رۆژی 24/4/1974 ئه‌و رۆژه شومه بوو كه فڕۆكه‌كانی رژێم به‌چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو، كه‌وتنه وێزه‌ی خه‌ڵكی سڤیل و بێ تاوانی شاری قه‌ڵادزێی دووجار شه‌هید و له‌ئاكامدا سه‌دان شه‌هید و هه‌زاران برینداری لێ كه‌وته‌وه. ئه‌م كرداره بۆ رژێمێكی وه‌ك رژێمی به‌عسی گۆڕ به‌گۆڕ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی تا له‌گۆڕنانی، ببووه نه‌ریت لای ئه‌و چونكه هه‌ر بۆمبباران كردن نه‌بوو، به‌ڵكو خاپور كردن و كیمیاباران و راگواستنی به‌كۆمه‌ڵ و كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ خه‌سڵه‌ته هه‌ر دیاره‌كانی ئه‌و رژێمه و رژێمه‌كانی پێش ئه‌ویش بوون، كه كورد له پاداشتی به‌زۆر پێوه‌لكاندنی به‌عێراقه‌وه وه‌ریده‌گرتنه‌وه.
قه‌ڵادزێ هه‌ر ئه‌و رۆژه شه‌هید نه‌كرا به‌ڵكو له ساڵی 1978 ه‌وه شه‌هید كرا كاتێك رژێم به‌پێی پلانێكی داڕێژراو، ده‌ستی كرد به‌پڕۆسه‌ی راگواستنی به‌كۆمه‌ڵ و له گونده‌كانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ره‌وه ده‌ستی پێكرد و به‌ڕاگواستنی شاری قه‌ڵادزێ كۆتایی پێهات، رژێم به‌مه نه‌وه‌ستا و ئه‌و شاره‌ی به تی ئێن تی ته‌خت كرد و دیواری به‌پێوه نه‌هێشت، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا شارێكی كرده وێرانه‌یه‌كی هه‌زار ساڵی، به‌جۆرێك كه به‌ناویدا تێده‌په‌ڕی سه‌رسامی ده‌یگرتی له دڕنده‌یی و بێ وێژیدانی له رادده به‌ده‌ری رژێمی دژ به‌ئاوه‌دانی و مرۆڤ دۆستی. قه‌ڵادزێی دووجار شه‌هید له دوای راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری 1991، وه‌ك هه‌موو شار و شارۆچكه و دێهاته‌كانی تری كوردستان ئازاد بوو، به‌ڵام ئازادی شاری قه‌ڵادزێ به‌وه جیاوازی له‌گه‌ڵ شارۆچكه‌كانی تری كوردستاندا هه‌بوو، كه به‌شه‌هیدی ئازاد كرا و ئه‌و تام و چێژه‌ی شوێنه‌كانی تر له‌و ئازادیه‌یان وه‌رگرت ئه‌و لێی بێ به‌ش بوو. دوای راپه‌ڕین قه‌ڵادزێ به‌هه‌نگاوی كیسه‌ڵ ئاسا ئاوه‌دان كرایه‌وه، ئه‌ویش ده‌توانم بڵێم كه ته‌نها به‌هێز و بازوی خه‌ڵكێكی به‌ئه‌مه‌كی ئه‌و شاره بوو، له‌گه‌ڵ هاوكاریه‌كی شه‌رمنانه‌ی هه‌ندێك رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی و دواتر حكومه‌تی خۆیی. بۆ بێ به‌ختی ئه‌و شاره، شه‌ڕی ناوخۆ له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا سه‌ریهه‌ڵدا و دوای ماوه‌یه‌ك له نیمچه ئاوه‌دان كردنه‌وه و هه‌ڵمژینی هه‌وای ئازادی له بری بۆنی باروت، بۆ چه‌ندباره بۆنی باروت كرایه‌وه به‌قوڕگیدا و خێری له‌وه‌نده هه‌وایه‌ش نه‌دی، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده ئێرانیش له‌لای خۆیه‌وه كه‌وته بۆردومان كردنی به‌تۆپ و هاوه‌ن، كه كوێرانه كه‌وته وێزه‌ی خه‌ڵكی سڤیلی ئه‌و شاره بێ ئه‌وه‌ی هیچ تاوانێكیان هه‌بێت.
دوای هه‌موو ئه‌و ماڵوێرانی و ده‌ربه‌ده‌ریه‌ی ئه‌و شاره به‌ش مه‌ینه‌ته، ئه‌مڕۆكه گه‌ر به‌ناویدا بگه‌ڕێیت ته‌واو هه‌ست به‌مه‌غدوریه‌تی ئه‌و شاره ده‌كه‌یت كه پاش ئه‌و هه‌موو تاڵی و سوێریه، كه‌چی تائێستاش هه‌ر له وێرانه‌یه‌ك ده‌چێت، هه‌ر له شه‌قام و كۆڵانه‌كان بگره تا ده‌گات به‌ئاو و ئاوه‌ڕۆ و كاره‌با. ئه‌مه له رووی خزمه‌تگوزاریه‌وه، له رووی مرۆییه‌وه خه‌ڵكه زیان لێكه‌وتوه‌كه‌ی وه‌ك پێویست ئاوڕیان لێ نه‌دراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌تا خاوه‌نی دوازده - سێزده شه‌هید شه‌هیدانه‌یه‌كی ئه‌وتۆی نییه كه باس بكرێت، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه خانوه‌كه‌ی كه به‌ر تۆپی ئێران كه‌وتووه ئاسه‌واره‌كه‌ی تائه‌مڕۆكه‌ش به‌دیواره‌كانی خانه‌وه‌كه‌یه‌وه هه‌ر ماوه و بۆی چاك نه‌كراوه‌ته‌وه. ئه‌مه مشتێكه له خه‌ڕواڵێك، من زۆر به‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌یدا گه‌ڕاوم هه‌مووی گله‌ییان هه‌یه و هه‌مووشی هه‌قیان هه‌یه، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌وان چه‌شتیان كه‌م له ده‌ڤه‌ره‌كانی ئه‌م كوردستانه چه‌شتویانه، چونكه ئازاره‌كانی ئه‌م شاره دووجار شه‌هیده هه‌ر له سه‌رده‌می رژێمدا نه‌بووه، به‌ڵكو له دوای روخانی رژێم بگره تا به‌ئه‌مڕۆش ده‌گات هه‌ر به‌رده‌وامه، ئه‌وه‌تا ئێران و توركیا ناوه ناوه به‌تۆپ و ته‌یاره بۆردومانی ده‌كه‌ن و خه‌ڵكی سڤیلی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ده‌ربه‌ده‌ر ده‌كه‌ن، كه ئاواره‌كانی قه‌ندیل نمونه‌ی زیندوی ئه‌و خه‌ڵكه‌ن و له ژیانێكی گوله‌مه‌رگیدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. بۆیه هه‌ق وایه له ساڵیادی بۆردومانی رۆژی 24/4 ی قه‌ڵادزێی دووجار شه‌هیددا، ته‌نها قسه‌ی باق و بریق نه‌كرێت و پیاهه‌ڵدان و شیوه‌ن گێڕان نه‌بێت بۆی، به‌ڵكو پێویسته له پاداشتی هه‌موو ئه‌و مه‌ینه‌تیانه‌یدا شه‌قامێكی بۆ دروست بكرێت، قوتابخانه‌یه‌كی بۆ دروست بكرێت، گه‌ڕه‌كێكی لێ ئاوه‌دان بكرێته‌وه، گونده‌كانی خزمه‌تگوزاری پێویستیان بگاتێ و هاوكاری خه‌ڵكه‌كه‌ی بكرێت، ... تاد. ئه‌مانه هه‌مووی ده‌توانن ئه‌گه‌ر هه‌موو برینه‌كانی ساڕ‌ێژ نه‌كات، به‌ڵام كه‌مێك له ئازاره‌كانی كه‌م بكاته‌وه، ده‌نا هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستاكه بمێنێته‌وه ئه‌وا هه‌م ئازاره‌كانی زیاتر ده‌بێت و هه‌م خه‌ڵكه‌كه‌ی له حكومه‌تی خۆیی نا‌ئومێد ده‌بێت. ده‌ڤه‌رێكی وه‌ك ده‌ڤه‌ری پشده‌ر ده‌كرێت ئه‌وپه‌ڕی سودی لێ وه‌ربگیرێت، چونكه ده‌ڤه‌رێكی پڕ پیت و فه‌ڕه، له رووی گه‌شت و گوزاریه‌وه ده‌ڤه‌رێكی دڵڕفێنه و چه‌ندین سه‌یرانگای بێ وێنه‌ی تێدا هه‌یه، له رووی كشتوكاڵیه‌وه ده‌توانرێت زۆربه‌ی جۆره‌كانی میوه‌جاتی لێ به‌رهه‌م بهێنرێت له‌پاڵ دانه‌وێڵه و گوڵه‌به‌ڕۆژه كه پێی به‌ناوبانگه، له رووی ئاژه‌ڵداریه‌وه به‌هۆی هه‌بوونی له‌وه‌ڕگای فراوان و كوێستانی پڕ له‌وه‌ڕ ده‌ڤه‌رێكی زۆر شیاوه بۆ ئه‌م بواره، هه‌ڵكه‌وته‌ی ده‌ڤه‌ره‌كه كه ناوچه‌یه‌كی سنوریه، ده‌كرێت بكرێته ده‌روازه‌یه‌كی فه‌رمی بۆ ئاڵووێری كاڵاكان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا وه‌ك ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ڤه‌ره‌كه هه‌ڵكه‌وته‌یه‌كی شاخاوی هه‌یه و هه‌رچوار ده‌وره‌ی شاخه و ده‌ڤه‌رێكی تاڕادده‌یه‌ك باراناویه، به‌هاران به‌هۆی توانه‌وه‌ی به‌فری شاخه‌كان و ئاوی بارانان، ئاوێكی زۆر به‌فیڕۆ ده‌ڕوات كه ده‌كرێت به‌نداوی بچوك له‌سه‌ر ئه‌و چۆمانه دروست بكرێت كه ئاویان پێدا ده‌ڕوات و بۆ كاری كشتوكاڵی و سامانی ئاوی و كاره‌با سودی لێ وه‌ربگیرێت. ئه‌مانه هه‌موو پڕۆژه‌گه‌لێكن كه ده‌كرێت له رێگای پسپۆڕان و شاره‌زایانه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت، كه دڵنیام ئاكامی زۆر باش ده‌دات به‌ده‌سته‌وه كه هه‌م حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌م خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه سودێكی زۆری لێ وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌ش ده‌كرێت وه‌ك پاداشتی خه‌ڵكه به‌ئه‌مه‌كه‌كه‌ی سه‌یر بكرێت كه ساڵانێكی زۆره خێریان نه له‌خۆیان و نه له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان نه‌دیوه چونكه به‌شیان هه‌ر شه‌ڕ و وێرانكاری و ده‌ربه‌ده‌ری بووه.
بۆ قه‌ڵادزێی دووجار شه‌هید كاتی ئه‌وه هاتووه چاوێك به‌بار و گوزه‌رانیدا بخشێنرێته‌وه چ له رووی خزمه‌تگوزاریه‌وه چ له رووی گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ئه‌و ده‌ڤه‌ره بێ نازه پشتگوێ نه‌خرێت و خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌و مه‌ینه‌تیه‌ی تێیدا ده‌ژین رزگار بكرێن.
