- به‌ڵی بۆ ئازادی.. به‌ڵی بۆ ڕێز گرتن له پێغه‌مبه‌ران و پیرۆزیه‌كان و به‌هاباڵاكان..
- نا بۆ تۆقاندن.. نا بۆ سوكایه‌تی كردن به پیرۆزیه‌كانی خه‌لكی كوردستان..
هه‌موو ئازادیه‌كان، به‌بی جیاوازی و دابه‌شكردن، به‌شێكن له پێویستیه‌كانی ژیانی مرۆڤ و هه‌میشه و هه‌رده‌م نه‌بوه و نابێت له پاڵ ئازادی‌دا سنوره‌كان بشكێنرێن و به‌وبیانوه‌وه هه‌موو به‌هاو پیرۆزیه‌كان ژێر پێ بخرێن.
ئه‌و نوسین و بابه‌تانه‌ی كه له ژماره (6) ی گۆڤاری (وێران) دا بڵاو كراونه‌ته‌وه و تیایدا بێ گوێدانه هه‌ست و نه‌ستی هاوڵاتیانی كوردستان به موسڵمان و مه‌سیحیه‌وه سوكایه‌تی كراوه به پێگه‌ی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ران به‌گشتی (سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر) و له هه‌مان كاتدا ده‌رگا ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئاسایی كردنه‌وه‌ی تێكدانی ڕه‌وشته باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان..
دواتریش ژماره‌یه‌ك له نوسه‌ر و رۆشنبیران به ناوی داكۆكی كردن له ئازادی بیر و ڕا دژایه‌تی خۆیان بۆ زانایانی ئاینی ئیسلام، وپشتگیریان له‌و گۆڤاره ڕاگه‌یاند، پێیان وابوو داكۆكی كردن له پێغه‌مبه‌رانی خوا و به‌ها باڵا و پیرۆزیه‌كانی ئه‌م گه‌له به‌شێكه له تیرۆر و تۆقاندن!!!.
ئێمه پێمان وایه نابێت و ناكرێت له ژێر پاساوی ئازادی و هه‌ر ناوێك‌دا پیرۆزیه‌كانی ئه‌و میلله‌ته به موسلمان و مه‌سیحییه‌وه ژێر پێ بخرێن، باش وابوو نوسه‌ر و رۆشنبیران له جیاتی سه‌رزه‌نشت كردنی زانایان و ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی ئیدانه‌ی ئه‌و گۆڤاره‌یان كردووه.. ده‌بوایه ڕێگری بكه‌ن له‌وه‌ی به‌ناوی ئازادیه‌وه سوكایه‌تی به پێغه‌مبه‌ران و پیرۆزیه‌كانی خه‌لكی كوردستان بكرێت چونكه له بنچینه‌دا هه‌موو پێغه‌مبه‌ران بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئازادی و به‌ها باڵاكان هاتوون.
له كۆتاییدا داوا له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مانی كوردستان و نوسه‌ر و ڕۆشنبیران و هه‌موو دڵسۆزانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین چیتر ڕێگه نه‌ده‌ن له دوباره كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره كارانه و تێك دانی ناو و ناوبانگی گه‌له‌كه‌مان..
پشتیگری خۆت بۆ پێغه‌مبه‌ران و پیرۆزی و به‌ها بالاكانی كۆمه‌ڵگه و ئازادی راسته‌قینه ده‌ر ببره به نوسینی ناو و ناونیشان و پیشه‌ی خۆت له خواره‌وه و له رێگه‌ی ئێمه‌یلی
ژ ناو پیشه ناونیشان
