به‌شی خۆمان دنیامان دیوه و كه‌م تازۆرێك ئاشنا بووین به ئه‌ده‌بیات و ئه‌ته‌كییه‌تی ره‌خنه و به‌باڵا بڕین. به‌نده لێره‌دا نامه‌وێ به لایه‌نگری هیچ لایه‌ك یان ئه‌داتی پیاهه‌ڵدان و بوقلێدان بۆ هیچ لایه‌ك بدرێمه قه‌ڵه‌م... ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌یخه‌مه روو كۆمه‌ڵێ ئینتباعاتی خۆمه و وه‌كو هیچی تر لێم وه‌ر مه‌گرن.
1-با له مریشكه ره‌شه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین، ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا، واته پێش ئاشكراكردنی ناوی كاندیده‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، براده‌رێكی چاو ره‌ش ته‌له‌فۆنی بۆ كردم وپێی وتم: ئه‌زانی پێیان وتووم كه كاندیدم بكه‌ن بۆ په‌رله‌مانی به‌غدا؟ منیش له وه‌ڵاما وتم: ده‌ی باشه پیرۆزه.. وتی: ئاخر ئیشێكی زه‌روورم پێته.. وتم فه‌رموو: وتی: به‌ڵكو فێری عه‌ره‌بیم بكه‌ی، چونكه من عه‌ره‌بییه‌كه‌م باش نییه!!!
كه‌چی دوای ئاشكرا بوونی ناوی كاندیده‌كان، ده‌ركه‌وت له سه‌دا نه‌وه‌تو پێنجیان سه‌ره واوی عه‌ره‌بی له سكیانا نییه!!
2-له كاتی خۆ ناساندنی كاندیده‌كانی لیستی كوردستانیدا، یه‌كێكیان، كه یاسایی بوو، وتی: من حه‌وت كتێبم هه‌یه، زۆربه‌شیان به زمانی عه‌ره‌بی نووسیومن وهه‌ندێكیشیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات چاپكراون!! به‌ڵام:
ڕ-ته‌نها دوو كتێبی عه‌ره‌بی هه‌ن، ئه‌وانیش هه‌ردوو نامه‌ی ماسته‌ر ودكتوراكه‌یه‌تی، كه‌له ده‌ره‌وه‌ی وڵات چاپكراون وهیچیتر. ته‌نها نامه‌ی دكتۆراكه‌ی، پاش ئه‌وه‌ی زمانه‌وانیش هه‌ندێ هه‌ڵه‌ی بۆ چاككردبۆوه، له كاتی گفتۆگۆكرداندا به گه‌واهی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئاماده بوون، زیاتر له 400 هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی زۆر سه‌ره‌تاییان بۆ ده‌ستنیشان كرد، كه نه‌ك ئه‌و خاوه‌نی حه‌وت كتێب بێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی موبته‌داو خه‌به‌ری عه‌ره‌بی بزانێت نابێت ئه‌و هه‌ڵانه بكات، خوا بكات به‌ر قه‌سیده‌كه‌ی بێكه‌س نه‌كه‌وێت!!!
ب-له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه ئه‌و براده‌ره (خوا سه‌لامه‌تی كا)، تا ئێستا به (ئیسمی مه‌عریفه) ئه‌ڵێت (ئیسمی موعریفه) !!!! ئیتر به‌غدا وپه‌رله‌مانی چی؟؟؟
خۆزگه ئه‌و كاندیدانه بهێنرانایه سه‌ر ته‌له‌فزیۆن ویه‌كی چه‌ند دێڕێك عه‌ره‌بییان پێئه‌خوێندنه‌وه، ئه‌وسا ده‌رئه‌كه‌وت كه ئه‌مانه جگه له‌ده‌ست به‌رزكردنه‌وه و موچه وه‌رگرتن هیچیتریان له‌بارانابێت.
3-براده‌رێك ئیمتیحانی كاندیده‌كانی لیستی گۆڕانی كردبوو، كه‌له راستیدا خۆیشی به ئالێر عه‌ره‌بییه‌كه‌ی وه‌رئه‌گرێ، جگه له حاكم شێخ له‌تیف پاكیان كه‌وتبوون!!! جا ئه‌مانه چۆن ده‌ره‌قه‌تی ئه‌و هه‌موو فوسه‌حایه‌ی شیعه وسوننه‌ی به‌غدا دێن؟؟؟
لێره‌دا جێی ئاماژه‌یه كه به‌راستی ئیختیاری گۆڕان بۆ كاندیدكردنی حاكم شێخ له‌تیف ته‌واو له‌جێی خۆیدابوو، ئه‌ویش، به‌كورتی، له‌به‌ر زمانه‌كه‌یی و شاره‌زایی له بواری خۆیدا.
4-كاندیدێكی لیستی گۆڕان له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن وتی: من به‌رده‌وام وتار له رۆژنامه‌كانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات به عه‌ره‌بی!!! وكوردی وفارسی ده‌نووسم.
جا مه‌سه‌له‌یه‌كی كوردی هه‌یه ئه‌ڵێت: كورد بدوێنه شه‌رحی خۆی ئه‌كات، وتی له زه‌مانی رژێمدا فه‌رمانێكم بۆ ده‌رچوو تیایدا نووسرابوو: (یه‌تیممو ته‌عیینهی-یتم تعیینِهِ) فیعلی ئیزافه كرد بۆ ئیسم!!! جا ئه‌بێ وتاره عه‌ربییه‌كانی چه‌ند موزه‌كه‌ری تیا بووبێت به موئه‌نه‌س!! به‌ڵام ئه‌وه‌ش ره‌نگه حوججه‌یه‌كی هه‌بێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: كه ئه‌و براده‌ره پسپۆڕ بوو له ئه‌ده‌بی كوردیدا، ئێ خۆ قانعیش ئه‌فه‌رموێ: فه‌رقی نییه نێرومێ هه‌رچی دانیشتووه له دێ!!!
5-ئه‌وه‌ی به‌نده تێبینی كردبێت له ژیانی سیاسی وئیداری هه‌ر وڵاتێكدا ئه‌وه‌یه، كه دانیشتوانی هه‌موو مه‌مله‌كه‌تێك رێز وحورمه‌ت له ریش سپی و سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان ده‌گرن، جگه له ئێمه!!! ئه‌وه‌ی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یشه ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه باس له هه‌وڵ وته‌قه‌لای بێ وچانی خۆمان ده‌كه‌ین له پێناو دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردیدا!!
هه‌نووكه سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌ر كه‌سێك بێت، خاوه‌نی خه‌باتێكی دوورودرێژه و ئێستایش سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراقه، كه‌چی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته ده‌كات و واده‌زانێ هه‌نگوینی له دارا دۆزیوه‌ته‌وه، هه‌ر كورده و كۆنه هاوه‌ڵه‌كانی پارته‌كه‌ی خۆین، زیاد له‌وه‌ش به‌نده مولاحه‌زه‌ی ئه‌وه‌م كردوه كه عه‌ره‌ب زیاتر له خۆمان نرخی ئه‌و پیاوه ده‌زانن!!
له‌و ماوه‌یه له هه‌واڵه‌كان شتێكی سه‌رم بینی، براده‌رێكی گۆڕان زۆر سه‌یر به‌رامبه‌ر دكتۆر به‌رهه‌م دانیشتبوو! وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سی به‌رامبه‌ر نه‌بێت، بێگومان ئه‌وه‌ش به سه‌روه‌ری ده‌زانرێت كه ئۆپۆزیسیۆن زیندوه له‌وڵاتا و چاوی زیته‌ی دێ!!!
من نازانم هه‌ندێ كه‌س چۆن زاتی ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئاخر مرۆڤێك به قبوڵ خاسی لایه‌نێك بڕوانامه‌ی هێنابێت و دواتریش وڕكی عه‌میدی بگرێت له زانكۆ، پاشان بۆی نه‌كرێت.. ده‌بێت به چ روویه‌كه‌وه بچێته نێو ئوپوزیسیۆن؟!! ئاخر چۆن رووی دێت خۆی نیشانی كامێرا بدات و له‌سه‌ر ته‌له‌فزیون ده‌ربكه‌وێت!!
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌نه‌بێت من بڵێم حزبه‌كانمان بێخه‌وشن، نا.. هه‌رگیز.. ئه‌وه‌نده سه‌یره به‌لامه‌وه، كه ئه‌م شاره سه‌رچاوه‌ی فیربوونی زمانی عه‌ره‌بی و زانسته‌كانی بووه، چه‌نده‌ها زانا ودانا عه‌ره‌بی زانی تێدابووه، وتا ئێستاش په‌رتووكه‌كانیان وه‌ك پرۆگرامی فێربوونی زمانی عه‌ره‌بی له زانكۆ جیهانییه‌كاندا ده‌خوێنرێ، كه‌چی گڕگڕ به كۆمه‌ڵێكه‌وه نیشتوونه‌ته‌وه، كه زۆربه‌یان ناتوانن ته‌نها دێڕێك بنووسن یان دوو ده‌قیقه به عه‌ره‌بی قسه بكه‌ن!! ده‌فه‌رموون ئه‌وانه‌ی له سلێمانی ده‌رچوون ته‌نها حاكم شێخ له‌تیف ومامۆستا مه‌لا ماجد ودكتۆر مه‌حموود نه‌بێت، بابێنه‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن نه‌ك قسه بكه‌ن به عه‌ره‌بی به‌ڵكو چه‌ند دێڕێك بخوێنه‌وه.. جا ده‌رئه‌كه‌وێ تووشی چ قه‌یرانێكی سیاسیی و شتی تریش ئه‌بین له به‌غدا؟!!!
ده‌بێت له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ئه‌مان دانرابن ئیلاهی؟!!
ئێستاش تێنه‌گه‌شتم له‌وه‌ی كه ئایا میلله‌ت چۆن متمانه ده‌دات كه‌سێك ببێته پێشڕه‌وی گۆڕان كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری نووسراوه‌كانی قبوڵ خاس له مه‌كته‌ب رێكخستن ئه‌و ده‌یكرد، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كارگێڕی مه‌كته‌ب رێكخستن بوو... ئێستا بۆته یه‌كه‌م به‌رگری كه‌ری میلله‌ت له په‌رله‌مانی كوردستان له جیاتی جارێك سه‌د جار حكومه‌ت به دز وجه‌رده له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات!!! یان براده‌رێكی دیكه دوو ده‌وره‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی كوردستانی دانرا، دواتر زانی بۆ ده‌وره‌ی سێیه‌م مه‌جالی تیانه‌مایه‌وه، ئیتر حكومه‌تی كرد به گه‌نده‌لڕ بووبه دووه‌م ناو له لیستی گۆڕان!!! گۆڕان وانه‌بێ كه‌ی پێی ئه‌وترێ گۆڕان؟!!!
براده‌ران:
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجمه به‌درێژایی ماوه‌ی پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌یه، ئه‌و براده‌رانه‌ی گۆڕان زۆربه‌یان به ته‌مه‌نێكه‌وه له‌ژێر وێنه‌كه‌یان نووسیبوویان: په‌نجاكان یان شه‌سته‌كان له دایك بووه، كه‌چی كۆتایی نه‌وه‌ته‌كان یان ساڵه‌كانی دووهه‌زار كۆلیجی یاسا‌و رامیاری ته‌واو كردوه، بێگومان به قبوڵ خاس!! باسی گۆڕان وگۆڕانكاری وریفۆرمیش ئه‌كه‌ن.
خوێنه‌ری هێژا!
هه‌رگیز واتێمه‌گه‌ن من شینی هه‌رسیه‌كه ئه‌كه‌م، و واش تێمه‌گه‌ن كه من ده‌مه‌وێ به خراپ باسی كاندیده‌كان بكه‌م. نا.. نا به‌گۆڕی شه‌هیدان.. چونكه ئه‌وان خه‌تا بارنین، به‌ڵكو ئه‌وانه تاوانبار و خه‌تابارن كه ئه‌وانیان داناوه، جا له‌به‌ر هه‌ر ئیعتبارێك بێت.
خه‌ڵكینه!
ده‌زانن كه له دێر زه‌مانه‌وه كورد ئه‌م ئه‌زموونانه تێئه‌په‌ڕێنێ و به‌بێ هیچ گۆڕانكارییه‌ك دوو باره‌یان ده‌كاته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌رس وعیبره‌ت له‌وه‌ی پێشتر وه‌ربگرێت؟ باشه چی تێده‌چوو تۆزێك خۆیان ماندوو بكردایه و هه‌ندێ كه‌سی خاوه‌ن فكر وقه‌ڵه‌م وزمانیان دابنایه، له‌وانه دوو و نزیك هه‌ندێكم به خه‌یالڕدا دێت، وه‌ك: مامۆستا دانا ئه‌حمه‌د، ودكتۆر هۆكر مه‌حموود، ودكتۆر نه‌وزاد حه‌سه‌ن خۆشناو، و مامۆستا ئازاد به‌رزنجی، وكاك ئاوات ئه‌حمه‌د، و كاك ره‌ئوف بێگه‌رد، و مامۆستا مه‌جید زه‌نگه‌نه، و كاك ئه‌نوه‌ر قادر، و دكتۆر كاوسێن، و خه‌ڵكی دیكه‌ش كه عه‌ره‌به‌كان رێزیان ده‌گرن چونكه زمانی عه‌ره‌بی له‌وان چاكتر ده‌زانن..
ده‌بێت به‌كام پێوه‌ر ئه‌مانه دانرابن؟ ته‌نها خوا و خۆیان ده‌زانن و كه‌سی تر.
ئه‌مه دوو سه‌ده‌یه كورد به‌م ئه‌زموونه تاڵه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌بێ كه‌مترین گۆڕانكاری، ته‌نها له رووی زه‌مه‌نه‌وه گۆڕاوه، ئیدی هه‌مان فكر و هه‌مان هه‌ڵبژاردن و هه‌مان سیاسه‌ت!! هه‌میشه وته‌ی یه‌كێك له مێژوو نووسان ده‌مهه‌ژێنێ كه ده‌ڵێ: دیراسه‌ی مێژووی هه‌شت هه‌زار ساڵی میلله‌تانم كردوه، سه‌رئه‌نجام گه‌یشتوومه‌ته ئه‌وه‌ی كه هه‌موو میلله‌تێك خه‌ته‌رێكی ده‌ره‌كی بكه‌وێته سه‌ریان یه‌ك ده‌گرن، جگه له كورد!!!!
هیوادارم ئه‌م نووسینه‌م نه‌بێته هۆی عاجز بوونی هیچ كه‌سێك و به‌ڵكو هه‌ڵنانێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی سوود له ئه‌زموونه‌كان وه‌ربگرین.
*دبلۆمی باڵا له زمانی عه‌ره‌بیدا.
serkoxalel@ymail. com
