
ئه‌گه‌ر به‌راوردێكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان بكه‌ین، به‌رامبه‌ر بهداموو ده‌زگاكانی تری میری یا رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان، ده‌بینین جیاوازیه‌كی یه‌كجار زۆر دێته به‌رچاو، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان هیچ كارمه‌ندێكی مووچه خۆری نیه‌و خۆبه‌خشن، ته‌نانه‌ت ئه‌وكه‌سه رۆشنبیرانه‌ن چه‌كی شانیان بۆته خامه‌ی ده‌ستیان و بوێرانه به‌ده‌نگ و ژان و ئازاره‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان ده‌چن و قه‌ڵغانی هه‌موو ئه‌و تاوانه‌ن كه رووبه‌رووی گه‌له‌كه‌مان و رۆژنامه‌نووسان ده‌بنه‌وه، خۆراگری و چاودێری و خۆبه‌خاوه‌ن زانینی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان له‌و هه‌موو بلاوكراوه‌و ته‌له‌فزیۆن و رادیۆ‌و گۆڤارانه‌دا به‌خه‌مه‌وه هاوكاری و پشتگیری ده‌كه‌ن و هه‌ڵوێستی بوێرانه‌ی خۆشیان نیشان ده‌ده‌ن.
ئه‌و شۆرشگێرانه‌ن داكۆكی كاری خۆبه‌خشن و دامه‌زراوی سهندیكاو ده‌سته‌ی كارگێرهكانن. هه‌موو كات هێزێكی داكۆكی كارن له دژ ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی كه زۆرجار توشی گرفت یا به‌ندیخانه‌و ئه‌شكه‌نجه‌دان ده‌بنه‌وه، به‌راستی ئه‌وه‌ش مایه‌ی ده‌سخۆشی و رێزگرتنێكی تایبه‌تیه. جگه له‌وه‌ش ده‌بینین بۆ چه‌نده‌مین جاره یارمه‌تی مادی بۆ ئه‌وكه‌سانه وه‌رده‌گرن كه كه‌مده‌رامه‌تن، یا وه‌ك پاداشت و رێزنان ناوه‌ناوه ئه‌درێت به‌چه‌ند كه‌سێك و چه‌ندین كه‌س به پشتگیری ئه‌م ده‌زگایه له چه‌ند شوێنێكی جیاجیای ئه‌م هه‌رێمه دامه‌زراون.
بۆ چه‌نده‌مین جاره له‌به‌ر چاوی هه‌موولایه‌كمان پاش هه‌ول و ماندوبونێكی یه‌كجار زۆر‌و له‌ده‌رگادانی به‌رپرسان بۆ ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتن له‌سه‌ر وه‌رگرتنی چه‌ند پارچه زه‌ویه‌ك، به‌پێی ئه‌و فۆرمانه‌ی به‌رێژه‌ی تۆماركراو بۆیان دابه‌ش بكرێت، بێ ئه‌وه‌ی سه‌ندیكا له ماندوبوون به‌ولاوه سودمه‌ندی شتێكی تر بووبێت، چ نه‌قیبی سه‌ندیكا، یا كارگێرانی سه‌ندیكا. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ندین جار سه‌ردانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و چه‌ند وه‌زارت و لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیداریان كردوه، تاوه‌كو توانیان بۆ ئه‌و جاره‌شیان 189 رۆژنامه‌نووس بكه‌ن به‌خاوه‌ن زه‌وی و زه‌ویان به‌سه‌ردا دابه‌ش بكه‌ن، زۆرینه‌یان شایه‌نی ئه‌و پارچه زه‌ویه بوون، بۆ له‌بێژینگ دانیش هیوادارین سه‌ندیكا دادپه‌روه‌ربێت و رۆژنامه‌نووسێك مافی یه‌كێكی تر نه‌خوات، دوای پێج ساڵ چاوه‌ڕوانی له پاش تۆماركردنی ناوه‌كانیان هه‌ریه‌كه‌و دانیشتوی شار‌و شارۆچكه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستانیان بوون، له ته‌له‌عفه‌ر تاكو هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید.
بۆیه ده‌لێین ده‌ستان خۆش سهندكا به‌تواناكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسورمانه به‌تایبه‌ت رۆژنامه‌نوسانی بی سنور، كه چه‌ند كه‌سانێك بوون له‌شاری سلێمانی، چونكه ناویان له تیر‌و پشكهكهیا نه‌بوو، هه‌ڵسان به‌بانگه‌وازو ناره‌زایی دژ به‌م سهندكایه، ده‌ستیانكرد به‌چه‌ند ناڕه‌زاییه‌كی خۆپه‌رستانه‌ی بێ بنه‌ما، دوایی ئه‌وه‌ش هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه رۆژنامه‌نووسان له‌گوێی گادا خه‌وتبن. یا زه‌مانی ده‌ره‌به‌گایه‌تی بێت شتێك ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانا نه‌بێت ئه‌وا ده‌بێت ببن ئاغا‌و ئه‌وانی تریش كۆیله بن به‌رامبه‌ر هه‌موو داواكاریه‌كانی ئه‌وان، بۆیه‌ش داوایان له‌م رۆژنامهنوسانهكردوه، نابێت ئێوه‌ش ئه‌و زه‌ویانه وه‌ربگرن، چونكه ئێمه وه‌رمان نه‌گرتووه؟!.. ئێمه ده‌ڵێین براینه ئه‌وكاتی ناومان تۆماركرد‌و پێنج ساڵ چركهمان بۆی ژمارد، تاوه‌كو مژده‌ی ئه‌م رێزنانهمان به‌ركه‌وت، خۆی له‌خۆیدا ته‌مه‌نێكه له چاوه‌روانی به‌رێزتان، ئه‌و رۆژه بویت به ئه‌ندام و فۆرمت پركردۆته‌وه، نازانم ئه‌وه‌یان چ یاسایه‌كه به‌رێزتان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و به‌رێزانه‌ی كه پێشتریش ئه‌ندام بوونه، به‌ڵام له روونكردنه‌وه‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان ئێوه داواتان نه‌كردووه‌و نوسراوی تایبه‌تتان نه‌گه‌یشتۆته سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان، نازانین گوناهی ئێمه چیه‌و بێینه پاڵ ئێوه هه‌ڵوێست وه‌ربگرین، دوای پێنج ساڵ چاوه‌روانی پێلاقه له‌به‌ختی خۆمان هه‌ڵبده‌ین؟!. رۆژنامه‌نووسانی بی سنوور له دروشمهكهیاندا هه‌ولی وه‌دی هێنانی مافی رۆژنامه‌نووسان ده‌ده‌ن، له‌و بانگهوازهتاندا به‌چ بهزییهك داوات كرد بێینه پاڵتان مافی خۆمان بسوتێنین كه له‌و په‌ری مافمانهو له‌شه‌ری كرێچییایهتی رزگارمان ده‌بی.
ئه‌بێ ئه‌و دێره هونراوه‌ی تاگورتان نه‌خوێندبێته‌وه كه ده‌لێت: ئه‌گه‌ر هێزیشت دامی عه‌قڵم لی مهستێنهوهو رێگه‌م مه‌ده ناحه‌زانم به ناپاك تاوانباركهم هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی له بۆچووندا له‌گه‌ڵم نین.
به‌م گه‌وره‌ییه‌ی له‌خوایی گه‌وره ده‌پاڕێته‌وه ده‌ڵێت: ئه‌ی خوایه فێرم كه چۆن خۆمم خۆش ده‌وی ئاوا خه‌ڵكیشم خۆش بوی، بۆ ئه‌وه‌ی ناعهدالیانه بڕیار نه‌ده‌م و نه‌كه‌ومه ته‌له‌ی شه‌رمه‌زاری، فێرم كه وه‌ك چۆن لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا ده‌كه‌م ئه‌وهاش لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ خۆمدا بكه‌م.
برایانی به‌رێزم كام ده‌زگای حكومه‌ت تاكو ئه‌مڕۆكه توانیویه‌تی بۆ ئه‌و هه‌موو كارمه‌ندانه‌ی یارمه‌تی و زه‌وی به‌سه‌ر كارمه‌ندانی دابه‌ش بكات تاكو ئێوه‌ی هه‌نگاو نان به‌ره‌و به‌رژه‌وه‌ندی تاك و تایبهتییهكتان گرتووه، بۆ دژایه‌تی كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌گه‌ل به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه ناسازێن.
له كۆتایدا به‌ناوی خۆمان و ته‌واوی ئه‌و به‌رێزه رۆژنامه‌نووسانه‌ی كه سودمه‌ندی زه‌وی بوونه‌و له‌و كوژبنهی كرێچیتی رزگاریان بووه، زۆر سوپاسی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ین و ده‌ستخۆشیان لی ده‌كه‌ین، هیوادارین نه‌قیب و كارگێرانی ئه‌و سه‌ندیكایه ته‌مه‌ن درێژ‌و سه‌ركه‌وتووبن له كاره‌كانیان. هیوادارین سه‌ندیكای رۆژنامه نووسان به‌رده‌وام بێت بۆ زیاتر به هاناوه هاتنی رۆژنامه نووسانی تر كه سودمه‌ند نه‌بوونه‌و با هه‌موو ئه‌و گله‌یی و گازانده‌ی رۆژنامه‌نوسانیش نه‌بێته كۆسپ له‌به‌رده‌م سهندیكاو ساردبوونه‌وه‌یان له‌و به‌دی هێنانه‌ی مافی رۆژنامه‌نووسان و هاوكاری به‌رده‌وام. دووباره هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین و ئارامیش بۆ ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی سودمه‌ند نه‌بوونه.
عومه‌ر زۆرباش
ئیسماعیل حسین
