گۆڕان بۆچی نه یگۆڕی؟ ... د. که مال سه ید قادر

جیهانی ئێمه به هه مو دیارده مادیو هزری یه کانی یه وه له پرۆسه یه کی گۆڕانکاری به رده وامدایه، ئه م پرۆسه یه ش به پێ ی چه ند یاسایه کی بنه ڕه تی به ڕێوه ده چێت که وا ده توانین بڵێین سروشتین، به ڵام پابه ندن به مه رجه ڕاسته قینه کانه وه به گوێره ی کاتو شوێن. ئه گه ر لێره دا نمونه ی پرۆسه یه کی سیاسی له کۆمه ڵگایه کدا وه رگرین، وه کو کۆمه ڵگای کوردستانی بۆ نمونه، ئه وا ده بینین که وا له وه ته ی گه لی کورد خۆی وه کو نه ته وه یه ک ناسیوه و هه ستی نه ته وایه تی لا په یدا بوه، پێشوه چونی سیاسی به خۆیه وه بینیوه، چونکه پرۆسه ی مێژویی خۆی له خۆیدا ئاراسته یه کی پێشکه وتنی به رده وامی هه یه ئه گه ر چی جار به جاریش بۆ ماوه یه کی کاتی له شوێنێکدا پاشه کشێ هه بێت هیچ له ئاراسته ی سه ره کی مێژو ناگۆڕێت. ئه و یاسایانه ی که وا گۆڕانکاری یه سیاسیو کۆمه ڵایه تی یه کان ڕێکده خه ن، زانایانی ئه م بواره له سه رده می یۆنانی کۆنه وه به یاساکانی دیالێکتیک (ململانێی دژه کان) ناویان بردوه. دیالێکتیک وه کو زانستی یاسا گشتی یه کانی پێشکه وتن له هه مو بواره کانی سیاسیو هزریو کۆمه ڵایه تیو هه تا سروشت خۆشیدا، ده ڵێت که وا هه مو گۆڕانکاری یه کان له م بوارانه دا ده رئه نجامی ململانێ ی هێزه کانی دژ به یه کترن له نێو خودی ئه بوارانه خۆیاندا که وا له دیالێکتیک به دیارده (تێز thesis) ناوده برێن. دیالێکتیک لێره دا به قسه ی فه یله سوف هیگڵ ده بێته میتۆدێک بۆ پێوانی خونچه کردنی پرۆسه ی پێشه وتن له مێژودا.

یاساکانی دیالێکتیک به ڕای زانا کانی ئه م بواره له سوقراتو ئه فلاتونه وه بۆ هیگلو مارکسو لێنینو ماو تسی تۆنگ، له سه ر چوار پرنسیپی سه ره کی بنیاتنراون:

  1. هه مو دیارده کان له جیهان کاتینو له گۆڕانکاری به رده وامدان،
  2. هه ر دیارده یه ک پێکهاتوه له دژایه تی یه کان که وا له ململانێ یه کی به رده وامدان له گه ڵ یه کترا،
  3. گۆرانکاری ده رئه نجامی زاڵبونی پله به پله ی دژه هێزی به ره و پێشکه وتنن به سه ر هێزی کۆندا به گوێره ی پرنسیپی: که ڵه که بونی گۆڕانکاری چه ندی، گۆڕانکاری جۆری لێده که وێته وه،
  4. هه مو گۆڕانکاری یه کان به ئاراسته یه کی حه له زۆنی به ره و پله یه کی به رزتر ڕوده ده ن.

بۆ ڕونکردنه وه ی پرۆسه ی گۆڕینی چه ندی بۆ جۆری ده توانین نمونه ی مه نجه ڵه ئاوێک بێنینه وه که له پله ی گه رمی 20 سه دیدا بێت، ئه گه ر بێتو ئه م پله یه مان بۆ 99 به رزکرده وه ئه وا هێشتا گۆڕانکاری یه که چه ندی یه، به ڵام ئه گه ر پله که مان گه یانده 100 ئه وا ده بێته گۆڕانکاری جۆری چونکه ئاو له م پله یه دا له پرۆسه ی کوڵاندا ده بێته هه ڵم، که وا له پرۆسه یه کی سیاسیدا ده توانین به به رپابونی شۆڕشێکی گۆڕانکاری به راوردی بکه ین.

ئامانجی هه مو مرۆڤایه تیش، به م جۆره ش ئاراسته ی هه مو گۆڕانکاری یه کان دادپه روه ری ڕه هاو هه میشه یی یه که وا ئه میش به بێ بونی ئازادی ته واوی تاکه کان له سه ر بناغه ی یه کسانی نایه ته دی. قۆناغه مێژویی یه کانی پێشکه وتنی هه ر دیارده یه ک سه رکه وتنی پێپیلکه یه که به ره و ئه م ئامانجه. گه لی کوردیش که وا کاروانچی یه کی مێژوه به ره و ئه م ئامانجه، قۆناغی داهاتوی پێشکه وتنی ده بێت مافی چاره نوس بێت له سه ر بناغه ی یه کسانی هه مو گه لانی جیهان ئه مه ش به بێ سیستهمێکی سیاسی پێشکه وتوتر له وه ی ئێستا نایه ته دی. به گوێره ی هێگڵ دیارده کان به سێ قۆناغدا به ره و پێش ده چن که وا له دوباره بونه وه ی به رده وامدان به ڵام هه ر جاره ی له ئاستی پله یه کی به رزتر له بازنه حه له زۆنی یه که دا، ئه م سێ قۆناغه ش به 1. دیارده (تێز thesis) 2. دژه دیارده (دژه تێز antithesis) 3. تێکه ڵه دیارده (تێکه ڵه تێزsynthesis) ناسراون.

گریمان سیستمی سیاسی ئێستای هه رێمی کوردستان دیارده یه که، ئه وا هێزه کانی ئۆپۆزیسیۆن به هه مو جۆره کانی یه وه وه کو ئۆپۆزیسیۆنی په رله مانیو ده ره وه ی له شێوه ی ڕێکخراوه سیاسی یه کانو ڕۆژنامه گه ری ئازاد بۆ نمونه ده بنه دژه دیارده که وا له هه وڵی گۆڕینی ئه م سیستمه دان بۆ قۆناغێکی پێشکه وتوتر. چاڵاکی یه سیاسی یه کانی نێو په رله مانو ده ره وه ی وه کو خۆپشاندانو وتاری سیاسی نوسه رانی سه ربه خۆ گۆڕانکاری یه چه ندی یه کان پێکده هێنن که وا بێگومان زوو یا دره نگ به پێی مه رجه مه یدانی یه کان به هۆی که ڵه که بونی یه وه گۆڕانکاری جۆری ئه م سیستمه ی لێده که و ێته وه، که وا بێگومان ده بێت وه کو تێکه ڵه دیارده (تێکه ڵه تێزsynthesis) سیستمێک بێت زۆر له وه ی ئێستا دیمکراسی تر هه تا ئه گه ر لێره و له وێش به شێوه یه کی کاتی پاشه کشێ ڕوبدات. ئه م سیستمه سیاسی یه نوێ یه ش له هه مان کاتدا ڕۆلی دیارده یه کی نوێ (تێز thesis) ده بینێت که وا تۆی لاچونی خۆی (Negation) له شێوه ی هێزه کانی ڕیفۆرمدا له گه ڵ خۆیا هه ڵگرتوه، به م جۆره ش پرۆسه که له ئاستێکی به رزترا دوباره ده بێته وه و... هتد. که واته هه مو هه وڵه کانی ئۆپۆزیسیۆنی کوردستانی تا ئێستا ده بێت گۆڕانکاری چه ندی بو بن چونکه بای ئه وه نده که ڵه که نه بون بگه نه پله ی گۆڕانکاری جۆری (گۆڕینی سیستم) .

ئه گه ر توانیبێتمان له م پێشه کی یه وشکه ی سه ره وه دا تا ڕاده یه کی ساده ش له تێگه یشتنی چه مکی دیالێکتیک نزیک ببینه وه، ئه وا ده توانین ئێستا بێینه سه ر هه وڵی چه سپاندنی به سه ر ئه زمونی بزوتنه وه ی گۆڕاندا، وه کو دژه دیارده یه کی نێو یه کێتی نیشتمانی کوردستان له سه ره تادا. ئه گه ر یاساکانی دیالێکتیک وه کو پێوه ر بۆ هه ڵسه نگاندنی ئه زمونه که ی بزوتنه وه ی گۆڕان به کار بێنین، به ڕای به نده ده توانین بگه ینه ئه م ده رئه نجامانه ی خواره وه:

  1. بزوتنه وه ی گۆڕان له سه ره تادا وه کو دژه یارده یه کی نێو یه کێتی، یاخود هه ر کوده تایه ک به سه ر ئه م ڕێکخراوه دا سه ری هه ڵدا به ڵام دروشمه که ی گۆڕی بۆ گۆڕانکاری جۆری سیستمی سیاسی هه رێمی کوردستان، له وه شدا هه روه کو ئێستا به دیار ده که وێت فه شه لی هێنا چونکه سیستمی سیاسی هه رێم ئێستاش وه کو پێشان سیستمێکی ده ره به گی سیاسی بنه ماڵه یی کۆمبرادۆری یه، ئه وه ی به ده ست هاتیش ته نها لاوازکردنی یه کێتی بو سودی پارتی لێکه وته وه،
  2. که واته ئه م گۆڕانکاری یه ی بزوتنه وه ی گۆڕان له هه رێمدا به ده ستی هێنا گۆڕانکاری یه کی چه ندی یه نه یتوانی بگاته پله ی به دیهێنانی گۆڕانکاری جۆری ئه مه ش زیاتر به هۆی ناکاریگه ری تاکتیکی سیاسی سه رکردایه تی یه که یو ترسی ئه م سه رکردایه تی یه له هه نگاوی چه ندی گه وره که وا له وانه بو ببێته هۆی گۆڕانی جۆری سیستمی سیاسی هه رێم، یاخود له بارچونی ئه زمونه که و هه ڵدێرانی سیاسیو جه سته یی سه رکردایه تی بزوتنه وه که. گۆڕانکاری جۆری به سه رکرده ی زۆر بوێر ده کرێت له ژێر دروشمی: یا هه موی، یا هیچ! دیارده ی ناوچه گه ریو ڕقابه ری تایبه تو خزم خزمێنه و خۆپه رستیش لێره دا جێ ی په نجه یان دیاره. ئه گه ر هه وڵه کانی بزوتنه وه ی گۆران له م بواره دا به گه رمکردنی مه نجه ڵه ئاوه که به راورد بکه ین، ئه وا بێگومان پله ی گه رمی ئاوه که به چه ند پله یه ک به رزبوه وه، به ڵام ئه مجاره یان نه یتوانی بیگه یه نێته خاڵی کوڵان،
  3.  ئه گه ر بێتو ئه و گۆڕانکاری یه چه ندی یه ی بزوتنه وه ی گۆڕان، گۆڕانکاری تری له م جۆره ی له سه ر که ڵه که ببوایه، ئه وا له وانه یه گۆڕانکاری جۆری لێببایه وه. بۆ نمونه ئه گه ر بێتو کاک کۆسره تیش وه کو که سایه تی یه کی سیاسی دیارو بوێری کوردستانو خاوه ن به ره یه کی فراوانی لایه نگران، له ته وه ری خۆیه وه هه ڵمه تێکی چه ندی بۆ سه ر سیستمه که ده ستپێبکردبا، ئه وا له وانه یه پله ی گه رمی ئاوه که بگه یشتبا خاڵی کوڵان. کاک کۆسره ت لێره دا سه لماندی که وا زیاتر که سایه تی یه کی مه یدانی یه، هه رچه نده به بوێری زۆریش ناسراوه، به ڵام خه ونی گه وره ی گۆڕانکاری ڕۆشنبیرانی نی یه، به پێچه وانه ی کاک نه وشێروان که وا ئه م خه ونه ی هه یه، به ڵام هه نگاوه کانی مۆرکی ترسی هه ره سهێنانیان پێوه یه. بۆیه ئه گه ر بێتو ئه م دوو جه مسه ره له یه کتر نزیک بباناوه له وانه یه بروسکه یه کی له ئاسمانی سیاسی کوردستاندا لێدروستببا گڕی له سیستمی سیاسی ئێستا به ردابا، سیستمێکی زۆر دیمکراسی تری لێبباوه. کێشه یه کی تری کاک کۆسره ت ئه وه یه، که وا له گه ڵ ئه وه شدا پروشکه ی گه نده ڵی که واکه ی ئه میشی گرتۆته وه، زۆرێک له لایه نگره کانی، زۆر جاریش له ناچاری چاوه ڕوانی پاداشتی مادیو پۆستی لێ ده که ن، ئه میش ته نها کاتێک ده توانێت ئه م پاداشتانه دابین بکات ئه گه ر بێتو خۆی له سه ر ده سه ڵات بێت، بۆیه چاوه ڕوان ده کرێت که وا کاک کۆسره ت هه میشه له ژێر سێبه ری یه کێتیدا وه له و چوار چێوه یه ی ئه و ڕێکخراوه بۆی دیاری ده کات، درێژه به چاڵاکی سیاسی خۆی بدات. مرۆڤی رۆشنبیر زیاتر مه یلی به زاندنی سنوره کانی هه یه،
  4. له گه ڵ ئه وه شدا که وا ئه و گۆڕانکاری یه چه ندی یه ی بزوتنه وه ی گۆڕان له سه ر ئاستی هه رێمدا ئه نجامیدا زۆر گرنگه، به ڵام چاره نوسی بزوتنه وه ی گۆڕان له نێو یه کێتیشدا تا ئێستا یه کلایی نه بۆته وه. ئایا ئه م بزوتنه وه یه ده بێته تێکه ڵه تێزێک، یاخود ده گه ڕێته وه نێو یه کێتی، یا هه ر په رته ی پێده کرێت وه کو هه وڵێکی کوده تای فاشیل،
  5. گریمان ئه گه ر بزوتنه وه ی گۆڕان وه کو دژه دیارده ی یه کێتی بوه تێکه ڵه تێزێک، ئه وا به به راورد له گه ڵ تێزی یه کێتی چه ند خاسڵه تێکی پێشکه وتن له خۆی ده گرێت، وه کو: 1. خاوه نی هێزی چه کداری تایبه تو دامو ده زگای سیخوڕیو زیندانی تایبه ت نی یه، 2. ڕاده ی گه نده ڵی زۆر نزمتره له ڕیزه کانیا، 3. بوه هۆکارێک بۆ به خۆداچونه وه ی یه کێتیو هه وڵی نزیکبونه وه ی ئه م ڕێکخراوه بۆ نزیک بونه وه له خه ڵک،
  6. بزوتنه وه ی گۆڕان له حاڵه تی مه یینیدا وه کو تێکه ڵه تێز ته نها کاتێک ده توانێت به به راورد له گه ڵ یه کێتیدا وه کو پێشکه وتن له قه ڵه م بدرێت ئه گه ر به چه ند پله یه ک له یه کێتی ئێستا پێشکه وتوتر بو، واته دیمکراسی تر بو به ڵام نه ک به شێوه ی ئێستای که وا هه تا سه رکردایه تی یه که شی شه رعی یه تی دیمکراسی نی یه،
  7. سه رهه ڵدانی بزوتنه وه ی گۆڕان له گه ڵ هه ڵکردنی کزه بایه کی گۆڕانکاریش له نێو پارتی دیمکراسی کوردستاندا جارێکی تریش ڕاستی یاساکانی دیالێکتیکی سه لماند، که وا هیچ دیارده یه ک له جهیاندا، به پارتیو یه کێتیشه وه ناتوانن خۆیان له چه پۆکی یان ڕزگار بکه ن، جا زوو یا ردره نگ هه ر هه مو دیارده کان ده بێت ملکه چی پرۆسه ی پێشکه وتن بن له بازنه حه له زۆنی یه که دا، باشتریشه به خۆبه خشی بێت ئه گه رنا نمونه ی قیڕگیزستان ده توانێت له هه مو شوێنێک دوباره ببێته وه، ئه مه ش بۆ هه ڵومه رجی هه رێمی کوردستان له باری نه شیاوی ئێستای عێراقدا ڕێگه یه کی گونجاو نی یه.

drkamalsaidqadir@gmx. at

 

میوانانی سەر خەت

We have 840 guests and no members online