كوردستانیانی خۆشه‌ویست... چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی... . ئاین په‌روه‌ران و رۆشنبیران..
د
وای بلاوبونه‌وه‌ی ئه‌وبابه‌ته‌ی گۆڤاری وێران راسته‌وخۆ یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌یاننامه‌ی ده‌ركردوو خۆی كرده میراتگری ئیسلام و پێغه‌مبه‌ران بۆئه‌وه‌ی خۆی بكاته سه‌رمه‌شق له‌وبابه‌ته‌دا و بهبهیاننامهیهكی زبر ئه‌م بابه‌ته‌ی زۆر له‌خۆی زیاتر وروژاند و حاله‌تێكی نه‌خوازراو هاتهكایهوهو ناكۆكی له‌نێو چین توێژه‌كانی كوردستان سه‌ریهه‌ڵدا و تاكو ئێستاش بارودۆخه‌كه هێور نه‌بۆته‌وه، ئێمه له‌ره‌وتی گه‌شه‌وه به‌توندی دژی ئهوبهیاننامهین له‌كاتێكدا به‌توندترین شێوه دژی ئه‌و بابه‌ته‌ی گۆڤاری وێرانین و تاسه‌رئێسقان داكۆكی له‌سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانی خوا سه‌لامی خوایان لێبێت ده‌كه‌ین و داكۆكی له‌به‌ها پیرۆزه‌كانی سه‌رجه‌م ئایینه‌كان ده‌كه‌ین به‌ڵام له‌رێگه‌ی یاسا و تۆماركردنی داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌وگۆڤاره به‌تۆمه‌تی سوكایه‌تیكردن به‌به‌ها پیرۆزه‌كانی ئه‌م گه‌له كه‌زۆرینه‌ی موسوڵمانن، وه‌هیچ كاتێكیش په‌نا نابه‌ینه به‌ر به‌یاننامه‌ی زبر و دروستكردنی حاله‌تێكی نه‌خوازراو بۆئه‌وه‌ی ناكۆكی سه‌رهه‌ڵبدات، ئێمه وه‌كو ئاگادارین و هه‌موو لایه‌كیش ئه‌وه ده‌زانێت كه‌ئێمه داواكری گشتیمان هه‌یه و دادگامان هه‌یه و له‌به‌رامبه‌ریشدا یاسای رۆژنامه‌گه‌ریمان هه‌یه و لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیمان هه‌یه له‌په‌رله‌مانی كوردستان و وه‌زاره‌تی ئهوقافیشمان هه‌یه بۆیه په‌نابردن بۆئه‌م دامه‌زراوانه به‌بۆچونی ئێمه باشتره له‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك بلاوبكرێته‌وه، وه ئێمه له‌ره‌وتی گه‌شه‌وه به‌بی ئه‌وه‌ی به‌یاننامه ده‌ربكه‌ین دژی گۆڤاری وێران له‌راگه‌یاندنه‌كان ئه‌وا وه‌كو مافێكی سروشتی خۆمان په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر داواكاری گشتی و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و لیژنه‌ی ئه‌وقاف له‌په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی خۆیان به‌دواداچوون له‌وبابه‌ته‌وه بكه‌ن، دڵنیاشین زۆربه‌ی تاكه‌كانی ئه‌م كوردستانه دژی ئه‌وبابه‌ته‌ی گۆڤاری وێرانن نه‌ك ته‌نها یه‌كگرتوو، لێره‌دا كه‌ده‌بینین یه‌كگرتوو خۆی كردۆته میراتگری ئیسلام و به‌یاننامه ده‌رده‌كات له‌كاتێكدا یسهدان كار‌و كرده‌وه هه‌یه كه‌له‌ناو یه‌كگرتوودا له‌لایه‌ن به‌رپرسه بالاكانی یه‌كگرتوو و ئه‌ندامه‌كانیان دا ده‌كرێت كه‌دژی ئایینی پیرۆزی ئیسلامن به‌لام یه‌كگرتوو له‌په‌نا ئیسلامه‌وه په‌رده پۆشیان ده‌كات كه‌ئێستا كاتی ئه‌وه نیه باس له‌وكارانه بكه‌ین و تێكه‌لی ئهوبابتهی بكه‌ین، ئێمه له‌ره‌وتی گه‌شه‌وه له‌ئێستادا زۆر به‌ووردی كار له‌سه‌ر سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی یه‌كگرتوو و به‌رپرس و كادیره‌كانی یه‌كگرتوو ده‌كه‌ین و له‌مه‌ودوا له‌رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه ده‌یخه‌ینه به‌رده‌ستی ئێوه و بۆئه‌وه‌ی راستیه‌كانی نێو یه‌كگرتوو و داموده‌زگاكانی یهگرتووتان بۆرون بێته‌وه و چیتر له‌مه‌ودوا به‌چاوی میراتگری ئیسلام له‌یه‌كگرتوو نهروانن، بچوكترین نمونه‌ش بۆئه‌وه وه‌كو له‌رابردو بینیمان م/عبدالرحمن صدیق كهكادیرو به‌رپرسێكی هه‌ره چالاكی یه‌كگرتوو بوو ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ندبن جار داوای ئه‌وه‌ی كرد كه‌ناوی ئیسلامی له‌یه‌كگرتوو بكرێته‌وه له‌به‌رئه‌وی یه‌كگرتوو پاشگری ئیسلامی كردۆته وه‌سیله‌یه‌ك بۆده‌ستخستنی پۆست و پله‌وپایه‌و پول و پاره، له‌كۆتایشدا داوا له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و لیژنه‌ی كاروباری ئاینی له‌په‌رله‌مان و داواكاری گشتی ده‌كه‌ین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی گۆڤاری وێران و ده‌یان بابه‌تی وه‌كو ئه‌و كه‌له گۆڤار و رۆژنامه‌كان بلاوده‌كرێته‌وه رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر.
له‌گه‌ڵ رێزدا
به‌یاننامه‌ی ره‌وتی (گه‌شه) 3/5/2010 ------ سلێمانی
