روون کردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به راپۆرتێك که چه‌ند رۆژ پێش وه‌خت له کوردستان نێت دا بلاوکراوه‌ته‌وه، ده‌مه‌وێت ئه‌و روون کردنه‌وه‌یه بده‌م هه‌ندێك له براده‌ران ره‌نگه به جۆرێکی تر له قسه‌کانی من تێ گه‌یشتبن، که دوور بێت له‌و راستی یه‌ی که‌من ویستومه بیگه‌یه‌نم، من وه‌کو ژنه بێژه‌رێك ئه‌و قسانه‌ی که کردوومه له خۆشه‌ویستیم بۆ کاره‌م بۆ ئه‌و جێگایه‌ی که کاری تێدا ده‌که‌م چونکه مرۆڤ کاتێك ره‌خنه له خۆی ده‌گرێت به مه‌به‌ستی خۆشه‌ویستی یه‌تی بۆ کاره‌که‌ی، چاو پێ که‌وتنه‌که به رێکه‌وت له‌گه‌ڵ به‌رێز ئاشتی گه‌رمیانی له‌ماڵی خۆمان که بۆ پرسه‌ی باوکم هاتبوو ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌م دانیشتبویین کاتێك کاك ئاشتی زانی من بێژه‌رێکی که‌ناڵی ته‌له‌فزیونم که‌وتینه وتوو وێژ، وه جارێکی تر دووپاتی ده‌که‌مه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رێز ئاشتی گه‌رمیانی ته‌نها بۆ دڵسۆزی بۆ کاره‌م بوه وه‌کو هه‌ستی نه‌ستی خۆم دلسۆزانه بۆ کاره‌که‌م نه‌ك له‌رێگایه‌کی ره‌ش بینی و تووند ره‌وی یه‌وه. هیوادارم هه‌میشه هانده‌ر بن بۆ هینانه کایه‌ی ژن له‌ده‌زگای راگه‌یاندنه‌کاندا وه منیش ئه‌وه‌نده‌ی بتوانم دڵسۆزانه کاری خۆم به جێ بهێنم.
هاژه عوسمان
2010. 05. 01
