
له‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا براده‌رێكی ڕۆژنامه‌نوسم گۆڤارێكی بۆ هێنام كه ناوی (په‌یڕه‌و) و وه‌ك له‌سه‌ری نوسراوه مانگنامه‌یه‌كی نێوخۆیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانه، ئه‌مه‌ش شتێكی ئاساییه چونكه حزبایه‌تییه بۆگه‌نه‌كه‌ی كوردستان پڕه له‌م بێسه‌ر و به‌رییانه.
شتێك كه زۆر سه‌رنجی ڕاكێشام ئه‌وه بوو كه سه‌رنوسه‌ری گۆڤاره‌كه كه‌سێك بوو به ناوی (كاوه پێنجوێنی)، پێشتر ناوی ئه‌م براده‌ره‌شم بیستبوو چونكه له جاده‌ی مه‌وله‌وی چاپخانه‌ی هه‌بوو به‌ڵام سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه كه (كاوه) پێشتر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی ڕۆژنامه‌یه‌ك بوو به ناوی (بونیاد) كه زۆر دوور بوو له نه‌هجی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه، نازانم ڕۆژنامه سێكسییه‌كه‌ی (بونیاد) له كوی و گۆڤاری نێو خۆیی حزبێكی سه‌رف ئیسلامی له كوی؟
جا له هه‌مووی خۆشتر ئه‌وه‌یه ئه‌م براده‌ره (كاوه پێنجوێنی)، ئه‌وكاته كه ده‌سته‌ی نوسه‌رانی بونیاد بوو له دوالاپه‌ڕه‌دا گۆشه‌یه‌كی هه‌بوو به ناوی (پێش خواحافیزی) كه چی ئێستا به هه‌مان ناوه‌وه ئه‌و گۆشه‌یه‌ی له به‌رگی دواوه گۆڤاره موته‌ده‌یونه‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامییدا هه‌یه!! ئه‌مه كوجا مه‌رحه‌با... !؟
بۆیه‌ش به پێویستم زانی ڕوویه‌كیتری ئه‌م كاراكته‌ره فاشیلانه ده‌ربخه‌م كه بۆ خۆشیان نازانن خه‌ریكی چیین به‌ڵام زۆر به ئاسانی ئیسلامییه‌كان جێیان ئه‌كه‌نه‌وه و ئه‌یانكه‌نه به‌رپرس.
ئه‌مه دووفاقی ئیسلامه‌تی له كوردستان، ئه‌گه‌رچی زۆرترین سه‌ر ئێشه‌ی بۆ خۆیان هه‌بووه له هه‌مان كاتدا بوونه‌ته گه‌وره‌ترین سه‌ر ئێشه بۆ ئه‌م میلله‌ته قوڕ به‌سه‌ره‌ی كوردستان، با سه‌رنجدان بۆ شتێكی خۆشتر ڕاكێشم..
به حوكمی كاره ێه‌حه‌فییه‌كه‌م تا ڕاده‌یه‌ك بارودۆخی حزبه‌كان ئه‌خوێنمه‌وه، بۆیه‌ش به سه‌یر كردنی 2 مێژوو 2 شتی زۆر خۆشترتان بۆ ئه‌خه‌مه‌وه ڕوو:
گۆشه‌ی پێش خواحافیزی پێش 4 ساڵ له‌مه‌و پێش واته له 22-6-2006 دا له ڕۆژنامه‌ی بونیاد دا هه‌بووه و ئێستاش به هه‌مان ناوه‌وه له 2010 دا له گۆڤاری په‌یڕه‌و هه‌یه:
- ئه‌و كاته بارودۆخی كۆمه‌ڵی ئیسلامی زۆر له خراپیدا بوو بۆیه‌ش كاوه پێنجوێنی وه‌ك چه‌ندین به‌رپرسیتری كۆمه‌ڵ له ماڵه‌وه خه‌ریكی كاسبی بوون، به‌ڵام كاوه له به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێتی نه‌یگرێت په‌نای برده به‌ر نوسینی گۆشه‌یه‌ك له ڕۆژنامه‌یه‌كی سێكسی.
- ئه‌م ڕۆژنامه‌ی (بونیاد) ه ته‌نها چه‌ند ژماره‌یه‌كی كه‌می لێده‌رچوو و دواییش داخرا چونكه نه‌یتوانی په‌رله‌مان بێت و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و سێكس پێكه‌وه ببه‌ستێته‌وه.
- گۆڤاری (په‌یڕه‌و) كۆمه‌ڵێكی زۆر بابه‌تی ئیسلامی سه‌له‌فی تیادا بڵاو ئه‌كرێته‌وه كه هه‌موویان بۆ ئاڕاسته كردنی گه‌نجان ئه‌بی به‌ره‌و توندڕه‌وی.
- مه‌به‌ستم له‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی بونیاد سێكسییه، ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌م وێنه‌یه چونكه ده‌بینین كه له ژماره 4ی ڕۆژنامه‌ی (بونیاد) دا وێنه‌یه‌كی سێكسی ته‌واو بۆ بابه‌تێكی زۆر ساده دابه‌زێنراوه.
له ئه‌نجامیشدا ئه‌بێت پرسیار له كۆمه‌ڵی ئیسلامی بكه‌ین كه ئایا ئه‌مه چی مانایه‌كی هه‌یه كه گۆڤاری نێوخۆیی ئیسلامی گۆشه‌ی دزراوی ڕۆژنامه‌یه‌كی سێكسی تێدا بێت. ؟ ئه‌ی ئایا كاوه پێنجوێنی بۆ ئه‌و كاته كه بارودۆخی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌مه‌نده ناله‌بار بوو خۆی خزاندبوویه ناو ده‌زگایه‌كی عه‌لمانی سێكسییه‌وه و ئێستا چی ئه‌كات له مه‌كته‌بی ئیستیخبارییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامییدا كه مه‌كته‌بی ڕێكخستنه.
پێویسته خه‌ڵك زۆر به ڕوونتر به دوای ئه‌م ده‌مامكه شاراوانه‌دا بگه‌ڕێت و ئه‌م خه‌ڵكه موشكڵ سازانه بخاته ڕوو، هه‌روه‌ك ئه‌بی كۆمه‌ڵی ئیسلامی خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه كه ئیسلامییه یان درۆ دووره و خه‌ریكی فێل و ته‌له‌كه سازیین. چونكه كه‌سیتری وه‌ك كاوه پێنجوێنیش زۆرن كه خۆیان له ناو ئه‌م ئیسلامییانه‌دا حه‌شار داوه.
