به‌هۆیی بوونی ئه‌و ئازادییه‌ی ئه‌مڕۆ له‌كوردستان به‌رقه‌راره، سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كان به‌تایبه‌ت ناوه‌ندی رۆشنبیری و ڕاگه‌یاند به‌هه‌موو بوواره‌كانیه‌وه (بینرا و بیسترا و خوێندرا و ڕۆژنامه‌ی ئیلكترۆنی) به‌هه‌ر شێوه و شێوازێك بێت و ئه‌گه‌رچی كه‌م و كورتیشی هه‌بێت پێی ناوه‌ته قۆناغێكی خۆ پێگه‌یاندن و به‌زۆر و كه‌میش نووسه‌ران و ڕۆژنانوسان و رۆشنفكران هه‌وڵی پێشڕه‌ویانداوه تا بتوانن زیاتر و پتر ئه‌م بزاوته هه‌ستیاره به‌ره‌و پێش به‌رن.
له‌سه‌رده‌می ئه‌مڕۆی دونیای پێشكه‌وتن و ته‌كنه‌لۆژیادا و ئه‌و پێشڤه‌چوونه خێراییه‌ی جیهانیسی ته‌نیوه‌ته‌وه له‌باره‌ی هه‌موو سه‌رنج و تیبینی و تێڕوانینه‌كدا چه‌ندا سه‌رنج و بیروڕایی جیاواز سه‌رهه‌ڵده‌دا و ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكی ئه‌رێنیه و هه‌موو مرۆڤایه‌تی نابێت و ناشێت وه‌ك یه‌ك و له‌یه‌ك چه‌ماوه‌ی داخراوی چه‌ق به‌ستوو تێڕامێنێت و یه‌ك خوێندنه‌وه‌یان هه‌بێت بۆ پرس و خواسته‌كان.
ده‌بێت و پێویسته واش بێت تۆیه‌ك جیاواز بیت له‌گه‌ڵ منێك ئه‌گه‌ر هه‌ردوولامان یان زیاترمان وه‌ك یه‌ك بیرمانكرده‌وه ئه‌وا مانای ئه‌وه‌یه ئێمه ناتوانین تازه‌گه‌ری له ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی مرۆڤایه‌تیدا بكه‌ین.
ئه‌گه‌ر ڕاكان له‌سه‌ر هه‌ر پرس و بوارێكیش بێت و سه‌د ده‌رسه‌د جیاوازی فكر و ئاین و كۆمه‌ڵگا و داب و نه‌ریت و كه‌لتوریش بێت و به‌هیچ شێوه و شێوازێكیش له‌گه‌ڵ زهنی زۆربه‌ی خه‌ڵیشدا یه‌كنه‌گرێته‌وه، به‌هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه‌باسم كردن ده‌بێت رێزی لێبگیرێت و ئه‌گه‌ر سه‌رنج و تێبینیه‌كیش هه‌بێت له‌باره‌یه‌وه زۆر له‌سه‌رخۆ و دوورله‌توند و تیژی و به‌موناقه‌شه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه و لێك حاڵی بوون وه‌ڵام بدرێته‌وه.
نه‌وه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌دی ده‌كرێت له‌سه‌ر بابه‌تێكی گۆڤارێك یان ڕۆژنامه‌یه‌ك لایه‌نێك یان چه‌ند كه‌سانێكی دیار له‌ئایدۆلۆژیایه‌كی ئاڕاسته‌كراو ده‌یده‌ن له هه‌ڵا و ئیدعایی سوكایه‌تی كردن ده‌كه‌ن به پێگه و مه‌كانه‌تی ئاینێك كه هیچ نه‌ته‌وه میلله‌تێك به‌قه‌د چاره‌كی كورد رێز و حورمه‌تی بۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلام نه‌بووه و نیه و به‌شێوه‌ی ئه‌ویش نه‌یپاراستووه.
هه‌قیقه‌تیش ئه‌وه‌یه به‌دوور و نزیك كرداره‌كه یان بابه‌ته‌كه‌ی ئه‌وان وا زه‌قیانكردۆته‌وه و لێكدانه‌وه‌ی بۆده‌كه‌ن به‌و شێوه و شێوازه نه‌بووه و خواستی نووسه‌ر یان به‌پرسانی بڵاڤۆگه‌كه‌ش به‌و ئاڕاسته‌یه نه‌بووه.
ئه‌مه به‌ڕاستی حاڵه‌تێكی خه‌ته‌رناكه و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدی سه‌ر پرۆسه‌یی به‌رێوه‌چوونی ئازادی تاك و ڕاده‌ربڕینه له‌هه‌رێمی كوردستان و هێڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه و گه‌له له‌یه‌ك خانه‌ی چه‌ق به‌ستوودا، چونكه كاتێك تۆ بڕیار ده‌ده‌یت هه‌رچی وه‌ك من بیری نه‌كرده‌وه دژی منه‌و هه‌رچی وه‌ك منیش نه‌بوو ده‌بێت لێی بده‌ینه هه‌ڵا و هاتووهاواری له‌سه‌ر دروست كه‌ین و لێره و له‌وێش گفت و ووته‌ی نابه‌جێ ده‌رهه‌قی بڵاوبكه‌ینه‌وه، كه بێشك مه‌به‌ستیش ته‌نها كرده‌یه‌كی خۆپێ باڵاكردن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌ولایه‌نه‌كه‌یانه و به‌دوور و نزیك خه‌مخۆری و دڵسۆزی نیه بۆخاكی نیشتیمان.
ئه‌مه به‌ڕاستی پێویست ده‌كات لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌حكومه‌ت و ڕۆشه‌نفكران له باڵاده‌ست و هاوڵاتیان زۆر به‌ووریایی و هه‌ستیاریه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و بیخه‌نه ژێر پرسیار و مایكرۆسكۆبی شیكارییه‌وه، چونكه بێشك ئه‌مه هه‌وڵێكی جدیانه‌ی لایه‌ن گروپ و تاقمێك له‌په‌نایی ئاین بۆ به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادی ڕا و ڕا ده‌ربڕین و كوشتن و له‌خاك نانی دیموكراتی و گیانی به‌یه‌كه‌وه ژیانی گه‌ل.
ئیتر ده‌بێت و ده‌خوازرێت هه‌موولایه‌كمان به‌ئاگابین، چونكی قۆناغی ئینتقالی ئێمه هه‌ستیاره و به ڕێره‌وێكی ناسك و ته‌نگدا تێده‌په‌رێت، ئاگاداریمان له‌م حاڵه‌ته نه‌شاز و نه‌ویستراوانه زه‌رووره‌ته.
bextyarjaf@yahoo. com
