زۆری نیگه‌ران کردم که کاك محمد حه‌کیم ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی کۆمه‌ڵ له دیمانایه‌کی ئیسلام په‌یك سازی کردبوو ڕایگه‌یاندوه که گوایه که‌س ناوێری مونافه‌سه‌ی مامۆستا علی باپیر بکات و پۆستی جه‌نابی مامۆستا شێخ محمد به‌رزنجیش دوای ئه‌و بۆ که‌سی تر نابێت!!
به‌ڕاستی سه‌یره سیسته‌می سیاسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی وکوردستان به‌تایبه‌تی ئه‌وسیستمه کۆنه ڕزیوه قه‌ت تاکی کورد ناتوانی تێپه‌رێت به‌سه‌ری دا که سه‌رکرده‌یه‌ك هه‌تا له ژیانا بێت ده‌بێت ئه‌و سه‌رکرده‌و پێشڕه‌وی ئه‌و کۆمه‌ڵه بێت یان ووڵاته بێت که به‌ڕێوه‌ی ده‌بات یان ده‌بێت پشتاو پشت بۆی بمێنێته‌وه وه‌ك چۆن ئێستا له ناو پارته علمانیه‌کانی کوردستان به‌دی ده‌کرێت پارتیش وه‌ك نمونه!!
پارته‌سیاسیه‌کان وسیاسه‌ت مه‌داره‌کانی میلله‌تی کورد به گشتی وئیسلامیه‌کانیش به‌تایبه‌تی هێشتا زۆریان ماوه له‌وه تێ بگه‌ن سیسته‌می سیاسی ده‌ستاوده‌ست پێ بکه‌ن تا زیاتر خزمه‌ت کردنی ووڵات و پارت وتاك و کۆمه‌ڵگای پێ بکه‌ن
به‌ڕاستی نه‌نگیه پارتێکی ئیسلامی نه‌توانێ کادێری پێشکه‌وتو به‌رهه‌م بهێنێ بۆ به‌هێزکردنی پارته‌که‌ی و ڕۆشنکردنی ئاینده‌ی ئه‌وپارته ئه‌مه ده‌ی سه‌لمێنی که کۆمه‌ڵی ئیسلامی دوای نه‌مانی پێشه‌واوئه‌میر کۆمه‌ڵ تیاده‌چێت؟
ڕه‌نگه بڵێن ئه‌میرمان 22مانگ له زینداندا بوو کۆمه‌ڵ له‌ناو نه‌چوو وبه‌هه‌زاران ناخۆشیدا ڕۆیشتین به‌ڵام ئه‌وه‌ش بزانن ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته ئازادنه‌کرایه ده‌بوو وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی سواڵتان بکردایه تا م.صدیق عبدالعزیزێكیان ده‌ست بکه‌وتایه وبیان کردایه‌ته ئه‌میر.سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵ کوا هه‌زاران کادێره پێشکه‌وتوه‌کانت ؟؟؟ ده‌بوو کارگه‌ی دروست کردنی هه‌زاران ئه‌میرت هه‌بووایه نه‌ك به‌شانزییه‌وه بڵێت که‌س ناوێری مونافه‌سه‌ی ئه‌میر بکات .به‌ڵی مامۆستا جێگای فه‌خروشانازی هه‌موو گه‌لی کورده نه‌ك به‌ته‌نها تۆ‌و وکۆمه‌ڵ.
کاك محمدی به‌ڕێز چه‌ند جارێ هاتویته‌ته به‌ریتانیا بۆ پرسیارت نه‌کرد یان داوات نه‌کرد له‌مه‌ڵبه‌نده‌که‌ی هه‌نده‌رانت که‌ده‌ستت بگرێت وبت بات بۆنوسینگه‌یه‌کی بچوکی پارتی کڕێکارانی ده‌سه‌ڵات دار ئه‌گه‌ر بۆ چه‌ند چرکه‌یه‌کیش بوبێت تابزانیت ئه‌وکارگه‌یه‌ی که کادێری وه‌ك تۆنی بلیرو گوردنبڕاون وهه‌زارانی تر که ئێستا ئاماده‌ن بۆسه‌رکردایه‌تی ئه‌و پارته دروستکردوه و ئاماده‌یه وبزانیت ئه‌وکارگه‌یه له یایابانه‌و یاخود له چینه‌وه هێناوه یان کارگه‌که‌ش هی خۆیانه‌و خۆیان دروستکه‌ری کارگه‌و به‌رهه‌می کارگه‌که‌یشن!!!؟ تائه‌مجاره به‌شانازیه‌وه بڵێت کۆمه‌ڵ سه‌دان علی باپیروپێشه‌وای به‌رهه‌م هێناوه وله‌م کۆنگره‌یه‌دا ده‌یسه‌لمێنین!!
من به‌ڕاستی نه‌ك خه‌مخۆری کۆمه‌ڵم بگره خه‌مخۆری گشت موسوڵمانانی کوردستانم ئه‌م گله‌ییه نه‌ك له کۆمه‌ڵ وکاك محمد حه‌کیمی ده‌که‌م، بگره یه‌کگرتوو وبزوتنه‌وه‌ش هه‌مان ده‌ردیان هه‌یه !!
من له‌و قسانه زۆرسه‌رم سوڕ ده‌مینیت ولاوازی کۆمه‌ڵیشم بۆ ده‌رده‌که‌وێت که شانازی به‌و 60000 هه‌زار ده‌نگه‌وه ده‌کات که خه‌ڵکی قه‌ڵاو مناره‌ی ئیماندار داویانه به ئیمان وته‌قوای مامۆستا علی باپیر ده‌بوایه زۆر زۆر له‌وه زیاتر کۆمه‌ڵ کاری بکردایه بۆ خۆدروست کردن، نه‌ك به‌حیساب دوای سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژاردن وبه‌روکۆنگره ڕۆشتن لاوازیه‌کانی خۆی بۆ خه‌ڵکی کوردستان وجه‌ماوه‌ره ئیسلامیه‌که‌ی خۆشی ده‌ربخات، ڕه‌نگیشه بڵین ئه‌مه‌لاوزی نیه وئه‌مه ڕاستیه منیش ده‌ڵیم ڕاستیه چونه‌که نه‌تانتوانیه‌وه ئه‌و ترس وشه‌رم وسیقه به‌خۆنه‌کرده‌نه له ده‌رونتانا ببه‌نه ده‌ره‌وه وه‌یان نه‌تانتوانیه‌وه که‌سی تازه به عه‌قڵیکی تازه‌وبیری سه‌رده‌میانه بهێنه پێش له مامۆستا علی باپیر باشتر؟؟
هیوادارم کۆمه‌ڵ وپارته ئیسلامیه‌کانی تریش ئه‌وبیرکردنه‌وه‌ی که هه‌یانه بۆ داهاتوی خۆیان وجه‌ماوه‌ره‌که‌یان چاك سازی تێدا بکه‌ن و کار بۆ دروست کردنی سه‌رکرده بده‌ن نه‌ك چاوه‌ڕوانی یه‌ك که‌س بن تامردن وپارته‌که‌شیان به‌ره‌و نه‌مان به‌رن.
