له بارودۆخێكی وه‌كو ئه‌مڕۆی كوردستاندا، ئه‌گه‌ر گه‌نج بیه‌وێت درێژه به ژیان بدات و وه‌كو تاكێكی ئاسایی بژێت، پێویست ئه‌كات نا‌ئومێد بیت، چونكه ئه‌وه‌ی پێویستییكانی گه‌نجی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه پڕ ده‌كاته‌وه، وونه، یان ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی تر ئاماژه‌ی بۆ بكه‌ین، پێویستیه‌كانی گه‌نج له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی گه‌نجدا ده‌ستی به سه‌ردا گیراوه‌و خراونه‌ته ناو چواچێوهیهكهوه كه زۆر ئه‌سته‌مه به بی روبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی تووند‌و تیژ به‌رامبه‌ر داگیركه‌رانی خواسته‌كانی گه‌نج، بتوانیرێت هه‌ندی له پێویستیكانی له‌و چواچێوه‌یه‌دا بهێنێته ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لێره‌وه بتوانێت گۆشه‌یه‌كی بچكووكی ئاره‌زووه‌كانی به دی بهێنێت، بۆیه ئه‌گه‌ر لێره‌دا بمانه‌وێت له سه‌ر دانانی ئه‌و چوارچێوه‌ییه و په‌یڕه‌و لێكهرانی قسه بكه‌ین، ئه‌وا زۆری ده‌وێت و پێویستی به‌وه ده‌بێت كات و شوێنێكی زۆری بۆ ته‌رخان بكه‌یت، به‌ڵام لێره‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌م هه‌ندی له لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی داگیركردنی پێویستی و ئاره‌زووه‌كانی گه‌نج بخه‌مه روو، كه ئه‌مه‌ش له سنووری ئه‌و چوارچێوه‌دایه كه كۆمه‌ڵه ره‌هه‌ندێكی لات و بێ هێز په‌یڕه‌وه‌ی لێده‌كه‌ن.
ئه‌و كۆمه‌ڵه ره‌هه‌نده‌ی كه‌وای له گه‌نج كردووه بێ‌ئومێد بێت و خۆی له ئاره‌زووه‌كانی ناخی له گێلی بدات، هه‌ر ئه‌و ره‌هه‌نده پڕ له تووند‌و تیژهیهی ناو حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی كوردیی و ئه‌و ده‌ست و تاقمه كۆن پهرستهن كه تاكو ئێستا له كۆمه‌ڵگه‌دا به ده‌م راستی ناو دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌كان له قه‌ڵه‌م ده‌درێین. بۆیه كه‌سه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ناو حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌یان كه‌م نه‌بێته‌وه، هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌ن پابه‌ندی ئه‌و رێنمایانه بن كه خزب بۆی داناون نه‌ك حكومه‌ت، كه‌واته له‌م كاته‌دا ده‌سه‌لاتدارانی ناو حكومه‌ت دیلی خزبن، ئه‌گه‌ر دیلی خزبیش بن پابه‌ندی ئایدیا‌و به‌رنامه‌كانی خزب ده‌بن، ئه‌گه‌ر پابه‌ندی ئایدییای خزبیش بوون، ناتوانن له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌دا هیچ بیرۆكه‌یه‌كی نوی په‌یڕه‌و بكه‌ن، بۆیه لێره‌دا به بی په‌یڕه‌و كردنی له نۆێگهری، گه‌نجیش مافه‌كانی پشت گۆی ده‌خرێت، چونكه پێداویستیه‌كانی گه‌نجی ساڵانی رابروو له گه‌ڵ ئێستادا زۆر جیاوازه، له رابردوودا گه‌نج ته‌نها له پێناوی دابینكردنی بژَویی خۆی و خێزانه‌كه‌یدا، هه‌موو جۆره كارێكی سه‌خت و دژواری ده‌گرته به‌ر، چونكه به هۆی ئه‌و باروودۆخه خراپه‌ی میلله‌تی كوردی به خۆیه‌وه بینییبووی به ده‌ستی سه‌رۆك و بنه‌ماڵه‌یه‌كی عێراقییه‌وه، وه‌زعی گه‌نجی كوردیشی به‌و ئاراسته‌یه‌كدا ده‌برد كه هیچ خواستی خۆی له سه‌ر نه‌بوو، به‌ڵام له ئێستادا به‌و گۆڕانه گه‌وره‌یه‌ی جیهان به خۆیه‌وه بینیوێتی، له رووی پێشكه‌وتنی زانست و تهكنهلوَژیاو دابونه‌رێتی نوی له باری كۆمه‌ڵایه‌تیدا، له به‌ر ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ی مرۆڤایه‌تی به خۆیه‌وه بینیوێتی پێداویستییكانی گه‌نج و نه‌سلی نوێ جیاواز بووه له‌و پیداویستیانه له پێش ئه‌م گه‌شه‌سه‌ندنه‌دا هه‌بووه، به‌ڵام له كوردستاندا به هۆی ئاوڕنه‌دانه‌وه له دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ئێستای گه‌نج، به هه‌مان شێوه‌ی سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌دام، هاوكێشه‌كه له دووباره‌بوونه‌وه‌دایه له باره‌ی پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیكانی گه‌نجی ئه‌م قۆناغه‌وه، به هه‌مان شێوه‌ی جاران وه‌زعه‌كه وای لێهاتووه گه‌نج ته‌نها له پێناوی كۆمه‌ڵێك پێداویستی سه‌ره‌تایدا تێبكۆشێت و هیچ گرنگی به‌وه نه‌دات كه پێویسته لایه‌نێكی زۆری ئاره‌زووه په‌نگخواردووه‌كانی ناخه‌وه‌ی به‌دی بهێنێت. ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه كه ئاماژه‌مان پییدا پێشیلكردنی خواسته‌كانی گه‌نج بوو له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و حكومه‌ته‌وه.
لهیهنێكی سه‌ره‌كی تر له داپڵوَسینی گه‌نج و به‌ستنه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵێك بیر‌و دابونه‌رێتی مردوو خورافیهوه، ئه‌و كه‌سه كۆنانه‌ن كه له هه‌موو گوَشهوه قوشبنێكی ئه‌م وڵاته‌دا، به نادروستی په‌یڕه‌و له به‌های دابونه‌رێته كۆنه‌كان ده‌كه‌ن و لێره‌وه ئه‌یانه‌وێت گه‌نجی ئه‌م قۆناغه وه‌كو گه‌نجی سه‌رده‌مه كۆنه‌كان بیربكاته‌وه‌و به هه‌مان شێوه‌ی جاران پێداویستی و ئاره‌زوه‌كانیان به نیوه چڵی به ده‌ست بهێنن. هه‌ڵگری ئه‌م بیرۆكه كۆنانه‌ش هه‌ریه‌ك له رێگه‌یه‌كه‌وه ئاره‌زووی گه‌نجی ئهمڕوَی داگیركردووه، ئه‌وانه‌ی له رێگه‌ی ئایینه‌وه قسه ده‌كه‌ن، به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه ئایین شیی ده‌كه‌نه‌وه كه‌وا له ده‌می مه‌لایه‌كی بیر ته‌سكه‌وه ده‌یانبیست و به بی هیچ ته‌فسیر كردنێكی بابه‌تیانه وه‌ریان ده‌گرت، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له رێگه‌ی پابه‌ندبوون به دابونه‌رێته كۆنه‌كانی گۆمه‌ڵگه‌وه ئه‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵگه وه‌كو ئاژه‌ڵه‌كان داهیانان نه‌كات و نه‌بێته خاوه‌ن شارستانێتی نوی، به هه‌مان شێوه ئه‌مانیش كاریگه‌ریان له سه‌ر گه‌نج داناوه بوَ ئه‌وه‌ی به ئامانجه ره‌واكانی خۆی نه‌گات. ئه‌وه‌ی لێره‌دا جیگه‌ی سه‌رسوڕمان و ئاماژه پێدانه، ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵێك بیرۆكه‌ی تر له نێوان ره‌هه‌ندی كه‌سه‌كانی ناو حكومه‌ت و په‌یره‌وكه‌رانی بیرۆكه‌ی كۆنی كۆمه‌ڵگه‌وه هاتووه‌ته ئاراوه و له‌م نێوه‌نده‌دا كارده‌كه‌ن، له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌م كۆمه‌ڵه بیرۆكه‌یه زۆر له‌و دوو لایه‌نه‌ی كه له سه‌ره‌وه باسمان كرد خراپتر بێت، له به‌رامبه‌ر به‌ستنه‌وه‌ی گه‌نج و فڕێدانییان به ناو گێژاوێكه‌وه كه ده‌رچوونی زۆر ئه‌سته‌م ئه‌بێت. ترس له‌م بیرۆكانه‌ش كه له‌و نێوه‌نده‌دان، ئه‌وه‌یه كه نه خاوه‌نی رهههندێكن له ناو حكومه‌تدا بێت، نه له سه‌ر بیرۆكه‌یه‌ك ده‌ڕۆن كه له كۆندا بوونی ههوبووبێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا ئه‌گه‌ر په‌یره‌و له هه‌ر لایه‌نێك له‌و لایه‌نانه بكه‌یت، پێویسته خاڵه سلبی و ئیجابێكانی بزانیت و هه‌میشه ئه‌و خاڵانه‌ش پێش چاو بخه‌یت، ئه‌م كۆمه‌ڵه بیروَكهیهش له ده‌سته‌یه‌ك خوێنده‌وار و نه‌خوێنده‌وار پێك هاتوون، كه له‌ڕاستیدا خوێنده‌واره‌كانیش به هه‌مان ئه‌و رێره‌وه‌دا ده‌ڕۆن كه نه‌خوێنده‌واره‌كانی پێدا ده‌رۆن، چونكه ئه‌وه‌ی لایه‌نه نه‌خوێنده‌واره‌كه ده‌یكات، له لایه‌نه نهخوێندهوارهكهدا به ئاشكرا دووباره ده‌بێته‌وه.
له ئه‌نجامی بوونی ئه‌م هه‌موو ره‌هه‌نده بی به‌رنامه‌یه كه له ناو حكومه‌تدان و ئه‌و ده‌سته زۆره ناته‌ندروستانه‌ی له ناو كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌ن، گه‌نج ناتوانێت به ئومێده‌وه بژێت، چونكه ئاسووده بوونی گه‌نج به‌ستراوه به گۆڕانه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی به‌تایبه‌تی و به گشتیش گۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیه‌وه، له هه‌مان كاتدا هاوتایه له گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كان له رووی دابونه‌رێته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، بۆیه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا كه ئه‌و پێویستیه سهركییانهی گه‌نجی تێدا نییه، كاریگه‌ی ته‌واوی له سه‌ر گه‌نج داناوه كه به هیوا و ئومێدیكی ته‌واوه‌وه نه‌ژێت. له ناو بازنه‌ی ئه‌م كێشانه‌دا ئه‌گه‌ر گه‌نجێك بیه‌وێت به هیواو خواسته‌كانی خۆی بگات، توشی شۆك ده‌بێت و دیسانه‌وه ده‌بێت به نائومێدی و سه‌رسه‌ختی هه‌وڵی ئاسووده بوونی خۆی بدات.
تاكه چاره‌سه‌ری گه‌نجی ناو ئه‌م خانووه تاریكه كه ناوی كوردستانی لێنراوه، له ره‌گ ده‌رهێنانی ئه‌و بیرۆكه‌و ره‌هه‌نده نادروستانه‌یه كه له پێشدا ئاماژه‌م پێدا.
بۆیه ئه‌و باره ناهه‌مواره‌ی كه‌وا ئه‌مڕۆ له كوردستاندا گه‌نجی تێكه‌وتووه، هێنده‌ی ئه‌و كاره ناڕه‌وایه كه دایك و باوكێك نه‌وه‌ی خۆیان سه‌رببڕن.
