له گرنگترین ئه‌و مه‌فهومانه‌ی كه له سه‌ر ئه‌منی قومی نوسراوه ئه‌وی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا (رۆبرت مه‌كنمار) نووسیوێتی سه‌باره‌ت به‌و زاراوه‌یه‌و و ده‌ڵێت: ئاسایش مانای به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون و گه‌شه‌سه‌ندنه جا له ڕووی ئابووریه‌وه یان كۆمه‌ڵایه‌تی یاخود سیاسییه‌وه بێت و له درێژه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌یدا بۆ امنی قومی ده‌ڵێت: ئاسایشی ڕاستی بۆ ده‌وڵه‌ت له زانینی قووڵی دێت بۆ ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی هه‌ڕه‌شه له توانا جیاوازه‌كانی ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یدا، بۆ دروستكردن و ڕه‌خساندنی هه‌لومه‌رجی گونجاو بۆ گه‌شه‌سه‌ندنێكی ته‌واوی ئه‌و توانایانه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنێكی ڕاستییانه له هه‌موو بواره‌كاندا جا چ بۆ ئێستا بێت یاخود داهاتوودا.. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا وردترین مه‌فهوم بۆ زاراوه‌ی امنی قومی ئه‌وه‌یه كه له قورئاندا هاتووه و ده‌ڵێت: (فلیعبدوا رب هدا البیت* الدی اگعمهم من جوع و امنهم من خوف) لێروه ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا ئاسایش دژی برسێتییه، و ترسیش به‌مانا تازه‌كه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی فراوانه له ڕووی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌وه له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه. به‌ڵێ ئه‌ركی جێبه‌جێكردنی مه‌فهومی ئه‌منی قه‌ومی و پاراستن و به‌هێزكردنی له ئه‌ستۆی حكومه‌ته‌كانه‌و هه‌ریه‌كه‌و به‌گوێره‌ی سامانی مرۆیی و سروشتی خۆی و پێگه جیۆپۆلۆتیكی خۆی، به‌ڵام جێی داخه به‌رهه‌م ساڵه‌حی كابینه‌ی شه‌ش وه‌كو هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گرنگ ده‌رده‌كه‌وێت له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی كوردستان چ له ناوخۆ‌و چ له‌ده‌ره‌وه به‌و ئاكامانه‌ی له هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی سه‌رهه‌ڵدێنێ ئه‌مه له‌بری ئه‌وه‌ی كار بۆ بته‌وكردن و به‌هێزكردنی بدات و سوود وه‌رگرێت له سامانه سروشتی و به‌شه‌رییه‌كانی كوردستان وپه‌ره‌ی پێبدات و هه‌نگاوی دروستی بۆ ده‌سه‌به‌ر بكات و له مه‌ترسیه هه‌رێمایه‌تییه‌كان و ناوخۆش بیپارێزێت و كار بۆ وه‌دیهاتنی ڕه‌هه‌نده‌كانی ئه‌منی قه‌ومی له ڕووی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی بكات، له كاتێكدا وه‌ك ئاشكرایه هه‌رێمه‌كه‌مان هێشتا له شۆڕشدایه به‌ڵام جیاواز له شۆڕشی چه‌كداری و به‌ڵكو شۆڕشێكی دیبلۆماسیه‌و زیاتر له سه‌رده‌می شاخ دووژمنمان زیاتره و جاران ته‌نها سه‌ددامی دیكتاتۆر دوژمنی سه‌ره‌كیمان بوو به‌ڵام ئێستا ته‌واوی وڵاته دراوسێكانمان دووژمنی ئه‌زموونه‌كه‌مانن و جگه له سه‌ددامه شێوه‌گۆڕاوه‌كانی عێراق.. لێره‌دا ده‌ركه‌وتنی د. به‌رهه‌م ساڵه‌ح وه‌كو هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ی كه له به‌غداد بوو:
1- سه‌ره‌تا كاتێك به‌رهه‌م ساڵه‌ح له به‌غدا وه‌زیری پلاندانان بوو هیچ پلانێكی له خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا نه‌بوو به‌ڵكو بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و ڕۆڵی خۆی بینی له زیادكردنی نرخی سووته‌مه‌نی به هه‌مووجۆره‌كانییه‌وه و به‌شه سووته‌مه‌نی به نیوه‌ش نه‌ده‌گه‌یشته هه‌رێم ئه‌مه‌ش كاری كرده سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی كوردستان و تووڕه‌بوونی هاوڵاتیان و دروستبوونی چه‌ندین خۆپیشاندان و له‌و كاتانه‌شدا توركیا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و بووه مایه‌ی دروستبوونی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی.
2- كاتێك بوو به جێگری سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عێراق جێگربوو بۆ كاروباری دارایی و به‌رپرسی لێژنه‌ی دارایی وئابووری بوو نه‌یتوانی كار بۆ ئه‌منی نیشتمانی كوردستان بكات به‌وه‌ی:
أ- هێشتا كێشه‌ی 17% به‌رده‌وامه و هه‌موو ساڵێك زیندوو ده‌بێته‌وه و نه‌یتوانی وه‌كو به‌رپرسێكی ئیداری به‌رزی كورد له به‌غداد ئه‌و به‌شه داهاته بچه‌سپێنێ.
ب- بوودجه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان هه‌موو ساڵێك پڕكێشه‌و غه‌درو سته‌مه بۆ كوردستانییه‌كانی ئه‌وناوچانه و نه‌یتوانی میكانیزمێكی باش بۆ ئه‌و بودجه‌یه‌و نه‌هێشتنی سته‌مه‌كان بخولقێنێ.
ت- له بوودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانی عێراقدا هه‌مدیس پارێزگاكانی هه‌رێم دووچاری سته‌م و غه‌در لێ‌كردن بوو به به‌راورد كردن له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی باشوور‌و ناوه‌ڕاستی عێراق و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شی پارێزگاكانی كوردستان و هه‌ندێ ساڵیش بڕینی و ئه‌مه‌ش وایكرد كه پارێزگاكانی كوردستان له به‌شه داهاتی 17%ی هه‌رێم میزانیه بۆ په‌ره‌پێدانیان ته‌رخان كراوه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ڕه‌هه‌نده‌كانی ئه‌منی قه‌ومی كرد و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ش بو بۆ سه‌ری، ئه‌م خاڵانه‌ی ده‌كرا د. به‌رهه‌م كار بۆ چه‌سپاندنی بكات و نه‌بنه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ هه‌رێم به‌وه‌ی ئێستا عه‌ره‌به شۆفینییه‌كانی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی 17% و ته‌واوی ئه‌و بودجانه ده‌كات كه پشكی هه‌رێم و ناوچه دابڕاوه‌كان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی بڕیندایه و عه‌ره‌به‌كانیش كردوویانه‌ته كارتی موساوه‌مه كردن و بۆ ته‌نازول پێكردن به ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌كاری ده‌هێنن... گه‌ر 17% ببڕێت یاخود كه‌مبكرێته‌وه چی به‌سه‌ر هه‌رێم و ئاسایشی نیشتمانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌كی دێت؟ یان گه‌ر بیچه‌سپاندایه عه‌ره‌به‌كان ئه‌یانتوانی وا هه‌ڕه‌شه له ئه‌منی كوردی بكه‌ن؟ ئه‌مه‌و له كاتی هه‌ڵبژاردنیشدا كه له بانگه‌شه‌كه‌یدا بۆ حیزبه‌كه‌ی به‌ڵێنی دا كه له هه‌موو قه‌زاكانی كوردستاندا زانكۆیه‌ك بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر سۆزی خه‌ڵكانی كوردستان به‌لای حیزبه‌كه‌یدا ڕابكێشێت و به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه فێرخوازان به‌شی زۆریان باری ئابووریان باش نییه‌و هاریكاریان ده‌بێت، به‌ڵێ من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام نه‌ك ته‌نها له قه‌زاكاندا به ڵكو له لادێكانیشماندا زانكۆیه‌ك هه‌بێت به‌س كاتێك كه هه‌موو پێداویستییه‌كانی دابین بكرێت له مامۆستای پسپۆر‌و بیناو هۆڵه زانستییه‌كان و پڕ تاقیگه بێت و تاكو بتوانرێت سوود له توانا‌و ئاستی زانستی و هۆشمه‌ندی فێرخوازان ببینرێت زانكۆش ئامانجی خۆی بپێكێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی د. به‌رهه‌م ده‌یه‌وێت بیكات كارێكی سه‌قه‌ته چونكه ئه‌و زانكۆیانه ته‌نها بینایه‌ك به‌و لاوه هیچی تری تێدا به‌سه‌ر نییه‌و وا ده‌كات گه‌نجه‌كانمان له بازنه‌ی قه‌زاكانیاندا قه‌تیس ببن و چاوییان نه‌كرێته‌وه و توانا‌و به‌هره زانستییه‌كانیشیان گۆربه‌گۆڕی ناخیان ببێت و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیش له كۆی گشتی ئه‌م ده‌رئه‌نجامه‌نه‌شدا زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وره ده‌بێت و بَیبه‌ش ده‌بێت له‌و توانایانه‌و مه‌ترسی ده‌كه‌وێته سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی، چونكه به‌پێی مه‌فهومی ئه‌منی قه‌ومی سوود وه‌رگرتن و په‌ره‌پێدان و پاراستنی سامانی مرۆیی وڵاته‌كه‌یه، كه‌چی د. به‌رهه‌م كارێكی له‌وجۆره ده‌كات و بیری چووه‌ته‌وه كه ئێمه زانكۆكانی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆكمان مه‌رجی زانستی تیادا نییه و ڕیزبه‌ندییان له نێو زانكۆكانی دنیادا له دوای دواوه‌یه ئه‌مه ئه‌گه‌ر داخیلی ئه‌و ڕیزبه‌ندییه كرابێت له بنه‌ڕه‌تدا؟؟ ئاستی مامۆستایان و بیناو تاقیگه‌كانیشیان وه‌كو پێویست نییه له‌گه‌ڵ بوونی چه‌ند مامۆستایه‌كی خاوه‌ن زانست و توانا كه به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێت.
له‌گه‌ل ده‌ست به‌كاربوونیشیدا وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان، هه‌ڕه‌شه‌كانی د. به‌رهه‌م بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی له په‌ره‌سه‌ندندایه‌و ئاراسته‌كه‌شی توندتر بووه به‌وه‌ی:
1- له ده‌سپێكی ده‌سبه‌كاربوونیدا ژماره‌ی نانبڕوانی زیاتر كرد كاكی لیبڕال و دیموكراتی خواز‌و په‌روه‌رده‌ی كه‌شو هه‌وای ڕۆژئاوا به‌س له‌به‌رئه‌وه‌ی خاوه‌ن بیروڕای جیاوازن و لیستێكی تریان هه‌ڵبژاردووه و له یه‌كێتی دووركه‌وتوونه‌ته‌وه و بوو به‌دووژمنی سه‌ره‌كی 25% دانیشتوانی كوردستان نانبڕاوی كردن و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ترسناكی خسته سه‌ربژیۆی ژیانیان و ڕقێكی ئه‌ستووری له ناخی ئه‌و خه‌ڵكه چاند به‌رامبه‌ر به‌حكومه‌ت و ئاسایشی ناوه‌خۆی نیشتمانی ژێرباری مه‌ترسیه‌كی گه‌وره كر.
2- هێڕشكردنه سه‌ر ڕۆژنامه نووسان و گێڕانه‌وه‌ی مۆدیلی كه‌ژاوه‌ی سه‌یاره و هۆرن لێدان و هاتووچوونیان به خێراییه‌كی موراهیقانه ئه‌وه‌نده‌ی تر ڕقی خسته دڵی خه‌ڵكانی كوردستانه‌وه.
3- قسه‌ی زل و به‌ڵێنی بێ بنه‌ماو خۆ نیشاندانی له كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وتی د. به‌رهه‌مه تا ئێستاش به‌م ئاكارانه‌شی كاری كردۆته سه‌رنه‌مانی بڕوا‌و متمانه له نێوان حكومه‌ت و خه‌ڵكدا و به‌له جیاتی دانانیش بووه‌ته مایه‌ی لاوازكردنی هه‌ستی نیشتمانی لای تاكی كوردی و به‌وه‌ی كه هیچ ئومێدێكیان به م حكومه‌ته نیه‌و چاوه‌روانی هیچی لێ َناكه‌ن و به فاكته‌ری نه‌مانی هه‌ستی نیشتمانی ئاسایشی ناوخۆ لاواز ده‌بێت و ئاسایشی نیشتمانی ده‌ره‌كی له بچوكترین هه‌ڕه‌شه‌دا ده‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسییه‌كی گه‌وره چونكه گه‌ر متمانه نه‌ما له نێوان ده‌سه‌ڵات و شه‌قامی كوردیدا ئه‌وا ئه‌و خه‌ڵكه به هانای حكومه‌ته‌وه نایه‌ت و به قسه‌شی ناكات.
4- ملكه‌چبوونی بۆ ململانێیی نێو باڵه‌كانی حیزبه‌كه‌یی و ڕۆڵ گێڕانی له‌و نیزاعه‌و فه‌رامۆش كردنی كاروپرۆژه و ئه‌ركه‌كانی حكومه‌ت هۆكارێكی تری به‌هه‌ڕه‌شه بوونی د. به‌رهه‌مه بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوخۆ‌و ده‌ره‌كی نیشتمانی.
له‌كاتی خستنه‌ڕووی بودجه‌ی هه‌رێمدا له په‌رله‌مانی كوردستاندا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی كوشنده‌ی ئاراسته‌ی ئاسایشی نیشتمانی كرد به‌وه‌ی ته‌نها گرنگی داواوه به بونیه‌ی فه‌وقی و بنیه‌ی تحتی فه‌رامۆش كردووه ئه‌ویش به‌گرنگیدانی ته‌نها به زیادكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانه... به‌ڵێ ئێمه له گه‌ڵ زیادكردنی مووچه‌داین به‌ڵام ده‌بێت له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا ژێرخانی ئابووری كوردستان گرنگی پێبدات و به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ریب به‌یه‌كتر و نابێ ئه‌م له سه‌ر حسابی ئه‌ویتر بكرێت ئه‌مه‌شی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌كه‌ی كردووه و ستێرنی حكومه‌تی ئاراسته‌ی هه‌ستانه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی كردووه، بێگومان تا ژێرخانێكی به‌هێزی ئابووریت هه‌بێت ئه‌وه‌نده‌ش ئاسایشێكی نیشتمانیت به‌هێز ده‌بێت و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ڕاسته.
5- هیچ به‌رنامه‌یه‌كی نییه بۆ بۆ سوود وه‌رگرتن و په‌ره‌پێدان و ته‌قاندنه‌وه‌ی توانای تاكی كوردی و هه‌روه‌ها بابه‌تی توێژینه‌وه‌ی زانستی و دیراساتی ئیهمال كردووه له كوردستاندا بڕێكی كه‌می پاره‌ی بۆ ته‌رخانكراوه و ئیتر نازانم چۆن زانكۆ‌و تاك و ژێرخانی ئابووری گه‌شه ده‌كات! له كاتێكدا گه‌ر فه‌ڕه‌نسا وه‌كو نموونه‌یه‌ك نه‌ك وه‌ك به‌راوردكردن ده‌بینین ساڵێك له ساڵه‌كان بڕی 120 ملیار دۆلارییان ته‌نها بۆ توێژینه‌وه‌و په‌ره‌سه‌ندنی دیراساتی فڕۆكه ته‌رخان كردووه نه‌ك بۆ دروستكردنی ئه‌مه‌ش كاتێك بوو كه هه‌ستیان كرد فڕكه‌ی میراجی فه‌ره‌نسی به‌رامبه‌ر فڕۆكه‌ی ئه‌مریكیدا له دابه‌زیندایه!! كه‌جی لای ئێمه له سلوكمانه‌وه تا ئیشكردنمان و نوستنمان و هه‌ڵسان و دانیشتنمان و زانستمان هه‌موو پێویستی به توێژینه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو مرۆڤێكی سروشتی ئاسا بژین هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی قه‌واره‌یه‌كدا كه ئه‌من و ئاسایشی تێدا پارێزراوبێت دوور بێت له مه‌ترسیه هه‌رێمایه‌تییه‌كان ئه‌مه مافێكی ساده‌وساكاری خۆمانه كه‌چی له سایه‌ی كابینه‌ی شه‌شه‌م و د. به‌رهه‌م ساڵه‌ح ترس گه‌شتۆته ڕاده‌یه‌ك كه هه‌ڕه‌شه نه‌ك له سه‌ر خۆمان وه‌كو تاك به‌ڵكو هه‌رێمه‌كه‌شمانی گرتۆته‌وه، چونكه ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئێران و توركیا‌و سوریا‌و هه‌ندێ قه‌واره‌ی ناوخودی عێراق ئه‌م لاوازی‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كه له گه‌ڵ له‌دایكبوونی كابینه‌ی شه‌شه‌مدا سه‌ری هه‌ڵداوه بقۆزنه‌وه‌و له بۆسه‌یابن بۆ فه‌وتاندنی هه‌رێم و له‌ناوبردنی.
