بۆ ئه‌م نه‌ته‌وه سه‌ربه‌رزه لای هه‌موو کورد ئاشکرایه که ئێمه خاوه‌نی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری سه‌ر‌به‌خۆین، له گه‌نجینه‌ی هونه‌ریماندا سه‌ده‌ها ناو هه‌ن که به شێوازێکی تایبه‌ت و ڕیتمێکی جودا ناسراون. هه‌ر بۆیه ده‌توانین خۆمان له زوبانه‌کانی تر جودا بکه‌ینه‌وه و بیسه‌لمێنین که ئێمه به‌شێك نین له هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر. بوونی مۆزیکی ڕه‌سه‌ن خه‌سڵه‌تێکه بۆ ئاماژه پێکردن به بوونمان. ئه‌گه‌ر هه‌یت بڕوای پێ بهێنه.
ئایه ئێوه‌ش پێتان وایه گۆرانی کوردیی ڕه‌سه‌ن بوونی نییه؟
با خۆمان یه‌كلا بکه‌ینه‌وه، با ئاشکرا بێت کێن ئه‌وانه‌ی مۆزیکی کوردی به نه‌بوو ناوده‌به‌ن و بڕوایان به‌وه نیه که کورد وه‌ك نه‌ته‌وه خاوه‌نی مۆزیکی خۆیه‌تی. ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت ڕه‌سن نیه با خۆی بگه‌ێنێته مه‌یانی ناڕه‌سه‌ن. ئه‌وه‌شی خوێنی کوردی به جه‌سته‌یدا تێده‌په‌ڕێت و ده‌ڵێت سه‌رت دای له‌به‌رد با خۆی دوور ڕاگرێت، به‌ڵام بێته گۆ و ئه‌م بۆچوونه به نه‌فره‌ت بکات.
له که‌س نهێنی نیه که ئه‌وانه‌ی وا بوێرانه پێ له پێناسه‌کانمان ئه‌نێن ته‌نها عه‌ره‌ب و تورك و عه‌جه‌م نین به‌ڵکو کارمه‌ندی وه‌زاره‌ته‌کانیشن، که ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی سه‌ر به حوکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕیوه‌ی ده‌به‌ن.
تۆ له بواری موزیک‌دا نه هه‌ڵکه‌وت بویت نه ده‌شبیت. موزیکی کورد و ڕه‌سه‌نایه‌تی به تۆ ناشێوێت و تۆش دواکه‌س نابیت بۆ ئه‌و هه‌وڵدانه. هه‌تا ئێستا که‌س له کاره شێواوه‌کانت ڕێگرت نه‌بووه، به ئاره‌زووی خۆت و سامانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه کار ده‌که‌یت. تۆش له کاری زۆرینه‌ی هونه‌رماندان ڕێگرنابیت، ئه‌وان کار ده‌که‌ن و سامانێکی تری نه‌ته‌وه‌ی پێ ده‌پارێزن، که تۆ لێی بێ ئاگایت.
ئایه وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری کۆمه‌کی هونه‌ری ناڕه‌سه‌ن ده‌کات؟
پێم سه‌یره ئه‌گه‌ر به‌ڕێز كاوه مه‌حمود شاكر وه‌زیری ڕۆشنبیری وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره نه‌داته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌م وته نابه‌جێیه نه‌یه‌ته گۆ.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
