‌ك فكره‌و یه‌ك میلله‌ته بڕیاره‌كان ده‌گۆڕێن وكاریان پێناكرێت. له‌كاتێكدا بۆ هاتنه‌كایه‌وه‌و كاركردنی هه‌رپڕۆژه‌یه‌ك پاره‌یه‌كی زۆر خه‌رج ده‌كرێت به‌بی ئه‌وه‌ی هیچ سودێكی هه‌بێت بۆ حكومه‌ت ومیلله‌ت جگه‌له‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵه كه‌سانێك سودی لێوه‌رده‌گرن وخه‌ڵكیش له حكومه‌ت توڕه‌ده‌كه‌ن. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه باشه چه‌نابی وه‌زیر كه‌ده‌تزانی ئه‌م بڕیاره خراپه‌و شایانی گۆڕانه بۆ زوتر كارت له‌سه‌ر نه‌ده‌كردوو ده‌ت هێشت قوتابیان خۆپیشاندان بكه‌ن وخه‌ڵكی ئازارده‌ن ودام وده‌زگای حكومیش تێك بده‌ن پێشتر ئه‌م كاره‌ت كردبایه به‌ڵێنت به قوتابیان دابایه كه ئه‌م بڕیاره چاك ده‌بێته‌وه نه‌وه‌ك ئه‌م په‌نده كوردییه‌ی كه ده‌لێت (پاشی تڕێ خشمه‌ت بڕی) . وه‌زاره‌ته‌كه‌ی گرتبایه‌وه. به‌م كارانه‌ی كه وه‌زیرو كاربه‌ده‌ستان ده‌یكه‌ن وا له‌خه‌ڵك ده‌كه‌ن كه به توند‌و تیژی داوای مافه‌كانیان بكه‌ن وهه‌ر له‌خۆپیشاندان دابن دژی ده‌سه‌ڵات...
له‌كۆتایدا ده‌مه‌وێت تیشك بخه‌مه سه‌ر بابه‌تێك كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر خوێنده‌وه كه باسی له سیاسه‌تی ئه‌مریكا ده‌كرد كه گوایه له ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوه‌وه به‌نیازه ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی كه‌نداو دابگرێت وه‌ك بینیمان له‌ساڵی 2003 ئه‌م ئامانجه‌ی پێكاو هاته ئه‌فغانسان وعێراق ئه‌مه سیاسه‌ت وكاركردنه!.. ده‌وڵه‌ت ده‌بێت كار وئامانجی كار به‌ده‌ستی پێش خۆی ته‌واو بكات نه‌وه‌ك هه‌رچی هات وده‌ست به‌كارێك بكات له سفره‌وه چونكه هه‌تاكو ئه‌م پێی خۆی ده‌گرێت ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو ده‌بێت. ئێمه له‌زۆر شتی بێكه‌ڵك وسود وبێ نرخ لاسای ده‌وڵه‌تانی بیانی ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌ی بۆلاسای ئه‌مریكاناكه‌ینه‌وه كه له‌دوای زیاتر له 30ساڵ ئامانجه‌كه‌ی خۆی پێكا، ئێمه‌ی خاوه‌ن خاك وده‌سه‌ڵات وگه‌لی گه‌نج ده‌توانین زۆر كاری باش بكه‌ین كه خه‌ڵكان چاومان لێبكه‌ن بماتنكه‌نه پێشه‌نگ.. به‌ڕای من ئه‌وه بێهێزی وته‌مبه‌ڵی نییه به‌ڵكوو كێشه‌كه ئه‌وه‌یه له كوردستان حیزب حیزبێنی به‌ته‌واوی كون وكه‌له‌به‌ره‌كاندا ڕۆچووه‌و وه‌ك دیاریشه به‌ره‌و باشبون ناچێت ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی وڵاته پێشكه‌وتوو پێشه‌نگه‌كانه كه‌لاسایی (تقلید) یان ده‌كه‌ینه‌وه.
بهرام محمد
