رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان پێرێ چاوی به پارێزه‌رانی كه‌وت و، وشیاری ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری نه‌یه‌ته گۆڕێ، ئه‌و كات ئه‌گه‌ری به‌رپابوونی شه‌ڕێكی گران هه‌یه. ئۆجه‌لان ووتی هه‌وڵی زۆرم دا بۆ ئاشتی، به‌ڵام ئێستا له قۆناغێكی جیاوازداین. له‌سه‌ر گۆڕانكاریه‌كانی ده‌ستوریش هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌رنج ڕاكێشی كرد‌و ووتی، شه‌ڕی ئۆلیگاریشی له ئارادایه، ئێمه نابینه به‌شێك له‌و شه‌ڕه.
رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان پێرێ چاوی به پاریزه‌رانی كه‌وت و گۆڕانكاری هه‌ندێ لایه‌نی ده‌ستوری بنه‌ره‌تی توركیای هه‌ڵسه‌نگاند و ڕایگه‌یاند ئه‌و گۆڕانكاریانه دیموكراتیك نیین و ئاكه‌په ده‌ستوه‌ر نادات له ناوه‌ڕۆكی ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تی 12 سێپته‌مبه‌ر. ئۆجه‌لان سه‌باره‌ت به‌و مژاره به‌و شێوه‌یه دوا: وا ده‌یبینن ئه‌و پیشنیاره‌ی رێ له‌به‌رده‌م لێپرسینه‌وه‌ی كوده‌تاچیه‌كانی 12 سێپته‌مبه‌ر ده‌كاته‌وه، ڕه‌ت كرایه‌وه و گۆڕانكاریان بۆ ڕه‌وشی مندالانیش نه‌كرد. ئۆجه‌لان له‌سه‌ر ئه‌و بانگه‌شانه‌ی كه گوایه به‌ده‌په به هه‌ڵوێستی خۆی خزمه‌ت به هێزی جه‌هه‌په و مه‌هه‌په ده‌كات ووتی: چ مانایه‌كی هه‌یه كه جه‌هه‌په و مه‌هه‌په هاوته‌ریب وه‌ك یه‌ك هه‌ڵسه‌نگێنرێ؟ نازانن كه ئه‌وه ئێمه‌ین زیاترین تێكۆشانمان له به‌رامبه‌ر هێلی جه‌هه‌په و مه‌هه‌په كردووه؟ ئه‌وه بانگه‌شه‌یه‌كی پووچ، هه‌ڵه‌و، شتێكی ناجدیه.
ئۆجه‌لان ووتی: هه‌لوێستی به پره‌نیسپانه له سیاسه‌تدا زۆر گرنگه، ئه‌گه‌ر به پره‌نیسپ نه‌بن، ده‌بنه خزمه‌تكار، له زانستی كۆمه‌ڵناسیدا له هه‌ڵسه‌نگاندنی دیارده و ڕوداوێكدا بیر له شتی ڕۆژانه و كاتی ناكاته‌وه، به‌ڵكو بیر له مه‌سه‌له‌ی درێژخایه‌ن و ساڵانه و ته‌نانه‌ت درێژتریش ده‌كاته‌وه. ئه‌وه‌ش لایه‌نه زانستییه‌كه‌یه‌تی.
ئۆجه‌لان ڕایگه‌یاند كه له مه‌سه‌له‌ی ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تی دا مرۆڤ ده‌كرێ گه‌ل به‌سه‌ر بكاته‌وه، گه‌ل ڕاستیه‌كان ده‌بێنێ، شه‌ڕی دوو هێزی ئۆلیگاریشی له ئارادان، له‌و شه‌ڕه‌دا لایه‌نگری هیچ لایه‌نێك ناكه‌ین. ئۆجه‌لان ڕایگه‌یاند كه سیاسه‌تمه‌دارانی كورد بێژه‌ی دیموكراتێتی توركیا باش تێنه‌گه‌یشتون، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ووتی: من گوتم توركیا دیموكراتیزه بكه‌ن، ئه‌و قسه‌یه‌ی من به‌و واتایه نایه‌ت كه داكۆكی له كوردان نه‌كه‌ن. من گوتم له‌و چوارچێوه‌یه‌دا داكۆكی له مافی كوردان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌په‌رستێتی كورد په‌یڕه‌و بكه‌ن ئه‌وه كاریگه‌ریه‌كی نه‌گه‌تیڤی ده‌بێ و ده‌تانخنكێنن، به‌ڵام ئه‌و شتانه‌یان نه‌كرد، نه‌یانتوانی كه یه‌كێتی دیموكراتی واتادار بخولقێنن.
ئۆجه‌لان هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش ڕه‌خنه‌ی له گروپه چه‌پڕه‌وه‌كان گرت و ڕایگه‌یاند كه به بۆچونی ئه‌و، هێشتاش له توركیا ده‌رفه‌تی به‌رێوه‌بردنی سیاسه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراتی، ڕه‌نج و چینایه‌تی هه‌یه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ووتی: ئێوه نه‌تانتووانی به‌ری سیاسه‌ت واڵا بكه‌ن، هه‌موویان قه‌تیس مان. ئه‌گه‌ر ئێوه له دیموكراتیزه‌كردنی توركیادا سه‌ركه‌وتبان، ئه‌وكات، به‌ربه‌ستی له‌سه‌دا 10 ی هه‌ڵبژاردنه‌كانتان تێپه‌ڕ ده‌كرد. من زۆر جار بۆچوونی خۆم له‌پێناو به‌جێهێنانی پێداویستی سیاسه‌تی دیموكراتیانه ده‌ربڕی، داوامكرد ئاكادێمیاكانی سیاسه‌ت دامه‌زرێنن، به‌ڵام شتێكی ئه‌وتۆ پێكنهات. ده‌بێ واتای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئه‌حمه‌د تورك، ئه‌و ئامانجه‌ی له‌پشت ئه‌و هێرشه‌وه بوو باش ببێته مایه‌ی تێگه‌یشتن. ئه‌وانه كرده‌وه‌ی دارێژراون، به‌و هێرشانه ده‌یانه‌وێ بترسێنن و، به‌وه‌ش ڕایانكێشنه ڕێبازی خۆیان. رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان وشیاریه‌كانی له‌سه‌ر داهاتووی توركیا دووپات كرده‌وه‌و ووتی: من فه‌رمان ناده‌م، كارێكی واش ئه‌خلاقیانه نابینم، هه‌فته‌كانی ئاینده هه‌ستیارن، من پێشتر گوتبوم قۆناغی سێیه‌مین كۆتایی هاتووه، من داوای جدیه‌ت له ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌م، لێره‌وه بانگ له سه‌رۆك وه‌زیر ده‌كه‌م، نازانم یان ئیراده‌ی نییه یان هێزی نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رێ له‌به‌رده‌م سیاسه‌تی دیموكراتیانه نه‌كه‌نه‌وه، هه‌موو كه‌سێ زیانمه‌ند ده‌بێ. جارێكی تر دوباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر په‌ره به چارسه‌ری نه‌درێ ئه‌وه شه‌ڕی دژوار ڕوو ده‌ده‌ن.
له‌وانه‌یه هه‌زاران كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێن، ده‌توانن بڕیاری گرتنیشیان بده‌ن، ده‌بێ گه‌له‌كه‌مان له ئێستاوه ڕێ و شوێنی ئه‌وه ڕه‌چاو بكه‌ن. من لێره ئاماژه به مه‌ترسیه‌كانی داهاتووی نزیك ده‌ده‌م. ئۆجه‌لان ڕایگه‌یاند كه ئه‌و ته‌نیا ده‌توانێ له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی دیموكراتی دا بۆچونه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری و دیالۆگ ده‌ربڕێ، به‌ڵام به‌رپرسیاری چاره‌سه‌ری ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی ئه‌وه‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ووتی: من هه‌موو شتێكی پێویست بێ، ده‌رم بڕیوه، هه‌ڵومه‌رجی من لێره ده‌زانرێ، چاوه‌ڕێی چین له من؟ ده‌بێ هه‌موو كه‌سێ بتوانێ بڕیاری خۆی، خۆی بیداو خۆی پێداویستیه‌كانی به‌جێ بێنێ، من لێره گه‌ره‌نتی ژیانم نییه، با ئه‌و ڕاستیه بزانن و به‌و پێیه جموجوڵ بكه‌ن. من بۆ ئاشتی و چارسه‌ری دیموكراتی هه‌وڵی زۆرم داوه، به‌ڵام ئێمه ئیستا له قۆناغێكی جیاوازداین، ده‌بێ هه‌موو كه‌سێ خۆی بڕیاری خۆی بدا.
ئۆجه‌لان به فراوانی له‌سه‌ر ئاكه‌په هه‌ڵسه‌نگاندنی كرد‌و ووتی، ئاكه‌په له پارتێك زیاتر به‌ره‌یه‌كه و، سه‌رنجی بۆ سه‌ر ئه‌وه ڕ‌اكێشا كه له هیچ قۆناغێكدا به هێنده‌ی ئه‌م قۆناغه، به قووڵی سیاسه‌تی پاكتاوكردن به‌رێوه‌نه‌براوه. ئۆجه‌لان ووتی، ئێستا مه‌ترسیه‌كانی ئاكه‌په به‌رێوه‌ن، ئامانجی قڕكردنه، هه‌م له ڕووی سه‌ربازی و هه‌م له ڕووی كه‌لتوری و هه‌م سروشتیه‌وه.
ئۆجه‌لان له درێژه‌ی دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی به‌بیری هێنایه‌وه كه تا ئێستا زۆر لایه‌نی تاریكی ئاكه‌په هه‌ن، به‌ڵام ئه‌و، له سه‌ر پێشهاته ڕۆژانه‌كان، ئاماژه به هه‌ندێ شت ده‌كات و، سه‌باره‌ت به ئاكه‌په ئاوه‌ا قسه‌ی كرد:
ئاكه‌په له پارتێك زیاتر، به‌ره‌یه‌كه. له نێو هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ده‌قه‌ومن رۆڵگێر نیه، ته‌نها شكڵێكه، له دامه‌زراندنیدا كاریگه‌ریی سیاسه‌تی كلاسیكی ئینگلیزه‌كانی له‌سه‌ره. له هه‌مان كاتدا كاریگه‌ریی ئه‌مریكا، ئیسرائیل، ئێه‌ود باراك هه‌یه و عه‌ره‌بستانی سعودیش پشتگیری لێ ده‌كات.
ڕێبه‌ری گلی كورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان رایگه‌یاند كه ئاكه‌په له ڕووی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌لتوری، ئابوری و به گشتی هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه هه‌وڵ ده‌دا كه سیاسه‌تی پاكتاوكردن سه‌ر بخات وله‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته به‌م شێوه‌یه درێژه‌ی به هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیدا: له ماوه‌ی ئه‌م ساله‌ی دواییدا 1500 به‌ده‌په‌یی ده‌ستگیركراون. له نێویاندا ژن و منداڵیش هه‌ن. كاتێ ئه‌وه‌نده ژن، منداڵ، سیاسه‌تمه‌دار و كادری به‌ده‌په له گرتوخانه‌كاندا بن، چۆن سیاسه‌ت به‌رێوه‌ده‌برێ؟ زیاتر له 400 منداڵ و 100 ژن له گرتووخانه‌دان. ئامانج له به‌ربه‌رستی له سه‌دا 10ی هه‌ڵبژاردن، ته‌نیا ڕێگرتنه له به‌ده‌په. یاسای دابینكردنی بوجه بۆ پارته سیاسیه‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نایه‌ت، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌ده‌په سودمه‌ند نه‌بێ لێی. له‌هه‌مان كاتدا له هه‌رێمه‌كه به‌نداو دروست ده‌كرێن و، هه‌ندێكی تریش هه‌ن كه له داهاتوودا دروست ده‌كرێن. ته‌نیا له شرنه‌خ 12 به‌نداو دروست ده‌كه‌ن، به‌نداوی ئیلسیو هه‌یه كه ئامانجه‌كه‌ی ئابووری نییه. به‌و به‌نداوه 190 گوند ده‌كه‌ونه ژێر ئاوه‌وه، ئه‌وه تاڵانكردنی كه‌لتور و سروشته، ئه‌و به‌نداوانه لایه‌نی سه‌ربازیشیان له‌به‌رامبه‌ر گه‌ریلادا هه‌یه.
ئۆجه‌لان ڕایگه‌یاند كه له دۆخی ئه‌مڕۆدا پشتگیریكردن له ئاكه‌په نكوڵیكردنه له خۆ و وووتی: پارتێك كه له ماوه‌ی 9 ڕۆژ دا بتوانێ گه‌لێك خاڵی ده‌ستوری بنه‌ره‌تی بگۆڕێ، ئه‌گه‌ر بیه‌وێ ده‌توانێ یاساكان زۆر به ئاسانی بگۆڕێ.
ئۆجه‌لان ده‌ستنیشانی كرد ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ ئه‌و راستیانه ببینێ، پارتی ئاشتی و دیموكراسی - به‌ده‌په‌یه‌و ووتی: ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بیێ ئه‌و ڕێزه‌ی لێی ده‌گیرێ كه‌م ده‌بێته‌وه. ڕێبه‌ری گه‌لی كورد داوای له كوردان كرد كه له خولی دووه‌مینی دیداره‌كان له باره‌ی گۆڕانكاری ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تیدا، وشیارانه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و ده‌ستنیشانی كرد كه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی دیموكراتیك‌دا، ده‌كرێ له‌گه‌ڵ جه‌هه‌په و مه‌هه‌په‌دا دانوسان بكه‌ن.
ئۆجه‌لان به‌بیریی هێنایه‌وه كه ئه‌و زۆر جار هه‌لی بۆ ئاكه‌په ڕه‌خساندووه، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه، بێئه‌نجامی تا رۆژی ئه‌مڕۆ هاتووه‌و ووتی: ئه‌وه ده‌بینن كه نه‌خشه‌ی ڕێ ڕاده‌ست ناكه‌ن، منیان هاویشتۆته ئه‌م چاڵه‌وه. ده‌ته‌په‌یان داخست. قه‌ده‌غه‌كارییان هێنایه ئاراوه. ئۆپه‌راسیۆنیان ئه‌نجام دا و تا ئێستاش به‌ڕێوه ده‌چن. هه‌زاران هه‌ڤاڵی ئێمه له زیندانه‌كاندان. من ده‌پرسم، ئه‌و هێرش و گوشارانه له كاتی بالاده‌ستی ئه‌رگه‌نه‌كۆن دا كه ئاكه‌په ده‌لێ پاكتاوم كروون، له‌و ئاسته‌دا پێك هاتن؟ نا ئه‌نجام نه‌درا. ئامانجی هه‌ردووكیشیان پاكتاو كردنه، به‌ڵام ئاكه‌په گه‌مه‌یه‌كی مه‌ترسیدارتر به‌رێوه‌ده‌بات. ئۆجه‌لان سه‌باره‌ت به‌و ده‌ستدرێژییه جنسیانه‌ی له شاری سێرتی باكوری كوردستان كرابوونه سه‌ر منداڵانی كورد، وه‌ك كرده‌وه‌یه‌كی وه‌حشیگه‌رانه به‌ناوی كرد و ووتی: له پشت په‌رده‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه، خوێندنگه‌ی شه‌وانه هه‌یه كه پارچه‌یه‌كن له سیاسه‌تی قڕكردن.
ئۆجه‌لان به بۆنه‌ی 1 ی مه‌یه‌وه پشتیوانی له‌و سۆسیالیسته دیموكراتانه كرد كه ڕیشه‌ییانه له به‌رهه‌ڵستكاری سیسته‌می سه‌رمایه‌دارین. ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له به‌شی كۆتایی دیداره‌كه‌یدا بۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به ده‌ستدرێژییه‌كانی سه‌ر منداڵانی كورد ده‌ربڕی. ئۆجه‌لان بێژه‌ی دڕاندایه‌تی به‌كارهێنا بۆ ئه‌و ده‌سترێژییه جنسییانه‌ی له سێرت كرانه سه‌ر منداڵانی كورد‌و سه‌رنجی بۆ سه‌ر رۆڵی خوێندنگه‌كانی شه‌وانه ڕاكیشا و ووتی: نزیكه‌ی 10 هه‌زار منداڵی كورد له خویندنگه‌كانی شه‌وانه ده‌رس ده‌خوێنن. له‌و خویندنگانه‌دا زمانی زگماكی منداڵان قه‌ده‌غه‌یه، منداله‌كان له دایك و باوكیان داده‌بڕێنن و توانه‌وه‌ی نه‌ژادیان له‌سه‌ر په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ش به‌واتای له‌ناوبردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر دێت له ڕووی جه‌سته‌یی، كه‌لتوری، زمانی و سۆسیۆلۆژییه‌وه. له خوێندنگه‌كانی شه‌وانه‌دا، زمانی دایك له بیر منداله‌كان ده‌به‌نه‌وه و فێری زمانێكی تریان ده‌كه‌ن، ئه‌وه به ڕاشكاوانه قڕكردنی كه‌لتورییه.
ئۆجه‌لان ڕایگه‌یاند كه ده‌وڵه‌ت ئه‌و دڕاندایه‌تی ئه‌نجام داوه، به‌ڵام ئاكه‌په هه‌وڵ ده‌دا كه ڕوداوه‌كه په‌رده‌پۆش بكات.
وه‌ك نمونه‌ش قسه‌كانی والی سێرتی به‌بیرهێنایه‌وه كه دوای ئه‌و ده‌ستدرێژیانه وتبووی، له شوێنی ئه‌وه‌ی كه منداڵان شه‌ڕه به‌رد بكه‌ن، باشتره له‌شفرۆشی بكه‌ن. ئۆجه‌لان ئه‌و قسانه‌ی وه‌ك سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه ده‌ستنیشان كرد كه ده‌وڵه‌ت ئه‌و دڕاندایه‌تیه‌ی ئه‌نجام داوه. ئۆجه‌لان ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی وه‌ك تاكتیكی شه‌ڕی تایبه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندو ووتی: ده‌یانه‌وێ كه‌لتوری كورد بچوك بكه‌ن، ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێ كه شكست به به‌رخودانی گه‌لی كورد بێنێ و گاڵته به نرخه‌كانی كوردان ده‌كه‌ن.
ئۆجه‌لان ووتی ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر ئه‌و منداڵانه ده‌ستدرێژه‌یه بۆ سه‌ر هه‌موو گه‌لی كورد، من له واتای به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌هاكانیاندا ده‌ڵێم، ده‌بێ كورد قیامه‌ت هه‌ڵستێنن. ئۆجه‌لان سه‌رنجی بۆ سه‌ر سیاسه‌تی پاكتاو كردنی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی گه‌لی كورد له باشوور ڕاكیشاو ڕایگه‌یاند كه رۆڵگێڕی سه‌ره‌كی ئه‌و سیاسه‌تانه، ئاكه‌په‌یه. به‌بیریشی هێنایه‌وه كه ده‌وڵه‌تی تورك درێژه به هه‌وله‌كانی ده‌دا، به‌ڵام ئه‌و پێشبنی ناكات كه گه‌لی كورد له باشوور پشتگیری له ده‌وڵه‌تی تورك بكات. ئۆجه‌لان سه‌باره‌ت به به‌ستنی كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ژنانی كورد له ساڵی داهاتوودا له باشوور، وه‌ك پێشه‌اتێكی ئه‌رێنی هه‌ڵسه‌نگاند و، پێشنیاریشی كرد كه كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كورد كۆبێته‌وه. جارێكی تر ڕایگه‌یاند كه كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌توانێ له‌گه‌ڵ هاكپار و كاده‌پ دیدار پێك بێنێ.
ریبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان به بۆنه‌ی یه‌كی مه‌یه‌وه ووتی: من پشتگیری له‌و سۆسیالیسته دیموكراتانه ده‌كه‌م كه ڕیشه‌ییانه له به‌رهه‌ڵستكاری سیسته‌می سه‌رمایه‌دارین، من هه‌میشه داكۆكی له‌و لایه‌نه‌ی خۆم ده‌كه‌م، به‌و بۆنه‌یه‌وه یه‌كی مه‌ی له هه‌موو كه‌سێك پیرۆز ده‌كه‌م و سڵاویان بۆ ده‌نێرم. له كۆتایدا باسی دۆخی ته‌ندرستی خۆی كرد و ووتی:
كێشه ته‌ندروستیه‌كانی پێشوم به‌رده‌وامن، له‌م ماوه‌ی دوواییه‌دا كێشه‌ی پشتم ده‌ستی پێكرد، كاتێ داده‌نیشم و هه‌ڵده‌ستم پشتم دێشێ، چاوم هه‌ندێ سور ده‌بێته‌وه، چاوه‌كانم به ڕووناكی هه‌ستیار بوون و دێشن.
