مرۆڤه‌كان هه‌میشه به‌دوای نازناوی پاك و قبوڵی كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌گه‌ڕێن، تا به‌هۆیه‌وه تاكێكی خۆشبه‌خت بۆ خۆیان و خۆشبه‌ختی ده‌وروبه‌ر پێیان به‌ده‌ست بهێنن، كۆمه‌ڵه و گروپ و هێز و لایه‌نه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌ش به بیروبۆچوون و پیشه و مه‌به‌ستی جیاوازیانه‌وه هه‌مان حاڵه‌ت بۆ ئه‌وانیش دروسته، چونكه گرتنه‌به‌ری ره‌وتی هه‌ر یه‌كێك له‌وانه‌ش زاده‌ی بیروهزری مرۆڤه‌كانه، ئیتر له هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه هه‌ڵقوڵابێت، بۆیه هه‌وڵه‌كان هه‌مان ئاراسته ده‌گرن، به‌ڵام ئایا ئه‌و نازناو و پاكێتی و متمانه‌یه‌ی ده‌وروبه‌ر و كۆمه‌ڵگه چۆن به‌ده‌ست دێت؟ ئه‌وه پرسیارێكه و ره‌نگه هه‌موومان كه‌م تا زۆر وه‌ڵامه‌كه‌ی بزانین، خۆ زۆرن ئه‌وانه‌ی سنگ ده‌رده‌په‌ڕێنن و له هه‌موو قازانێكدا كه‌وچك و له هه‌موو كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا خۆیان ده‌كه‌نه پیاوی به‌ر له‌شكر، به‌ڵام هیچ كه‌سێك له ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی نه متمانه‌یان پێ ده‌كه‌ن، نه گوی به قسه و بیروبۆچوونیان ده‌ده‌ن، نه ئه‌وه‌نده‌ش رابردوویان ناسراو و پاكه به‌زوویی له دڵی دۆستانیاندا قبوڵ بكرێن، چونكه حاڵه‌ته‌كه لێره‌وه دێته پێش، كه تا چه‌نده ئه‌زموون و هه‌ڵوێسته‌كانی رابردوو خۆیان كردۆته قه‌ڵغانێك بۆ پارێزگاری كه‌سێتی به‌هێزی تاكه‌كان و هه‌میشه را و بۆچوونه‌كانیان جێی متمانه و دڵخۆشی و قبوڵی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی بوون.
ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا گوێبیستی بووین و هه‌ڵوه‌سته‌مان له‌سه‌ركرد، ئه‌و را جیاوازانه بوو له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك نووسین و وێنه و ده‌ربڕینی نه‌شیاوی گۆڤارێكی ئه‌م هه‌رێمه‌وه ده‌ربڕان، ئه‌گه‌رچی هه‌ركه‌س ئازاده چۆن رای خۆی ده‌رباره‌ی ئه‌و گۆڤاره ده‌ربڕی، به‌ڵام مه‌نتیقی نییه بێ ئاگادار بوون به‌رد له تاریكی بگیرێت، به‌تایبه‌ت روو به هه‌ڵوێست و به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان و را و گوتاری مامۆستایانی ئاینی كه له‌وباره‌وه قسه‌یان كردبوو.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه ئاماژه‌ی پێ بده‌م پاش تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی (10) رۆژ به‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كگرتوودا، ئینجا كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر و رۆشنبیر هاتنه سه‌ر خه‌ت و به‌یاننامه‌یه‌كی دژ به یه‌كگرتوویان ده‌ركرد، وه‌ك له رابردوودا خوێندمانه‌وه، سه‌یر بوو كه كۆمه‌ڵێك ئاماژه و نووسین درابوونه پاڵ یه‌كگرتوو، كه له به‌یاننامه‌كه‌دا نه‌بوون، ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه بوو كه ـ له‌گه‌ڵ رێزمدا بۆ هه‌ندێكیان ـ زۆربه‌یان نه هه‌ڵوێستی یه‌كگرتوویان ده‌زانی، نه به‌یاننامه‌كه‌یان خوێندبووه‌وه و، نه گۆڤاری وێرانیشیان بینیوه، به‌ڵام ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی دژ به یه‌كگرتووی ئیسلامییه، پشتگیری‌یان كرد، له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌و رووناكبیرانه‌ی ئه‌گه‌ر ناوه‌ڕۆكی به‌یاننامه‌كه‌یان خوێندبێته‌وه، ره‌نگه له یه‌ك دوو وشه بێزار بووبن، كه ئه‌وه‌ش شتێكی سروشتییه، هه‌م بۆ یه‌كگرتوو كه خاوه‌ن هه‌ڵوێسته‌كه‌یه، هه‌م بۆ ئه‌و رۆشنبیره به‌ڕێزانه‌ش كه ره‌خنه‌یان لێگرت، به‌ڵام كه‌ی مانای وایه شانزه ساڵ خه‌بات و تێكۆشان و، هه‌زاران هه‌ڵوێست و رای دڵسۆزانه و راستگۆیانه بكرێته قوربانی وشه‌یه‌ك، كه تۆمه‌تبار بكرێت به هاندانی تیرۆر و تۆقاندن و گرتنه‌به‌ری ره‌وتی توندڕه‌وی، خۆ ئه‌و رۆشنبیره به‌ڕێزانه كه‌سانی ساده و رۆژنامه‌نووس و نووسه‌رێكی سه‌ره‌تایی نه‌بوون، كه سه‌دان هه‌وراز و نشێوی یه‌كگرتوویان له‌پێشچاو نه‌بێت، چۆن سه‌ركه‌تووانه قۆناغه‌كانی ژیانی سیاسی بڕی، بێ ئه‌وه‌ی بچووكترین زیان به خاك و خه‌ڵكی كوردستان و ئایینی پیرۆزی ئیسلام بگه‌یه‌نێت، هاوكاتیش مه‌ترسی بێت بۆ سه‌ر ئازادی راده‌ربڕین له چوارچێوه‌ی یاسا و پرنسیپه‌كانی ئازادی و مافی مرۆڤدا.
ئه‌وه یه‌كگرتوو نییه به‌ر له ئازادی راده‌ربڕین ده‌گرێت، به‌ڵكو كه‌سانێكی ترن به‌وه تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن، خۆ ده‌كرا له نووسین و به‌رنامه‌یه‌كدا تێبینی و خاڵی لاوازی به‌یاننامه‌كه له روانگه‌ی خۆیانه‌وه به یه‌كگرتوو بووترایه، به‌ڵام گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێگایه به شێوازێكی كتوپڕ و له هه‌مان كاتدا دره‌نگ وه‌خت له ده‌رچوونی به‌یاننامه و هه‌ڵوێسته‌كه‌ی یه‌كگرتوو جێی تێڕامان و ئه‌زموون لێ وه‌رگرتنه، تا به‌هیوا بین جارێكی تر پووشێك به‌ری شاخێكمان لێ نه‌گرێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌وه‌ی جێی تێڕامانه، له سێبه‌ری ئه‌و رۆشنبیره ناسراو و كه‌مپینه‌ی دژ به یه‌كگرتوودا، كه‌سانێك هه‌ستاون به ده‌ربڕینێكی نه‌شیاو و پڕ له ناوزڕاندن و تۆمه‌ت دروستكردن بۆ یه‌كگرتوو، كه جێی خۆیه‌تی ئه‌وانه‌ی دڵسۆزانه و زانستیانه و واقیعیانه خۆیان كردۆته ده‌مڕاستی ئه‌و زنجیره، ناوه‌ی رۆشنبیران دژ به یه‌كگرتوو له‌و حاڵه‌ته‌ش بێده‌نگ نه‌بن، ئه‌گه‌رچی هه‌ر تاكێكی یه‌كگرتووش، به‌تایبه‌ت مه‌كته‌بی راگه‌یاندن مافی خۆیانه رێوشوێنی یاسایی بگرنه‌به‌ر و ئه‌و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسانه بده‌نه دادگا، نازانم تا چه‌نده ئاگاداری به‌یاننامه‌كه‌ی دواتری مه‌كته‌بی راگه‌یاندنیشن بۆ روونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كه، وا \"شه‌لم كوێرم\" كه‌وتوونه‌ته نووسینی قسه‌ی نابه‌جإ.
ده‌خوازم واقیعیانه‌تر بۆ شته‌كان بڕوانین له دیدگای خۆمانه‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌یزانین بینیومانه له رابردوودا، وه‌ك ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووی كاری یه‌كگرتوو و خزمه‌ت به سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیانی گه‌لی كوردستان، ئیتر پێكه‌وه دۆستانه پێكه‌وه ده‌ژین، نه كه‌س رێمان لێ ده‌شێوێنێت و له‌مپه‌رمان بۆ داده‌نێت، نه كه‌سیش له دۆستایه‌تی و خزمه‌ت به گه‌ل و نه‌ته‌وه و نه‌وه‌ی نوی ده‌مانتۆرێنێت.
